١\٥\٢٠٢٢
دووەمین خولی
فێستیڤاڵی فیلمی "ئاسک" لە که‌نه‌دا بەرێوه‌ده‌چێ.
مه‌نسوور جیهانی
دووەمین
خولی فێستیڤاڵی فیلمی "ئاسک" له رۆژانی ٢٤ و ۲۵‌ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە شاری
مۆنتڕاڵ لە وڵاتی که‌نه‌دا بەرێوه‌ده‌چێ.
له ئاگاداریی به‌رپرسانی دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "ئاسک"دا هاتووه:
ئەو کورتە فیلمە کوردیانەی کە له چوارچێوه‌ی به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشن
و چیرۆکی لە ساڵی ٢٠١٩ بەملاوە سازکرابێتن و لە یەکەم خولی ئەم
فێستیڤاڵەدا بەشدارییان نەکردبێت، دەتوانن بە ناردن لە سەر ماڵپه‌ڕیی
سینه‌مایی Film freeway تا کۆتایی مانگی
٦ واته حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە فێستیڤاڵی ئەمساڵدا بەشداریی بکه‌ن.
هەروەها بەشی پەراوێزی ئەمساڵی فێستیڤاڵی فیلمی"ئاسک" وەکوو بەشێکی
نێونەتەوەیی به ناونیشانی «نا بۆ شەڕ»، تیشک دەخاتە سەر ئەو فیلمانەی
کە تایبەتمەندییان لەسەر بابەتی زیانەکانی شەڕ هەبێ.
ئەم فێستیڤاڵە ڕۆژی ٢٥ی مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢ کۆتایی پێدێ و خەڵاتی "ئاسک"
به‌سه‌ر براوه‌کاندا دابه‌ش دەکرێ.
بۆ زانیاریی پتر:
https://www.instagram.com/p/Ccw_IAZoBz5/?igshid=YmMyMTA2M2Y
https://www.facebook.com/asskfilmfestival
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فێستیڤاڵی فیلمی
"ئاسک"
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|