٢٩\٩\٢٠١٠
د.
نایف حه‌واتمه
له ووتووێژێکی
کراوه‌دا له‌سه‌ر ئاسۆی چه‌پی فه‌له‌ستینی.

د.
نایف حه‌واتمه
ئاماده‌کردنی: حه‌مید که‌شکۆلی
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
پێشه‌کی:
دکتۆر نایف حه‌واتمه ئه‌مینی گشتی به‌ره‌ی دیموکراتی فه‌له‌ستین، یه‌کێکه
له پێشه‌نگه باڵا یه‌که‌مه‌کانی پشتیوانی شۆڕشی فه‌له‌ستینی سه‌رده‌م
و ڕێکخراوی ڕزگاریی فه‌له‌ستین، له دایکبووی ساڵی 1938، خوێندنی
ئاماده‌یی له کۆلێژی ئه‌لحسین(عمان، ئه‌رده‌ن) ته‌واوکردوه، خوێندنی
کۆلێژی پزیشکی له زانکۆی قاهره ده‌ستپێکردوه و له نیوه‌یدا به
هۆکاری سیاسی و کاری نیشتیمانی وازیلێهێناوه، تاماوه‌ی ده‌ساڵ له
خوێندن دابڕاوه، دواجار ده‌ستی به خوێندنی فه‌لسه‌فه و زانستی ده‌روونی
کردووه‌ته‌وه له زانکۆی بێروت ، له پاشدا بڕوانامه‌ی دکتۆراکه‌ی له
مۆسکۆ وه‌رگرتوه، تێزی دکتۆراکه‌ی به ناوی: " گۆڕانکاری له ڕیزه‌کانی
بزووتنه‌وه‌ی ناسێونالستی، له بزووتنه‌وه‌یه‌کی نیشتیمانی گشتیه‌وه
بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌پڕه‌وی" ، ئه‌م خوێندنه‌ی دکتۆر نایف به
شێوازێکی هاوه‌ڵایه‌تی (الانتساب) بووه نه‌ک به شێوازی خوێندکارێکی
به‌رده‌وامی ڕۆژانه. په‌یوه‌ندی کردبوو به بزووتنه‌وه‌ی ناسێونالستی
عاره‌ب که بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی تێکشکان و مه‌ینه‌تی فه‌له‌ستینیه‌کان
دروستبووبوو، هێشتا ته‌مه‌نی 16 ساڵی ته‌واونه‌کردبوو که به‌رپرسیارێتی
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی گرته ئه‌ستۆ له له ئه‌رده‌ن و به‌ری
ڕۆژئاوا‌دا(زفە غربیە). هه‌موو ڕایه‌کان یه‌کده‌گرنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
که هاوڕێ (نایف حه‌واتمه) یه‌کێک بووه له پێشه‌نگه به‌رز و دیاره‌کانی
چه‌پ له ناو بزووتنه‌وه‌ی ناسێونالستی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
که پێشه‌وایه‌تیی باڵی شۆڕشگێری دیموکاتیی له ڕیزه‌کانیدا کردوه، له
وڵاتی یه‌مه‌ندا هاوبه‌شی له جه‌نگی ڕزگاریدا کردوه له دژی داگیرکه‌ری
به‌ریتانی و هاوبه‌شی له ئاماده‌کردنی به‌رنامه‌ی کۆنگره‌ی چواری ده‌سه‌ڵاتی
یه‌مه‌نی باشوردا کردوه دوای سه‌ربه‌خۆیی ، په‌رتوکێکی له ژێر ناوی"
قه‌یرانی شۆڕش له باشوری یه‌مه‌ن"دا ده‌رکردوه، که هه‌ڵگری به‌رنامه‌یه‌کی
نوێبوو بۆ شۆڕش له ڕێڕه‌وی ململانێی نێوان چه‌پ و ڕاستڕه‌وه‌کاندا له
ناو ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌ی ناسێونالیستی یه‌مه‌ندا که سه‌رکردایه‌تی جه‌نگی
ڕزگاریی ده‌کرد دژبه کۆلۆنیالیزمی به‌ریتانی. ئه‌م په‌رتوکه بوو به
سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ چه‌پی نیشتیمانی له یه‌مه‌ندا که ده‌سه‌ڵاتی گرته
ده‌ست دوای تێکشکانی باڵی ڕاستڕه‌و له به‌ره‌ی ناسێونالستی و سوپادا.
