٢\٢\٢٠١٤
دوێنێ سەرى
بەرزمان بۆ مووچە نەوى نەکرد
ئەمڕۆ سەربەرزانە داواى مووچە دەکەین.

نەجم محەمەد
لە رابردوودا مامۆستایانى کوردستان ئەو دەمەى کە ڕژێمى ڕوخاوى بەعس دام
و دەزگاکانى خۆى لە کوردوستان کێشایەوە و بۆشاییەکى ئیداریی دروست بوو
لە کوردستاندا و مووچەى فەرمانبەرانى بڕى ئەو دەمە مامۆستایانى
کوردستان دروشمى (سەرى بەرزمان بۆ مووچە نەوى ناکەین)یان بەرزکردەوە و
بەرپەرچى ئەو سیاسەتەى ڕژێمیان دایەوە و هەڵوێستێکى گەورە یان نواند و
بەردەوام بوون لەسەر دەوامکردن و خوێندن و فێرکردنى قوتابیان و
خوێنکارانى کوردستان تەنانەت کەوتنە فرۆشتنى کەلوپەل و شتەکانى خۆیان
لە پێناودا بینکردنى بژێوى خاوخێزان و ڕۆژانەدا و لە پێناو بەردەوامى
دان بەپرۆسەى خوێندن و پەکنەکەوتنى ئەو پرۆسەیە لە کوردستان.
بە ڕاستى ئەو دەمە باروگوزەرانى خەڵکى کوردستان بە گشتى و مامۆستایان
بەتایبەتى لە بارێکى زۆر سەخت و ئاڵۆزوگرانى و دەستکورتى و نەبوونى
دابوو و هێشتا وەکو حکومەتى هەرێم دانەمەزارابوو و پەرلەمان نەبوو و
دەسەڵاتێکى بەرەیى هەبوو بەڵێ ئەو دەم مامۆستایان لە گەڵ ئەم بارە
ناهەموارەشدا بۆ ساتێک دانەبڕان لە پرۆسەى پەروەردە و فێرکردن و
بایکۆتى دەوامیان نەکرد و دەوامیان هەڵنەپسارد و ئەو بۆشاییە ئیدارییەى
کە دروست ببوو لە کوردستاندا مامۆستایان توانیان بە قوربانیدان بە
خۆیان و خاوخێزانیان ئەو بۆشاییە پڕ بکەنەوە و مێژووش شایەدى ئەم
هەڵوێستە گەورەیەى مامۆستایانە.
بەڵام ئەمڕۆ لەم هەلومەرجەى ئێستادا مامۆستایانى کوردستان مافێکى ڕەواى
خۆیانە کە لەکاتى خۆیدا مووچەیان بدرێتێ و مووچەیان دوانەکەوێت و
هەروەها سەربەرزییە بۆ مامۆستایانى کوردستان داواى ئە و مافە ڕەوایەى
بکات و دەبێت سەربەرزانە داواى مووچەى خۆیان بکە ن لە حکومەتى هەرێم و
سەریان نەوى نەکەن بۆ پێنەدان و دواکەوتنى مووچەکانیان خەبات و گوشارى
جۆراوجۆر ئەنجام بدەن بۆ وەرگرتنى مووچە و دابینکردنى هەموو ماف و
داواکارییە ڕەواکانى تریان ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ دوێنێ نییە
ئەمڕۆ خاوەنى حکومەت و پەرلەمان و دامودەزگا و ئیدارە و بودجە و نەوت و
گومرگ و هتد ین هیچ پاساوێک نییە بۆ پێنەدان و دواکەوتنى مووچەى
مامۆستایان و فەرمانبەران.
من وەک مامۆستایەکى دوێنێ کە خۆبەخشانە وانەم دەگوتەوە و دروشمى (سەرى
بەرزمان بۆ مووچە نەوى ناکەین) بەرزکردبوەوە ئەمڕۆ من لەگەڵ ئەوە دانیم
بایکۆتى دەوام بکەین و دەوام هەڵپسێرین لە قوتابخانەو خوێندنگاکاندا
چونکە ئەمە تەنها گورزێگکى کوشندە دەدات لە قوتابیان و خوێنکاران و
زەرەر لەوان دەدات و هیچى تر ئێمە نابێت بێدەنگ بین دەکرێت ئێمە لە
دەرەوەى ناوەندەکانى خوێندن لە سەر شەقام و لەبەردەم دامودەزگا
پەیوەندیدارەکانى دەسەڵات و حکومەتدا هەڵوێست و گوشار و خەباتى
مەدەنیانە و هێمنانە و شارستانیانەمان هەبێت بۆ داواکردنى هەموو مافە
ڕەواکانمان بە مافى مووچەشەوە با ناوەندەکانى خوێندن و قوتابیان و
خوێندکاران نەکەینە قوربانى چونکە ماف و داواکارییەکانى ئێمە لاى
دەسەڵات و حکومەتە نەک لاى قوتابیان و خوێندکاران و ناوەندەکانى خوێندن
منداڵێکى پۆلى یەکەمى بنەڕەتى چ تاوانێکى هەیە بێبەش بکرێ لە وانەکانى
خوێندن.
ماڵپهڕی نهجم محهمهد
|