دیارده‌ی کوشتن و توندوتیژیی له
دژی ژنان ڕوو له‌په‌ره‌سه‌ندنه!
ئۆکتۆبه‌ر
وه‌ک
ڕه‌وشتێکی باو ئه‌مساڵیش له‌ڕۆژی 29/11دا، ڕۆژی جیهانی ڕاوه‌ستانه‌وه
به‌ڕووی توندوتیژیی له‌دژی ژنان، هه‌ندێ چالاکی ئه‌نجام درا که‌له‌نێویاندا
کۆنفرانسی ریکخراوه‌کانی ژنان وکۆمه‌لگای مه‌ده‌نی له‌شاری
سلیمانی رۆژی 21/11 بوو که‌له‌ژێر دروشمی"ئێمه‌ی ژنان نامووس نین،
نامووسمان ئازادیمانه" سازدرا. له‌م کۆنفرانسه‌دا وێرای خستنه‌ڕووی
چه‌ندین بیروبۆچونی به‌سود هاوکات په‌یامی ئه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا که‌بۆ
باشکردنی دۆخی ژنان ده‌بێ یه‌خه‌ی ده‌سه‌لاتداران بگیرێ وناچار
بکرێ به‌پێکهێنانی گۆڕانکاری له‌یاسا و بارودۆخی کۆمه‌لایه‌تی
ژناندا، به‌لام ئه‌م کۆنفرانسه که‌هه‌وڵی به‌شداران و نوێنه‌رانی
ڕێکخراوه‌کانی له‌چوارچێوه‌ی چاوتێبڕین و لایه‌نگری بۆ ئاسۆی
حیزبه ناسیونالیسته‌کان و ده‌سه‌لاته‌که‌ی قه‌تیسمابوو، ئه‌و ئومێده‌ی
نیشان نه‌دا که‌ده‌توانێ چ گۆرانکاریه‌ک به‌دوای خۆیدا بهێنێ وچ
خواستیک به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتدا داسه‌پێنێ. به‌واتایه‌کی‌تر کۆنفرانسی
ناوبراو جۆرێکی‌تر له‌هه‌ڵشێلانی ئه‌و مه‌یل و ڕه‌وته بوو که‌گه‌ره‌کیه‌تی
له‌ڕێگای مانه‌وه له‌بازنه‌ی کارنامه‌ی حکومه‌ت و ئاسۆی
ناسیونالیستی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ژنان، هه‌نگاو هه‌ڵگرێ.
بێگومان هه‌وڵێکی ئاواش هه‌رچه‌ند نییه‌تی دڵسۆزانه له‌خۆ بگرێ به‌لام
له‌ناوه‌ڕۆکدا هه‌ڵگری وه‌همێکه به‌ده‌سه‌لاتی مه‌وجود که‌خۆی
هۆکارو سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژیی و کوشتنی ژنانه.
له‌لایه‌کی‌تریشه‌وه وه‌فدیکی پارتی چه‌پی سویدی به‌شی ژنان نامه‌یه‌کی
کراوه‌یان بۆپه‌رلمان ناردووه تا یاسای توندوتیژیی خیزانی
پێشنیارکراو په‌سه‌ند بکرێ، به‌لام پێده‌چێت ئه‌م هه‌وڵه‌ش بێ‌ئاکام
مابێته‌وه و پشتگوێ خرابێت.
له‌ته‌ره‌فی ده‌زگاکانی حکومه‌تیشه‌وه باس و هه‌رای دیموکراسی و
پێداهه‌ڵدان به‌مافی ژنان و هه‌وڵدان بۆهوشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌لگا ..
ئه‌مساڵیش وه‌ک سالانی پێشتر مه‌سه‌له‌ی ژنان و دیارده‌ی کوشتن و
توندوتیژیی کرایه‌وه بابه‌تێکی ته‌بلیغاتی.. به‌لام ئاماره‌کان
خۆیان شاهید وبه‌ڵگه‌ی سه‌لمێندراون که‌تاوانه‌کانی کوشتنی ژنان
وتوندوتیژیی حاڵه‌تێکی به‌رده‌وام و ڕوو له‌سه‌ره. ته‌نانه‌ت ئه‌و
ئامارانه‌ی که‌له‌خودی سه‌نته‌ری ڕاوه‌ستانه‌وه به‌ڕووی
توندوتیژیی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ بلاوکراونه‌ته‌وه گه‌واهی ئه‌وه
ده‌ده‌ن، که‌ئه‌م ده‌سه‌لاته نه ده‌توانی و نه‌ده‌یه‌وێت ژنان له‌م
تراژیدیایه ڕزگار بکات. به‌ڵگه‌ی ئه‌م حوکمه‌ش ڕۆشنه: ده‌سه‌لاتێکی
میلیشیایی و قه‌ومی که‌خۆی له‌سه‌ر جیاوازی ڕه‌گه‌زی دامه‌زرابێ
و به‌توندی پشتی به‌شه‌ریعه‌تی ئیسلام و فه‌رهه‌نگی کوردایه‌تی و
ئاینی‌یه‌وه به‌ستبێت و کۆمه‌ڵگا به‌م فه‌رهه‌نگه باربهێنێ، هه‌وکات
ده‌سه‌لاتێک که‌پیاوسالاری و فره‌ژنی له‌یاسادا جێگیربکات هه‌رگیز
چاوه‌ڕێ‌ی ئه‌وه‌ی لێناکرێت نه‌ک هه‌ر وه‌لامی کێشه‌و گرفته‌کانی
ژنان بداته‌وه، به‌ڵکو خۆی به‌ربه‌ستێکه له‌به‌رده‌م هه‌رجۆره هه‌ولێکی
بزوتنه‌وه‌ی ژنان و ریکخراوه‌کانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاڵوگۆر له‌ڕه‌وشی
ژنان و جێگیرکردنی مافه‌کانیاندا.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه سه‌رخه‌تی ئاماری ڕووداوه‌کانی
کوشتن و توندوتیژی له‌دژی ژنان ده‌خاته‌ڕوو:
* له شه‌ش مانگی ڕابردوودا ته‌نها له
سلێمانی 289 حاڵه‌تی توندوتیژیی دژی ژنان تۆمارکراوه.