دوای تێکشکانی ساڵی 1967 و کرانه‌وه‌ی ئاسۆیی شۆڕشی فه‌لستینی له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یی
ئیسارئیلی داگیرکه‌ردا و، وه‌ک وه‌ڵامێکی ئالته‌رناتیڤ بۆ تێکشکانه‌کانی
ڕژێمه عاره‌بییه‌کان، ڕێڕه‌وی کاری گۆڕی بۆ کارکردن له مه‌یدانی
ململانێیه‌کی گه‌رمداو کارکردن له چوارچێوه‌ی لقه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی
ناسێونالستی له فه‌له‌ستین و له ئه‌رده‌ندا. له کۆنگره‌ی ئابی ساڵی
1968ی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو ته‌وژمی چه‌پی دیموکراتی و ڕاستڕه‌وه
نه‌ریتییه‌کان(الیسار التقلیدی) بۆ پێکهێنانی به‌ری گه‌لی ڕزگاریخوازی
فه‌له‌ستین(لقی ناسێونالستی عاره‌بی فه‌له‌ستین و ئه‌رده‌نی)(فرع
القومیین العرب الفلسگینی ـ الاردنی) به‌شداریکرد و ڕاپۆرتێکی سیاسی و
ڕێکخراوه‌یی پێشکه‌شکرد به جیا له‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له ئامانجه‌کان و
کاره‌کانی، نایف حه‌واتمه سه‌رکه‌وتنی باشی به‌ده‌ستهێنا له گه‌شه‌پێدان
و ده‌ور و قورسایی باڵی چه‌پدا له چوارچێوه‌ی بزووتنه‌ه‌ی
ناسێونالستیدا. له ئه‌نجامی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌کانی کۆنگره‌ی ساڵی 1968
یشدا و به‌کارهێنانی شێوازه‌کانی هێز و تووندووتیژیی نایف حه‌واتمه له
22ی شوباتی ساڵی 1969 دا سه‌ربه‌خۆیی باڵی چه‌پی ڕاگه‌یاند له ژێر
ناوی" به‌ره‌ی دیموکراتی ڕزگاریی فه‌لستین". له‌وکاته‌وه به‌ره‌ی
دیموکراتی له ژێر سه‌رۆکایه‌تی حه‌واتمه‌دا بوو به به‌شێکی بنچینه‌یی
و سه‌ره‌کی له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنی ڕێکخراوی ڕزگاریی و له چوارچێوه‌ی
شۆڕشی گه‌لی فه‌له‌ستیندا و ده‌ورێکی سه‌ره‌کیشی بینی له پێکهێنان و
داڕشتنی به‌رنامه‌و ئامانجی شۆڕش و ڕێکخراوو ژیانی خه‌باتی نیشتیمانی
فه‌له‌ستینی و جه‌نگکانی به‌رگری له شۆڕش و ڕێکخراو و گه‌ل و خاکی
داگیرکراودا. له ئه‌رده‌ن و لوبنان و له هه‌موو قۆناغه زه‌مه‌نیه‌کاندا
و، له چوارچێوه‌ی ڕاپه‌ڕین و کارکردنی جه‌ماوه‌ری و گه‌لییدا دژ به
داگیرکاریه‌کان و پرۆسه نیشته‌جێییه‌کانی ئیسارئیل، به پێی هه‌ڵسانگاندنی
چاودێره بێلایه‌نه‌کان و به‌دواچونه‌کانی کاروباری فه‌له‌ستین و مه‌سه‌له‌ی
ململانێی نێوان عاره‌ب و ئیسرائیل، نایف حه‌واتمه، به که‌سایه‌تیه‌کی
کاریزمایی داده‌نرێت، به ده‌ستپێشخه‌ر و پێشنیارکارێکی باش داده‌نرێت
له پێشکه‌شکردنی چاره‌سه‌ری له‌بار و گونجاو و واقیعیدا بۆ مه‌سه‌له
پێشهاته‌کان له پلان و کاره‌کانی شۆڕشی فه‌لستینی و بزووتنه‌وه‌ی گه‌ل
و نیشتیمان‌دا.... یه‌که‌م که‌س ئه‌و بوو که به‌رنامه‌یه‌کی نیشتیمانی
واقیعی پێشکه‌شکرد بۆ ڕێکخراوی ڕزگاری له ساڵی 1973 دا و ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش
چووه ناو چواچێوه‌ی گه‌لی فه‌له‌ستین و ڕێکخرا‌وه‌که‌و به‌ره‌ی
دیموکراتی و به‌رنامه‌ی نیشتیمانی، که له پاش چه‌ند ساڵێک، بوو به
نمایشی به‌رنامه‌ی گه‌ل وشۆڕش و ڕێکخراوه‌که و له هه‌موو خوله یه‌ک
له دوای یه‌که‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی له ساڵی 1974دا توانی کۆمه‌ڵێک
گه‌شه و گۆرانکاری تریش بخاته ناو فکری سیاسی فه‌له‌ستینیه‌وه{ سه‌رچاوه‌ی
ئه‌م زانیاریانه: په‌رتوکی باروت، که ئاماژه پێدراوه له په‌رتوکی
د. ماهر شریف"البحپ عن کیان"، په‌رتوکی گه‌شه‌ی فکری سیاسی فه‌له‌ستینی/
فیێل حورانی، الکیانیە الفلسگینیە/ عیسا الشعبی، مژکرات خالد الفاهوم}.
