٢٦\٨\٢٠١٠
دووه‌م
شه‌ونامه.

محه‌مه‌د پاکژ
ـ1ـ
ئه‌زانم تۆش...
وه‌ک مانگ بۆ گوڵه‌ئه‌ستێره ،
بۆ ماچێکم له‌بۆسه‌دای.
هاکا...
شه‌وێ به‌خۆت زانی...
له‌باوه‌شی ئه‌م دوولێوه‌به‌سۆزه‌دای.
ـ2ـ
هه‌رگیز...
مه‌ترسه که‌لێوم...
چۆن په‌پووله له‌سه‌رلێوی
ماچه‌کانی تۆ هه‌ڵفرن.
خه‌یاڵیشم...
وه‌ک په‌پووله ته‌مه‌ن کورته ،
ره‌نگه‌بۆسۆراخی لێوت...
به‌ماچێ رانه‌گابمرێ.
ـ3ـ
تۆهه‌میشه‌نزاده‌که‌ی..،
له‌سه‌رلێوی ته‌ڕی سه‌راب،
ماچه‌کانم خه‌یاڵ پۆشن بن
نزای ناوێ...
من خۆم ئیمپراتۆری ماچم
ئه‌گه‌رمردم ئێوه‌خۆش بن.
ـ4ـ
به‌م شه‌وه‌تارودره‌نگه ..
ئه‌وه‌من نیم،شیعره‌وماچه‌و
یه‌خه‌م ده‌گرێ
ئه‌مشه‌وگیانم...
ره‌شبه‌ڵه‌کی برینێکه‌و..
ئازارسه‌رچۆپی تیاده‌گرێ.
ـ5ـ
ئه‌مه ...
دواین هه‌ناسه‌مه ..،
خه‌یاڵه‌کانت ده‌خه‌مه‌ناودڵمه‌وه ،
له‌گه‌ڵیانداتاوێک ده‌نووم.
پیانبڵێ...
باژووره‌که‌م به‌جێبێڵن ..،
ملیان کردووم به‌سێداره‌ی یاده‌کاناو
خوێنی ماچی لیویان رشتووم.
ـ6ـ
په‌پووله ...
ئاسایه لێوم..،
ماچێک ده‌کات وهه‌ڵده‌فرێ.
په‌روانه ...
ئاسایه‌لێوم..،
له‌یه‌خه‌ی شه‌م نابێته‌وه
تاگڕده‌گرێ.
ـ7ـ
وانه‌زانی...
ئه‌فسونی شیعری ماچی من،
له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ماچی لێوت...
به‌تاڵ به‌تاڵ ده‌بێته‌وه .
ناگوڵه‌که‌م ...
ئه‌وه‌خامه‌ی لێوی منه ..،
له‌تیانووسی لێوی تۆدا..
مێژووی ماچ ده‌نوسێته‌وه.
ـ8ـ
شه‌ودره‌نگه‌و...
میله‌کانی کاتژمێره‌که‌م..،
بۆچه‌ندین جاربه‌یه‌ک ده‌گه‌ین.
ئه‌وانیش...
لێویان ناگاته لێوی یه‌کتر..،
وه‌ک من وتۆ،هه‌ربه‌خه‌یاڵ
یه‌ک ماچ ده‌که‌ن.
ـ9ـ
تازه‌لێوم...
که‌وتۆته سه‌رپشکۆی ماچ و..
په‌نجه‌کانم گوڵی شیعری نوێ
ده‌رده‌که‌ن.
خۆزگه ...
ئێستاله‌لام ده‌بووی..،
تابزانی ئه‌م خه‌یاڵه‌شێتانه‌ی تۆ
چیم پێ ده‌که‌ن.
سلێمانی
ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د پاکژ
|