دووی رێبه‌ندان.
سه‌ردار پشده‌ری
قوتابیم و دانیشتبووم له ژووری قوتابخانه.
مامۆستا هاته ژوور‌و ووتی مناڵینه هه‌ڵپه‌رن، ئه‌مڕۆ جه‌ژنه‌و جه‌ژنی کوردانه.
ووتم مامۆستا جه‌ژنی چی ؟ خۆ نه ره‌مه‌زانه‌و نه قوربانه.
ووتی ئه‌وانه جه‌ژنی عه‌ره‌بن و جه‌ژنی کوردان دووی رێبه‌ندانه.
پرسیم دووی رێبه‌ندان چیه ؟. ووتی رۆژی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاڵای کوردستانه.
هاتمه‌وه ماڵ و پرسیم بابه بۆ دووی رێبه‌ندان جه‌ژنی کوردانه ؟.
ووتی رۆڵه برینم مه‌کولێنه‌وه بابه‌شت شۆڕشگێرێکی 20 ساڵه بوو ئه‌و زه‌مانه.
ئێواره بوو، له بناری بڵفه‌ت پۆزی بێ عه‌جه‌میم لێده‌دا، تۆڵه‌ی باپیره‌م و سه‌عیدی مه‌لکه‌ڕی برام له‌که‌لله‌دا.
دیتم ده‌رکه‌وتن، پۆله سوارێکی ره‌نگ شۆڕشگێرانه، سه‌ڵاویان کرد‌و ووتیان ئه‌وه رێگای بێورانه ؟.
ووتم من بێوره‌ییم و میوانداریش پیشه‌ی باب و باپیرانمانه.
پرسیم ئێوه کێن ؟ ده‌زانن که بێوران مه‌ڵبه‌ندی شۆڕشگێرانه.
ووتی من سه‌یفی قازیم و ئه‌وه‌ش زێڕۆ به‌گی هه‌رکی قاره‌مانه.
وێکڕا رۆیشتینه ناو دێ و شه‌و ده‌ستکرا به باسی زروف و زه‌مانه.
سه‌یفی قازی ده‌یگووت، په‌یامی قازیم پێیه‌و کات کاتی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی کوردستانه.
رۆڵه هه‌ر له‌وێوه بابه‌ت، بوو به پێشمه‌رگه‌ی کۆمار به‌بێ داوا‌و بڕوبه‌هانه.
هه‌وای شۆڕشگێری زۆر خۆش بوو، ئێستاش خۆشی ئه‌و سه‌رده‌مه‌م له‌به‌ر چاوانه.
له سابڵا‌غ ناردیان به‌دووامداو ووتیان وه‌ره ئاهه‌نگی دووی رێبه‌ندانه.
ئه‌ی نه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی بناری بڵفه‌ت، سبه‌ینێ جه‌ژنی ئیعلانی ده‌وڵه‌تی کوردستانه.
ووتم باشه‌و دیاری ئێمه‌ش داره‌که‌ی په‌رچه‌مه‌و سپیدارێکی باڵابه‌رزی باغه‌که‌ی بێورانه.
که ده‌چم و ده‌بینم، شایی و هه‌ڵپه‌رکێیه له چوار چرا، شاباشیش بۆ ئاڵا‌و ده‌وڵه‌تی کوردستانه.
خه‌و نه‌مابوو و هه‌وای سه‌ربه‌خۆیش ئاڵکۆڵی شۆڕشگێرانه.
دنیا رووناک بوو و خه‌ڵک سه‌رگه‌رمی رازاندنه‌وه‌ی مه‌یدانه.
داری ئاڵا، بوو به به‌رده‌ڕه‌شی مه‌که‌و خه‌ڵک سه‌رگه‌رمی ده‌ست پێداهێنانه.
توێکڵی ئه‌و داره، ده‌رمانی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و چاک بوونه‌وه‌ی چاوی کوێرانه.
له خۆشی‌دا دڵم ده‌کوڵی و له‌ولاشه‌وه چاوم پڕ له گریانه.
ده‌یان که‌س بێهۆش بوون و به‌هه‌زاران ده‌ستیش داری ئاڵا به‌ره‌و به‌رزکرانه.
شیعر‌و لاوکی لاوک بێژانیش، ووزه‌ی شۆڕشگێری و بزوێنه‌ری هه‌ستی هه‌مووانه.
له‌ناکاو ده‌رکه‌وتن، دوو خوێن شیرینی ره‌شتاڵه‌ی ره‌نگ پیاوانه.
بوو به هاتوو هاوار، بۆپێشه‌وه قازی و بارزانی، به‌خێر بێن بۆ سه‌ر ئه‌و چاوانه.
ئێمه پێشمه‌رگه‌و پارێزه‌ر، ئێوه‌ش وه‌ک شێر داڕێژن مێژوو بۆ زه‌مانه.
به‌رزکرایه‌وه ئاڵا، کۆمار کۆماری کوردستانه‌و به‌شی هه‌مووانه.
قازی فه‌رمووی، با مێژوو شاهید بێ، بناغه‌ی کۆشکی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دووی رێبه‌ندانه.
رۆڵه باوکیشت، وه‌ک هه‌زاران نیشتمانپه‌روه‌ری دیکه، ده‌ربه‌ده‌ری به‌شداری هه‌ڵکرانی ئاڵا‌و پاراستنی دووی رێبه‌ندانه.
له‌نده‌ن 30 – 12 - 2007
|