٢٩\٥\٢٠٢٢
دزەکانی دافۆس لەم
ساڵ پەیامیان چیە؟

عەلی مەحمود محەمەد
گەڕان بە دوای مرۆڤایەتی بوون لە سەرمایەداریدا محاڵە, لێ لێرە لەم
دافوسە پەنجاو یەک ساڵ و پێنج مانگە ئۆلیگارشیەکانی جیھان چیاکانی ئەڵپ
بە دوای مرۆڤایەتدا تەی دەکەن, وەلێ نەگەیشتن پێی وەک جیھانی دیلمۆن و
بەھەشتی عەدەن, کەچی کۆنگرە دوای کۆنگرە ھەر خودی ئەمانە نا یەکسانی
زیاتر دەکەن ژینکە توندتر دەکەن و شەرش زۆرترە کەن و چەکەکانیان
وێرانکەرتر دەبێت, دەپرسین ئایا دافۆس ئەم شارۆچکە ١١١٣٦ کەسییە
بھەشتییە نوسخەیەکی باشتری سەرمایەداری پێیە بۆ مرۆڤایەتی؟, ئەم
گەڕانەی سەرمایەداری بە دوای مرۆڤایەتیدا لە دافۆس شانۆگەرییەکەو لە
ناچارییەوەیە, چونکە ئۆلیگارشیەکان ھەست بەوە دەکەن بەھۆی خولقاندنی
نایەکسانییەکەیانەوە ئابلوقە دراون لە جیھان,ئەمڕۆ راپرسییەکانی
دەزگاکانی راگەیاندنی خۆیان دەریدەخەن نایەکسانی و پیسکردنی ژینگە بۆتە
دێوەزمە, ناڕەزایەتیەکان لە دژیان رۆژو ساڵ لە دوای ساڵ رێکخراوترو
رادیکاڵترو فراوانتر دەبن, ئەوانیش چارەسەریان تا ئێستا بۆ ئەم نەخۆشیە
کوشندەیە نەدۆزیوەتەوەو ت ئەوانیش بەڕێوەبەری جیھان بن ناشی دۆزنەوە
چونکە ڤایرۆسەکە خۆیانن. کۆڕبەندی دەوڵەمەندانی جیھان, رێکخەرانی ئەم
سێرکە گەورەیەی سەرمایەداری جیھانی, لەم نمایشە گاڵتە جاڕییەیاندا کە
نوخبەی سەرمایەداری جیھانی بەشدارن تیایدا لەم خولەدا ژمارەیان ٢٥٠٠
کەسە, قسەو باس لەسەر داھاتووی ئەستێرەکەمان دەکەن, گفتوگۆ لەسەر
چاککردنی سستەمی سەرمایەداری و درێژەدان بەو سستەمە دەکەن, قسە لەسەر
سفرەی بەردەست و جێگای خەوتن و ھەوای ناو سییەکانمان دەکەن, باسی
مۆبایلی گیرفان و فڕۆکە جەنگییەکانی ئاسمانەکانمان دەکەن.
دافوس شوێنی یەکتر بینینی ئەوانەی ھۆکاری کێشەکانی نایەکسانی پیسی
ژینگەو شەڕن. لەم پەنجا و یەک ساڵە ژمارەی دانیشتوانی زەوی لە ٣,٧
ملیاردەوە بۆ نزیک ٨ ملیارد زیادی کرد. ژمارەی ملیاردێرەکان سەدان جار
زیادی کرد, بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ٨ ملیاردێری خاوەند زیاتر لە سەت
ملیار دۆلار ھەیە لە جیھان, دوانیش دوسەت و سێسەتیان بڕی, ئێستا ئیلۆن
ماسک خاوەند زیاتر ە ٢٠١ ملیارد دۆلارە , بەفری گرینلاند توایەوە,
گەرمای ھیندستان تینی سەند, خۆڵبارینی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست سییەکانی
لەکار خست , کەچی ئەمان ھێشتا حەکایەتەکانی رابردوو دوبارە دەکەنەوە,
باسی ژینگەو ئاشتی و یەکسانی دەکەن, تەنانەت بەخششەکانی گیتس و بافێت و
٢٠٠ لە ھەرە دەوڵەمەندەکانی ئەمەریکا ھیچی لە دەردو بەڵاکانی
سەرمایەداری وەک زەکاتەکەی لە مەڕ خۆمان چارەسەر نەکرد, بگرە
قەیرانەکان توندتر بونەوە. گیتس وێڕای بەخششەکانی لە دەیەی رابردو کە
گەیشتە ٤٥ ملیار دۆلار, کەچی ٧٦ ملیار دۆلار قازانجی کردووە سەرمایەکەی
بووە بە ١٢٩ ملیار دۆلار. وارن یافتیش بەخششترین سەرمایەداری جیھانە
سەرمایەکەی تەنھا لە پارەکەوە ٢٧ ملیار لە ١٢ ساڵی رابردوو زیادی کردوە
بووە بە ١١٨ ملیار دۆلار, ھەرچەندە لەو ماوەیەدا ٢٧,٥٤ ملیار دۆلار
بەخششی کردووە.
پەنجا ساڵە ئۆلیگارشییەکان جیھان لەم دافوسە کۆدەبنەوە, باسی
چارەسەرکردنی کێشەکانی مرۆڤایەتی دەکەن, کەچی ساڵ لە دوای ساڵ بە
سەرمایەی زیاترەوە دێنەوە بۆ ھەمان شوێن, لە نێوان کۆنگرەی رابردوو ئەم
کۆنگرەیە سەرمایەی ملیاردێرەکانی جیھان ٤و٧ ترلیۆن دۆلار زیادی کردووە,
ژمارەشیان ٥٧٣ کەس چۆتە سەر, ھەژارانیش ٢٦٠ ملیۆن چۆتە سەر, لەو لاوە
نایەکسانی قولترو ژینگە پیستر و شەڕەکان ماڵوێرانکەرتر دەبن, ناوێرن و
نایانەوێ پەنجە بخەنە سەر سەرچاوەی کێشەکان و گوێ لە بیستنی چارەسەرە
راستەقینەکان بگرن, کە سستەمەکەی ئەوانە, چارەسەریش تەنھا سستەمێکە
لەسەر بنچینەی ھەر کەس بە پێی کارو بەرھەمەکەی ... موچەی بنەڕەتی بۆ
ھەمووان, ئاشتی دامەزرابێت.
ماڵپهڕی عهلی مهحمود محهمهد
|
       |