٣٠\٩\٢٠١٠
دیزاینی مه‌زن.
نووسینی: ستیڤن هاوکینگ و لیونارد
ملۆدینۆ

وه‌رگێرانی: حسێن حسێنی
-
به‌شی
دووه‌م -
خوێنه‌ری به‌رێز..
ئه‌وه‌یی ده‌یخوێنیته‌وه به‌شی دووه‌می
کتێبه تازه‌که‌ی هاوکینگ (دیزاینی مه‌زن)ه له‌م به‌شه‌دا هاوکینگ له
گه‌ڵ ئاوڕ دانه‌وه له مێژویی کۆن و ئه‌فسانه‌کان باسی یاساکانی سروشت
و موعجیزه و ئازادی ئیراده و هۆکاری بوونی هه‌ندێک زانست به‌ده‌ر له
فیزیک وه‌ک کیمیا و ده‌رون ناسی و ئابوری ده‌کات خۆت له خۆێندنه‌وی ئه‌م
به‌شه له کتێبه‌که بێ به‌ش مه‌که چاوه‌ڕوانی راو سه‌رنج تانم سه‌باره‌ت
به‌م وه‌رگێرانه له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ وه‌رگێرانی به‌شی
سێهه‌م.
http://hossien.tk
_________________________

لیونارد
ملۆدینۆ و ستیڤن هاوکینگ
ده‌وری یاسا.
''گورگ سکۆڵ ده‌ی ویست مانگ بترسێنێت تاوه‌کوو
ئه‌و فرییه سه‌ر (داری-غه‌م): گورگ هاتی،خزمی هریدڤتنر ده‌ی ویست به
دوایی خۆر بکه‌وێت''.
" گریمنسمال " بانگی بانگده‌ر
له ئه‌فسانه‌ی (ڤاکینگ)ه‌کاندا (سکۆڵ) و( هاتی) ده‌یانه‌وێت (خۆر) و (مانگ)
ڕاو بکه‌ن. کاتێک گورگه‌کان هه‌رکام له‌وان ده‌گرن (گیران) ڕوده‌دا.
کاتێک ئه‌مه ڕوی دا خه‌لک ده‌ست ده‌که‌ن به ته‌قه‌لا و دروست کردنی
ده‌نگه ده‌نگی زۆر بۆ رزگار کردنی خۆر یان مانگ، هیوادارن به‌م کاره
گورگه‌کان بترسێنن. له کلتوره جۆربه‌جۆره‌کانی تر هاو شێوه‌ی ئه‌م ئه‌فسانه‌یه
بوونیان هه‌یه. به‌ڵام له دواییدا خه‌لک بینیان که ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت
ده‌نگه ده‌نگه‌یش نه‌که‌ن و زرم وکوت دروست نه‌که‌ن خۆر و مانگ له (گیرانه)ه
که ده‌رباس ده‌بن. دوایی ماوه‌ێکی تر به ته‌وایی تێگه‌یشتن که (گیران)ه‌کان
به شێوازی ره‌مه‌کی روو ناده‌ن ، به‌ڵکوو به پێی( شێواز)ێکی ڕێک وپێک
رووده‌ده‌ن هه‌ر وه‌ها خۆیان دوباره‌ده‌که‌نه‌وه.ئه‌م (شێوازه)
زۆرتر بۆ( گیران)ی مانگ ده‌بینرێت ، که شارستانیه‌تی(بابلی) ئه‌و
تواناییه‌یان هه‌بوو که مانگ گیران تا ڕاده‌یه‌ک به ڕاستی پێش بینی
بکه‌ن، هه‌ر چه‌ند نه‌یان ده‌زانی راستی مانگ گیران به هۆی پێش
پێگرتنی ڕوناکی خۆر له لایه‌ن( زه‌وی)یه‌وه‌یه. پێش بینی گیرانی خۆر
زۆر دژوارتره، چونکو ئه‌ویان به‌که‌لک وه‌رگرتن له داڵانێک به پانی
30 مایل ڕون ده‌بێته‌وه.هه‌ست به‌وه‌کراوه،که ( شێوازه)ه‌کان رون
یان کردوه‌ته‌وه که( گیران)ه کان به پێی یاساکانی فه‌رمانڕه‌وایی
سروشته‌وه‌ن نه‌ک به هۆی بوونی هه‌وه‌سی (سوپه‌ر سروشت).
هه‌رچه‌ند هه‌ندێک له (شێوازه)سه‌ره‌تاییه‌کان له پیش بینی جوڵه‌ی (ته‌ن)ه
ئاسمانییه‌کاندا سه‌رکه‌وتووبون ، به‌ڵام ئه‌ژدادی ئێمه نامومکین بوو
پێش بینی زۆرترینی ڕوداوه‌کانی سروشت بکه‌ن . بورکانه‌کان ، زه‌وی له‌رزه‌کان،
تۆفانه‌کان ، هه‌روه‌ها هاتنه‌وه‌ی نینوک هه‌موویان به بێ هۆکار یان
به‌بێ( شیواز) ده‌هاتنه پێش چاو. بۆ شارستانیه‌ته کۆنه‌کان سروشتی
بوو که ئه‌م هێزه تێکدرانه ببستنه‌وه به پرستگاێکی خراپه یان
خودای خراپه. کاره‌ساته‌کان زۆربه‌ی کات سفه‌تی گوناهیان وه‌رده‌گرت و
به هۆی تاوانێکه‌وه بووه که ده‌رحه‌ق خوداکان کراوه. بۆ وێنه له
نزیکه‌ی 5600 ساڵ پێش زایین بوڕکانی کێوی( مازاما) ته‌قییه‌وه بۆ چه‌ندین
ساڵ خۆڵه‌مێش و به‌ردی تواوه‌ی ده‌باراند، ساڵه‌کانی دوایی ده‌می
بوڕکانه‌که به هۆی بارانه‌وه پڕ بوو له ئاو و ده‌ریاچه‌ێکی دروست
کرد که ئێستا پێی ده‌ڵێن ده‌ریاچه‌ی بورکانی. به‌ڵام هێندییه سووره‌کان
شرۆڤه‌ێکی تریان بۆ ئه‌م ده‌ریا چه‌یه هه‌یه که له ڕاستییدا به ته‌واوی
له گه‌ڵ ورده کاری زانستی( زه‌وی ناسی) یه‌ک ده‌گریته‌وه هه‌ڵبه‌ت
له گه‌ڵ تێ هه‌ڵکێش کردنی درامایه‌ک که مرۆڤێک هۆکار بووه بۆ ڕودانی
کاره‌ساته‌که. زه‌رفییه‌تی مرۆڤ بۆ تاوان هه‌میشه واده‌کات که مرۆڤه‌کان
ڕێگه‌یه‌ک بدۆزنه‌وه بۆ سه‌رزه‌نشت کردنی خۆیان. هه‌ر وه‌کوو ئه‌فسانه‌که
باسی ده‌کات( للاو) سه‌رۆکی (جیهانی ژێره‌وه) ده‌که‌وێته داوی خۆشه‌ویستی
کچێکی جوانی مرۆڤه‌وه کچی سه‌رۆکی هێندییه سوره‌کان. کچه‌که ئه‌وی
ناوێت ، بۆیه له ڕێگه‌ی تۆڵه کردنه‌وه (للاو) تێده‌کۆشێ هێندییه
سوره‌کان به ئاگر تیاببات. خۆشبه‌ختانه به پێی ئه‌فسانه‌که، (سکیڵ)
سه‌رۆکی( جیهانی سه‌ره‌وه) یارمه‌تی مرۆڤه‌کان ده‌دا و له گه‌ڵ
هاوتاکه‌ی له جیهانی ژێره‌وه ده یکات به شه‌ڕ. للاو بریندار ده‌بێت
و ده‌که‌وێته ناو کێوی (مازاما)وه و کونێکی گه‌وره له دوایی خۆی به
جێ دێڵێ که دوایی پڕ ده‌بێت له ئاو.
چاو پۆشی کردن له ڕێگه‌کانی سروشت ده‌بوو به هۆی ئه‌وه‌ی خه‌لک له
شارستانیه‌ته کۆنه‌کاندا خوداکان دروست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌یی فه‌رمانڕاویی
هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی مرۆڤ بکات. خوداکانی خۆشه‌ویستی و خراپه؛ (خۆر
) و (زه‌ویی) و ئاسمان؛ (زه‌ریا)کان و چۆمه‌کان ؛ باران و گه‌رده‌لول
ته‌نانه‌ت (زه‌وی له‌رزه) و (بورکان). کاتێک خوداکان حۆشحال ده‌بن وه‌کوو
مرۆڤ ده‌چنه لایه‌نی باشه‌وه‌و ئاشتی و ئازادی و دوری له به‌ڵای
سروشتی و نه‌خۆشی ڕووده‌ده‌ن ، به‌ڵام کاتێک توره‌ده‌بن له گه‌ڵیدا
وشکه‌ساڵی و جه‌نگ و په‌تا دێت. به هۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی هۆکار و
ڕوداو به چاو نه‌ده‌بینرا ئه‌م خودایانه نهێناویی و مه‌رموز ده‌بوون
و خه‌لکیش له ژیر به‌زه‌ییان دا ده‌بوو. به‌ڵام به هۆی (تالس میلیتوس)(624
546 پیش زایین) له نزیکه‌ی 2600 ساڵ پێش ئێستا گۆڕان ده‌ستی پێ کرد.
ئیده‌که له‌وه‌وه دێت که سروشت له سه‌ر هه‌ندێک پرینسیپ (ئه‌سڵ)
بیناکراوه که ده‌بێت نهێنییه‌که‌ی ده‌ربکه‌وێت. دوایی ئه‌وه پرۆسه‌ێکی
دورودرێژ بۆ جێ نشین کردنی فه‌رمانڕه‌وایی خوداکان به‌و مه‌فهومه‌ی که
گه‌ردون له ژێر فه‌رمانروایی یاساکانی سروشت دایه‌و به پێی به‌رنامه‌ێکی
نووسراو دروست کراوه که ڕۆژێک فێر ده‌بین بیخوێنینه‌وه.
ده‌بینرێ که به پێی مێژووی کاتی مرۆڤ گه‌ڕانی زانستی تێکۆشانێکی زۆر
نوێیه. هاو شێوه‌کانمان ،(هۆمۆ ساپینس)کان، نزیکه‌ی 200000 ساڵ پێش
زایین له داوێنی بیابانی ئه‌فریقا وه ده‌رکه‌وتن. نووسینی زمانی
ڕۆژانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 7000 ساڵ پێش زایین.دروست بوونی کۆمه‌لگاکان
له ده‌وروبه‌ری کێلگه کشت و کاڵییه‌کانی دانه‌وێڵه‌دا بوو.(بڕێک له
کۆنترین کتێبه نووسراوه‌کان پێوه‌ندیان به جیره‌ی ڕۆژانه‌ی( بیره)وه
هه‌یه که هه‌ر هاووڵاتێک بۆی هه‌یه وه‌ری گرێت) کۆنترین نوسراوی
تۆمارکراو له گه‌وره‌ترین شارستانیه‌تی گریک(یۆنان)ی کۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ سه‌دده‌ی نۆیه‌می پێش زایین، به‌ڵام شکۆدارترین کاتی شارستانیه‌ته‌که
" ده‌ورانی کلاسیکی" چه‌ند سه‌دد ساڵ دوایی ده‌رده‌که‌وێت، سه‌ره‌تاکه‌ی
تۆزێک پێش ساڵی 500 پێش زایین. به پێی (ئه‌ره‌ستو)(384-322 پێش زایین)،
ده‌بێت له‌و دورو به‌ره‌دا بووبێت که تالس ئه‌م بیره‌ی په‌ره‌پێدا که
ده‌کرێت له جیهان تێبگه‌ین، ڕوداوه ئاڵۆزه‌کانی ده‌وروبه‌رمان ده‌کرێ
ساده بکرێته‌وه بۆ سه‌ر چه‌ند پرینسیپێک و شی بکرێنه‌وه.
بێ ئه‌وه‌ی ناچار بین په‌نا ببه‌ین بۆ شیکاری ئه‌فسانه‌یی و که‌لامی.
تالس یه‌که‌م پێش بینی گیرانی خۆری له ساڵی 585 پێش زایین ئه‌نجام دا
، که پێشگۆێکی گه‌وره بوو به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که شانس
له پێشگۆیه‌که‌دا یارمه‌تی دابێت.تالس ئه‌و ژماره زاڵه بوو که هیچ
نووسراوێکی له دوایی خۆی به جێ نه‌هێشتوه. ماڵه‌که‌ی یه‌کێک بوو له
سه‌نته‌ره فکرییه‌کانی (ئایۆنیا) که کۆلۆنی (گریک)ه‌کان بوو به
پانتایی له تورکییه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئیتالیا. زانستی(ئایۆنیا)کان
تێکۆشانێکی به‌رچاو بوو بۆ ده‌رخستی یاسا بنچینه‌یه‌کان تاوه‌کوو شرۆڤه‌ی
(دیارده) سروشتیه‌کانی پێ بکرێت، قۆناغێکی مه‌زنه له مێژوی بیرکردنه‌وه‌یی
مرۆڤایه‌تی. تێگه‌یشتنه‌کانیان له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا ڕێژه‌یی بوو،
گه‌یشتن و باوه‌ڕ کردن به‌و ئاکامانه به شێوازێکی سه‌رسورهێنه‌ر له‌یه‌کچونی
هه‌یه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕکردن به ئاکامه‌کانی متوده به‌رزه‌کانی ئه‌مڕۆ.ئه‌مه
سه‌رتاێکی مه‌زن پێ‌نیشان ده‌دا به‌ڵام له سه‌دده‌کانی دواییدا زۆربه‌ی
زانسته‌کانی (ئایۆنیا) فه‌رامۆشکرا- ته‌نیا جار‌و بار بۆ جارێکی تر ده‌ست
که‌وته‌کان دروست ده‌کرانه‌وه و ده‌دۆزرانه‌وه.
به‌پێی نووسراوه‌کان، یه‌که‌م دارشتنی بیرکاری که ئێمه ده‌توانین
ناوی بنێن یاسای سروشت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌سێکی (ئایۆنیا)یی به ناوی(
پیساغورس)(580 تا 490 پ ز). که ناسراوه به هۆی( بیردۆز)ه به ناو
بانگه‌که‌ی: له( سێ گۆشه‌ێکی گۆشه ڕاست)دا دووجای ژێ یه کسانه به
به کۆی دووجای دوو لا که‌ی تری.هه‌روه‌ها ده‌گوترێ که( پیساغورس)
پێوه‌ندی ژماره‌یی نێوان درێژی (ژێ) که له ئامێره موزیکییه‌کاندا که‌ڵکیان
لێ وه‌رده‌گێرێت و ته‌رکیبه‌ی (هارمۆنی) (ده‌نگ) دۆزیوه‌ته‌وه. له
زمانی ئیمڕۆییدا ئێمه ئه‌م پێوه‌ندیه به‌م شێوه‌یه شرۆڤه ده‌که‌ین:
(له‌ره‌له‌ر)ی-ژماره‌ی به‌رزو نزمییه‌کان(ڤیبره‌یشێن) له چرکه‌یه‌کدا-(
ژێ)ێکی وروژاو له ژێر کاریگه‌ری هێزێکی گرژی به شێوازی پێچه‌وانه
پێوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ درێژی( ژێ)که.به‌شێوازی پراکتیکی هه‌ر ئه‌مه‌یه
هۆکاری درێژی زیاتری ژێی( گیتاری باس) له‌گه‌ڵ گیتارێکی ئاسایی. ئه‌گه‌ری
ئه‌وه هه‌یه له ڕاستیدا (پیساغورس) ئه‌مه‌ی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه ، -هه‌ر
وه‌ها له‌وانه‌شه ئه‌و بیردۆزه‌شی نه دۆزیبێته‌وه که ناوی ئه‌وی لێ
نراوه. به‌لام به‌ڵگه هه‌یه که هێندێک پێوه‌ندی له نێوان ژێ و(
زیر و به‌می) ده‌نگ له ڕۆژگاری ئه‌ودا هه‌بووه. ده‌توانرێ ئه‌م یه‌که‌م
فرموله‌کردنه‌ی سروشت به شێوه‌ی ماتماتیکی به سه‌ره‌تای ( فیزیکی
تیوری) دابنرێت.
جیا له یاسای پیساغورس بۆ ژێ کان ته‌نیا یاساێکی فیزیکی ناسراوی ئه‌و
سه‌رده‌مه یاسایه‌که به دروستی ناوی (ئارشمیده‌س)ی لێ نراوه(287-212
پ ز)
به مه‌وداێکی دور له فیزیک زانانی پله‌به‌رزی کۆن پله‌که‌ی به‌رزه.
به پێی( ترمینۆلۆجی) ئێستا یاسای( نوێڵ)ه‌کان ده‌ڵێت به هێزێکی بچوک
ده‌کرێ کێشێکی گه‌وره به‌رز بکرێته‌وه چونکو نوێل هێزه‌که زۆرتر ده‌کا
به پێی ڕێژه‌ی دوری (خاڵی ئه‌نیشک)ی نوێله‌که. یاسای( پاڵ نه‌ر) شی
ده‌کاته‌وه که( ته‌ن)ی ناو ( شلگاز) هێزیک له ئاراسته‌ی سه‌ره‌وه
کار ده‌کاته سه‌ری که یه‌کسانه له گه‌ڵ کێشی شلگازی لادراو. هه‌ر
وه‌ها یاسای گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕوناکی ده‌ڵێت که گۆشه‌ی نێوان گورزه‌ی
تیشکی لێکه‌وتوو و ئاوێنه یه‌کسانه به گۆشه‌ی نێوان گورزه‌ی تیشکی
گه‌ڕاوه‌و ئاوێنه که. به‌ڵام ئه‌رشمیدس ئه‌مانه‌ی وه‌کوو یاسا ناو نه‌نا،
هه‌روه‌ها به (بینراو) و (پێوان) شرۆڤه‌ی نه‌کردن. له جیاتی ئه‌وه،
ئه‌و ئه‌وانه‌ی وه‌کوو (تیوریم)ی ماتماتیکی ته‌واو له سیستمێک وه‌کوو
ئه‌وه‌ی که( ئۆقلیدۆس) بۆ ئه‌ندازه دروستی کردبوو چاره‌سه‌ر کرد .
له‌گه‌ڵ بڵاو بونه‌وه‌ی کاریگه‌ری (ئایونیان) خه‌لکی که بینیان که گه‌ردون
نه‌زمێکی ناوخۆیی هه‌یه ، که ده‌کرێ له ڕێگه‌ی ( بینین) و( بورهان)
وه تێبگه‌یین. (ئاناکسیمانده‌ر)(610-546 پ ز) یه‌ک هاوڕێ ، شایه‌دیش
قوتابێکی ( تالس) وه‌ها هۆکاری ده‌هێناوه که چونکو کۆرپه‌ی مرۆڤ
ناتوانێت بێ یارمه‌تی بژێت ، که وابوو ئه‌گه‌ر یه‌که‌م مرۆڤ کۆرپه
بووبێت نه‌ده‌ما.که ئه‌مه له‌وانه‌یه یه‌که‌م ئاماژه بێت به (گه‌شه
سه‌ندن).بۆیه خه‌لک و (ئاناکسیمانده‌ر) ده‌لیل یان ده‌هێناوه که
مرۆڤ ده‌بێت له سه‌ر بوونه‌وه‌ری تر (گه‌شه) سه‌ندبێت که به منداڵی
زیاتر به‌رگه ده‌گرن. له (سیلیسی)، (ئیمپیدۆکلیس)(490 -430 پ ز) که‌ڵک
وه‌رگرتن له ئامێرێکی دۆزییه‌وه به ناوی (کات ژمیری) ئاوی. که هه‌ندێک
جار وه‌ک که‌وچکێکی گه‌وره که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرت، بریتی بوو له(
گۆ)یه‌ک به ملێکی کراوه‌وه و کونێکی بچکۆله له بنه‌که‌ی دا ، ئه‌گه‌ر
مله که‌ی دانه‌پۆشرێ کاتێک ده‌خرێته سه‌رئاو ، پر ئه‌بێت به‌ڵام
کاتێک مله‌که‌ی دابپۆشری ئاوی تێ ناچێت ، ئه‌و ده‌ی وت له‌وانه‌یه
شتێک که نابینرێت ببێت به هۆی ئه‌وه‌ی که ئاو له ڕێگه‌ی کونه‌کانه‌وه
بچێته ناو ئامێره‌که‌وه ، ئه‌و ئه‌و شته‌ی که دۆزیبویه‌وه ئێمه
ناومان ناوه (هه‌وا).
هه‌ر له ده‌ورو به‌ری ئه‌و سالانه‌دا،(دیموکریتوس) (460- 370 پ ز) له
کۆلۆنێکی (ئایون)ی له باکوری( گریس) بیری ده‌که‌ردوه ده‌رباری
ڕودانێک کاتێک ئێوه ته‌نێک بیشکێنن یان بییبڕن بۆ دوو به‌ش . ئه‌و ده‌ی
گوت ئێوه ناتوانن ئه‌م پرۆسه‌یه بێ کۆتایی درێژه پێ بده‌ن . هۆکاری
ده‌هێناوه که هه‌موو شتێکی زیندوو و نا زییندوو له (ته‌نۆلکه) ی سه‌ره‌تایی
دروست کراون که ناکرێت بیبڕیت یان بیکه‌ی به دو که‌رته‌وه، که ئه‌و
ئه‌م ته‌نۆلکه کۆتاییه‌ی ناو نا (ئه‌تۆم) له وشه‌ێکی (گریک)ی به
مانای "نا‌بڕدرێ" . دیموکرتیس باوه‌ڕی وابوو هه‌موو (دیارده)ێکی مادی
به‌رئه‌نجامی لێک که‌وتنی ئه‌تۆمه‌کانه ، ئه‌م ڕوانگه‌یه ناوی لێ ده‌نرێ
(ئه‌تۆمیزم)، هه‌موو ئه‌تۆمه‌کان له بۆشایی دا گه‌رد و خولیانه ،
بڵاو ده‌بنه‌وه‌و به شێوازێکی دیاری نه‌کراو بۆ پێشه‌وه ده‌جوڵن، له
ئیمڕۆدا ئه‌م ئیده‌یه ناوی لێنراو یاسای به‌رده‌وامی یان( ئینرشیا).
ئه‌و شۆڕشه فیکرییه‌ی که ئێمه‌ی دانیشتوویی ئاسایی گه‌ردون، بوونێکی
تایبه‌تیمان نییه تاوه‌کوو ناوه‌ندی بوون بین، یه‌که‌م جار له لایه‌ن
(ئاریستارکوس) (230-310 پ ز) یه‌ک له زانا سه‌رتاییه‌کانی (ئایونیان)
هاته به‌ر باس و به‌رگری لێ‌کرا. ته‌نها یه‌کێک له حساب کردنه‌کانی به
ده‌ستی ئێمه گه‌یشتوه ، شرۆڤه‌ێکی ئه‌ندازه‌یی له( بینینی) وردی،
سێبه‌ری زه‌ویی له سه‌ر مانگی له کاتی
مانگ گیرانێک حیساب کردوه. ئه‌و به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م داتایانه ده‌ڵێت
که خۆر زۆر گه‌وره‌تره له زه‌وی. ره‌نگ بێ ئیلهامی ئه‌م بیره‌ی که
(ته‌نی) ورد به ده‌وری ته‌نی گه‌وره‌دا ده‌سۆڕێنه‌وه ، نه‌ک پێچه‌وانه‌که‌ی
، بووه به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و ببیێت به یه‌که‌م که‌سایه‌تی که
بڵێت زه‌وی ناوه‌ندی سیسته‌می هه‌ساره‌یی ئێمه نییه هه‌روه‌ها سوری
هه‌ساره‌کانی تر زۆر گه‌وره‌تره له هی خۆر. ئه‌مه هه‌نگاوێکی بچوکه
بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ی که زه‌وی ته‌نیا هه‌ساره‌ێکی تره و( خۆر)ه که‌ی
ئێمه‌ش هه‌ڵبژارده‌ێکی تایبه‌تی نییه. (ئاریستراکوس) گومانی هه‌بوو که
ئه‌مه وابێ باوه‌ڕی وا بوو که ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له شه‌وانی
ئاسماندا ده‌بینرێن له ڕاستیدا هیچکامیان دورتر له خۆر نیین.
له (ئایۆنیان)ی کۆندا زۆرتر له یه‌ک قوتابخانه‌ی (گریک)ی کۆن هه‌بوو
، هه‌رکام له‌وان جیاواز بوون زۆربه‌یشیان ترادشن(سونه‌ت) ی دژ به یه‌کیان
هه‌بوو . به داخه‌وه بۆچونی (ئایۆن)یه‌کان له‌سه‌ر سروشت- که ده‌توانرێ
ئاوه‌ها شرۆڤه بکرێت ، یاسا گشتییه‌کان و که‌م کردنه‌وه‌یان بۆ چه‌ند
پرنسیپێکی ساده- ته‌نها بۆ چه‌ند سه‌دده‌ێکی که‌م به‌کارهێنراو و
کاریگه‌ری به هێزی هه‌بوو. یه‌ک له هۆکاره‌کان ئه‌وه بوو که له
تیوریه‌کانی (ئایون)ی جێگه‌ێک بۆ خه‌یاڵ یان ده‌ست تێوه‌ردانی خوداکان
له کار وباری جیهان نه‌ده‌مایه‌وه . ئه‌م لابردنه سه‌رسوڕهێنه‌ره ی (رۆڵی
خوداکان) ، به قوڵی زۆر له بیریاره‌کانی (گریک)ی وه‌ک زۆر له خه‌لکی
ئێستا نیگه‌ران ده‌کرد. بۆ وێنه فه‌یله‌سوف (ئیپیکوروس) (341-270 پ ز)
له بنچینه‌وه دژ به (ئه‌تۆمیزم) بوو "باشتر وایه ئیمانمان به ئه‌فسانه‌کانی
خوداکان هه‌بێت تا وه‌کوو ببین به عه‌بدی چاره‌نووسی فه‌یله‌سوفه
سروشتیه‌کان .هه‌ر وه‌ها ئه‌ره‌ستوش دژ به چه‌مکی( ئه‌تۆم) بوو چونکوو
باوه‌ڕی وابوو که مرۆڤ زۆر ئالۆزتره له ماده و (ته‌ن)ی بێ گیان.
ئیده‌ی ئایۆنییه‌کان ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که گه‌ردون (مرۆڤ سه‌نته‌ر)
نییه قۆناغێکی گرینگه له تێگه‌یشتنمان ده‌رباره‌ی (گیتی)، به‌ڵام ئه‌مه
ئیده‌ێک بوو که له بیرمان کرد و جاریکی تر به لاییدا نه‌چوین ، تاوه‌کوو
سه‌رده‌می (گالیلۆ) واته بیست سه‌دده دواتر .
هه‌رچه‌ند به‌شێک له بیرکردنه‌وه‌کان ده‌رباره‌ی سروشته‌وه روناک که‌ره‌وه
بوون ،به‌ڵام زۆرترین ئیده‌کانی (گریک)یه‌کان به پێی زانستی سه‌رده‌مه‌کانی
نوێ له چوار چێوه‌ی زانستی متمانه پێکراو کۆناکرێنه‌وه. چونکو
گریکییه‌کان میتودی زانستیان دانه‌هێنا، تئورییه‌کانیان به‌شێوازی (کردار)یی
تاقی نه‌ده‌کرانه‌وه.
بۆ یه ئه‌گه‌ر زانایه‌ک بیوتایه ئه‌گه‌ر (ئه‌تۆمێک ) جوڵا له سه‌ر
هێڵێکی ڕاست تا که‌وت له ئه‌تۆمێکی تر، یه‌کێک له‌ولاوه ده‌ی وت که
ئه‌تۆمێک جوڵا له سه‌ر هێڵێکی ڕاست تاوه‌کوو به‌رز بوویه‌وه و چووه
ناو (غولی یه‌ک چاو)، لێره‌دا هیچ چه‌شنه ڕێگه‌یه‌ک بۆ یه‌ک لا کردنه‌وه‌یی
چه‌ڵه‌حانێ کان بوونی نه‌بوو. هه‌ر وه‌ها هیچ چه‌شنه جیاوازێکی رون له
نێوان یاسای مرۆڤه‌کان و یاساکانی فیزیک بوونی نه‌بوو. له سه‌دده‌ی
پێنجه‌می پێش زایین (ئاناکسیماندر) نووسی بوویی که هه‌موو شته‌کان له
ماده‌یه‌کی سه‌ره‌تاییه‌وه دێن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ماده‌یه "
پاداشت و باجی چاکه‌و خراپه نادڕێنه‌وه" هه‌روه‌ها به پێی فه‌یله‌سوفی
(ئایونی) (هیراکلیتوس)(475 -538 پ ز) خۆر ده‌بێت ره‌فتار بکات وه‌کوو
ئه‌وی که ده‌بێت بیکات ئه‌گینا خودای دادوه‌ری ڕاوی ده‌کات.
چه‌ند سه‌دد ساڵ دواتر (ستۆکیس)، قوتابخانه‌ێکی فه‌یله‌سوفه‌کانی گریکی
که له ده‌ور و به‌ری سه‌دده‌ی سێهه‌می پێش زایین جیاوازی نێوان
ڕێساکانی مرۆڤ و یاساکانی سروشتیان به‌م شێوازه شیکرده‌وه، یاساکانی
سروشت گه‌ردونیین به‌لام ئه‌وان پێوه‌نییه مرۆڤییه‌کانیشیان خستبوه
ئه‌م چوار چیوه‌وه – وه‌کوو ستایشی خودا و ملکه‌چی بۆ دایک و باوک- هه‌روه‌ها
ئه‌وان زۆربه‌ی کات پرۆسه فیزیکییه‌کانیان شرۆڤه ده‌کرد و باوه‌ڕیان
وابوو ده‌بێت به‌و شێوه‌یه ئه‌نجام بدرێن. ته‌نانه‌ت (ته‌ن) ه بێ
گیانه کان ده‌بێت ملکه‌چی یاساکان بن، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له‌م ترافیکی
ئه‌م یاسایانه تێبگه‌ێت ، ته‌سوری بکه ،( نه‌یزه‌ک)ێک تێبگه‌ێنی که
ده‌بێت له سه‌ر ڕێڕه‌وێکی (هێلکه‌یی) بسوڕێته‌وه. ئه‌م عورفه بوو که
کاریگه‌ریه‌که‌ی له سه‌ر بیرمه‌نده‌کان بوو به هۆی سه‌رکه‌وتوویی (گریکیه)کان
بۆ چه‌ندین سه‌دده. له سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌م فه‌یله‌سوفێکی کریستیانی
سه‌ره‌تایی (توماس ئاکیوناس)(1225-1274 ز) له‌م شێوازه که‌ڵکی وه‌رگرت
بۆ ئه‌وه‌ی بیسلمێنێت که خودا بوونی هه‌یه، نووسیبویی " ڕونه [ته‌نه
بێ گیانه‌کان] به خاڵی کۆتایی ده‌گه‌ن بێ کاریگه‌ری شانش به‌لکو به
هۆی حه‌زه‌وه. بۆیه، که‌سێکی زۆر زیره‌ک بوونی هه‌یه که هه‌موو
شتێکی سروشت به هۆی فه‌رمانی ئه‌وه‌وه ده‌گه‌ن به خاڵی کۆتایی.
دواتر له سه‌ده‌ی شانزده‌هه‌م ئه‌ستێره ناسی ئه‌ڵمانی ( یوهانس کپلر)(1571-1630
ز) باوه‌ڕی وابوو که (هه‌ساره)کان هه‌ستی تێگه‌یشتن و هوشیاریان هه‌یه
بۆ یاساکانی جوڵه و به هۆی" بیریانه‌وه" هه‌ستی پێده‌که‌ن .
ئه‌ندێشه له سه‌ریاساکانی سروشت وه‌هایه که بیرکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می
کۆن ده‌گێڕێته‌وه بۆچی ده‌بێت یاساکانی سروشت ناچار بن به‌م شیوه‌یه
ره‌فتار بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دانه‌کاندا له سه‌روی ئه‌وی چۆن ده‌بێت
ره‌فتار بکه‌ن.
ئه‌ره‌ستو یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی که رێبه‌رایه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌کرد که
باوه‌ڕیان به‌وه نه‌بوو یاساکانی سروشت له سه‌ر (بینراو)ه‌کان به‌ند
بن. پێوانی ورد و حساب کردنی بیرکاریانه(ماتماتیکی) له هه‌موو بواره‌کاندا
له سه‌رده‌می کۆن ئه‌نجامدانیان زۆر گران بوو. نووسینی ده ژماره‌ی
بنچینه‌یی که بۆ حساب کردنی ڕۆژانه زۆر گونجاوه مێژوه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه
بۆ ساڵی 700 ی زایینی، کاتێک (هیند)ییه‌کان هه‌نگاوێکی زۆر گه‌وره‌یان
به‌ره‌و دروست کردنی ئه‌مرازێکی زۆر به هێز هاوێشت. کورتکردنه‌وه‌کان
بۆ موجه‌ب و سالب تاوه‌کوو سه‌دده‌ی پانزده‌هه‌م بوونیان نه‌بوو. هه‌ر
وه‌ها نیشانه‌ی یه‌کسانی کات ژمێره‌کان که پێوانی چرکه ده‌ره‌خسێنن
تا پێش سه‌دده‌ی شانزده‌هه‌م نه‌بوون.
(ئه‌ره‌ستوو) پێوان یان حساب کردن که ده‌توانن پێش بینی ژماره‌یی
دروست بکه‌ن وه‌کوو به‌ربه‌ست له به‌رده‌م گه‌شه سه‌نده‌نی فیزیک دا
نه‌ده‌بینی، به‌لکوو ئه‌م شتانه‌ی به پێویست نه ده‌زانی.
(ئه‌ره‌ستو) فیزیکی خۆی له سه‌ر ئه‌و (پرینسیپ)انه‌ی که خوازراوی خۆی
به شێوازی فیکری بوون دروست کرد. ئه‌و ڕاستیانه‌ی که نه‌خوازراو بوون
داده‌پۆشی و ته‌رکیزی له سه‌ر هۆکاری شته‌کان بوو به‌و شیوازه‌ی که
ڕووده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی له سه‌ر ورده‌کاری ڕوداوه‌کان که‌مترین کار
بکات، کاتێک موناقه‌شه‌کان دژایه‌تییان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی که
له ڕاستیدا ڕوده‌ده‌ن و نه‌ده‌کرا چاوپۆشی لێ بکرێت (ئه‌ره‌ستو)
چاکسازی له سه‌ر ئاکامه‌کان ده‌کرد . به‌ڵام ئه‌م چاکسازییانه
ته‌نها بۆ ئه‌و حاڵته بوو که شته‌کان له گه‌ڵ یه‌ک یه‌کیان
نه‌ده‌گرتوه . کاتێک تیوریه‌که له راستی لای ده‌دا ده‌هات هێندێک
گۆڕانکاری ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به ره‌خنه‌و قسه و باسه‌کان
بێنێت. بۆ وێنه تیوریه‌که‌ی ده‌رباره‌ی جوڵه‌وه ده‌ی گوت (ته‌ن)ه
به‌ر بوه قورسه‌کان خێراییه‌که‌یان نه‌گۆره‌و به‌نده له سه‌ر
(کێش)ه‌کانیان. بۆ شرۆڤه کردنی ئه‌و ڕاستییه ڕونه‌ی که (ته‌ن)ه کان
له کاتی به‌ربوونه‌وه‌دا خێراییان زیاد ده‌کات( پرینسیپ)ێکی که‌ی
تازه‌ی دروست کرد- ته‌نه‌کان حه‌زیان لێیه به شادی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ
ئه‌و شوێنه سروشتیه‌ی که پێشتر لێی بوون، بۆیه کاتێک به‌رده‌بنه‌وه
(تاودان)یان هه‌یه ، که ئه‌مه له ئیمڕۆدا زۆرتر بۆ شرۆڤه‌ی هه‌ندێک
خه‌لکی دیاری کراو گونجاوه تاوه‌کوو ته‌نه بێ گیانه‌کان.هه‌ر وه‌ها
تیوریه‌کانی (ئه‌ره‌ستو) زۆربه‌ی کات که‌مترین بڕیان پێش بینی ده‌کرد.
ئه‌م تێڕوانیینه بۆ زانست بۆ نزیکه‌ی ماوه‌ی 2000 ساڵ به‌سه‌ر ڕۆژئاوا
دا زاڵ بوو.
جێگره (کریستان)ه‌کانی (گریک)ی له‌گه‌ڵ ئه‌م باوه‌ڕه‌ی که گه‌ردون
له‌لایه‌ن یاسای سروشتی بێ هه‌سته‌وه به‌ڕێوه ببرێت نه‌بوون.
هه‌روه‌ها دژ بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که مرۆڤ له‌م گه‌ردونه‌دا جێگه‌ێکی
مه‌عنویی تایبه‌تی پێنه‌درابێت.هه‌روه‌ها له ماوه‌ی سه‌ده‌کانی
ناوه‌ڕاست دا هیچ چه‌شنه سیستمێکی ڕێک و پێکی فه‌لسه‌فی بوونی نه‌بوو،
شتێکی هاوبه‌ش هه‌بوو که ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو که گه‌ردون خانویی یاری
خودایه، که به راستی ئایین به شێوه‌ێکی شایسته خوێندنه‌وه‌ی له
سه‌ر (دیارده)کانی سروشت نه‌ده‌کرد، له ساڵی 1277 ز نوێنه‌ری کلیسه‌ی
کاسولیکی پاریس فه‌رمانه‌کانی (پاپ جانی11) ی جێبه‌جێ ده‌کرد، لیستێک
له 219 هه‌ڵه یان بدعه‌ت که به تاوان ئه‌ژمار ده‌کران . له نێو
ئه‌وانه‌دا بدعه‌تێک ئه‌وه بوو که باوه‌ڕ بوون به یاساکانی سروشت
شه‌ریک دۆزینه‌وه‌یه بۆ خوداوه‌ندی قادری ره‌ها. سه‌رنج ڕاکێشه که
پاپ جان چه‌ند مانگ دواتر به هۆی کاریگه‌ری یاسای( ڕاکێشان)ی
زه‌وییه‌وه کوژرا کاتێک له سه‌ر بانێکه‌وه که‌وته خواره‌وه.
مه‌فهومی نوێی یاساکانی سروشت له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا
ده‌رده‌که‌وێت. له‌وانه‌یه (کپلر) یه‌که‌م زانا بووبێت که تێگه‌یشتنی
هه‌بووه به‌پێی هه‌ستی زانستی نوێ .وه‌کوو باسمان کرد که ئه‌و هێشتا
ده‌ستی له گیان گه‌رایی بۆ ته‌نه فیزیکیه‌کان به‌ر نه‌ده‌دا.
(گالیلۆ)(1642-1564 ز) له زۆربه‌ی کاره زانستیه‌کانیدا له وشه‌ی
یاسا که‌ڵکی وه‌رنه‌ده‌گرت (وه‌ک له وه‌رگێڕدراویی بڕێک له‌م
کاره‌نه‌دا ده‌ر ده‌که‌وێت) هه‌ر چۆنێک بێت ئه‌و که‌ڵکی وه‌رگرت له
جیهان ، هه‌روه‌ها په‌رده‌ی له سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ێکی گه‌وره له یاساکان
لادا ، هه‌ر وه‌ها پشتگیری کردوه له (پرینسیپ)ه گرینگه‌کان که(
بینین) پایه‌ی زانسته و ئامانجی زانست تویژینه‌وه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی
ئه‌و پێوه‌ندیه ژماره‌یه که له نێوان (دیارده) فیزیکیه‌کاندا
بوونی هه‌یه، به‌لام(رنه دکارت)(1650-1596 ز) یه‌که‌م که‌س بوو که
مه‌فهومی یاساکانی سروشی به ڕونی و به وردی فرموله کرد وه‌ک
ئه‌وه‌یی که ئێستا ئێمه تێگه‌یشتوین.
(دکارت) باوه‌ڕی وابوو که هه‌موو دیارده فیزیکیه‌کان ده‌بێ به پێی
به‌ریه‌ک که‌وتنی (بارستاییه) جوڵه‌داره‌کان شرۆڤه بکرێن، که له‌ژێر
فه‌رمانڕاوایی سێ یاسای پیشره‌ویی جوله‌ی( نیوتن)دان.ئه‌و
سه‌لماندویه‌تی که ئه‌م یاسایانه‌ی سروست بۆ هه‌موو شوێنێک و کاتێکن،
هه‌روه‌ها به ڕونی باسی کردوه که مل کچی ته‌نه‌کان بۆ ئه‌م
یاسایانه به مانای ئه‌وه نییه که ته‌نه‌کان بیرکردنه‌وه‌یان
هه‌یه.(دکارت) هه‌روه‌ها له گرینگی ئه‌و شته‌ی که ئێستا ئێمه
ناومان لێ ناوه (مه‌رجه سه‌ره‌تاییه‌کان) گه‌یشت بوو. ئه‌م شی
کردنه‌وه‌یه ده‌ڵێت که به که‌ڵک وه‌رگرتن له دۆخی سیسته‌م له
سه‌ره‌تایی مه‌وداێکی کات دایه که خه‌لک ده‌توانن پیشگویی له سه‌ر
سیسته‌مه که بکه‌ن ، کاتێک کۆمه‌ڵه‌یه‌ک مه‌رجی سه‌ره‌تایی پێدرا
ئه‌و ده‌م ده‌کرێت به پێی یاساکانی سروشت چۆنیه‌تی گۆڕانی
سیسته‌مه‌که به‌پێی کات دیاری بکرێت، به‌ڵام بێ دیاری کردنی
کۆمه‌ڵه‌یه‌ک مه‌رجی سه‌ره‌تایی دیاری کراو ناکرێت گۆرانکاری
سیسته‌مه‌که دیاری بکرێت. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر کۆترێک له کاتی سفر دا
ڕاسته‌و خۆ وه‌کوو هه‌موو ته‌نه‌کان بجوڵێت ،ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی که
ده‌یبڕێت به پێی یاساکانی نیوتن دیاری ده‌کرێت، به‌ڵام ئاکامه‌که به
ته‌واوی جیاواز ده‌بێت ئه‌گه‌ر ک‌ۆتره‌که له‌کاتی سفردا له سه‌ر
ته‌لێکی ته‌له‌فون نیشته‌بێته‌وه یان به خێرایی 20 مایل له
کاتژمێرێکدا بفرێت. به پێی به‌کار هێنانی یاساکانی فیزیک ده‌بێت
بزانرێت که سیسته‌مه‌که له سه‌رتاوه یان لانی که‌م له کاتێکی
دیاری کراودا چۆنه(هه‌ر وه‌ها ده‌توانرێ له یاساکان که‌ڵک وه‌ربگێرێت
بۆ سیستمێک که له کاتدا به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه). به
تازه‌کرده‌نه‌وی باوه‌ڕه‌کان ده‌رباره‌ی بوونی یاساکانی سروشت، جۆرێکی
تر له تێروانین بۆ گونجاندنی مه‌فهومی خودا له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایانه‌دا
دروست بوو. به پێی (دکارت) خودا ده‌توانێت ته‌نها راستی و ناراستی
پێشتیاره ئاکارییه‌کان یان تئوریه کانی بیرکاری بگۆڕێت ناتوانێت
یاساکانی سروشت بگۆڕێت. ئه‌و باوه‌ڕی وابوو خودا ده‌توانێت یاساکانی
سروشت دابنێت به‌ڵام ئه‌و ئیختیاره‌ی نییه بۆ هه‌ڵبژاردنی یاساکان
چونکو ئه‌و یاسایانه‌ی ئێمه تاقی ده‌که‌ینه‌وه ته‌نها یاساکانی
مومکینن. ئه‌مه له‌وه‌ده‌چێت که ده‌ست درێژی بیت له سه‌ر
ده‌سه‌ڵاته‌کانی خودا، به‌ڵام (دکارت) ئه‌م هۆکارانه‌ی ده‌هێناوه که
یاساکان گۆڕان کاریان تێدا ناکرێت چۆنکو ئه‌وان کاریگه‌ری خودی خودان
که خۆی زاتی سروشته، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بێت ، ده‌کرێت بیر
بکرێته‌وه که خودا هێشتا به پێی (مه‌رجه‌کانی سه‌ره‌تا)یی جیاواز
ئه‌و مافه‌ی هه‌یه که جیهان گه‌لێکی جیاواز دروست بکات ، به‌ڵام
(دکارت) ئه‌مه‌شی لا راست نه‌بوو. ئه‌و ده‌ی وت شێوازی ماده له
سه‌رتایی جیهاندا به‌هه‌ر جۆرێک بێت به پێی کات هه‌ر ئه‌م گه‌شه
سه‌ندنه له جیهاندا ڕوی ده‌دا. هه‌روه‌ها (دکارت) هه‌ستی ده‌کرد که
خودا ئه‌م جیهانه‌ی دروست کردوه و به ته‌واوی به ته‌نیا جێی
هێشتوه.
هاوشێوه‌ی ئه‌م دۆخه(به هه‌ندێک جیاوازییه‌وه) له لایه‌ن (ئیسحاق
نیوتن)(1727-1643 ز) وه پێشکه‌شکرا. نیوتن یه‌که‌م که‌س بوو که
مه‌فهومی نوێی یاسای زانستی له رێگه‌ی سێ یاسای جوله‌و و یاسای (هێزی
ڕاکێشان) که بۆ سوڕانه‌وی زه‌ویی و مانگ و هه‌ساره کان به کار
ده‌هێنرێت به سه‌رکه‌وتویی سه‌رخست، هه‌روه‌ها هۆکاری به‌رز و نزم
بوونه‌وه‌یی ئاوی ده‌ریاکان(جه‌زر و مه‌د)ی شرۆڤه‌کرد.
بڕێک له‌هاوکیشه کان له‌گه‌ڵ چوار چێوه‌ێکی بیرکاری وه‌ستایانه بڕێک
شتی تر که ئێمه له‌وێوه دامان تاشیوه دروست کراوی ئه‌ون کاتێک
ئارشتێکتێک خانوو دیزاین ده‌کات یان ئه‌ندازیارێک ئوتۆمبیل دیزاین
ده‌کات یان( فیزیک زان )ێک که بیه‌وێت حسابی بکات و بزانێت چۆن
موشه‌کێک ئه‌که‌وێته سه‌ر هه‌ساره‌ی (مارس) ده‌بێت بیر له‌و
هاوکێشانه بکاته‌وه. هه‌روه‌ها شاعیر (ئه‌لێکسانده‌ر پاپ )وتویه‌تی:
سروشت و یاساکانی سروشت له شه‌ودا شارا بونه‌وه
خودا وتی، نیوتن ببه! هه‌موو روناک بوونه‌وه
له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆربه‌ی زاناکان حه‌زیان لێیه بڵێن که ڕۆڵی
یاساێکی سروشت به پێی ئه‌و( بینین)انه‌یه که دوباره ده‌بنه‌وه و
هه‌روه‌ها پێش بینیه‌کان له سه‌ریان ده‌کرێت به پێی بنچینه‌کانیان .
بۆ وێنه ئێمه هه‌موو ڕۆژێک هه‌ڵهاتنی خۆر له خۆرهه‌ڵاته‌وه هه‌موو
به‌یانیه‌ک له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ده‌بینین " ئه‌مه ده‌کرێت گشتگیر
بکرێت له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی بینیینی ئێمه که بینینی هه‌ڵهاتنی
خۆر ده‌کرێت تاقی بکرێته‌وه و پێش بینی ئاینده‌شی پێ بکرێت. له لاێکی
تره‌وه رسته‌ێکی ئاوا " کۆمپیوته‌ر ه‌کانی فه‌رمانگه‌که ره‌شن" یاسای
سروشت نییه چونکو ئه‌مه به ته‌نها پێوه‌ندی به کۆمپیوته‌ره‌کانی
ناو فه‌رمانگه‌که‌وه هه‌یه ناتوانرێت له‌سه‌ر ئه‌مه وا پێش بینی
بکرێت " ئه‌گه‌ر فه‌رمانگه‌که کۆمیوته‌ری که‌ی نوێی کڕی حه‌تمه‌ن ره‌ش
ده‌بێت"
تێگه‌یشتنی ئیمڕۆمان سه‌باره‌ت به " یاسای سروشت " بابه‌تێکه که
فه‌یله‌سوفه‌کان به درێژی باسیان کردوه، له‌وانه‌یه ئێسته‌ش که‌سێک
بتوانێت پرسیاری زۆر زیره‌کانه بکات، بۆ وێنه فه‌یله‌سوف( جان و
کاڕۆڵ) رسته‌یی " هه‌موو ئاڵتون گۆێکن و تیره‌که‌ی که‌متره له یه‌ک
مایل" له‌گه‌ڵ رسته‌یی " هه‌موو ئورانیومی - 235 گۆێکن که تیره‌که‌ی
که‌متره له یه‌ک مایل" به‌راورد کرد. بینینه‌کانمان له جیهان پێمان
ده‌ڵێت که گۆی ئاڵتونی به تیره‌ی1 مایل وه بوونی نییه، ده‌کرێ به
دڵنیاییه‌وه بوترێت نابێت. ئێمه هێشتا هۆکارێکمان نییه که پێمان
بڵێت که ئه‌مه‌ئه‌بێت یان نابێت هه‌ر بۆیه به ئه‌مه ناوترێت یاسا.
له لاێکی که‌وه رسته‌یی" هه‌موو ئورانیومی -235 گۆگه‌لێکن به تیره‌ی
که‌متر له 1 مایل" ده‌کرێت یاساێکی سروشت بێت. به پێی ئه‌و شتانه‌ی
ده‌رباره‌ی فیزیکی ناوه‌کی ده‌یزانین گۆێکی ئورانیومی 235 تاوه‌کوو
زیاتر له 6 ئینچ گه‌شه ده‌کات ، له‌وێدا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی
ناوکییه‌وه تێک ده‌چێت ، لیره‌دا ده‌توانیین دڵنیا بین که ئه‌م
گۆیانه بوونیان نییه( ئیده ێکی زۆر خراپه ئه‌گه‌ر یه‌کێک بیه‌وێت
دانه‌یه‌ک له‌مانه دروست بکات! ) ئه‌م بابه‌ته جیاوازانه‌یه که
شرۆڤه‌ی ده‌که‌ن نابێت ئه‌و شتانه‌ی که دیبیننین وه‌ک یاسا گشتگیر
بکه‌ین ، زۆرتری یاساکان وه‌کوو به‌شێک له یاساێکی گه‌وره‌تر یان
به‌ستراوه به یاساکانی تره‌وه چاویان لێده‌کرێ.
له زانستی نوێ‌دا به گشتی یاساکانی سروشت به پێی بیرکاری ده‌نوسرێن.
ئه‌وان ده‌توانن ورد(ده‌قیق) یان به نزیکه‌یی(تقریبی) بن.به‌ڵام
ده‌بێت به بێ جیاوازی به بینین جێگیر بکرێن ، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت
ده‌بێت لانی که‌م به پێی هێندێک مه‌رج بن ، بۆ وێنه ئێمه ده‌زانین
که یاساکانی نیوتن ده‌بێت گۆڕانکارییان به سه‌ردا بێت کاتێک
ته‌نه‌کان له جوڵه‌دا خێراییه‌کانیان نزیک ده‌بیته‌وه له خێرایی
ڕوناکی . به‌ڵام هێشتا ئێمه یاساکانی نیوتن وه‌ک یاسا ده‌هێڵینه‌وه
چونکو ئه‌وان لانی که‌م به نزیکی زۆر باشه‌وه له جیهانی ڕۆژانه که
خێراییه‌کان دورن له خێرایی ڕوناکی ڕاستن.
ئه‌گه‌ر سروشت به هۆی یاساکانه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کرێت سێ پرسیار
دروست ده‌بێت :
یه‌که‌م: سه‌رچاوه‌ی یاساکان چییه؟
دووه‌م : ئایا حاله‌تی شاز (ئیستسنا) بۆ یاسا بوونی هه‌یه ، وه‌کوو
موعجیزه؟
سێهه‌م: ئایا به ته‌نیا یه‌ک کۆمه‌ڵه له یاساکان بوونیان هه‌یه؟
ئه‌م پرسیارانه له ڕێگه جۆر به جۆره‌کانه‌وه له‌لایه‌ن زاناکان ،
فه‌یله‌سوفه‌کان و شاره‌زایانی ئایینه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر کراوه. ولامی
یه‌که‌م پرسیار به شێوازی (باو) (ترادشێن) دراوه‌ته‌وه-وڵامی کپلر،
گالیلۆ ، دکارت و نیوتن – ئه‌وه بوو که یاساکان کاری خودان. به
هه‌رحال ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه‌یه که ته‌جه‌سومی یاساکانی سروشت وه‌کوو
پێناسه‌ی خودا باس بکه‌ین.
جگه‌له‌مانه خه‌لک به خودا وه‌کوو کتێبی (عه‌هدی قه‌دیم)(ته‌ورات)
هه‌ندێک سفه‌ت ده‌بخشن، به‌کار هێنانی خودا بۆ وڵامی یه‌که‌م پرسیار
به‌ته‌نیا پێدانی نهێنیه‌که‌یه به یه‌کێکی تر. بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه
خودا بخه‌ینه نێو وڵامی یه‌که‌م پرسیارمانه‌وه، کێشه‌یه‌ک له
پرسیاری دووه‌مدا دروست ده‌بێت : ئایا( موعجیزه) به‌ده‌ر له یاساکان
بوونی هه‌یه؟
بۆچوونه‌کان ده‌رباره‌ی وڵامی پرسیاری دووه‌م جیاوازی زۆریان هه‌یه.
(ئه‌فلاتون) و (ئه‌ره‌ستو)، کاریگه‌رترین نوسه‌رانی (گریک)ی کۆن
باوه‌ڕیان وایه به‌ده‌ر یان (ئیستسنا) بۆ یاساکان بوونی نییه.به‌ڵام
ئه‌گه‌ر سه‌یری (ئه‌نجیل) بکه‌ی ده‌بینی خودا یاساکانی دروست کردوه
له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌کرێ له رێگه‌ی نوێژ‌و نزاوه داوای به‌درکردن
یان ئیستسنای لێبکرێت – شه‌فا دانی نه‌خۆشی، کۆتایی هێنانی له ناکاو
به وشکه‌ساڵی یان دوباره جێگیرکردنه‌وه‌ی یاری( کرۆکێت) له‌ناو
یارییه‌کانی( ئولمپیک ) . به پێچه‌وانه‌ی بۆچونی( دکارت) ، نزیکه‌ی
هه‌مووی( کریستیان)ه‌کان بیرله‌وه‌ده‌که‌نه‌وه که خودا ده‌توانێت
یاساکانی به مه‌به‌ستی (موعجیزه) ڕاوه‌ستێنێت. ته‌نانه‌ت (نیوتن)
بیری له موعجیزه ده‌کرده‌وه وه‌کوو سه‌رچاوه‌یه‌ک . نیوتن بیری
ده‌کرده‌وه که شوێنی سوڕانه‌وه(ئۆربیت)ی هه‌ساره‌کان ده‌کرێ له‌رزۆک
یان (ئان سته‌یبل) بێت به هۆی ڕاکێشانی هه‌ساریه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌وی
تره‌وه که ده‌بێت به هۆی شێواندن(لادان)ی (ئوربیت)ه‌که که له‌گه‌ڵ
زیاد بوونی کات ئه‌م (لادان)ه‌ش زیاد ده‌بێت ئاکامه‌که‌ش ده‌بێت به
هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ساره‌که به‌ره‌و خۆر به‌ربێته‌وه یان له
(کۆمه‌ڵه‌ی خۆر) بچێته ده‌ره‌وه. خودا ده‌بێت جارێکی تر(
ئوربیت)ه‌کان وه‌ک خۆی لێ کاته‌وه، ئه‌و باوه‌ڕی وابوو، یان " کۆک کردن
(ته‌وقیت)ی کاتژمێری ئاسمانی ، کاره‌سات ڕوده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژێک
که‌وێته‌کار". به هه‌ر حال (پیه‌ر-سایمون مارکۆس د لاپلاس)(1827-1749)
که به کورتی ناسراوه به (لاپلاس) ده‌ی گوت (لادان)ه‌کان به شێوه‌ی
ده‌ورییه و له سایکله‌کاندا دووباره ده‌بنه‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی
کۆ ببنه‌وه. بۆیه هه‌ر جاره‌یی سیسته‌مه‌که خۆی چاک ده‌کاته‌وه، بۆ
ئه‌وه‌ی ئێمه تا وه‌کوو ئێستا له نه‌مان رزگارمان بووبێت و بژین
پێویست ناکات خوداێک ده‌ست تێوه‌ردان بکات.
لاپلاس ئه‌وه یه که ئیعتوباری داوه به ( پۆستوله‌یتی) زانستی
(دترمینیسم): ئه‌گه‌ر له کاتێکی دیاری کراودا( دۆخ)ی (گه‌ردون)
بزانرێت ده‌کرێت به ته‌واوی به هۆی کۆمه‌ڵه‌ێکی ته‌واو له یاساکان،
ئاینده و داهاتوه‌که‌ی دیاری بکرێت. ئه‌م وته‌یه ئه‌گه‌ری
(موعجیزه) و رۆڵێکی کاریگه‌ر بۆ خودا ناهێڵێت. دترمینیسمی زانستی که
لاپلاس پێشکه‌شی کردوه وڵامێکی زانستی نوێیه بۆ پرسیاری دووه‌م. له
ڕاستیدا ئه‌مه یه‌کێکه له کۆڵه‌که‌کانی زانستی نوێ هه‌ر وه‌ها
یه‌کێک له‌و پرینسیپانه‌یه که بۆ ئه‌م کتێبه باس کردنی گرینگه.
یاساێکی زانستی ، یاسای زانستی نییه که ئه‌گه‌ر ته‌نها کاتێک ڕاست
بێت که (سوپه‌ر سروشت) ده‌ستی تێوه‌ر نه‌دات.بۆ ناسینی زیاتری ئه‌مه،
(ناپلێون) له (لاپلاس)ی پرسیوه چۆن خودا ده‌خر‌یته نێو ئه‌م
وێنه‌یه له‌جیهان. (لاپلاس) وڵامی داوه‌ته‌وه : " به‌رێز، پێویستم
به (فه‌رزیه)ی خودا نه‌بوه" چونکو مرۆڤ له ناو ئه‌م گه‌ردونه‌دا
ده‌ژی و هه‌ر وه‌ها (کارلێک) هه‌یه له نێوان (ته‌ن)ه کاندا ده‌بێت
هه‌ر وه‌هاش (دترمینیسم)ی زانستی بۆ مرۆڤ ڕاست بێت. زۆر که‌س لاریان
نییه له‌وه‌ی که (دترمینیسم)ی زانستی فه‌رمانڕاویی به سه‌ر پرۆسه
فیزیکییه‌کاندا ده‌کات به‌ڵام حه‌زیان له‌وه‌یه به‌ده‌ری بکه‌ن له
مرۆڤ چونکو به‌ڕای ئه‌وان مرۆڤ ئازادی ئیراده‌ی هه‌یه.
(دکارت) به مه‌به‌ستی پارێزگاری کردن له ئازادی ئیراده، سه‌لماندی
که له نێوان بیری مرۆڤ و جیهانی فیزیکیدا جیاوازی هه‌یه و ئه‌وان
په‌یره‌ویی له یاساکانی فیزیک ناکه‌ن. به پێی تێڕوانینی ئه‌و مرۆڤ دو
به‌شه (له‌ش) و (گیان) به‌لام گیان بابه‌تی یاسا زانستییه‌کان نییه.
(دکارت) زۆر حه‌زی له ئاناتۆمی و فیزیۆلۆجی ده‌کرد ته‌نانه‌ت
ئه‌ندامێکی بچوکیشی له ناوه‌ڕاستی مێشک‌دا دۆزیبویه‌وه، له ژیر ناوی
(غوده‌ی سنوبه‌ری) وه‌کوو کورسی و جێگه‌ی (گیان) ، باوه‌ڕی وابوو که
له ئه‌م غوده‌یه دایه که هه‌موو بیرکردنه‌وه‌کانی ئێمه دروست
ده‌بن، که سه‌رچاوه‌ی ئازادی ئیراده‌یه.
ئایا خه‌لک ئازادی ئیراده‌یان هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ئێمه ئازادی ئیراده‌مان
هه‌یه ئه‌ی گه‌شه سه‌ندن و گه‌وره بوونی دار له کوێدایه؟ ئایا
قه‌وزه‌ی سه‌وز-شین یان باکتریا ئازادی ئیراده‌یان هه‌یه؟ یان
ره‌فتاری ئه‌مانه ئۆتۆماتکییه‌و له چوارچێوه‌ی یاسای زانستیدایه؟
ئایا ته‌نیا ئورگانیزمه چه‌ندخانه‌ییه‌کان ئازادی ئیراده‌یان هه‌یه
یان ته‌نیا گیان له به‌ره زه‌به‌لاحه‌کان هه‌یانه؟ ئێمه مومکینه
بیر بکه‌ینه‌وه شه‌مپانزه ئازادی ئیراده‌ی هه‌یه کاتێک قه‌پ له مۆز
ده‌گرێت یان پشیله ئازادی ئیراده‌ی هه‌یه کاتێک چنگ له
سه‌رینه‌کانمان ده‌دات ، بڵام ئه‌ی ده‌رباره‌ی ( گرده‌کرم)ێکی به ناوی
(کاینۆرهابدیتس ئیلیگان)- بونه‌وه‌رێکی ساده که ته‌نها له 959 خانه
دروست کراوه ؟ شایه‌د بیری لێ نه‌کردبێته‌وه " که باکتریاێکی تام
خراپی وه‌ک ئه‌و بێته به‌ر باس و ناو ده‌رکا" به پێی دوایین تاقی
کردنه‌وه‌کان هێشتا دیار نییه ئه‌م باکتریایه چ جۆر خواردنێک
هه‌ڵده‌بژێرێت ئایا له سه‌ر خواردنی خراپ داده‌نێشێت یان به دوایی
شتێکی باشتر دا ده‌گرێت ، ئایا ئه‌مه ده‌کرێت به ئازادی ئیراده ناو
ببرێت؟
هه‌رچه‌ند هه‌ست ده‌که‌ین ، ئێمه مافی هه‌ڵبژاردنمان هه‌یه له‌و
شتانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، به‌ڵام تێگه‌یشتنه‌کانمان له بنچینه‌ی
(ملۆکۆل)ی( زینده وه‌ر زانی) وا پێ‌نیشان ده‌دات که پرۆسه
(زینده‌وه‌رزانی)یه‌کان هه‌روه‌کوو (ئوربیتی) هه‌ساره‌کان به پێی
یاساکانی فیزیک و کیمیایه . دوایین تاقی کردنه‌وه‌کان له (زانستی
ده‌ماری هه‌ست) ئه‌مه پشت‌راست ده‌کاته‌وه که مێشک مان به پێی
یاساکانی زانست کارده‌کات ، ئه‌وه که ره‌فتاره‌کانی ئێمه دیاری
ده‌کات نه‌ک ئه‌و فه‌رمانانه‌ی که له ده‌ره‌وه پێی ده‌درێت. بۆ
وێنه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر هێندێک نه‌خۆش که نه‌شته‌رگه‌ری
گه‌وره‌ی پێشکیان بۆ کراوه ده‌ری خسته‌وه که ده‌کرێت له ڕێگه‌ی
وروژاندنی کاره‌بایی ئه‌و حه‌زه له نه‌خۆشدا دروست بکرێت بۆ ئه‌وی
ده‌ست ، پێی بجوڵێنێت یان لێوه‌کانی بجوڵێنێت به مه‌به‌ستی قسه‌کردن.
قورسه باوه‌ڕ بکه‌ین که ئازادی ئیراده هه‌یه کاتێک هه‌موو
ره‌فتاره‌کانمان به پیی یاسا فیزیکییه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت . بۆیه
وه‌ها دێته پیش چاو که ئێمه زیاتر له مه‌کینه‌ێکی (بایولوجی) نیین
و ئازادی ئیراده جگه له وه‌هم هیچی تر نییه. تا ئێره تێگه‌یشتین
به‌راستی ره‌فتاره‌کانی مرۆڤ به پێی یاساکانی سروشت دیاری ده‌کرێت
وه‌کوو به‌رئه‌نجامێکی مه‌عقول ده‌توانین بڵێین که ده‌کرێ ئه‌م
ره‌فتارانه له ڕێگه‌ێکی ئاڵۆزه‌وه و به به‌کارهێنانی
گۆڕاو(موته‌غه‌یر) گه‌لێکی زۆر دیاری بکرێ ، که له کرده‌وه‌دا پێش
بینی کردن مومکین نییه . بۆ وێنه پێویسته مه‌رجی سه‌ره‌تایی بۆ
هه‌زاران تریلیون تریلیون مولکول له ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ دیاری بزانرێ ،
هه‌ر وه‌ها به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و مولکولانه‌ش ده‌بێت هاوکێشه شیکاری بۆ
بکرێت که نزیکه‌ی چه‌ند بیلێون ساڵێک کات ده‌بات ، که تۆزێک زیاتره
له کاتی نه‌فخی سور!
چونکو که‌ڵک وه‌رگرتن له یاسا بنچینه‌یه‌کانی فیزیک بۆ پێشبینی کردنی
ره‌فتاری مرۆڤ نا کرداریه ئێمه له( تیوری کاریگه‌ر) که‌ڵک
وه‌رده‌گرین . له فیزیکدا (تیوری کاریگه‌ر) بریتیه له‌و چوار چێوه
دروستکراوه‌ی بۆ مۆدێله‌کردنی دیارده‌ێکی بینراو بێ ئه‌وه‌یی شرۆڤه‌ی
پرۆسه بنچینه‌ییه کان بکرێت. بۆ وێنه ئێمه ناتوانین به وردی
شیکاری کارلێکی ئه‌تۆمه‌کانی ماده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌تۆمه‌کانی زه‌ویی
به هۆی هێزی ڕاکێشانه‌وه بکه‌ین . به‌ڵام بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێکی
کرداری ده‌توانین هێزی ڕاکێشانی نێوان که‌سه‌که و زه‌ویی به که‌ڵک
وه‌رگرتن له ته‌نها هه‌ندێک ژماره‌ی که‌م وه‌ک (بارستایی) شرۆڤه
بکه‌ین. هاوشێوه، ناتوانین شیکاری ئه‌و هاوکێشانه‌ی که
فه‌رمانڕه‌وایی ده‌که‌ن به سه‌ر ره‌فتاری مولکول و ئه‌تۆمه
ئاڵۆزه‌کان دا بکه‌ین به‌ڵام ئێمه توانیومانه تیورێکی کاریگه‌ری تر
وه‌کوو کیمیا دروست بکه‌ین که به باشی شرۆڤه‌ی ئه‌وه‌یی که مولکول و
ئه‌تۆمه‌کان چۆن له کارلێکه کیمیاییه‌کاندا ره‌فتار ده‌که‌ن بێ
ئه‌وه‌یی حه‌قمان به سه‌ر ورده‌کاری کارلێکه‌که‌وه هه‌بێت ده‌کات.
له حاڵه‌تی مرۆڤدا ئێمه ناتوانین ئه‌و هاوکێشانه شیکار بکه‌ین که
ره‌فتاره‌کانمان دیاری ده‌کات. ئێمه دێین که‌ڵک وه‌ر ده‌گرین له
تیورێکی کاریگه‌ر که له‌ودا ئازادی ئیراده بوونی هه‌یه.
لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئیراده‌مان و ئه‌و ره‌فتاره‌ی که له‌وێوه
دروست ده‌بێت بریتیه له زانستی( سایکۆلۆجی) یان درون ناسی.
ئابوریش بریتیه له تیورێکی کاریگه‌ری تر به پیی مه‌فهومی ئازادی
ئیراده، له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رزه‌ی که مرۆڤ کۆمه‌ڵێک ڕێگه‌ی جۆربه‌جۆری
کرداری له به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی باشترین هه‌ڵبژێرێت . ئه‌م
تیوریه کاریگه‌ره ته‌نها به شێوه‌ێکی نیوا نیو له پێش بینی
ره‌فتاره‌کان سه‌رکه‌وتوو بووه چونکو وه‌ک ده‌بینین بڕیاره‌کان
زۆربه‌ی کات ژیرانه نیین و له سه‌ر بنچینه‌ی شیکاری هه‌ڵه بینا
ده‌کرێن ، هه‌ر ئه‌مه‌یه که ده‌بینین جیهان ئه‌م ره‌زعه ئالۆزه‌ی
هه‌یه.
سێهه‌مین پرسیار پێمان ده‌ڵێت که ئه‌و یاسایانه‌ی گه‌ردون و ره‌فتاری
مرۆڤ دیاری ده‌که‌ن یه‌ک شتن. ئه‌گه‌ر وڵامه‌که‌ت بۆ پرسیار یه‌که‌م
ئه‌وه بێت که خودا جیهانی دروست کردوه ئه‌م پرسیاره دێته پێش ئایا
خودا ئه‌و ئازادییه‌ی هه‌یه که یاساکان هه‌ڵبژێرێت؟ هه‌ر دوو
(ئه‌ره‌ستو) و (ئه‌فڵاتون) له گه‌ڵ (دکارت) هه‌روه‌ها دواتر
(ئانیشتاین) باوه‌ڕیان وابوو که پرینسیپه‌کانی سروشت له ده‌ره‌وه‌ی
نیاز بوون به‌خودان، به هۆی ئه‌و باوه‌ڕه‌یان که یاسای سروشت (لۆجیک)
(مه‌نتق)ین بۆیه ئه‌وانه ته‌نها (ڕۆڵ)(ده‌ور)ێکن که به شێوازی
لۆجیک ده‌کرێت هه‌ستیان پێبکرێت. ئه‌رستو له‌گه‌ڵ هاوڕیانی باوه‌ڕیان
وابوو که ده‌کرێ ئه‌و یاسایانه بدۆزرێته‌وه( یان داتاشرێن) بێ
ئه‌وه‌ی بزانیین که سروشت له ڕاستیدا چۆن ره‌فتار کردوه.
ته‌رکیز زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو که (ته‌ن)ه‌کان به هۆی پێره‌وی له(
ڕۆڵ)ه‌کانه‌وه چۆن ره‌فتار ده‌کات تاوه‌کوو ته‌رکیز له سه‌ر
ئه‌وه‌بێت که ئه‌م ده‌ور و رۆڵانه خۆیان چۆنن . ئه‌مه بوو به هۆی
ئه‌وه‌وه که یاسا چۆنایه‌تیه‌کان زۆربه‌ی کات هه‌ڵه بن له هه‌موو
حاڵه‌تێکدا سه‌لماندنه‌کانیان زۆر باش نه‌بوو ، ئه‌وان بۆ سه‌ددان ساڵ
فه‌رمانڕه‌وایی بیری زانستیان کرد، ئه‌مه هه‌ر وا مایه‌وه تاوه‌کوو
(گالیلۆ) که‌وته کێشه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وایی (ئه‌ره‌ستو) ئه‌و
بوو بینی که به ڕاستی سروشت له ڕاستیدا چۆنه، ئه‌و به باوڕی
ته‌واوه وتی ده‌بێت وابێت.
ئه‌م کتێبه به شیوازی بنچینه‌یی کاری له سه‌ر مه‌فهومی (دترمینیسم)ی
زانستی کردوه و هه‌ر وه‌ها ئه‌و شته‌ش ده‌گه‌ێنێت که (موعجیزه) یا
به‌ده‌ر کردن له یاساکانی سروشت بوونی نییه . ئێمه ده‌گه‌ڕینه‌وه
سه‌ر پرسیاره قوڵه‌کانی یه‌ک و سێ ، ئه‌و بابه‌ته‌ی چۆن یاساکان دروست
بوون و بۆ ته‌نها کۆمه‌ڵه یاسای مومکینن ، به‌ڵام سه‌ره‌تا له به‌شی
داهاتوودا باسی ئه‌وه ده‌که‌ین چۆن یاساکانی سروشت شرۆڤه ده‌کرێن .
زۆرترینی زاناکان باوه‌ڕیان وایه که یاساکان تیشک دانه‌وه‌ی (
بیرکاری) یانه‌ی حه‌قیقه‌تێکی ده‌ره‌کین که سه‌ربه‌خۆ له بینه‌ر و
ئه‌و که‌سی سه‌یری ده‌کا بوونی هه‌یه. به‌ڵام ئێمه بیرده‌که‌ینه‌وه
له شێوازه که‌و بینینه‌کانمان و روخساری ئه‌و مه‌فاهیمه که له
سه‌ر ده‌ورو به‌رمانه، ئه‌م پرسیاره ئه‌ورۆژێنین ، ئایا ئێمه له
راستیدا هۆکارێکمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که (حه‌قیقه‌ت)ی (ته‌ن) بوونی
هه‌بێت؟.
ماڵپەڕی حسێن حسێنی
|