٤\٤\٢٠١٢
دیالۆگه‌کانی
نه‌وال و مونا.
نه‌وال سه‌عداوی
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ٢٦ مارتی
٢٠١٢دا
هه‌ور ڕووی ئاسمانی داپۆشییبوو خۆر هه‌ڵهات!
له ڕێگه‌ی ماڵه‌وه‌م بۆ فڕۆکه‌خانه، که مونا ماشێنه‌که‌ی لێده‌خوڕی،
پرسیارێک مێشکمی داگیرکردبوو:
شۆڕش چییه مونا؟
دوێنی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک کۆیکردمهوه له‌گه‌ڵ کچ و کوڕه لاوههکانی
شۆڕش و یه‌کێتی ژنانی میسر، غهمبارییم بینی له ژێر زه‌رده‌خه‌نه‌ی سهرلێوهکانیانهوه،
له له ژێر تارماییه‌ک چه‌شنی هه‌ور.. خه‌ونه گه‌وره‌کان دیارنامێنێت.
تۆ بڵێی ئه‌وه سه‌ره‌تای ڕوخان بێت؟ شه‌که‌ت و ماندوبوون به ره‌شبینییدا
تێده‌په‌ڕێت؟ ئایا هێزی دژه شۆڕش و سه‌له‌فییه‌کان زاڵبوون؟ ئایا
وشه‌ی بێ سوده "مافیش فایدە" دێت و ده‌چێ و دوودڵی ده‌هێنێت؟ گوڵێکی
سوری پاڵکهوتو له قوڵایی دڵه‌وه ڕاپه‌ڕیی " بێسوده یانی چیی"؟!!
هه‌موو شت سودی خۆی هه‌یه ته‌نانه‌ت سه‌رنه‌که‌وتنیش، هیچ شتێک نییه
مه‌حاڵبێت؟
وشه‌کان وه‌ک ته‌زوی کاره‌با ههوڕیان دڕ ده‌دا، ده‌موچاوه‌کان به
ڕوناکی خۆر ده‌بریسکانه‌وه، ماشێنکه له دوای ماشێنگهلێکی زۆره‌وه
وه‌ستا، ڕێگایه‌کی قه‌ره‌باڵغ و پڕ له هاتوچۆ؟ کێبڕکێ له وێستگه‌کانی
به‌نزیندا؟ وه‌رگه‌ڕانی ماشێنێکی گه‌وره‌ی لۆری؟ ڕاکه ڕاکه‌ی به‌ڵته‌جیه‌کانی
ڕژێم؟ به دوای یه‌کێک له شۆڕشگێراندا وێڵبوون؟ کاروانی یه‌کێک له
پیاوه گه‌وره‌کانی ده‌سه‌ڵات؟ له ناو ماشینه ده‌رگا داخراوهکدا وه‌ک
زیندانی وابووین، ڕژێم ده‌بێت بڕوخێ.. مونا؟ من دوێنێ خه‌ونم بینی
ڕوخابوو، ته‌نیا خه‌وبوو.. مونا، مه‌زنترین شت به خه‌ون ده‌ستپێده‌کات.
مه‌زنترین شته‌کان کامانه‌ن؟
ئاوڕ ناده‌مه‌وه له وشه‌ی"کامانه‌ن" حه‌زم له لێکدانه‌وه‌ی به‌هاکان
نییه: مه‌زنترین شته‌کان کامانه‌ن، شۆڕش چییه، داهێنان چییه، خۆشه‌ویستی
چییه، ژیان چییه، مردن چییه، ئه‌م شتگه‌له ڕووده‌دات و له‌گه‌ڵ
ژیانماندایه، له‌گه‌ڵیدا ده‌ژین بێ ئه‌وه‌ی بزانیین چیین، که‌واته
زانیاری ده‌رباره‌یان گرنگ نییه؟ زانیاری زۆر گرنگه وه‌لێ به عه‌قڵ
سنورداره، واته گرێدراوه به زه‌مه‌ن و شوێنه‌وه، هه‌موو شتێک
سنورداره به هۆکاری زه‌مه‌ن و شوێن، ته‌نیا شێتیی و خه‌ونه گه‌وره‌کان
نه‌بێت.. مونا، گه‌وره‌ترین جۆره‌کانی شێتی لوتکه‌ی عه‌قڵه دوای سه‌رکه‌وتن.