نایف حه‌واتمه، یه‌که‌م سه‌رکرده‌ی فه‌له‌ستین بوو که داوای‌کرد ده‌بێت
چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنچینه‌ی بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه
بێت و به چاره‌سه‌رێکی سیاسی و دانوستاندن بکرێت له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیه‌کاندا
به ئاگاداریی و بڕیاری شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، له‌م ڕووه‌شه‌وه یه‌که‌م
بانگه‌وازی ده‌رکرد بۆ ئیسرائیلیه‌کان و له ڕۆژنامه‌کانی: یدیعوت
ئحرونوت و ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه ده‌وڵه‌تیه‌کاندا وه‌ک واشنگون پۆست،
لا سواری به‌لجیکی، ئالموندی فارنسی، ئه‌لنهاری به‌یروتی له لوبان/ له
1974 دا بڵاوبوونه‌وه. که داوایان لێده‌کات دانبنێن به مافی گه‌لی
فه‌له‌ستینیدا له‌سه‌ر بناغه‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسین، که به‌م شێوه‌یه
بانگیان ده‌کات: " وه‌رن با شمشێره‌کان بگۆڕین بۆ داس". ئه‌مه‌ش له
چوارچێوه‌ی ئاشته‌واییه‌کی گشتی هاوسه‌نگدا که بنچینه‌که‌ی داننانبێت
به مافی گه‌لی فه‌له‌ستیندا بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و
پایته‌خته‌که‌شی قودسبێت و، کێشه‌ی په‌ناهه‌نده‌کان چاره‌سه‌ربکرێت به
پێی بڕیاری نێونه‌ته‌وه‌یی ساڵێ 1948. هاوڕێ نایف حه‌واتمه، به
سوپاسه‌وه ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و دیمانه‌یه‌ی سایتی ووتووێژ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
پرسیاره‌کانامان.
پرسیاری 1/ ئایه په‌یوه‌ندیه‌کی جه‌ده‌لی هه‌یه له نێوان خه‌باتی
نیشتیمانیی و خه‌باتی ئینته‌رناسێونالیستی گه‌لی فه‌له‌ستیندا بۆ چاره‌سه‌کردنی
مه‌سه‌لی فه‌له‌ستین؟ چۆن ئه‌م په‌یوه‌ندیه زه‌قده‌کرێته‌وه له
واقیعی کارکردن‌دا؟ فکری مارکسی تا چه‌ند کاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر
ئه‌م خه‌باته؟
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت سوپاسی ووتووێژی مۆدێرن بکه‌م"الحوار المتمدن" که
له‌سه‌ره‌تا و ده‌ستپێکردنیه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه هاته‌وه... سوپاسی ده‌وره
دیار و به‌رچاوه‌که‌ی ده‌که‌م، که ده‌ورێکی دره‌وشاوه‌یه له
قوڵبوونه‌وه به بابه‌ته‌کان. ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ش به‌وه بده‌م که ئه‌م
ده‌ور و ده‌ستپێشخه‌ریی و، کارا‌یه‌ی کۆمپانیای ووتووێژ له کاتێکدا
بوو، که ئه‌و په‌یامه‌ی ووتتووێژی مۆدێرن هه‌ڵگرێتی، بۆ هه‌رکه‌سێک له‌وپه‌ڕی
قورسی و گرانیدابوو، که‌چی ویستی ئه‌و پرسه گرنگه لای ووتووێژی
مۆدێرن وه‌ک خۆی مایه‌وه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ قوڵی فکره‌که، که
له هاوارێکی ناڕه‌زایه‌تی و بێزاریه‌کی ڕووتی ئینته‌رناسێۆناڵی مرۆیی
بوێر قوڵتره، به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پیربوودا، لێره‌شدا
مه‌به‌ستم که‌ماسی و نێگه‌تیڤ و ڕه‌شبینی پانتایی عاره‌بیه له
ئۆقیانوسه‌وه بۆ خلیج. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که لوتبه‌رزی و خۆ به‌زلزانینی
ئیسرائیلی به سیسته‌ماتیک که‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی و پیرۆزی و مافی
نیشتیمانی و کولتوری ده‌شکێنێت. هه‌روه‌ها هه‌ژموونی کۆلۆنیالیزمی
ئامریکی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ربڵاو و فراوانده‌کات به‌سه‌ر نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕستدا و له سه‌رچاوه‌کانیه‌وه تا ده‌گاته ئاڕێژگه‌که‌ی، له‌گه‌ڵ
پارێزگاریکردنێکی ستراتیژیانه بۆ به‌رفراوانی ئیسرائیل و سه‌هیونیه‌ت
له فه‌له‌ستین و وڵاتانی عاره‌بی ده‌وروپشتدا.
ئه‌مرۆ " ووتووێژی مۆدێرن" له‌به‌ردماندایه وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی ڕۆشنگه‌ری
جه‌ده‌لی گرنگ که هه‌ڵگری هیچ تێنگه‌یشتن و ناڕوونیه‌ک نیه، له
بڕینی سنوره قایمه‌کاندا و گه‌یشتنیش به‌و ئامانجانه‌ی که بانگهێشتیی
بۆ ده‌کات و گرتنه‌به‌ری ڕێگای خه‌بات و ئینته‌رناسێوناڵیی و مرۆیی، ئه‌زموونی
ئه‌و ته‌مه‌نه کورته‌ی ووتووێژی مۆدێرن ڕاستی په‌یوه‌ندی نێوان جه‌ده‌لیه‌تی
خه‌باتی نیشتیمانی و ئینته‌رناسێوناڵی بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین سه‌لماند و
ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێکه بۆ به‌شی یه‌که‌می پرسیاره‌که، وه‌ک نموونه‌یه‌ک
بۆ په‌یوندی نێوان هه‌لومه‌رجی واقیعی و پرۆژه‌ی ڕۆشنگه‌ری. لێره‌دا،
ئه‌و قه‌به‌یی و قورساییه ده‌رده‌که‌وێت که تا هه‌نووکه پێویستی به
تێکۆشان و هه‌وڵدان هه‌یه، پڕۆژه‌ی له‌م جۆره ئه‌نجامی ئه‌رێنی و
ئاشکرا به‌ده‌ستده‌هێنێت، نیشانه‌یه‌کی ئاشکراشه بۆ پێگه‌ی چاوه‌ڕوانکراو
له به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه بابه‌ته‌ییه‌کاندا، له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه
ئامانجی ڕۆشنگه‌ری. بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌وری خوێندنه‌وه و گفوگۆکردن و
به‌رینیی شه‌پۆل و قوڵبوونه‌وه‌ی ئاسۆکان جارێکی‌تر، ڕاکێشانی حه‌ز
وئاره‌زوو و هۆگری لاوان بۆ هه‌ناسه‌و که‌شو هه‌وای پۆزه‌تیڤانه‌ی
مۆدێرنێته، به نمایشکردن و پیشاندانی فکر و خه‌ون و هوشیار‌ییه‌که‌ی،
له کاتێکدا که خوێنه‌ر ماندووده‌بێت له خوێندنه‌وه‌ی په‌رتوک، به
به‌هاو نرخی به‌رزی سایتی ئه‌لکترۆنی له‌وه‌دایه که خوێنه‌ر خوازیاری
ئه‌م جۆره سایتانه‌ده‌بێت و ڕووده‌کاته خوێندنه‌وه‌یان. ئه‌م پڕۆژه‌یه
هیچ سانسۆرێکی له‌سه‌ر نیه و گه‌شه‌دان به ڕۆشنبیری و چالاکوانی و
داهێنان و ئه‌و شکۆمه‌ندییه‌ی که نه‌ته‌وه شارستانیه‌کان مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن ده‌گرێته‌خۆی. مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ خوێنه‌ران و ئه‌و
ڕۆشنبیرانه‌ی که ده‌کارێن له‌گه‌ڵماندا و له‌لایه‌کیتر بۆ به‌رده‌وامی
هه‌وڵه‌کان تا بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی که پرۆژه فکری و ڕۆشبیری و خه‌باتیه‌که‌مانی
زیاتر پێبدره‌وشێته‌وه و دیسان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وری نوێنه‌رایه‌تیه
مێژوویه له کایه‌بووکه‌ی خۆی ببینێت، له باسکارکردنێکی گه‌رموگوڕ و
هه‌ژیودا بۆ گه‌یشتن به ڕاستییه‌کان، ئه‌و ڕاستییه ڕووته‌ی که به
چاوێکی ڕاستگۆیانه‌وه ده‌یبینین، به ته‌نها ئه‌و ڕاستییه‌شه که دژ
به مردن ڕاده‌وه‌ستێت و نه‌فره‌تیش له هه‌موو ئه‌وشتانه ده‌کات که
مرۆڤ بێئابڕووده‌کات و، جوانی دیدگا و شارستانیه‌تیی ژیانی لێزه‌وتده‌کات
و ده‌یفه‌وتێنێت، به تایبه‌تی له جیهانی عاره‌بیدا که له‌سه‌ر سه‌ر
وه‌ستاوه له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێ ڕاوه‌ستابێت.
به‌م جۆره، ئه‌و ڕۆشبنیری و مه‌عریفه‌یه‌ی که داوایده‌که‌ین بۆ کۆمه‌ڵگاکانمان،
ڕۆشنبیریه‌کی بێبناغه‌و بۆشنیه، به‌ڵکو له ناو واقیعی کۆمه‌ڵگاوه هه‌ڵقوڵاوه
و له زۆر پێویستیه‌کانی عه‌قڵی کۆمه‌ڵگاوه‌یه، له لاوازیی ڕویی
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌وه‌یه، ته‌نانه‌ت له ڕووی
ستراتیجیشه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌ستپێکی ئازاره‌کانمان و ژێرپێخستنی
کۆمه‌ڵگاکانمان و نیشتیمانمانه، که ئایدۆلۆژیه تۆتالیتاریه‌کان به
ره‌نگاڵه‌یی درۆینه‌ی یه‌کگرتن"الوحدە" به ناوی یه‌کێتی ڕیزه‌کان له
پێناوی نه‌ته‌وه و جه‌نگه گه‌وه‌ره‌که‌مانه‌وه ده‌یگوزه‌رێنن، به‌ڵام
مێژوو شاهیده که ئه‌مانه ته‌نها درووشمه و، به پێچه‌وانه‌وه خاوه‌نی
ئه‌م درووشمانه‌ن، که ده‌بنه هۆی پاڕچه پارچه بوونی گه‌ل و نه‌ته‌وه
و له یه‌کدابڕان و نه‌بوونی یه‌کێتی و یه‌ک ڕیزی، دیسان ئه‌م
ڕۆشنبیریه ئه‌فسانه‌یه‌یی که له پراکتیکدا بوونی نیه، بووه‌ته هۆی
لاوازی و زاڵبوونی ڕۆشنبیریه‌کی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه.
له درێژه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌م بۆ په‌یوندی جه‌ده‌لیانه‌ی نێوان خه‌باتی
نیشتیمانی و ئینته‌رناسێوناڵی، ئه‌مڕۆ زیاتر ده‌وری ئینته‌رناسێۆنالی
له واقیعی سیاسی و جیهانیدا زه‌قده‌بێته‌وه، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له
واقیعی گۆڕه‌پانی خه‌باتی فه‌له‌ستیندا له نه‌فره‌تکردن و ڕه‌تدانه‌وه
به ڕووی دیواری ڕاگه‌زپه‌رستانه‌دا ئه‌م ده‌وره به‌رزو باڵایه، به
نموونه له به‌شی غه‌زه‌دا، له شه‌هیدبوونی شه‌هیدی ئینته‌رناسیوناڵ(راشیل
کوری) به ده‌می بلدۆزری ئیسرائیلیه‌کان، ئه‌مه‌ش له دواپه‌رتوکمدا
نمایشم کردوه" چه‌پی عاره‌بی و دیدگای هه‌ستانه‌وه ـ ڕه‌خنه‌و
پێشبینیه‌کان" که له هه‌موو وڵاتانی عاره‌بیدا چاپ‌کرا ( 11 جار له
چاپدراوه‌ته‌وه له ماوه‌ی 10مانگدا له‌سه‌ر ده‌ستی هێز و، خانه‌ی په‌خشی
چا‌پ و لیبراڵ و پێشکه‌وتوخوازه‌کاندا)، نموونه‌شی گه‌یشتۆته ئامریکای
باشور.
ئه‌وه چه‌پی عاره‌بیه که ده‌گاته (باخچه‌کانی پشته‌وه) (حه‌دیقە خه‌لفیە){
مه‌بده‌ئو و باوه‌ڕی (جیمس موتر) پێنجه‌م سه‌رۆکی ئامریکا 1817 ـ 1825،
که ئامریکای باشور به باخچه‌ی پشته‌وه‌ی(حه‌دیقە خه‌لفیە) ی ئامریکا
ده‌زانی} ، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ست و ناوڕۆکی پرسیاره‌که‌ی ئێوه ده‌رباره‌ی
کاریگه‌ریی فکری مارکسی له‌سه‌ر خه‌باتی نیشتیمانی.
ئێمه له به‌ره‌ی دیموکراتی بۆ ڕزگاری فه‌له‌ستین، پێشه‌وای ئه‌م ئه‌زموونه‌ین
له‌سه‌ر ئاستی عاره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به به‌رنامه
وپراکتیکه‌وه بۆ پرسی مافی چاره‌ی خۆنووسین و پێشکه‌وتن و ئه‌م سێ
درووشمه شۆڕشگێرانه‌یه" ئازادی عه‌قڵ، دیموکراتی و فره‌یی(فره‌یی
حیزب و ڕای سیاسی... وه‌رگێر)، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی"، هێنده به
جددی و به‌باشی پێشکه‌شمانکردوه بێوێنه بووه له‌وه‌وپێش و به
ڕۆحێکی په‌یامنێرانه‌ی سه‌رچاوه‌گرتوو له ده‌قی مارکسیه‌ته‌وه
کاریکردووه، وه‌ک هێزێک که هه‌ڵقوڵاوی دیدگامانه بۆ پاشه‌ڕۆژ و به‌کارکردنیشمان
له ناو کۆمه‌ڵگادا بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی چه‌مکه‌کان، به‌رنامه‌که‌ی ڕه‌گ
و خه‌توخاڵی خۆی داکوتاوه و چه‌سپیوه له هه‌ستونه‌ستدا. هه‌ڵوێستمان
هه‌ڵوێستێکی ڕێکه‌وت نه‌بووه، به‌و پێیه‌ی ئامانجمان گه‌یشتنبوو به‌جێگه‌ی
له دایکبوونی مارکسیه‌ت که ئه‌ویش مێژووه(واته مێژووی مرۆڤایه‌تی و
ژیان و گه‌شه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسیی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاکانی
جیهان، به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی مارکسیه‌ت بوون، ئه‌میش به میژوو
داده‌نرێت... وه‌رگێر). ته‌نها فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیه‌ت بووه، له
ڕووی تێوریه‌وه پۆزه‌تیڤانه له‌گه‌ڵ واقیعدا هاتۆته‌وه و سه‌نگی مه‌حک
بووه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و تێڕوانینێکی ڕه‌خنه‌گرانه له شیکردنه‌وه‌ی
ئه‌وی ده‌گوزه‌رێت له واقیعدا، ئه‌مه‌ش به مانای خۆڕاده‌ستکردن نایه‌ت
بۆ" ڕاسته‌قینه‌یه‌کانی"ئایدۆلۆژه‌ی و "به‌ڵگه" درۆینه‌کانی، به‌وشێوازه
خه‌ریکبوون له کارکردن له واقیعدا شتێکی پێویست بووه بۆ خوێندنه‌وه‌ی
مارکسیه‌ت، ئه‌ویش به جیاکاری له نێوان زانست و ئایدۆلۆژیه‌تدا، وه
بیرکردنه‌وه و با ئاگابوون له جیاوازیه‌کانیان له په‌یوه‌ندیان به
مێژووه‌وه.
لێره‌دا، جه‌خت له‌وه ده‌که‌مه‌وه، که گه‌ڕانه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی
مارکس خوێندنه‌وه‌یه‌کی به‌رانامه‌یی ڕه‌سه‌نبووه، که پێویسته
خوێندنه‌وه‌ی مارکسیه‌ت به مه‌عریفه‌یه‌کی "ئابستمۆلۆگی" و مێژووی بێت
له هه‌مانکاتدا، ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ش بۆ مارکسیه‌ت له قسه‌یه‌کی
مارکس خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتوه: " ئه‌وه‌ی که ده‌یزانم ئه‌وه‌یه که
من مارکسی نیم"، چوونکه مارکس خۆی به قۆناغێکی ئالۆزی باسکار و
دۆزینه‌وه‌ی سیاسی و تێۆریدا تێپه‌ڕیوه، خوێندنه‌وه‌ی "پشوودانێکی
جاویدی" نه‌به‌خشیوه: واته له ڕمڵلێدان و بۆشایدا دروستنه‌بووه به‌شێوه‌یه‌ک
که پارادیمایه‌کی خه‌یاڵیی بۆ خۆی پێکهێنابێت، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی
که سوربووه له‌سه‌ر کارکردنێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی کارا که مانایه‌کی
داوا به خۆی که نه‌خه‌یاڵه و نه فکرێکیشه که له‌سه‌رو ره‌خنه و
که‌ماسی وکه‌موکوڕیه‌وه بێت. به‌ڵکو فکرێکه له فکره‌وه له
دایکبووه و له واقیع و مێژووه‌وه هاتووه، هه‌روه‌ک چۆن مارکسی لاو
مارکسی ناو به‌رنامه و تێوره‌کان نه‌بووه، ئه‌مه‌ش بۆ جه‌ختکردنه‌وه
له قۆناغه‌کانی ژیان و فکری مارکس خۆیدا. دوای ڕاگه‌یاندنی مارکس، ئه‌وه‌تا
ئه‌مڕۆ مارکس و مارکسیه‌ت ده‌گه‌رێته‌وه، به‌رنامه‌که‌ی له میژوودا
بوونی هه‌یه.
جیاوازیه‌کی گه‌وره له نێوان مردنی بایۆلۆژیی و ته‌واوبوونی
میژووییدا و مردنی فکری به‌رنامه‌ی مارکسیه‌تدا هه‌یه.... ئه‌مڕۆ به‌و
په‌ڕی بوێریه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که له‌وه‌پێش ئه‌م بوێریی و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌یی
به خۆوه نه‌بینیوه، به تێوره‌کانی و ڕه‌خنه‌کانیه‌وه وه‌ک شۆڕشێک
له چه‌مکه‌کاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی دیار وبه‌رچاو به
ناو ئه‌م جیهانه وبه‌ناو دڵی سه‌رمایه‌داریدا دگه‌ڕێته‌وه، بۆیه ده‌ڵێن،
ده‌بێت په‌رتوکه‌کانی مارکس و مارکسیه‌ت جارێکی‌تر بخوێنینه‌وه، ئه‌مه‌ش
له خۆشه‌ویستیان نیه بۆ به‌های دادپه‌روه‌ریی و مرۆڤایه‌تی، به‌ڵکو
بۆ ئه‌وه‌ی له دووتوێی په‌رتوکه‌کانی مارکسه‌وه بتوانن که‌لێن وته‌نگه‌ژه‌و
که‌ماسییه‌کانی خۆیانی پێبدۆزنه‌وه و ته‌ماشای چاره‌سه‌ره‌کانی بکه‌ن،
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له جیهانی سه‌رمایه‌داریدا ده‌گوزه‌رێت مۆرکی قسه‌و
شیکاریه‌کانی مارکسی پێوه‌دیاره.
ئێمه، له به‌ره‌ی دیموکراتیدا(الجبهە الدیمقراگیە) پێشه‌واین، ئه‌ویش
به هۆکاری په‌یوه‌ندیمان به فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیه‌ته‌وه، پێشه‌واین
له ڕوانگه‌یه‌کی واقیعیانه‌وه، نه‌ک له ڕوانه‌گه‌ی خواستوو ئاره‌زووه
ویستراوکانمانه‌وه، یا‌ن ئاره‌زووه پێدراوه غه‌ریزه‌ییه‌کانمانه‌وه،
دیسان پێشه‌واین له ڕوانگه‌ی ئاره‌زوویه‌کی شێلگیرانه‌مانه‌وه بۆ په‌یداکردنی
دیدوبۆچوونه‌کانمان و به‌رجه‌سته‌کردنیان و دیسپلین له ئاراسته‌کردنیاندا
که گونجاوبێت له‌گه‌ڵ قوناغی مێژوویی‌دا و ڕه‌گداکوتانی ڕخنه و ده‌ربازبوون
له خه‌یاڵ و بڕین و لابردنی ئه‌و چه‌وریه ئه‌ستوره‌ی که ناوه‌وه‌ی
واقیعی عاره‌بی شاردۆته‌وه تا بگه‌ینه شاده‌ماری هه‌ستبزوێن و جیگه‌ی
ڕاسته‌قینه‌ی ئازار و کێشه‌کان و د‌واجاریش بۆ گه‌یشتن به عه‌قڵمان، تا
بتوانین عه‌قڵمان به‌کاربه‌رین بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌کان و هه‌موو
شت به مه‌عریفه‌یه‌کی مێژووی و گه‌ڕانه‌وه بۆ پێکهاته چینایه‌تیه‌کان
و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مێژوویانه‌ی بۆ بکه‌ین.... مارکسیه‌ت، به ته‌مه‌نه
مێژووییه کورته‌که‌یه‌وه که نزیکه‌ی سه‌ده‌و نیوێکه، ئه‌زموونی
سۆسیالیستیش به ده‌سکه‌وته‌کانی و تێکشکانه‌کانیه‌وه حه‌وت ده‌یه‌یی
خایاند، ئه‌مه بیرکرنه‌وه‌یه‌کی قوڵ ده‌سه‌پێنێت، وه‌ک حاڵه‌تێکی
پێویست بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی ئه‌و سیسته‌مه فه‌لسه‌فی و فکرییه له‌واقیعی
ژیاندا.
له ڕێڕه‌وی په‌یوه‌ندی جه‌ده‌لیانه له نێوان خه‌باتی نیشتیمانی و خه‌باتی
ئینته‌رناسێوناڵیدا، پرس و مافه نیشتیمانییه فه‌لستینیه‌کان به‌ستراوه
به مافی بڕیاری چاره‌ی خۆنووسین و ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینیه‌وه، که
پایته‌خته‌که‌ی قودس بێت و مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره ئاواره فه‌له‌ستینیه‌کان
به پێی بڕیاری نێونه‌ته‌وه‌یی 194، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی که به‌ره‌ی
دیموکراتی، به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی پێشکه‌ش به گه‌ل و نیشتیمان و هه‌موو
جیهانکرد له ئابی ساڵی 1973دا، ئه‌مه‌ش بڕیارێکی گشتی له‌سه‌ردرا له
لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ڕێکخراوی ڕزگاری فه‌له‌ستینیه‌وه، له
حوزه‌یرانی ساڵی 1974، ئه‌مه‌ش بوو به به‌رنامه‌یه‌کی گه‌لی فه‌له‌ستینی
له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستیندا، ده‌وڵه‌تانی سۆسیالیستی و
بزووتنه‌وه‌ی نیشتیمانی و پێشکه‌وتووخوازی له جیهانداو هێزی چه‌پی
دیموکراتی و ئاشتی له ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داریدا، هه‌موو مۆریان له‌سه‌ر
ئه‌م به‌رنامه سیاسیه‌کردوه، که داننانه، به مافه‌کانی گه‌لی فه‌له‌ستیندا
و چووینه‌ته ناو نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه له ساڵی 1974 وه.
پرسیاری 2 / دیارترین گۆڕانکاری که‌به‌سه‌ر میتۆدی خه‌باتماندا هات له
دوای ڕووخانی سۆڤیه‌ت و دیواری به‌رلینه‌وه کاما‌نه بوون؟ چه‌مکی
ڕاست و چه‌پ، له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نیشتیمانی فه‌له‌ستیندا،
درێژه‌ی هه‌بوو؟ له ڕووی سیاسیه‌وه دیارترین جیاوازیه‌کان له هه‌لومه‌رجی
کارکردن‌دا کاما‌نه بوو له نێوانیاندا؟
له به‌شی یه‌که‌می پرسیاره‌که‌تان و به چاوپۆشیکردن له ڕای خۆمان له‌سه‌ر
سