١\٨\٢٠١٦
(دیارنەمانی
سەحەر فەیزی، دەسبەسەرکردنی سیامەک دێبوکری،
ڕێچکەی شانۆی ئاگرکەوتنەوەکان)
لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
دیارنەمانی چارەنووسی سەحەر فەیزی.
بە
پێی ئەو هەواڵەی بە کۆمەڵەی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە ڕێکەوتی
٢٣ی پووشپەڕ لەشاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان «سەحەر فەیزی»
لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا
و تا بە ئێستە چارەنووس و
شوێنی ڕاگرتنی زانیارییەک لەبەردەستا نییە.
سەحەر فەیزی ٢٤ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەقز و
خوێندکار لە بواری مودیرییەتی
بازرگانی زانکۆی تەورێزە، بەگوێرەی
ڕاپۆرتەکە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری سەقز بەبێ هەبوونی
بەڵگە و مۆڵەتی یاسایی دەستیان گرتووە بەسەر
شتوومەکی تاکەکەسی ناوبراو وەکوو لاپتۆپ،
هەندی تلەفوون و چەندد کتێبێک و
هەروەها پشکنینی ماڵی باوکی، کە
ناڕەزامەندی بنەماڵەکەی لێکەوتەوە.
هەر لەم پێوەندییەدا هاتووە کەبە تێپەڕینی پترلە ١٨
رۆژ لەدەسبەسەرکرانی بەڵام تابەئێستە لەچارەنووس و
شوێنی ڕاگرتنی زانیارییەک بەدەستەوە نییە و
تا ئێستە دۆسیەکەی ڕەوانەی
دادگانەکراوە و هەروەها ئیدارەی ئیتلاعات ودەزگای قەزایی کۆماری
ئیسلامی ئێران لەشاری سەقز هیچ چەشنە زانیارییەکیان لەهەمبەر
تاوانەکانی ناوبراو بەبنەماڵەکەی ڕانەگەیاندووە.
جێگەی باسە کە لە ماوەی چەند حەوتەی ڕابردوو شەپۆلێکی بەرفراوان لە
بانگهێشت و دەسبەسەری هاوڵاتیان لە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە
دەستی پێ کردووە ولە چارەنووس و شوێنی
ڕاگیرانیان زانیارییەک لە بەر دەست نییە.
دەسبەسەرکردنی سیامەک دێبوکری لە لایەن هێزە
ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
بە
پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هێزە ئەمنییەکانی
کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەهاباد، ڕۆژی دوشەممە
٤ی گەلاوێژ «سیامەک دێبوکری» هاوڵاتی
مەهابادی پاش لێدان و سوکایەتی پێکردنێکی
زۆر دەسبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیار
گواسترایەوە.
بە گوێرەی ههواڵەکە ناوبراو لەدایک بووی ساڵی
١٣٦٩ی تاویه،ئهم شارۆمهنده كورده پاش گەڕانەوە لە باشووری
کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی
ئێران لە مەهاباد لە ماڵی یەکێک لە خزمەکانی بە بێ هەبوونی ئێزنی
قەزایی و بەکوتەک و لێدانی لە ڕادەبەدەر دەسبەسەریان کردووه و تا
هەنووکەیش لە چارەنووسی زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
هەر لەم پێوەندییەدا هاتووە کە ئیشی ناوبراو لە ڕاستیدا گرافیکە بەڵام
لەشاری سلێمانییە لە باشووری کوردستان دەستی داوەتە کرێکاری چونکوو
تەنیا کاسبکاری ماڵە.
جێگەی باسە کەناسر وەیسی خەڵکی گوندی کوڕکوڕی لەناوچەی سنە لەڕۆژهەڵاتی
کوردستان، ئەویش لەباشووری کوردستان سەرقاڵی ئیش وکاربووە، کەکاتی
گەڕانەوە ولەڕێگەی ناوبەری مەریوان بۆسنە ڕفێندراوە. بەپێی مەزەندەکان
وپەلامارە ناوەختەکانی کۆماری ئیسلامی شیمانە دەکرێ ئەویش لەلایەن هێزە
ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان
دەسبەسەرکراوە وبۆشوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ڕێچکەی شانۆی ئاگرکەوتنەوەکانی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان.
بە
پێی ئەو هەواڵانەی کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، سەرلە
ئێوارەی رۆژی ٨ی گەلاوێژی
ساڵی ٩٥ی هەتاوی دارستان و لەوەڕگاکانی
داڵەهۆ لە ناوچەی تەنگە تاریک ئاگریان تێبەر بووە.
لە هەواڵەکاندا هاتوە؛ بەهۆی پلە و ئەستەمی ڕێگە کە، هەروەها هەڵکردنی
بای بە هێزەوە، کوژانەوەی ئاگرەكه ئاسان نییە.
لەو لاشەوە بە بۆنەی چەقە دوکەڵی ئاگر کەوتنەوەکە، لە شاری جوانڕۆی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرفتی هەناسەدان و کێشەی جەستەیی بۆ بەساڵاچووان و
نەخۆش و منداڵان دروست بووه.
جێگای سەرنجە زۆربەی ئاگر کەوتنەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
ڕێچکەیین و بە پێی وتەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە، دەست و پێوەندەکانی
کۆماری ئیسلامی گڕ بەر دەدەن لە وڵات و دەبنە هۆی سوتاندن و لە ناو
چوونی بەشێکی زۆر لە دارستان و لەوەڕگاکانی ڕۆژهەڵات و ئەمە یەک لە
هۆکاری کاریگەربون و زیاد کردنی تەپ و تۆز و بیاوان بونی ڕۆژهەڵاتی
کوردستانە.
ئەم ئاگر کەوتنەوانە دەست ئەنقەستە و لە لایەن بونیادە حکومیەکانی
کۆماری ئیسلامییەوە درێژەی پێ دەدرێت و تا ئێستە هیچ کەسێک وەکو دزێو و
تاوانبار هەناردە و بانگهێشتی دادگا و دەستبەسەر کردن نەبوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info
|