ڕوخانی موباره‌ک خه‌ونێکی شێتانه بوو، ئه‌مڕۆ بووه به واقیعێکی
ئاسایی؟ وشه‌ی ئاساییم خۆشناوێت.. شێتێتیم خۆشده‌وێت، جیاوازی چییه له
نێوان خه‌ون و خه‌یاڵدا.. مونا؟
خه‌ون، دره‌ختێکه سه‌ری له ئاسمان و ڕه‌گی به ناخی زه‌ویدا ڕۆچووه،
خه‌یاڵ ته‌نیا بیرۆکه‌یه‌که هه‌ڵواسراو له بۆشاییدا ده‌سوڕێته‌وه به‌بێ
ئه‌وه‌ی گرێدراوی واقیعێکی ڕاسته‌قینه بێت، خه‌ون ده‌که‌وێته خانه‌ی
زانست و عه‌قڵ و داهێنان و یاخییبوونهوه، خه‌یاڵ ده‌که‌وێته خانه‌ی
ئهفسونهوه و عه‌قڵی کردوه به کۆیله‌یه‌کی بێده‌نگ، لاشه‌ی فیله‌گێژه
و خه‌ونی چۆله‌که‌کان؟
له‌به‌ر ئه‌وه شۆڕش خۆشه‌ویسته نه‌ک سیاسه‌ت؟
سیاسه‌ت هونه‌ری مومکینه و خه‌ونه‌کانیش بچووکن تیایدا، چاکسازی خه‌وشه‌کانی
ڕژێم، پڕۆسه‌ی پینه‌وپه‌ڕۆکردن، به‌ڵام شۆرش هونه‌ری کارێکه که
ناکرێت و مه‌حاڵه، گۆڕینی ڕژێم و دروستکردنی جیهانێکی نوێیه، شۆڕش
دروستکراوێکی داهێنه‌رانه‌یه وه‌ک پارچه هه‌ڵبه‌ستێک، بۆچی سیاسه‌ت
وه‌ک هۆنراوه زیندوکهرهوه نییه.. مونا؟ چوونکه ڕژێم حاکمێکه له‌سه‌ر
بنه‌مای هێز و خۆ سه‌پاندن دروستبووه، سیاسه‌ت بووه به پیشه‌یه‌ک له
بازاردا مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌کرێت، سیاسه‌توان وه‌ک پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس
و ڕاگه‌یاندنکار و دوکاندار و پزیشکداریی و قه‌سابی وایه، به پێی
یاساکانی بازرگانێتی کارده‌که‌ن: ده‌سکه‌وت و زیان و نمایشکاریی و
داواکاریی له‌به‌رچاوده‌گرن، ته‌ماشاکه چ ململانێیه‌کی نا مرۆییانه
به‌رپاده‌بێ له نێوان ڕکه‌به‌ره‌کانی کورسی ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌مه وه‌ک
ململانێیه‌ک وانییه له بازاڕ و بورسه ئازاده‌کاندا؟
بازاڕی ئازاد ئازاد نییه، چوونکه له ژێر سایه‌ی حوکمی هه‌مان
ڕژێمدایه، ئه‌و حوکمه‌ش به هێز و به فێڵکردن ده‌ڕوات به‌ڕێوه نه‌ک
به ڕاستگۆییانه و دادپه‌روه‌رانه، ئازدی بازاڕ و سیاسه‌ت ئازادی
به‌هێزه‌کانه بۆ به‌کاربردن و به‌کارهێنانی لاوازه‌کان، هه‌موویان له
بازاردا گۆڕانی "خۆشم ده‌وێییت نیشتیمانم" ده‌چڕن، خه‌ڵکیان له
ئۆقیانوسی په‌یمانه درۆیینهکانیان نوقم کردوه، ئه‌مه له هه‌موو سه‌رده‌م
و هه‌موو وڵاتێک‌دا دووباره ده‌بێته‌وه.
فڕوفێڵ له وڵاتی ئێمه‌دا به‌هێزتره؟
به هۆکاری دواکه‌وتویی و په‌راوێزخستن نه‌ک به هۆکاری زیره‌کی یان
شوناس و نه‌ته‌وه‌یی.
بۆچی ژن و پیاوه شۆرشگێڕه‌کان واز له خه‌ونه گه‌وره‌کان ده‌هێنن و
له قوڵاییه‌کانی "ئه‌شێت" و "له‌وانه‌یه"دا نوقم ده‌بن؟ به هۆکاری
بێ هیوایی و ڕه‌شبینی، په‌لاماره یه‌ک له دوایی یه‌که‌کان پێش ئه‌وه‌ی
هه‌ناسه بگرن، به هۆکاری سه‌رنه‌که‌وتن دوای سه‌رنه‌که‌وتن و به‌رده‌وامی
سه‌رنه‌که‌وتنه‌کان، سه‌رنه‌که‌وتن نامانگه‌یه‌نێته ڕوخان، سه‌رنه‌که‌وتن
هیچ نییه جگه له ته‌نها گواستنه‌وه‌یه‌ک نه‌بێت له سهرنهکهوتنێکهوه
بۆ سه‌رنه‌که‌وتنێکی تر به بێ ئه‌وه‌ی هیوابڕاوبێت، ئه‌م ده‌ربڕینه
جوانه.. مونا. زیره‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ر و بێ سنور پشودرێژیی و بهردهوامییبوونه
له تێکۆشان‌دا، ڕاوه‌ستان له نیوه‌ی ڕێگادا ترسناکه، وشه‌ی ناوهڕستم
خۆشناوێت، شۆڕش نیوه‌ناچڵیی و ناوه‌ڕاست ناناسێت، شاعیره‌کان نیوه
ناچڵیی و ناوه‌ڕاست و نیوه‌ی ڕێگا ناناسن تا له‌وێدا بوه‌ستن، هیچ که‌س
له نیوه‌ی ڕێگادا ناوه‌ستێت جگه له ترسنۆکه‌کان نه‌بێ که ناتوانن
بگه‌نه سه‌ری ئه‌وسه‌ری ڕێگاکه.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دوێنێدا کچێک وتی من ژیانی خۆم له شۆڕشدا دۆزیوه‌ته‌وه
و ڕۆژ به رۆژ له‌و شۆڕشه‌دا خۆم تۆماردهکهمهوه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوش
نه‌بوو له بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌رتوکه‌که‌یدا، پهخشکارهکان به پهرۆشنهبوون
بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌رتوکه‌که‌ی: بۆچی به هۆی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه
بڵاوی نه‌کرده‌وه، خوێنه‌رانی ئنیته‌رنێت زۆرتر و فراوانترن له خوێنه‌رانی
په‌رتوک، زۆربه‌ی چاپه‌مه‌نییه‌کان به مه‌نتقی ده‌سکه‌وت و قازانج کار
ده‌که‌ن، به دوای ناوه بهناوبانگهکانهوهن، پڕکێشی ناکه‌ن کارکێک
بکه‌ن قازانجی نه‌بێت، خه‌ونه‌کانیان بچوکه و له بازنه‌ی ژماره‌ی
دراودا ده‌سوڕێته‌وه، ئایا چاپهمهنییکارهکان و په‌خشکاران و
بازرگانه‌کان هاوبهشییانکرد له شۆرشدا؟
شۆڕش پێویستی به ده‌ستبردن بۆ کاری ترسناک هه‌یه، پێویستی به
بوێرییه تا ئاستی گیان به‌ختکردن تا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستیبهێنێت،
ئه‌مه خه‌سڵه‌تی شاعیره‌کانه نه‌ک په‌خشکاران و چاپهمهنیکاران، خه‌ونی
گه‌وره به‌دینه‌هات و ڕژێمی موباره‌ک نهڕوخێنرا تا شۆرشگێران شۆڕ‌شیان
به‌رپا نه‌کرد، له گوله و مردن ههڵنهسڵهمیینهوه، توانیان دیواری
ئه‌و ترسه بروخێنن که ده‌مێک بوو له گیانی خه‌ڵکیدا چێنرا بوو، شۆرش
بوێری کردم.. مونا، بووم به مرۆڤێکی په‌سه‌ند و جوان و گه‌وره‌تر له‌وه‌ی
که هه‌بووم.
بۆم باسکه چۆن؟
پێش شۆڕش به چه‌ند مانگێکی زۆر ده‌ستتکرد به نووسینی رۆمانه نوێکه‌ت،
کاتێک شۆڕش ده‌ستیپێکرد نزیکه‌ی نیوهییم ته‌واوکردبوو، وازم لێهێنا تا
ده‌رفه‌تم هه‌بێت له‌گه‌ڵ شۆڕشدا بژییم، دوای چه‌ند ڕۆژێک نه‌متوانی
بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ژیانی پێشوترم، ویستم هه‌موو شتێک بگۆرم له هه‌موو
شته‌کانی ژیانمدا، جگه له ڕژێم که نه‌متوانی کاریگه‌رییه نه‌گه‌تیڤه‌کانی
بگۆڕم له ژیانمدا، ژیانم له ناو ماڵه‌که‌مدا ساردبوه‌وه، هه‌ستمکرد
شه‌قامه‌کان له ماڵه‌که‌م گه‌رموگوڕترن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مانگه‌کانی
یه‌نایر و فه‌بروه‌ری شۆڕش زستان بوون، کاتێک ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ
خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌که ده‌مبینی ئه‌ویش ساردبۆته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی
که‌سێکی تر له ڕابوردویه‌کی قوڵی تێکشکاودا نووسیبێتی، توڕمدایه ئه‌ولاوه
و ده‌ستمکرد به ڕۆمانێکی نوێ، پێنوسه‌که‌م به هێزی شۆڕشه‌وه دههاتو
ده‌چوو به‌سه‌ر وهرقهکاندا، گه‌رمایی و وزه داهێنه‌رانه‌که‌ی، ده‌ته‌قییه‌وه
به‌سه‌ر ئه‌ودیوی سروشت و عه‌قڵ و زه‌مه‌ن و مه‌کاندا.
______________________________________________
سه‌رچاوه: (الحوار
المتمدن - العدد: 3680 - 2011/3/27 -
09:09):
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=300826
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|