١٣\۴\٢٠١٠
دزەنیگایەک
لە کانیلەى بە(بەرد)بوونەوە.
ناڵە
عەبدولڕەحمان
پێشکەشە بەپیاوە ڕیش نوورانییهکەى
ڕۆژى یەکشەممە.
بەم دزەنیگا رقاوییانە
لە مەعبەدەکانى خوا مەڕوانە...!
ئێرە لێوانلێوە لە یادگارە تەزیووەکانى
دوێنێى خۆر
دوێنێى ڕەق هەڵاتن و بەبەردبوون
کە لە حیکمەتى
خۆر نازانیت
بۆ بەم دزەنیگا ساردوسڕانەوە
بەرد دەگریتە کانیلەى پارچە رژاوەکانى
خۆرەوە؟!
ئێرە زەمهەریرترین مەنبەعى هەڵوەرینى
نیگاکانى پەپوولەیە...!
بۆ هێندە لە پەیکەرى بەبەردبوونەوە
دەڕوانیتە کچە دەستکردەکانى خۆر؟!!
nalaabdulrahman8@gmail.com
|