په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\١\٢٠١٦

دواین زانیارییەکان سەبارەت بە ''رەمەزان ئەحمەد کەمال''.

 


کۆمەڵەمی مافی مرۆڤی کوردستان لە پێوەندی و وت و وێژ لە گەڵ چەندین گیراوی سیاسی و کەسانی پێوەندیدار لە گرتوخانەی رەجایی شار و نەخۆشخانەی ئیمام خۆمێنی ئاشکرایی دەکات کە رەمەزان ئەحمەد کەمال گیراویی سیاسیی کورد کە دەستی چەپی بە سەختی بریندارە لە کاتی راگوێزکردنی کەوتۆتە بەر ئەشکەنجە و ئازاری زۆری بەرپرسانی زیندان و ئەو کەسانەی ئەرکی راگوێزکردنی ناوبراویان هەبوە. بەرپرسانی زیندان هەوڵیان داوە لە کاتی راگوێزی دا دەستبەدندی کەن کە ناوبراو ناهێلێت و ئاماژە دەکات کە دەستی بریندارە و بۆ کەلەپچە نابێ، باسی کردوە ئەوان دەتوانن لە قاچ و کەمەری پابەند بدەن بەڵام بۆ دەستی نابێ ئەو کارە بکەن. بەڵام مامورە ئەمنیەتیەکان کە ئەرکی راگوێزی ناوبراویا هەبوە ئازار و ئەشکەنجەی دەدەن و بە زۆر دەستبەند و کەلەپچەی دەکەن. لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەی کە دەیبینێ بێهۆش دەبێت و دەچێتە کۆماوە. لە دوایی دا دەیبەنە نەخۆش خانەی ساسان لە تاران. کاتێک پزیشکانی ئەو بیمارستانە حالەتی ئەو گیراوە سیاسیە کوردە دەبین و ئەوەی کە لە کۆما دایە و باری تەندروستی زۆر خراپ دەبێت، لە مامورەکان دەپرسن بۆ ئەو وەزعەی بەسەر هاتووە، لە حاڵێک دا پێشتر کاتی نەشتەرگەری بۆ دیاری کراوە و نابێ بە بێ هۆ ئاوایی بەسەر هاتبێت. مامورە ئەمنیەتی و بەرپرسەکان هەڵدەکوتنە سەر پزیشکان و فەرمانیان پێ دەکەن ئێوە کاری خۆتان بکەن و مافی ئەوەتان نیە بە هیچ شێوەیەک وێنە یا فیلمی لێ بگرن و گەریش وەهۆش هاتەوە مافی ئەوەتان نیە قسەی لەگەڵ بکەن و هیچ گوزارشێک لە لێدان و بریندار بوونی بڵاو بکەنەوە.


بەڵام پزیشکەنکانی نەخۆشخانەی ساسان حازر نابن پەزیرشی کەن و لە نەخۆشخانی ساسان بەستەری کەن و لە نیهایەت دا راگوێزی نەخۆشخانەی ئیمام خۆمێنی دەکرێت و لەوێ بەستەری دەکرێ .رەمەزان ٥ رۆژ لە کۆمادا دەبێت. بە هۆی زۆری سەختی بریەکانی پزیشکان حازر نابن نەشتەرگەری بۆ بکەن و ئاماژە دەکەن تا کەمێک هێور و باش دەبێتەوە دەستی نەشتەرگەری ناکەن.


بە وتەی برێک لە گیراوان رەمەزان دەبێتە قوربانیێکی تری مردنی بێدەنگ لە گرتوخانەی رەجایی شار و باس لەوە دەکەن کە رەمەزان ئەحمەد کەمال لە لایەن برپرسانی زیندان و ناوەندە ئەمنیەتیەکان بە مردن سزا دراوە، مردنێک کە لە بێدەنگی دا خەریکە بە ئەنجام دەگات، هەر وەک چۆن کەسانی تریش بەم شێوەیە لەناو براون.


گرتوخانەی رەجای شار یەکێک لە ترسناکترین زیدنانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە تێیدا زۆرترین ئازار و ئەشکەنجەی زیندانیان ئەنجام دەدرێت، بە فەرمی نەناسینی مافی زیندانیانی سیاسی کە کۆنوانسیۆنە جیهانیەکان بە فەرمی ناساندویانە و لە وڵاتان داوا دەکەن کە ئەو مافە بپارێزن، تەنیا یەکێک لەو ناعەدالەتی و تاوانانەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دژی گیراوانی سیاسی پەیرۆیی دەکات، ئەو زیندانە ماشێنێکی کوشتن و سەرکوت کردنی زیندانیە سیاسیەکانە.


کوشتن و مردنی بێدەنگ و شاراوەی کۆمەلێک لە زیندانیانی سیاسی وەک مێهدی زالیە، عەلی رەزا کەرمی خەیرئابادی، ئەفشین ئۆسانلو، مۆحسن دۆکمەچی و مەنسور رادپور تەنیا نمونەگەلێکن کە لە چەند ساڵی رابردو لەو زیندانە روی داوە، هەر وەها مردنی کۆمەلێک لە زیندانیانی دیکە کە تاوانی تریان هەبووە وەک بەهرام تەسویری کە لە شەری نێوان زیندانیان گیانی لە دەست دا، سابیر شەربەتی و هان دا بۆ خۆکوژی کەسانێک وەک فەرهەنگ ، شەهرام پور و مەنسوری بەشێکی تر لە کارنامەی رەسی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو زیندانەیە.


رەمەزان ئەحمەد کەمال گیراوی سیاسی کوردی خەلکی رۆژئاوایی کوردستان حەوت سال پێش ئێستا لە گەڵ چوار کەسی تر لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان بە هەڵە دەچنە رۆژهەلاتی کوردستان و لە کەمین دەکەوەن . دو کەسیان بە تەقەی راستەوخۆیی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لە دەست دەدەن ، یەکیان دەتواێ دەرباز بێت و دەگەرێتەوە باشوری سپای پاسدارانئ نێران اوبراو بە پشتی ،کوردستان، بەڵام رەمەزان بە برینداری دەستبەسەر دەکرێت. دوایی دەستبەسەر بوونی ماشین دەبەستێتەوە و بە دوایی خۆیان دا رایدەکێشن، لە نەهایەت دا راگوێزی زیندانی مەهابادی دەکەن. لە کاتی دەستبەسەر بوونی دا لە لایەن سپای پاسداران، هێشتا فیشەک لە جەستەی دایە و بە سەختی بریندارە، هاوکات لە بازجوییەکان دا بە سەختی ئەشکەنجە دەکرێت.


لە دادگای خۆی بە ئیعدام مەحکوم دەبێت. لە دوایی ئەو حوکمە دەتوانێ پێوەندی بگرێ بە گیراوانی تر لە مەهاباد و رێنوێنی ٠١دەکەن کە ئیعتراز بکات بە حوکمی ئیعدامەکەی، لە نەهایەت دا ئیعتراز دەکات و دیوان عالی وڵاتی ئێران حوکمەکەی دەکاتە سال زیندان و تەبعید بۆ زیندانی قەزوێن.


ناوبراو لە رۆژی دەستبەسەر بوونی تا ئێستا لە زیندانەکانی مەهاباد، ماکو، قەزوێن، ئەوین و رەجایی شار بوە و دەوارنی زیندانی خۆیی بەسەر بردوە. هاوکات ناوبراو نەیتوانیوە تا ئێستا مالباتی خۆیی ببینێت و هیچ تەماسێکی نەبوە لە گەل مالباتی خۆیی.

 


کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان

 ١٢\١\٢٠١٦

info@kmmk.info

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک