دروستکردنی ده‌ریایێک له چوار ده‌وری په‌که‌که.
فه‌لات شاده‌نووش
دوای ئه‌وه‌ی رێکخراوی پڵنگه‌کانی تامیل به‌رامبه‌ر وڵاتی سریلانکا شکستیان هێنا، سه‌رۆکی سریلانکا بانگهێشتی تورکیا کرا و به‌رپرسانی تورکیا زانیاریان ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی سریلانکا وه‌رگرت. دوای ئه‌مه پرۆسه‌ی کرانه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی تورکیا ده‌ستیپێکرد. پڵنگه‌کانی تامیل له‌به‌ر ئه‌وه شکستیان هێنا، چونکه پشتیان ده‌ریا بوو و هیچ شوێنێکی راکردنیان نه‌بوو.
له‌وانه‌یه ئه‌م بۆچوونه به شتێکی خه‌یاڵی دابندرێت، به‌ڵام پێم وایه تورکیا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ده‌ریایێک له چوارده‌وری په‌که‌که دروست بکات، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی راکردنی په‌که‌که نه‌مێنێت و به ئۆپه‌راسیۆنێکی گه‌وره به‌رپرسانی په‌که‌که بکوژێت یان به ده‌ست بگرێت.
له‌و ماوه‌یه‌دا تورکیا له‌گه‌ڵ وڵاتە دراوسێکاندا رێککه‌وتنی ئه‌منی و رێککه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی ستراتیژیک مۆر ده‌کات، ئه‌م وڵاتانه‌ش بریتین له عێراق و سوریا و ئێران و ئه‌رمه‌نستان. جێگای سه‌رنج ئه‌وه‌یه که له هه‌موو ئه‌و وڵاته‌نه‌دا چه‌کدارانی په‌که‌که بوونیان هه‌یه، باشه بۆ له‌گه‌ڵ یۆنان و بوڵغاریا و گورجستان که دراوسێکانی تورکیان پرۆسه‌ی کرانه‌وه ئه‌نجام نادرێت و رێککه‌وتنی ئه‌منی مۆر ناکرێت.
بێ گومان تورکیا به‌رامبه‌ر ئه‌و رێکه‌وتنا‌نه له رووی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌وه سازشی گه‌وره ده‌کات و ده‌یه‌وێت ته‌نیا بۆ ئه‌و وڵاتانه سازش بکات که ده‌که‌ونه سنووری دروستکردنی ئه‌و ده‌ریایه.
ئه‌مه راستییه‌کی ها‌شا هه‌ڵنه‌گره که ئه‌گه‌ر کوردستانی تورکیا وه‌ک هه‌رێمی کوردستان مافه‌کانی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وه کورده‌کانی ئێران و سوریاش مافه‌کانی خۆیان به‌ده‌ست ده‌هێنن و دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان مافه‌کانی خۆیان به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وا دوای 20 یان 30 ساڵی داهاتوو دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی دێته ئاراوه. بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کان نه‌گه‌نه مافه‌کانی خۆیان پێویسته کورده‌کانی تورکیا به هیچ شێوه‌یه‌ک مافه‌کانی خۆیان به‌ده‌ست نه‌هێنن. وا دیاره ئێران و سوریا و عێراق ئه‌و راستییه قبووڵ ده‌که‌ن و بۆیه‌ش به ئاسانی له‌گه‌ڵ تورکیا رێککه‌وتنی ئه‌منییان مۆر کرد. له فه‌قه‌ره‌یه‌کی باسی ئه‌وه ده‌کات زیان له یه‌کتر نه‌ده‌ن، ئه‌رمه‌نستان بۆ ئه‌وه‌یه که په‌که‌که له‌رێگای ئه‌م وڵاته‌وه رانه‌کات.
فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای تورکیا چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاندبوو که بۆ دژی په‌که‌که ئه‌مه چه‌ند ساڵه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێت هێزێکی پیشه‌یی (پرۆفشناڵ) دروست بکرێت و تا ئێستا 80%ی هێزه‌که ته‌واو بووه و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا هێزه‌که ته‌واو ده‌بێت. هه‌روه‌ها تورکیا ئێستا هه‌وڵێکی زۆر ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی سیخۆری له ئیسرائیل یان ئه‌مه‌ریکا بکرێت.
وا دیاره دوای ته‌واوبوونی پلانەکه ئۆپه‌راسیۆنێکی گه‌وره و درێژ خا‌یه‌ن دژی په‌که‌که ده‌ستپێده‌کات و گوایه تاکوو هه‌ر هه‌موو به‌رپرسانی په‌که‌که نه‌کوژرێت کۆتایی به ئۆپه‌راسیۆنه‌که نایه‌ت. ئه‌گه‌ر ئه‌م پلانه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا له قه‌ندیل و ناوچه سنوورییه‌کان زیانێکی گه‌وره به‌ر په‌که‌که ده‌که‌وێت و له‌وانه‌یه هه‌ر په‌که‌که له‌و ناوچه‌نه‌دا نه‌مێنێت. دوور نییه ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه نزیکەی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ئه‌نجام بدرێت و به سایه‌ی ئه‌م پلانه ئا‌که‌په سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم، هه‌وڵه‌کانی تورکیا وای کرد که ئه‌و بۆچوونه دروست بێت، بۆچی په‌که‌که‌ش به‌و شێوه‌یه بیر نه‌کاته‌وه. له‌وانه‌یه به‌رپرسانی په‌که‌که‌ش به‌و شێوه‌یه بیر بکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆچوونیان به‌و شێوه‌یه بێت له هه‌موو روویه‌که‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراتی تێک بده‌ن. له‌وانه‌یه ئه‌و هێرشه‌ی کردیانه سه‌ر تۆقاتیش که 7 سه‌ربازی تورکی تێدا کوژرا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجام درابێت. له‌وانه‌یه په‌که‌که به‌و هێرشه ویستوویەتی ئه‌م په‌یامه ئاراسته بکات: ئێوه ده‌توانن په‌که‌که له چیای قه‌ندیل و ناوچه سنوورییه‌کان ده‌ر بکه‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ش ده‌توانین به گروپی 5 که‌سی بچینه ناو قۆلایی تورکیا و هێرشی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ین و زیانێکی گه‌وره‌تان پێ بگه‌یەنین.
روون و ئاشکرایه تاکوو ئه‌و گومانانه هه‌بێت، په‌که‌که پشتگیری له پرۆسه‌که ناکات و هه‌وڵی تێکدانی پرۆسه‌که ده‌دات، به‌ڵام ده‌بێت به‌و شێوه‌یه پرۆسه‌که تێک بدات که خه‌ڵکی کورد لێی نا‌ڕازی نه‌بێت و په‌که‌که به سه‌رنه‌که‌وتنی پرۆسه‌که تۆمه‌تبار نه‌کرێت. داخستنی ده‌ته‌په بووه‌ته بییانوویه‌کی زۆر باش بۆ ئه‌وه‌ی په‌که‌که پرۆسه‌که تێک بدات. ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی تورکیا نیاز پاکه و له راستیدا ده‌یه‌وێت ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات، پێویسته هه‌وڵی ئه‌وه بدات مه‌ترسییه‌کانی په‌که‌که بڕه‌وێنێته‌وه و په‌که‌که دڵنییا بکات که هیچ پلانێکی بۆ دژی ئاماده نه‌کردووه، له راستیدا په‌که‌که به هۆکاری ئه‌و مه‌ترسییانه‌وه ده‌که‌وێته هه‌ڵه‌وه.
په‌که‌که بۆچی هێرشی تۆقاتی ئه‌نجامدا و دواتر خستیه ئه‌ستۆی خۆی.
چه‌ند رۆژ پێش په‌که‌که له ناوچه‌ی تۆقات هێرشێک ئه‌نجامدرا و له ئاکامدا 7 سه‌رباز کوژرا و 3 سه‌ربازیش بریندار بوو. په‌که‌که تا ئێستا نه‌گیشتووەتە ئه‌و بڕوایه که پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراتی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌یه، په‌که‌که چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر ته‌نیا هه‌ستی ده‌کرد که پرۆسه‌که بۆ له‌ناوبردنی په‌که‌که‌یه، به‌ڵام ئه‌مه دوو مانگه له هه‌موو روویه‌که‌وه گه‌یه‌شتووه‌ته ئه‌و بڕوایه که پرۆسه‌که ته‌نیا بۆ له‌ناوبردنی په‌که‌که‌یه. بۆیه ئێستا هه‌وڵ ده‌دات پرۆسه‌که تێک بدات و کاتی تێکدانی پرۆسه‌که‌ش ده‌یه‌وێت رای گشتی کورد دژی خۆی رانه‌کێشێت.
تاکو تورکیا به رێگای راسته‌وخۆ یان به رێگای ناراسته‌وخۆ حساب بۆ په‌که‌که و عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان نه‌کات، ئه‌و بڕوایه له‌لای په‌که‌که دروست نابێت که پرۆسه‌که بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌یه. په‌که‌که ئێستا له‌و باوه‌ڕه‌دایه که هه‌وڵه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و عێراق و ئێران و سوریا ته‌نیا بۆ له‌ناوبردنی په‌که‌که‌یه. چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه رێکه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی مۆر ده‌کات.
په‌که‌که ده‌یتوانی هێرشی تۆقات نه‌خاته ئه‌ستۆی خۆی.
تۆقات ده‌که‌وێته ناوچه‌ی ده‌ریای ره‌شی باکووری تورکیا و له‌و شاره‌دا مه‌هه‌په (واته نه‌ژادپه‌ر‌سته‌کان به‌هێزن). ئامانجی ئه‌م هێرشه ته‌نیا ئه‌وه‌یه که په‌که‌که ئه‌وه بسه‌لمێنێت که ئێستاش زۆر به‌هێزه و ئه‌وه‌نده به‌هێزه ده‌توانێت له هه‌موو شوێنێکی تورکیا هێرش بکات. سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌مه‌ریکا مانگێک له‌مه‌وبه‌ر ئاشکرا کرا، په‌که‌که له‌و بڕوایه‌دا بوو که سه‌ردانه‌که بۆ دارشتنی پلانێکه بۆ له‌ناوبردنی په‌که‌که، بۆیه دوو هه‌فته ده‌چێت له زۆربه‌ی زۆری شار و شارۆچکه‌کاندا شه‌ڕ و پێکدا‌دان روو ده‌دات و دواتریش هێرشی تۆقات ئه‌نجام درا. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پلانی تورکیا به بێ به‌شداریکردنی په‌که‌که قبووڵ نه‌کات ئه‌و چالاکییه‌کان روو ده‌ده‌ن. به گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌کانی په‌که‌که هێزێکی په‌که‌که له ناوچه‌ی ده‌رسیم چووه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه و ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام دا‌وه. ئه‌نجامدانی هێرشێک له ناوچه‌ی تۆقات کارێکی زۆر ئه‌سته‌مه، چونکه خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ر هه‌موو تورکن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هاوکاری په‌که‌که ناکه‌ن، ئه‌و ناوچه‌یه له رووی جۆگرافییه‌وه‌ش زۆر دووره، په‌که‌که ده‌یتوانی ئه‌و هێرشه له ناوچه‌ی ده‌رسیمیش ئه‌نجام بدات، به‌ڵام له ناوچه‌ی تۆقات ئه‌نجامیدا، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌بوو که ده‌توانێت له هه‌موو شوێنێکی تورکیا چالاکی ئه‌نجام بدات و رۆژه‌ڤی تورکیا بگۆریت. په‌که‌که ئه‌وه‌ی سه‌لماند که به چه‌ند که‌سێک ده‌توانێت هێرشی گه‌وره له هه‌رشوێنێک بێت ئه‌نجام بدات. دوور نییه له رۆژانی دا‌هاتوودا له ناوچه‌ی ده‌ریای سپی و ناوچه‌ی ناوه‌راستی تورکیاش ئه‌و جۆره هێرشا‌نە ئه‌نجام بدات.
په‌که‌که ده‌یتوانی ئه‌و هێرشه نه‌خاته ئه‌ستۆی خۆی، چونکه هیچ لایه‌نێک په‌که‌که‌ی تاوانبار نه‌کردبوو، زیاتر گومان له رێکخراوه کۆمۆنیسته‌کانی تورکان ده‌کرا. به‌ڵام په‌که‌که دوای چه‌ند رۆژ رایگه‌یاند من ئه‌و هێرشەم ئه‌نجام دا‌وه، وا دیاره په‌که‌که هیچ بڕوایه‌کی به پرۆسه‌که نه‌ماوه، په‌یامی په‌که‌که ئه‌وه‌یه یان ئێمه‌ش به‌شداری پرۆسه‌که ده‌که‌ین یان پرۆسه‌که تێک ده‌ده‌م. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی په‌که‌که ده‌یه‌وێت به ئه‌مه‌ریکا و تورکیا و عێراق بسه‌لمێنێت که چاره‌سه‌ری سه‌ربازی بۆ سه‌ر قه‌ندیل کۆتایی به په‌که‌که ناهێنێت، چونکه په‌که‌که له ناوچه‌ی ده‌ریای ره‌شیش هه‌یه.
|