٢١\١٢\٢٠١١
دیوی ناوه‌وه‌ی
لێبوردنه‌که‌ی ئه‌ردۆغان له کۆمه‌ڵکوژیی "دێرسیم"دا.

جه‌لال محه‌مه‌د
ساڵه‌کانی 1937 و 1938 به یه‌کێک له سامناکترین ڕووداوه‌کان ده‌ژمێردرێن
له مێژووی کورددا ، له‌و ڕووداوه‌دا نزیکه‌ی 72000 "حهفتاودووههزار"
دێرسیمی کۆمه‌ڵکوژ کران ، له‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌دا سه‌ید ڕه‌زای دێرسیمی و
37 که‌س له خزم و هه‌ڤاڵانیشی ئیعدام کران و تاوه‌کو ئیمڕۆش شوێنی
گۆڕه‌کانیشیان دیار نییه.
کاربه‌ده‌ستانی تورک هه‌میشه گوێی خۆیان له ڕاست ئه‌و تراژیدیایه که‌ڕ
کردبوو تا له دوای 73 ساڵ ده‌ربازبوون به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا ئه‌ردۆغانی
سه‌رۆک وه‌زیران به ناوی ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه داوای لێبوردنی له
دێرسیمیهکان کرد .
چ ئامانجێک له‌م لێبوردنه‌دا به‌دی ده‌کرێت؟
وه‌کو له ڕوداوه‌کاندا دیاره ئه‌ردۆغان یه‌کێکه له هه‌ره نه‌ژادپه‌رسته‌کانی
تورک ، له هیچ سه‌رده‌مێکدا هێنده‌ی سه‌رده‌می ئه‌ردۆغان توندوتیژی دژ
به کوردان ئه‌نجام نه‌دراوه ، زیندانه‌کان لێوان لێو بووه له
ئازادیخوازانی کورد ، ئه‌و که‌سه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان دژ به کوردان هه‌ڵوێستی
گرتبێت له‌لای ئه‌ردۆغان پایه‌ی به‌رز کراوه‌ته‌وه . پیلانگێڕی و چه‌کی
کۆکوژی یه‌کێکه له کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌کانی ئه‌ردۆغان و حکومه‌ته‌که‌ی
.
لێبوردنێکی له‌و شێوه‌یه و له کاتێکی وه‌کو ئێستادا په‌یوه‌ست نییه
به مرۆڤدۆستی ئه‌ردۆغان و ئاوڕدانه‌وه له کێشه‌ی کوردان ، به‌ڵکو په‌یوه‌سته
به فریودانی کوردان به گشتی و عه‌له‌ویه‌کان به تایبه‌تی . هۆکاری
ئه‌م فریودانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕووداوانه‌ی که له سوریادا
ڕوو ده‌ده‌ن . ئه‌ردۆغان به‌م لێبوردنه‌ی هه‌م ده‌خوازێت کوردان
فریوبدات تاوه‌کو له گۆڕانکاریه‌کانی سوریادا ده‌ست به‌تاڵ و مایه
پووچ بمێننه‌وه و هه‌م ده‌خوازێت عه‌له‌ویه‌کانیش له خشته ببات له
هه‌ردوو وڵاتی تورکیا و سوریادا.
زۆرترین ڕێژه‌ی عه‌له‌وی له تورکیادایه ، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش به نزیکه‌ی
ده ملیۆن ده‌خه‌مڵێندرێت له ( کورد و تورک و عه‌ره‌ب ) له هه‌مان
کاتدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له سوریادا باڵاده‌سته بریتیه له له که‌مینه‌ی
عه‌له‌وی . مه‌زهه‌بیش یه‌کێک بووه له گرنگترین فاکته‌ره‌کان هه‌م بۆ
لێک نزیکبوونه‌وه و هه‌م بۆ لێک دوورکه‌وتنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له
یه‌کتری.
به حوکمی باڵاده‌ستی عه‌له‌وی له سوریادا سۆزێکی هێجگار زۆری عه‌له‌ویه‌کانی
تورکیا هه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌سه‌د ، باشترین نمونه‌ش
خۆپیشاندانی شاره‌کانی هه‌تای و ئه‌سکه‌نده‌رون دژ به ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی
حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان له وڵاتی سوریادا ، ئه‌م خۆپیشاندانانه سه‌ره‌تایه‌ک
بوون بۆ قوڵبونه‌وه‌ی گرفتی مه‌زهه‌بی له وڵاتی تورکیاشدا . هه‌ر بۆیه
ئه‌ردۆغان به‌و لێبوردنه‌ی ده‌خوازێت ئه‌م ئامانجانه بپێکێت:
1-ب به حوکمی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی دێرسیم وه‌کو نه‌ته‌وه کوردن ،
ئه‌ردۆغان ده‌خوازێت به‌م لێبوردنه کوردان له خشته ببات تاوه‌کو
به‌بێ هیچ په‌رچه‌کردارێکی کوردان بتوانێت ده‌ستێوه‌ردان له سوریادا
بکات و ڕێگر بێت له پێشکه‌وتنی کوردانی ڕۆژاوای کوردستان ، چونکه
ئه‌گه‌ر له لایه‌که‌وه ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له سوریادا په‌یوه‌ست
بێت به‌و گرفته زۆرانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه ئه‌وه له لایه‌کی
دیکه‌وه بۆ خنکاندنی ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مانه له
ڕۆژاوای کوردستان.
2-ب به حوکمی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی دێرسیم وه‌کو مه‌زهه‌ب عه‌له‌وین ،
ئه‌ردۆغان به‌م لێبوردنه‌ی ده‌خوازێت هه‌موو عه‌له‌ویه‌کانی تورکیا له
خشته ببات تاوه‌کو خاوه‌نی هیچ په‌رچه‌کردارێک نه‌بن له به‌رامبه‌ر
ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی تورکیا له وڵاتی سوریادا ، چونکه عه‌له‌ویه‌کانی
تورکیا ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه‌ی تورکیا وه‌کو دژایه‌تیکردنی هه‌موو
عه‌له‌وییه‌ک ده‌بینن ، دژایه‌تیکردنی ههزههبیش کوشنده‌ترین
دیارده‌یه که ڕوو ده‌کاته کۆمه‌ڵگا و تورکیاش له‌م ده‌رده
کوشنده‌یه به دوور نابێت.
3-ب به حوکمی ئه‌وه‌ی له سوریادا عه‌له‌ویه‌کان باڵاده‌ستن ، زۆربه‌ی
کاربه‌ده‌ستانی سوریاش له عه‌له‌ویه‌کان پێکدێن و عه‌له‌ویه‌کانیش
ئه‌م ڕووداوانه‌ی سوریا وه‌کو مه‌زنترین مه‌ترسی بۆسه‌ر خۆیان ده‌بینن
، به حوکمی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش ئاماده نابن ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شار
ئه‌سه‌د فه‌رامۆش بکه‌ن و پشتگیریشی لێ ده‌که‌ن تا دوا هه‌ناسه .
ئه‌ردۆغانیش به‌م لێبوردنه ده‌خوازێت عه‌له‌ویه‌کانی سوریا به‌لا ڕێدا
ببات و پێیان بڵێت که گۆڕانکاریه‌کانی سوریا هیچ مه‌ترسیه‌کی بۆسه‌ر
ئێوه نییه و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی تورکیاش ته‌نها دژ به ئه‌سه‌ده
نه‌ک دژ به عه‌له‌ویه‌کان.
چه‌نده ڕاستی له‌م لێبوردنه‌ی ئه‌ردۆغان به‌دی ده‌کرێت؟
بێگومان هیچ ڕاستگۆییه‌ک له‌م لێبوردنه‌ی ئه‌ردۆغاندا به‌دی ناکرێت ،
چونکه وه‌کو له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێدا که هیچ سه‌رده‌مێک هێنده‌ی
سه‌رده‌می ڕه‌شی ئه‌ردۆغان سه‌رکوتی کوردان نه‌کراوه ، زیاتر له
هه‌شت هه‌زار سیاسه‌تمه‌دار له ماوه‌ی سێ مانگدا له زیندان ئاخنراون
، به سه‌دان منداڵی کورد کۆمه‌ڵکوژ کران ، سوکایه‌تی به ئافره‌تانی
کورد بۆته دیارده‌یه‌کی ڕۆژانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌ردۆغان ، زیاتر
له چوار مانگه هه‌موو په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان پێشێل ده‌که‌ن و
دیداری به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیان ئاسته‌نگ کردووه و ته‌نانه‌ت
پارێزهرهکانیشیان له کونجی زیندان قایم کردووه ، سود وه‌رگرتن له
چه‌که قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی وه‌کو بۆمبی فسفۆڕی و هێشوویی و ناپاڵم و
کیمیاوی دژ به گه‌ریلا و خه‌ڵکی سڤیل به‌رده‌وامه ، ڕۆژانه گۆڕی به
کۆمه‌ڵ ده‌دۆزرێته‌وه و هه‌زاران تاوانی دیکه.
کاتێک ئه‌م دیارده دزێوانه کرده‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی خودی ئه‌ردۆغان و
حکومه‌ته‌که‌ی بێت ، ئیتر چ ئه‌قڵیه‌تێک ئه‌وه په‌سه‌ند ده‌کات که
ئه‌ردۆغان ئازاری بۆ دێرسیمیهکان به تایبه‌تی و بۆ هه‌موو کوردان به
گشتی هه‌بێت ؟ لێ مه‌خابن به‌شێک له به‌رپرسی حیزبه کلاسیکیه‌کان
وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆیان کوتنه ستایشکردنی ئه‌ردۆغان و به
سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یان وه‌سف کرد ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یه‌ک
به کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان له پاش 74 ساڵ داوای لێبوردن له کورده
عه‌له‌ویه‌کان ده‌کات ، ئه‌ی بۆچی ئاوڕێک له‌و کرده‌وه چه‌په‌ڵانه‌ی
خودی خۆی ناداته‌وه که فه‌رمان ده‌دات به هێزه دژه مرۆڤه‌کانی و
ده‌ڵێت "چ ژن بن چ منداڵ ده‌ستیان لێ مه‌پارێزن و بیانکوژن"!
چۆن کوردان ده‌توانن سود له‌م لێبوردنه‌ی ئه‌ردۆغان وه‌ربگرن؟
کورد ده‌ڵێت ( له هه‌ر خه‌ساره و عه‌قڵێک ) ، کاتێک له ساڵی 1993دا
به ناوبژیوانی تاڵه‌بانی که‌سێکی وه‌کو تورکۆت ئۆزال باسی له کێشه‌ی
کورد و دانوستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لاندا کرد ڕووداوێکی
مێژوویی بوو ، به‌ڵام نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی که ئۆزال خواستبێتی کێشه‌ی
کورد چاره‌سه‌ر بکات به‌ڵکو وه‌کو ئه‌وه‌ی که بۆ یه‌که‌مین جار بوو
باس له کێشه‌ی کورد کرا له تورکیادا.
هه‌رچه‌ند باسکردن له‌و دانوستانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد
نه‌بوو به‌ڵکو ده‌یانخواست له ژێر په‌رده‌ی دانوستاندندا هه‌مان
ڕووداوی ڤێننا دووباره ببێته‌وه له‌سه‌ر کوردان ، که له ڤێنای
پایته‌ختی نه‌مسا"ئوترێش" له ژێر ناوی دانوستاندندا قاسملو بوویه
باشترین نێچیری چه‌ند ورده پاسدارێک له ئه‌نجامی کۆبونه‌وه‌ی نهێنی و
شاراوه‌دا . به‌ڵام هوشیاری به‌ڕێز ئۆجه‌لان توانی هه‌م نیازه
پیسه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک ئاشکرا بکات و هه‌م کێشه‌ی کوردیش به‌و
گوته‌یه‌ی ئۆزال بکاته زیندوترین کێشه له جیهاندا ، ئه‌ویش کاتێک
گوتی :- "ئه‌گه‌ر ده‌خوازن کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن ئه‌وا پێویستی
به دانیشتنی نهێنی و دوور له چاوی کامێرا نییه به‌ڵکو ده‌توانن ئه‌و
کێشه‌یه له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانیشدا چاره‌سه‌ر به‌که‌ن و ئه‌وه‌ی
تاڵه‌بانی قبوڵی کرد له‌لای ئێمه‌ش په‌سه‌نده".
ئه‌م لێبوردنه‌ی ئه‌ردۆغانیش له دێرسیمیهکان ئه‌گه‌رچی هۆکاره‌که‌ی
ئه‌و سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌یه ، به‌ڵام کوردان ده‌توانن باشترین سودی لێ
وه‌ربگرن و وه‌کو زیندوترین به‌ڵگه‌ی کۆمه‌ڵکوژی کوردان بیکه‌نه
ڕۆژه‌ڤی ناوه‌نده بڕیارده‌ره‌کانی جیهان . تاوه‌کو چی دیکه ئه‌م
تراژیدیایانه سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه ، وه‌کو چۆن کۆمه‌ڵکوژی دێرسم
کرایه کۆمه‌ڵکوژی زیلان ، با کۆمه‌ڵکوژی چه‌لێش نه‌کرێته کۆمه‌ڵکوژی
هه‌موو جێگه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان.
ماڵپه‌ڕی
جه‌لال
محه‌مه‌د
|