٦\٧\٢٠١٠
ده‌مامکداره‌کان
له نێوان سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ڵوێستی ئیسلامیانه‌دا!

شوان سدیق
که‌سی سه‌ربه‌خۆ ته‌نیا
ئۆپۆزسیۆنی پارتی و یه‌کێـتی نییه!
له ئێستادا زۆرکه‌س به‌ناوی به‌سه‌ربه‌خۆ بوونه‌وه ته‌نها قسه له‌سه‌ر
پارتی و یه‌کێتی ده‌که‌ن، پێموایه قسه‌کردن له‌سه‌ر کار و پرۆژه و هه‌ر
ره‌فتارێکی ده‌سه‌ڵاتی حیزب و حکومی پارتی یان یه‌کێتی کفر نییه و
زیاتر هه‌ڵده‌گرێت که ره‌خنه‌یان لێبگرێت، بۆ ئامانجێک که ئه‌ویش له
پێناو به‌رژه‌وه‌ندی چینی به‌شه‌خواری کۆمه‌ڵگاو هه‌ر که‌مو کوڕییه‌کی
تری ژیانی مرۆڤه‌کانی بێت، به‌ڵام ره‌نگه تائه‌و راده‌یه به‌بێ سنوور
که‌سه‌کانی وڵاتی ئێمه به‌شێکی زۆریان خۆیان به ئازاد و سه‌ربه‌ست
یان سه‌ربه‌خۆ نمایش بکه‌ن و زۆرجار له گوتار و بۆچون و بیرکردنه‌وه‌کانیاندا
بێ سنوور زمانێکی دایلۆکی سه‌ربه‌خۆیانه‌یان هه‌یه به‌ڵام ئه‌م زمان و
ده‌ربڕین و گوزارشتکردنه تاقه‌راخ ئه‌و بیرکردنه‌وه و ئاخافتنه‌دێت،
که قسه له‌سه‌ر یه‌کێتی و پارتی بکرێت، ئیدی کاتێک هه‌ڵوێست له‌سه‌ر
لایه‌نێکی دیی له ده‌ره‌وه‌ی (پ د ک و ی ن ک) وه‌رده‌گرێت ئه‌م که‌سانه
زۆرێکیان پاشه‌کشه ده‌که‌ن. که‌واته ئه‌مانه ئه‌گه‌ر خۆیان به‌ناوی
سه‌ربه‌خۆوه نمایش ده‌که‌ن ئه‌وا پێویسته لای خه‌ڵکی تێگه‌یشتوو نه‌ک
که‌سانێک که کۆیله‌ی حیزب و توانای بیرکرنه‌وه‌یان لاوازبێت، ئه‌وانیان
لا فریاد ره‌س بێت و به قسه‌ی مرۆڤه ناخ ئیسلامی و سیما سه‌ربه‌خۆکان
باوه‌ڕ بکه‌ن.
رێگا چاره خۆ یه‌کلایکردنه‌وه‌یه!
ده‌مێکه بۆخۆم باوه‌رم پێیه‌تی و کاریشم له‌سه‌ری کردووه ئیشی من
نییه به‌راست و به‌خراپ قسه له‌سه‌ر ئیسلامی سیاسی و فه‌رهه‌نگ و
بیرکردنه‌وه‌کانیشیان بکه‌م تائه‌و راده‌ی باوه‌ڕم پێیه‌تی وازهێنان و
خۆدورخستنه‌وه له ئیسلامی سیاسی و فیکر و کارنامه و بیری چه‌قبه‌ستوویان
به‌کاری خۆمم زانیوه، چونکه کۆمه‌ڵگای ئێمه گیرۆده‌یی ده‌ستی فه‌رهه‌نگێکی
دواکه‌وتووی هاورده‌یه و پێویستی به‌لێک جیاکردنه‌وه‌ی دینه‌که‌یه‌تی
نه‌ک تێکه‌ڵ کردنی به‌و مانایه‌ی که ئیسلامییه دواکه‌وتووه‌کانی ئه‌مڕۆ
مێشکی سه‌دان گه‌نجی خێر له‌خۆ نه‌دیوی ئه‌م وڵاته‌یان پڕ کردووه و ده‌یانه‌وێت،
ئه‌و فه‌رهه‌نگه دواکه‌تووه ئیدامه پێبده‌ن، که له پره‌نسیپه‌کانیادا
پڕه له جیاکاری ره‌گه‌زی و نوسینه‌وه و هۆنینه‌وه‌ی چیرۆکه
خورافییه‌کان!
باسکردن له ئیسلامی سیاسی پێویسته بایکۆت
بکرێت؟
به‌بۆچوونی من باسکردنێک یان وروژاندنی هه‌ر بابه‌تێک به‌ناوی ئیسلامی
سیاسی یان هه‌ر جۆره لێدوانێک له‌سه‌ر مه‌سائیلی سیاسیانه‌ی ئه‌و
گروپانه به ئیدامه‌دان و زیندوکردنه‌وه‌ی قۆناغه‌کانی رابردوودێت،
چونکه ئیسلامییه‌کان عه‌یامێکه شه‌ڕ له پێناو سه‌رکه‌وتنی نابه‌رانبه‌ری
و ده‌ستکه‌وتنی نا یه‌کسانیانه‌ی مرۆڤه‌کان ده‌ده‌ن.
بۆیه پێویستمان به‌وه‌یه ئیشی ئێمه ئه‌وه‌نه‌بێت که چیتر قسه له‌سه‌ر
ره‌هه‌نده‌کانی سیاسه‌تی ئیسلامی یان خێڵگه‌ری بکه‌ین. وه‌ک چۆن لینین
باوه‌ڕی وابوو له خیتابه‌کانیشی ئاماژه‌ی به‌وه ده‌دات بۆ هاورێکانی
ده‌یگوت ئیشی ئێمه ئه‌وه‌نییه باسی ئاین بکه‌ین، به‌ڵکو کاری ئێمه
ئه‌وه‌یه سۆسیالیزم سه‌ربخه‌ین چونکه ئه‌وه‌ی سۆسیالیزم بێت خۆی له‌ره‌هه‌نده‌کانی
دین خاڵی کردۆته‌وه ئه‌وه‌ی متمانه‌ی به‌پره‌نسیپه‌کانی کۆمۆنیست بێت
دینی هێنده به‌لاوه گرنگ نییه شه‌ڕی که‌لاوه به‌که‌لاوه‌و کۆڵانه
قورینه‌کانی بۆ بپێویت، چاکتر وایه ئێمه ژین و ژیان و کاته‌کانمان بۆ
په‌ره‌پێدان و پێشخستن و سه‌رکه‌وتنی کۆمۆنیست سه‌ربخه‌ین". که‌واته
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش خۆمان بۆ داهاتوویه‌کی پرشنگدار ئاماده‌کردووه ده‌بێت
بایکۆتی هه‌ر جۆره باسکردنێکی سیاسه‌تی ئیسلامیانه بکه‌ین چونکه هه‌موومان
ده‌بێت له‌و راستیه‌وه بروانین ئه‌وان دژ به ئازادی و سه‌ربه‌خۆی
خودی مرۆڤه‌کانن ئیدی بواره‌کانی تری ژیانی کۆمه‌ڵگه و ئینسانه‌کانی
ئه‌وه خراپی خراپتره.
کاتی تێگه‌یشتن له ده‌مامکداره‌کان هاتووه!
وه‌کو باسمانکرد پێویسته هه‌موو که‌سه‌کان خۆیان یه‌کلای بکه‌نه‌وه
شه‌رم و عه‌یب نییه له‌وه‌ی لایه‌نگیی چ حیزب و گروپ و پارتێک بی و به‌ئاشکرا
هاواری خۆت بۆ ئه‌و لایه‌نه ئاشکرا بکه‌یت، به‌ڵام جێگای ترسنۆکی و شه‌رمیشه
به‌قه‌د ئه‌وه‌ی تۆی رۆژنامه‌نووس یان وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ی که تا
ئیستا له رۆژنامه نه‌گه‌یشتوون پێت ده‌ڵێن رۆژنامه‌نووس له ناخه‌وه
ئیسلامییه‌کی سه‌رسه‌ختی کۆنه‌په‌ره‌ست بی و له‌ده‌ره‌وه و به‌رووکه‌شیش
خۆت به ئازاد یان سه‌ربه‌خۆ نمایش بکه‌ت.
ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر له گه‌نجه‌کانی نێو رۆژنامه خۆیان به سه‌ربه‌خۆ
ده‌زانن، ئه‌و که‌سانه‌ی که روئیایه‌کی خۆشباوه‌ڕییان هه‌یه وا له‌م
که‌سانه گه‌یشتوون ئه‌وان سه‌ربه‌خۆن و خۆیان و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانیان
وانیشانی ده‌ده‌ن، که بێخه‌ش و دوو دڵی ئه‌وان سه‌ربه‌خۆن.
زۆر راسته تائه‌وکاته‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه که‌سانه که‌ناویان ناهێنن بۆ
ئه‌وه‌ی قوشقی و بای نه‌بن له خۆیان ئه‌وان سه‌ربه‌خۆن، سه‌ربه‌خۆییه‌که‌شیان
تا ئه‌و ئاسته‌یه که ئه‌وان قسه له‌سه‌ر پارتی و یه‌کێتی ده‌کرێت به‌ڵام
کار بگاته ئه‌و ئاسته‌ی قسه له‌سه‌ر هێز و لایه‌نێکی تر به‌تایبه‌تی
ئیسلامییه سیاسییه‌کان ئه‌وان پاشه‌کشه ده‌که‌ن!
ئێمه ده‌مێکه بۆمان روونبۆته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رووکه‌ش
ئیسلامین، که پرن له جه‌هاله‌ت و خاڵین له دیالۆک که‌مته‌رخه‌من له
بیرکردنه‌وه و بۆچوونی به‌رامبه‌ر به‌هه‌ند وه‌رگرتن، ئه‌وان ته‌نیا
ئۆپۆزسیۆنی پارتی و یه‌کێتین، به‌ڵام کاتێک دێته قسه له‌سه‌ر لایه‌نێکی
تر هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن ده‌رۆنه‌وه ئه‌و چوارچێوه و قاڵبه‌ی لیێوه
هاتوون یان ئامۆژگاریان وه‌رگرتووه.
لێره‌دا پێویسته و گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان خوێنه‌ر و
بینه‌ر بیزانێت که هه‌ندێک له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ئیسلامی سیاسی که
عه‌لی باپیر به پیرۆز ده‌زانن ناتوانن هه‌ڵویست به‌روویدا وه‌ربگرن و
هه‌ر کاردانه‌وه‌کیش به‌رامبه‌ر به‌کۆمه‌ڵی ئیسلامی یان ئیسلامییه
کۆنه‌په‌رسته‌کانی دی وه‌ربیگرێت ئیدی به‌کوفری ده‌زانن. بۆیه هه‌ڵوێست
وه‌رناگرن به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه‌مان بیردێنیته‌وه که هه‌موومان ئه‌وه‌باش
بزانین ئه‌م جۆره که‌سانه که خۆیان به رۆژنامه‌نووس نمایش ده‌که‌ن،
نه‌ک ته‌نیا سه‌ربه‌خۆنین به‌ڵکو هه‌ڵوسارو لایه‌نگری ئه‌حزابێکی
ئیسلامیشن!
ترس له مرۆڤی ده‌مامکدار.
وه‌ک چۆن ده‌گوترێت یان به‌ئاشکرا و نهێنیش کاره‌کانیان
دیاره له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه باڵاده ست و له‌به‌ر ژه‌وه‌ندی پارتی
یان یه‌کێتی کارێک ده‌که‌ن، که ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه خۆی به‌سه‌ر
به‌خۆ بزانێت کاره‌ساته بۆ سه‌ربه‌خۆی ده‌ربرین و گوزارشتکردنێک له
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی سڤیلی کوردستان و گه‌رانه‌وه‌ی داخوازییه‌کانیان
که ئیستا له ئه‌نجامی بوونی ده‌سه‌ڵاتی بێپلانی که‌سانێک به‌رێوه‌ی
ده‌به‌ن به روونی و ئاشکراش ناعه‌داله‌تی و بێمافی مرۆڤه‌کان دیاره.
به‌ڵام دووڕوویی و بیری دوفاقییه‌ی مرۆڤه‌کان یه‌کێکه له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی
ئێستای ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، چونکه که‌سی ده‌مامکدار و گوماناوی له
ژێر په‌رده‌ی بیری هه‌ر پارت و حیزب و لایه‌نێکدابێ و که‌چی خۆی به سه‌ربه‌خۆ
بزانی و هه‌وڵه‌کانی بۆ فریودانی خه‌ڵکی تربێت له پێناو ئه‌جێندایه‌کی
تاریک ئه‌ویش پرۆژه حیزبییه‌کانی ئیسلامی سیاسییه به‌راستی ئه‌مه
کاره‌ساته! خراپتر ئه‌وه‌یه خه‌ڵک فریو ده‌ده‌ن، زۆرێک له ئیمه ئه‌گه‌ر
ئه‌م که‌سانه‌مان لا ئاشکرانه‌بێت ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌که‌وینه‌وه
فریودانی ئه‌وانه‌وه و دواجار له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و
ویستێکی ئیسلامییانه‌ی کۆنه‌په‌ره‌ستانه دا کار ده‌که‌ین!
هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|