* ڕۆژی 16/11/2009 له شارۆچکه‌ی
سیروانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، کچێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌ناوی ( د.
س. ) که خۆێندکاری پۆلی ده‌هه‌می بنه‌ڕه‌تی بووه، له‌ماڵی خۆیاندا
ئاگری له خۆی به‌رداوه‌و خۆی سووتاندووه. به‌هۆی زۆریی ڕیژه‌ی
سووتانه‌که‌یه‌وه ڕۆژی دواتر له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی سلێمانی
گیانی له‌ده‌ستدا.
* ڕۆژی 15/11/2009 له شارۆچکه‌ی به‌حرکه‌ی
سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، کچێکی ته‌مه‌ن 28 ساڵ به‌ناوی ( ب. ز. ع. )
به ده‌رمانی مێروکوژ ژاراوی بووه دوای هه‌فته‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه
گیانی له‌ده‌ستداوه.به‌ڵام تا ئێستا نه‌زانراوه ئایا خۆی ژاراوی
کردووه یان نا.
* ڕۆژی 1/11/2009 له گه‌ڕه‌کی نه‌ورۆزی
ڕانیه، کچێکی ته‌مه‌ن 14 ساڵ به ناوی ( ش.ڕ. ع. ) له لایه‌ن مامێکیه‌وه
که ناوی (ڕ.ع. ع. ) لێدراوه و له ئاکامدا شانی چه‌پی شکاوه. له‌سه‌رداوای
(ش) دادوه‌ری قه‌زای ڕانیه به‌پێی ماده‌ی 413 له یاسای سزادانی
عێراقی بڕیاری ده‌ستگیرکردنی (ڕ ) ده‌دات. هۆکاری ئه‌م ڕووداوه‌یش کێشه‌ی
خێزانی بووه.
* ڕۆژی 17/11/2009 له گه‌ڕه‌کی سه‌رای
رانیه، ژنێکی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ناوی ( ش. ع. ر. ) مردووه. پۆلیسی قه‌زای
ڕانیه به مه‌به‌ستی زانینی هۆکاری مردنه‌که‌ی ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌و
کردووه و ته‌رمه‌که‌یشیان ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ریی سلێمانی کردووه.
* ڕۆژی 3/11/2009 له گه‌ڕه‌کی قه‌ڵاتی
شاری ڕانیه، ژنێکی ته‌مه‌ن 25 ساڵ به ناوی ( ر. ح. ر. ) به مه‌به‌ستی
خۆکوشتن نزیکه‌ی 100 ده‌نک حه‌بی جۆراوجۆری خواردووه.پاشان براوه‌ته
نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ڕانیه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ کراوه. به‌ڵام
هۆکاری ڕووداوه‌که تا ئێستا نه‌زانراوه.
* ڕۆژی 10/11/2009 له‌گه‌ڕه‌کی ئاشتی قه‌ڵادزه،
کچێکی ته‌مه‌ن 20 ساڵ (ع. ڕ. ) له ماڵی خۆیاندا خۆی سووتاندوه. به‌هۆی
زۆریی ڕێژه‌ی سوتانه‌که‌یه‌وه که 85% بووه له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی
قه‌ڵادزه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی سلێمانی و له
ڕۆژی 16 /11 2009 گیانی له‌ده‌ستداوه.هۆکاری ئه‌م ڕووداوه خراپی مامه‌ڵه‌ی
خێزانه‌که‌ی بووه له‌گه‌ڵیدا.
* ڕۆژی 14/11/2009 له گه‌ڕه‌کی ڕاپه‌رینی
ڕانیه، ژنێکی ته‌مه‌ن 25 ساڵ به‌ناوی ( ب. و. ح. ) له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه
که ناوی (ڕ. ع. ع.) به مسته‌کۆڵه و بۆکس لێیدراوه و لووتی شکاوه.
هۆکاری ئه‌م ڕووداوه ئه‌وه بووه که ( ب ) له‌گه‌ڵ برایه‌کی هاوسه‌ره‌که‌ی
شه‌ری بووه . پاش تۆمارکردنی داوای یاسایی، دادوه‌ری قه‌زای ڕانیه به
پێی ماده‌ی 413 له یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ ( ڕ
) ده‌رده‌کات .
* ڕۆژی 15/11/2009 له ناحیه‌ی ئیسیوه
سه‌ربه قه‌زای پشده‌ر، ژنێکی ته‌مه‌ن 25 ساڵ به‌ناوی ( د. ح. ڕ ) له
حه‌مامی ماڵی خۆیاندا سووتاوه. به هۆی زۆریی ڕێژه‌ی سووتانه‌که‌یه‌وه
که 65% بووه له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی قه‌ڵادزه‌وه به‌ڕێکراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی
ئیمێرجنسیی سلێمانی. هۆکاری ئه‌م ڕووداوه تا ئێستا نه‌زانراوه و
ناوبراویش داوای له‌سه‌ر که‌س تۆمارنه‌کردووه.
|