په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٤\٢٠٢٠

دیوی دووەمی کۆرۆنا.


دانا محەمەد عەبدوڵا  


سروشتی جیھان بە شێوەیەکە ھەموو بابەتێکی نەرێنیی دیوێکی ئەرێنیی ھەیە و بە پێچەوانەشەوە دروستە، کۆرۆنا جیھانی داخستوە ھەرەشە دەکات ھەمووان وەکو درندەیەکی بچوک و بەھێز تەماشای دەکەین، بەڵام کەس بیری لەوە نەکردوەتەوە کە ئێمەی مرۆڤ چی درندەیەک بووین لە مێژووی مرۆڤایەتییدا.. بۆیە لێرەدا دیوی دووەمی ڤایرۆس کۆرۆنا دەخەمەڕوو.

١- یەکسانیی نێوان مرۆڤ.
لەوەتەی مرۆڤ دەژیت تاوەکو ئێستا بە ھەموو فەلسەفە و تێۆرەکانمان ھیچ کاتێک چینەکانی کۆمەڵگا یەکسان نەبوون.. ھەژار و دەوڵەمەند.. سەرۆک و خەڵک.. مەلیک و ئاغا.

٢- ژینگە پاک بووەوە.
ساڵانە چەندین دەوڵەت و ریکخراوی ژینگەی پارە و ھەوڵ بۆ پاک بوونەوەی ژینگە ئەدەن بەڵام بەقەد کۆرۆنا زەوی بە ئاو ھەوای پاک نەکردەوە. ھەموو کارگەکانی جیھان لەگەڵ دەرھێنانی نەوت و ھەناردەکردنی ھۆکاری سەرەکی بوون بۆ پیس کردنی ئاو و ژینگە. رێکخراوی تەندروستی جیھانی دەڵێت زیاتر لە ملیارێک مرۆڤ لە جیھاندا بێبەشن لە دەست کەوتنی ئاوی پاک بۆ خواردنەوە، ساڵانەش٣ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەس بەو جۆرە نەخۆشیانە دەمرن کە ھۆکارەکەی ئاوی پیسە. بەپێی راپۆرتی ئەو رێکخراوە ساڵانە ٨ ملیۆن کەس لە جیھاندا بەو نەخۆشیانە گیان لەدەست دەدەن.

٣- ھەماھەنگیی دوژمنەکان.
روسیا ھاوکاری دەنێرێت بۆ ئەمریکا، ئەمریکاش ھاوکاری چین ئەکا.

٤- راگرتنی جەنگ و راوەستانی منداڵە قوربانییەکان.
منداڵان لە سوریا و یەمەن و لیبیا و یەفغانستان ئازادانە بە گەرەکەکاندا دەسورێنەوە. جەنگ لە سوریا و یەمەن لە لیبیا لە چەند ووڵاتێکی دیکە بە رەزامەندی لایەنی ھێرشکەر و بەرگریکار راوەستا. ساڵانە ١٠٠ ھەزار منداڵی شیرەخۆر بەھۆی شەر و ئاڵوزیەکانەوە لە جیھاندا گیان لەدەست دەدەن، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ تا ٢٠١٧، کە لەو ماوەیەدا شەر دەرگای چەندین ووڵاتی گرت، لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیادا ٥٥٠ ھەزار منداڵی شیرەۆخۆر گیانی لەدەستدا. تەنھا لە عێراق بەھۆی شەر و ئالۆزیەکانەوە ٥ ملیۆن منداڵ بێباوک کەوتن، لەگەڵ ١ ملیۆن بێوەژن.

٥- نەمان و کەمبوونەوەی روداوی ھاتوچۆ.
ساڵانە ١ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار تا ١ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار مرۆڤ بە رووداوی ھاتوچۆ گیان لەدەست دەدات، بەپێی داتای رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە ھەموو ٢٤ چرکەیەکدا کەسێک بە رووداوی ھاتووچۆ گیان لەدەست دەدات.

٦- رێگریی لە مادەی ھۆشبەر.
بەپێی ئامارەکان ساڵانە ملێۆنان کەس ئاڵودەی مادەی ھۆشبەر ئەبن و بەمردن کۆتای دێت. لە ئێستادا بە ھۆی داخستنی سنورەکان بازرگانی کردن کەم بوەتەوە بە شێوەیەک نەماوە.

 

ماڵپه‌ڕی دانا محەمەد عەبدوڵا

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک