٢٥\٩\٢٠١٠
دیزاینی مه‌زن.
نووسینی: ستیڤن هاوکینگ و لیونارد
ملۆدینۆ

وه‌رگێرانی: حسێن حسێنی
-
به‌شی یه‌که‌م -
خوێنه‌ری به‌رێز..
ئه‌وه‌ی
ده‌یخوێنیته‌وه کوردی کراوی به‌شی یه‌که‌می کتێبه‌که‌ی
هاوکینگ(هاکینگ)ه واته " دیزاینی مه‌زنه" که ئه‌م مانگه له سه‌رتاسه‌ری
جیهان بڵاو کرایه‌وه باوه‌ڕم وایه ئه‌م وه‌رگێرانه ته‌واو نییه
چونکو کێشه‌ی زۆر گه‌وره‌م هه‌یه له به کوردی کردنی وشه زانستیه‌کاندا
ئه‌مه یه‌که‌م کتێبه له‌م ئاسته‌دا که پڕه له وشه‌ی زانستی نوێ
به کوردی ده‌کرێ( کتێبی که ئه‌گه‌ر هه‌شبێت جگه له کتێبه ده‌رسیه‌کان
(که ئه‌وانیش له‌م ئاسته‌دا نیین) من نه‌م بینیوه) بۆیه ده‌ی خه‌مه
به‌ر ره‌خنه‌ی ئێوه‌ی هێژا بۆ ئه‌وه‌ی به باشی هه‌موومان پێکه‌وه
بتوانین ، ئه‌وه‌ی له مێشکی زانایه‌که‌ی گه‌وره‌ی وه‌ک هاوکینگدایه
بیگه‌ینینه خوێنه‌ری کورد، که له هه‌موو نه‌ته‌وێکی تر زیاتر
پێویستی به زانستی بیرکردنه‌وه‌یه چاو‌ڕێی ره‌خنه‌کانتانم یان راسته‌وخۆ
ئێمێلم بۆ بنێرن یان له‌و سایته‌ی که نووسیومه تێ چێن (کامنت) بنوسن
له ، هه‌مان کاتیش‌دا له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا ده‌بم بۆ وه‌رگێرانی به‌شه‌کانی
تری کتێبه‌که.
http://hossien.tk
_________________________

لیونارد
ملۆدینۆ و ستیڤن هاوکینگ
ره‌مز و رازی بوون.
هه‌ر کام له ئێمه بۆ ماوه‌ێکی کورت ده‌ژین
و له‌و ماوه‌یه‌دا له به‌شێکی بچوکی گه‌ردون ژیانی خۆمان به‌ڕێ ده‌که‌ین.
به‌ڵام مرۆڤه‌کان ئه‌و بوونه‌وه‌رن که به دوایی شت‌دا ده‌گه‌ڕێن .ئێمه
پرسیارمان لا دروست ده‌بێت به دوایی وڵامدا ده‌گه‌ڕین . له ژیانی ئه‌م
جیهانه پان و به‌رینه که مێهره‌بانی و ستمکاری و نیگه‌رانی له ژێر
ئاسمانی گه‌وره‌دا ئاوێته‌ی یه‌کن،خه‌لکی پرسیاری زۆر ده‌پرسن: چۆن ده‌توانین
له جیهانێک بگه‌ین که ئێمه خۆمان تیا بینیوه‌ته‌وه؟ گه‌ردون چۆن ره‌فتار
ده‌کات ؟ راستی سروشت چییه؟ هه‌موو ئه‌مانه له کوێ وه هاتوون؟ ئایا
گه‌ردون پێویستی به( دروستکه‌ر)(خالق) هه‌یه؟ زۆربه‌ی که‌سانی وه‌ک
ئێمه کاتێکی زۆر بۆ مه‌شغول بوون به‌م پرسیارانه‌وه ته‌رخان ناکات،
به‌ڵام هه‌موومان ئه‌م پرسیارانه‌مان بۆ پێش هاتوه بیرمان لێ کردوه‌ته‌وه.
به شێوازێکی سونه‌تی ئه‌م پرسیارانه ده‌بێت فه‌لسه‌فه وڵامی بداته‌وه،
به‌ڵام فه‌لسه‌فه مردووه. فه‌لسه‌فه گه‌شه‌سه‌ندنه‌کانی زانستی نوی
به تایبه‌ت( فیزیک)ی له‌گه‌ڵ خۆییدا هه‌ڵ نه‌گرتوه.
زانستناسانن که بوونه‌ته هه‌لگرانی مه‌شغه‌لی دۆزینه‌وه له گه‌ڕانمان
به دوایی زانیاری دا. ئامانجی ئه‌م کتێبه وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانه
به که‌ڵک وه‌رگرتن له دۆزینه‌وه تازه‌کان و تئورییه پێشکه‌وتوه‌کان.ئه‌وان
پێشره‌وایه‌تی ئێمه ده‌که‌ن بۆ وێنه‌ێکی نوێ له گه‌ردون و شوێنه‌که‌مان
که زۆر جیاوازتره له سونه‌تییه‌که،هه‌ر وه‌ها ته‌نانه‌ت جیاوازیشه
له‌و وێنه‌یی جیهان له یه‌ک ده‌یه یان دو ده‌یه پێشتر له ئێستا.
هێشتا،چه‌مکه نوێکان کاریگه‌ری نزیکه‌ی یه‌ک سه‌ده پێشتریان له سه‌ره.
به پێی چه‌مکه سونه‌تییه‌کانی گه‌ردون،(ته‌نه‌کان) له سه‌ر ڕێره‌وێکی
دیاری کراو جوله‌ده‌که‌ن ، هه‌ر وه‌ها مێژوه‌کانیشیان واته پێشینه‌کانیشیان
دیاری کراوه.
ئێمه ده‌توانین به وردی شوێنه‌کانیان له هه‌موو ساتێکی کات دا دیاری
بکه‌ین.هه‌ر چه‌ند ئه‌م ژماردنانه بۆ مه‌به‌ستی ژیانی رۆژانه زۆر سه‌رکه‌وتووه،
به‌ڵام له‌ساڵانی (1920) ه‌کان زانرا که ئه‌م وێنه کلاسیکیه
ناتوانرێ به‌کار بێت به‌ته‌واوی بۆ ره‌فتاری سه‌یری( بینراوه‌کان) له
سکێلی ئه‌تۆمی و ژێر ئه‌تۆمی دا. له‌جیاتی، (چوارچێوه کارێک)ی جیاواز
قبوڵ کرا به ناوی فیزیکی (کوانته‌م)ی. تیور‌ی کوانته‌می به
شێوازێکی به‌رچاو پێش بینیه‌کانی بۆ ڕوداوه‌کانی ئه‌و سکێلانه ڕاسته.
هه‌روه‌ها کاتێک بۆ جیهانی ماکرۆسکۆپی ژیانی ڕۆژانه به‌کار ده‌هێنرێت،
پێشبینیه‌کانی کلاسیکیش دووباره ده‌کاته‌وه.
به‌ڵام فیزیکی کوانته‌می و کلاسیکی به‌ندن له سه‌ر چه‌مکی زۆر جیاوازی
ڕاستی فیزیکی.
تئورییه‌کانی کوانته‌می ده‌توانرێ له ڕێگه‌ی جۆر به جۆره‌وه فرموله
بکرێت،به‌ڵام پێم وابێ ژیرانه‌ترین وه‌سف له‌لایه‌ن (ریچارد(دیک)
فاینمه‌ن) ه‌وه پێشکه‌ش کراوه، فاینمه‌ن کارکته‌رێکی چه‌ند لایه‌نی
بوو له لایه‌ک له په‌یمانگای ته‌کنۆلۆجیای کالیفۆرنیا کاری ده‌کرد له
لاێکی تره‌وه ته‌پلی له سه‌رجاده‌کان ده‌کوتا.به وته‌ی فاینمن،
سیستمه‌ێک هه‌ڵگری زیاد له یه‌ک مێژو(پێشینه) یه، هه‌موو مێژوێک
ئه‌گه‌ری ڕودانی هه‌یه.کاتێک ئێمه ده‌گه‌ڕین بۆ وڵامه‌کانمان، ئێمه
باسی ورده‌کاری تێگه‌یشتنه‌کانی فاینمه‌ن ده‌که‌ین، هه‌ر وه‌ها به
کاری ده‌هێنین بۆ گه‌ڕان له دوایی ئه‌و بۆچوونه که گه‌ردوون به ته‌نها
یه‌ک مێژویی نییه یان ته‌نانه‌ت بونێکی سه‌ر به خۆشی نییه. ته‌نانه‌ت
لای زۆر له فیزیک زانان ئه‌مه بۆ چونێکی توندره‌وانه ده‌نوێنی. له
ڕاستی دا وه‌ک زۆر نوسراوی تر له زانستی ئیمرۆدا، وا دێته پێش چاو که
هه‌ستی هاو به‌شمان تووشی دارمان ده‌کات. به‌ڵام هه‌ستی هاوبه‌ش به‌نده
له سه‌ر ئه‌زمونی رۆژانه‌مان،نه‌ک به‌ند بێت له سه‌ر گه‌ردونێک که
ئاشکرا ده‌بێت له ڕێگه‌ی ئه‌و تکنۆلۆجیا سیحراویه‌ی که مه‌جالمان پێ
ده‌دا به قولی بروانینه ئه‌تۆم یان بگه‌ڕینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای گه‌ردون.
تا وه‌کوو په‌یدا بوونی فیزیکی نوێ به گشتی وا بیر ده‌کرایه‌وه که
هه‌موو زانیارییه‌کانی جیهان ده‌توانرێ له ڕێگه‌ی بینینی ڕاسته‌وخۆه
وه وه‌ده‌ست بکه‌وێ،که شته‌کان چۆن بن هه‌ر واش له ڕێگه‌ی هه‌سته‌کانمانه‌وه
ته‌سه‌ور ده‌کرێن. به‌ڵام سه‌رکه‌وتنه به‌رچاوه‌کانی فیزیای نوێ که
به‌نده له سه‌ر چه‌مکه‌کانی فاینمه‌ن ، به‌ریه‌ککه‌وتنی هه‌یه له
گه‌ڵ ئه‌زمونی ڕۆژانه‌مان. بینیینی ساده‌ی ڕاستی سازگار نییه له‌گه‌ڵ
فیزیکی نوێ. بۆ سه‌روکه‌له لێدان له گه‌ڵ ئه‌م (پارادۆکس)انه دا
ڕێگه‌یه‌ک هه‌ڵده‌بژێرێن و ناوی لێده‌نین (مودیلی ریالیسمی – وابه‌سته).ئه‌مه
به‌نده له سه‌ر ئه‌وه‌ی که مێشکمان (تێهاتوه)کان له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندامه
هه‌ستیاره‌کانه‌وه به دروست کردنی مودێلێک له جیهان شروڤه ده‌کات.
کاتێک وه‌ها مودێلێک به سه‌رکه‌وتویی شرۆڤه‌ی ڕوداوه‌کان ده‌کات ، حه‌زمان
بۆ دروست ده‌بێت سفه‌ت بده‌ینێ به توخمه دروست که‌ره‌کانی چه‌مکه‌کانی
وه‌ها ئاوێته‌ێک، بۆ یه‌کسان کردنی به ڕاستی یان راستی ره‌ها. به‌ڵام
لێره‌دا مومکینه به رێگه‌کانی جیاواز که‌سێک بتوانێت بۆ هه‌مان دۆخی
فیزیکی مودێلێکی تر دروست بکات به به‌کارهێنانی توخمی بنچینه‌یی
جیاواز‌و و چه‌مکه‌کان.
ئه‌گه‌ر دو تیور‌ی فیزیکی جیاواز یان دو مودێلی جیاواز ڕوداوی یه‌کسان
پێش بینی بکه‌ن، ناتوانین بڵێین یه‌کیان له‌وه‌ی تریان ڕاستتره، ئێمه
ئازادین له کامیان که‌ڵک وه‌رگرین له یه‌کێکیان که‌ڵک وه‌رده‌گرین که
بۆمان شیاوتره.
له مێژوی زانست‌دا ئێمه به‌رده‌وام زنجیره‌یه‌کی باشتر و باشتر له
مودێله‌کان و تئورییه‌کانمان دۆزیوه‌ته‌وه ، له ئه‌فلاتوونه‌وه بۆ
تیور‌ی کلاسیکی یان نیوتنی و له‌وێوه بۆ تیورییه‌کانی کوانته‌می نوێ.
سروشتیه بپرسین که ئایا ئه‌م زنجیره‌یه ده‌گات به خاڵێکی کۆتایی،
به تیوریکی کۆتایی له گه‌ردون . که هه‌موو هێزه‌کانی تێدا بێت و پێش
بینی هه‌موو ئه‌و پێشهاتانه بکات که ئێمه ده‌توانین دروستی بکه‌ین
یان ئێمه ده‌توانین بێ کۆتایی درێژه به‌م زنجیره‌یه بده‌ین بێ ئه‌وه‌یی
هه‌رگیز بگه‌ین به کۆتایی؟ ئێمه هێشتا وڵامێکی دڵنیاکه‌رمان بۆ ئه‌م
پرسیاره نییه،به‌ڵام ئێستا پالێوڕاوێکمان بۆ تیور‌ی کۆتایی هه‌یه ، له
راستی دا ئه‌گه‌ر هه‌بێت که ئه‌ویش( ئیم تیور‌ی)ه ( ئیم تیور‌ی) ته‌نها
مودێلێکه که ده‌توانێت هه‌ڵگری هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌بێت که
ئێمه بیری لێ ده‌که‌ینه‌وه ئه‌م تیورییه ئه‌وه‌یه که باسه‌که‌مان
زۆرتر به پێی ئه‌و ده‌بێت. (ئیم تیور‌ی) تیورێکی ئاسایی بۆ ده‌رک و هه‌سته‌کانمان
نییه. ئه‌و بریتیه له‌خانواده‌یه‌کی ته‌واو له تیورییه جیاوازه‌کان،که
هه‌ر کام له‌وان له مه‌وداکه‌ی خۆییدا له دۆخێکی فیزیکی دا به باشی
شرۆڤه‌ی( بینراوه‌کان ) ده‌کات . ئه‌م تیورییه تا ڕاده‌یه‌ک له نه‌خشه
ده‌چێت.پرۆژه‌یکی ئاسایی (میرکه‌تر) که‌لکی وه‌رده‌گرێت له نه‌خشه‌کانی
جیهان که ڕوبه‌ره‌کان گه‌وره و گه‌وره‌تر ده‌کات له دوری باکور و
باشور هه‌ر وه‌ها جه‌مسه‌ره‌کانی باکور و باشور داناپۆشێت. بۆ هه‌بوونی
نه‌خشه‌ێکی متمانه پێکراو بۆ هه‌موو زه‌وی، مه‌جبورین که‌ڵک وه‌ربگرین
له کۆی هه‌موو نه‌خشه‌کان ، که هه‌ر یه‌که‌یان بۆ ناوچه‌ێکی سنورداره.
نه‌خشه‌کان کاتێک ده‌که‌ونه سه‌ر یه‌ک له ناوچه‌یه‌کدا ، هه‌مان(
دیمه‌ن) پێ‌نیشان ده‌ده‌ن.(ئیم تیور‌ی) ش هه‌ر وایه. تئورییه جیاوازه‌کان
له خانه‌واده‌ی (ئیم تیور‌ی) ره‌نگ بێ زۆر جیاواز بێنه پێش چاو ، به‌ڵام
ده‌توانرێ وه‌کوو لایه‌نێک له هه‌مان تئوری له به‌رچاو بگێرێن.ئه‌م
تیوریانه وه‌کوو وێرژنێک له تیوریه‌که‌ن ،که به‌کار دهێنرێن به ته‌نها
له مه‌وداێکی سنوردار بۆ وێنه کاتێک( پێوراو)ێکی دیاری کراوی وه‌ک
وزه بچوک بێت. وه‌کوو که‌وتنه سه‌ریه‌کی نه‌خشه‌کان له پرۆژه‌ی میرکه‌تر.
لێره‌دا مه‌ودای وێرژنه جیاوازه‌کان ده‌که‌ونه سه‌ر یه‌ک، که پێش
بینی هه‌مان (فێنۆمینا) ده‌که‌ن. به‌ڵام هیچ نه‌خشه‌ێکی ته‌خت بوونی
نییه که به جوانی بتوانێ ڕوبه‌ری زه‌ویی نمایش بکات، هه‌ر وه‌هاش
هیچ تئوریه‌ک به ته‌نیا بوونی نییه که به جوانی نمایشی هه‌موو(
بینیینه‌کان) بکات.
ئێمه شرۆڤه‌ی ده‌که‌ین که (ئیم تیور‌ی) چۆن مومکینه وڵامی پرسیاره‌کانی
(دروست بوون) بداته‌وه. به پێی (ئیم تیور‌ی) گه‌ردونی ئێمه به‌س یه‌ک
گه‌ردون نییه.له جیاتی ،(ئیم تیور‌ی) پێش بینی ده‌کات که گه‌ردون گه‌لێکی
زۆر له( هیچ) دروست بووبێتن. ئه‌م دروست بوونانه پێوست ناکات به‌هۆی
(موداخله‌ی) (سوپه‌رسروشت) یان خوداوه بووبێت.
ئه‌م چه‌ندگه‌ردونییه به شێوازێکی سروشتی له یاسا فیزیکیه‌کانه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئه‌وان له لایه‌ن زانسته‌وه پێش بینی کراون . بۆ
هه‌ر گه‌ردونێک ئه‌گه‌ر یان ئیحتمالی زۆر مێژو هه‌یه ، هه‌روه‌هاش له
کاته‌کانی دواییدا ئه‌گه‌ری زۆر (دۆخ) هه‌یه ، کات گه‌لێک وه‌ک
ئێستا یان ماوه‌ێکی درێژ دوایی( دروست بوون) . زۆرترینی ئه‌م (دۆخ)انه
به ته‌وای له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌ردونه‌ی که ئێمه ده‌یبینین جیاوازه هه‌ر
وه‌ها به ته‌واویش نه‌گونجاون بۆ ژین و هه‌ر شێوازێک له ژیان. ته‌نها
به‌شێکی زۆر که‌میان ئیجازه ده‌ده‌ن که گیان له به‌ری وه‌ک ئێمه
ببن.
ئاوه‌هایه که (حوزورمان) ته‌نها وه‌ها گه‌ردون گه‌لێک هه‌ڵ ده‌بژێرێت
که له‌گه‌ڵ بوونماندا بگونجێت. به به‌راورد له گه‌ڵ سکێڵی ئه‌م (گیتی)یه
ئێمه زۆر ورد و ناگرینگین ، ئه‌مه له هه‌ستی ئێمه‌دا خودای دروستکه‌ر
دروست ده‌کات.
بۆ تێگه‌یشتن له گه‌ردون له قوڵترین ئاستدا ئێمه پێویستیمان به‌وه‌یه
که گه‌ردونه‌کان چۆن ره‌فتار ده‌که‌ن هه‌روه‌ها بۆ چی.
بۆچی بڕێ شت بوونی هه‌یه که باشتره له هیچ؟
بۆچی ئێمه هه‌ین؟
بۆچی ئه‌م کۆمه‌ڵه تایبه‌ته له یاسا بۆ ئه‌وانی تر نابێت؟
ئه‌مه پرسیاری کۆتایی ژیانه،گه‌ردون، و هه‌موو شت.ئێمه ده‌مانه‌وێ
له‌م کتێبه‌دا ئاوڕ بده‌ین له‌م پرسیاره. به پێچه‌وانه‌ی پرسیاری
کراو له ( ڕێنوێنی (هایتچکیر) به‌ره‌و کاکێشان ) ئێمه نامانه‌وێ ساده‌بێت.
ماڵپەڕی حسێن حسێنی
|