دوێنێم پێ ده‌به‌خشیته‌وه .
ڕێباز مه‌حمود
من ده‌زانم بوونی تۆ سه‌رله‌نوێ هێنانه‌وه‌ی ساته گه‌رمه‌کانی دڵنیایین له کۆڵانه سارده‌کانی ئه‌مڕۆوه ڕه‌واندنه‌وه‌ی دوکه‌ڵی ترسێکه که ئابڵوقه‌ی وێرانه‌ییمی داوه بۆ پشکوتنی گه‌ڵا و گوڵی پێشوازیم ، کاتێک خۆر ڕۆژێکی نوێ ڕاده‌خات و تۆ ده‌ستی تیشکی یه‌که‌م ده‌گریت و ! ده‌گه‌یته سه‌رمابرده‌ڵه‌یی دێرینی ڕۆحم دێیت و من ده‌بینی ئیتر ئیشێکم نیه تازه بێت و بڵێم : ها ئه‌م شانازیه‌م پێشکه‌ش بێت به تۆ من ده‌بینی قسه‌یه‌کم پێ نادۆزرێته‌وه تۆزی وتنی لێ نه‌نیشتبێ و له دۆڵابی هاش و هوشی هیچ چیرۆکێکا دڵم نایهێنێت بڵێم : هێمنی ئه‌م ڕازه به که‌ڵکی ئه‌وه دێت پێوه‌ی بڕۆیته ناو ژاوه‌ژاوه‌کان و !تۆ له چاوم وون نا‌بیت دێیت و ده‌که‌ویت به سه‌ر هه‌موو حه‌قیقه‌ته مرۆییه‌کانمدا خه‌مباریم به هیچ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک پێ ناشاردرێته‌وه و خه‌تاش ناخه‌مه گه‌ردنی باخ ئه‌فسوونی به‌ش نه‌دابێتم شه‌رمنیم گوندێکی نسرم و جێماوی ده‌ستی برینمه هیچ خۆره‌تاوێک که‌مێک گه‌رمای ..به سۆعبه‌تیشه‌وه تێنه‌گرت دڵم هه‌ڵئه‌ڕێژمه به‌رده‌می میهره‌بانیت و ده‌ڵێم : یان ئه‌وه‌یه بۆنه خۆشه‌کان جیا بکه‌ره‌وه و به ژووری ڕۆحتیا هه‌ڵپڕژێنه یان ئه‌وه‌تا ده‌ست به لوتته‌وه بگره بۆ تێپه‌ڕین به ناو .. حیکایه‌ته پڕ له بۆکڕوز و دامرکانه‌وه زۆر و زه‌به‌نه‌کان ده‌ڵێم : ئه‌م له‌ته شوشه شکاوانه نه‌چن به بنه‌پێی ساده‌ییتا ڕاسته ئاوێنه‌ی شکاوی ئه‌و ڕۆژانه‌ن هێنده‌ی شینایی ئاسمان ڕۆشناییان ده‌ڕشته ناو سیمای دڵێکه‌وه که تیایدا ..له ڕه‌نگاڵه‌یی عه‌شق ورد ده‌بوه‌وه به‌ڵام ئێستا ئه‌و ته‌ڵه‌زمانه‌ن ، !خه‌ممه زامدارت بکه‌ن ڕوناکیم پێ ده‌به‌خشیته‌وه ، ڕووناکی ئه‌و ڕۆژانه‌ی دڵۆپی شه‌ونم خۆی له تینوێتیم هه‌ڵده‌سوا و ..هیچ چڵه‌گیایه‌کم نه‌دی منه‌ت بکات به‌سه‌رما له‌م زه‌مانی قاتوقڕی دڵپاکیه‌دا من چاوانم ده‌گرمه‌وه و تۆ پڕیان ده‌که‌یته‌وه له‌وڕۆژانه‌ی به‌یانی و چێشته‌نگاو و نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌یان ..به پاکژی لێ ده‌ڕژا من ڕۆحم ده‌گرمه‌وه و تۆ دانه دانه ئه‌و ڕه‌نگه خوداییانه‌م تێده‌گریت ، که ده‌شێت شیرین‌تر سه‌رقاڵم بکه‌ن به سیواخدانه‌وه‌ی ! .. ئه‌م دنیا ڕووگرژ و تاڵه‌وه تۆپه‌ڵێک ڕه‌نگی تۆ به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دیواری ڕه‌شی نائومێدیمدا ئاگرێک بۆ یادگاری بکه‌مه‌وه تا له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی چۆله‌که‌یه‌کی باڵ ته‌زیودا له سوچێکه‌وه ..مانایه‌ک بم بۆ مانه‌وه ئاخر ئه‌وه‌تا ئاسن لوتکه شاخه‌کانی بوژاندنه‌وه‌ی من داده‌پڵۆسێ و ساردترین زه‌مان له چاوه‌کاندا ده‌بێته زوقمی سه‌ر کوشتاری ..شه‌وی دره‌نگ و شڵه‌ژانی به‌ربه‌یانم ئه‌وه‌تا دنیا هه‌موی سکوتێکی کوشنده‌یه له ئاست ناڵینی من و مه‌رگی ده‌م لێواره‌کانی ژێرچه‌پۆکیم که‌س ناهه‌ژێنێت ، تۆ له ڕه‌گه‌زی خۆمم ڕاده‌پسکێنیت و ..ده‌مفڕێنیت بۆ ناو خه‌ون ده‌مبه‌یت بۆ ناو خه‌یاڵێک ده‌زانم له میهره‌بانی تۆوه ده‌ست پێ ده‌کات به‌ڵام که‌س نازانێت له سوچی ته‌ڕی هه‌وری ..کام سه‌رده‌مدا ته‌واو ده‌بێت تۆ هه‌موو دنیا ده‌هێنیت به هه‌موو به‌ڵێنه په‌مه‌ییه‌کانیه‌وه ، به هه‌موو سه‌ره‌خۆشی و پشتیوانی و به ڕاست و درۆ خه‌م خواردنه‌کانیه‌وه دوێنێم پێده‌به‌خشیته‌وه ..دوێنێی جێماو له غرور و سه‌رخۆشی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ دوێنێی پانتایی خه‌وبینینی من و مه‌زه‌نه کردنی بارینت له‌گه‌ڵ نیشتنه‌وه‌ی هه‌ر باڵنده‌یه‌ک و ..خزینت له شه‌قه‌ی باڵ دوێنێ که له ناو قه‌ره‌باڵغی ماراسۆنی زوڵمه‌ته‌و به‌ره و داهاتوو من له‌گه‌ڵ پلیشانه‌وه‌ی گوڵه‌گه‌نم و گوڵه‌خه‌ون و گوڵه‌به‌ڵێنی نایلۆنیدا هه‌وڵم نه‌دا ئێسک و پروسکی خۆشخه‌یاڵی له‌سه‌ر یه‌کتر هه‌ڵچنم و بڕۆمه سه‌رشانی کێلگه تاپۆکراوه‌کانی لای ئافات : تا له‌وێوه بمگوتایه ! بڕوانن چه‌ند که‌ڵه‌گه‌تم له‌جیاتی ئه‌وه له ناو دوێنێ خۆیدا ئه‌وه‌ی شکم برد بستێک زه‌وی خه‌یاڵم بوو که هێشتا خۆره‌ی هیچ ڕیایه‌ک لێی نه‌دابوو ڕامخست له‌به‌رده‌م نه‌شمیلانه هاتنه‌کانی میهره‌بانیت نه‌هاتنم بوو له‌گه‌ڵ نه‌رمه‌غاری مه‌خلوق ، .. بۆ هه‌موو جارێک پێشوازی ناو که‌ژاوه‌ی سه‌ری ساڵ تۆش له ئێستادا له گۆشه‌گیرترین کونجی زه‌مانه‌وه که که‌س پێی ڕازی نیه ده‌ڵێی: سه‌ری ساڵ بۆ ئێوه که مر‌وه‌تی ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی تیا نه‌بێت که نازانم له کوێی دڵخۆشیتاندا بالکۆنێک هه‌یه بۆ ڕوانینه بۆکڕوزی ئه‌و نه‌وڕه‌سانه‌ی له‌چیادا په‌ڕوباڵیان ده‌سوتێنرێ و .. ئێوه درۆزنترین ده‌ریای مێژوو : ده‌ڵێی بۆ ئێوه و سه‌ری ساڵ دوێنێ بۆ من له‌خه‌وبینینی پیاوێک له ژێرڕای زۆربڵێیه‌کانی ئێوه و .. له ناو ئامێزی شیعرا
**************************************
تێبینی : له هه‌ندێک وێنه‌ی ناو ئه‌م شیعره‌دا ، (چیا) ئاماژه‌یه بۆ گڕبارانکردنی قه‌ندیل و بێمته‌قی جیهانی ئه‌مڕۆ.
هۆڵه‌ندا rebazmahmud@hotmail.com
|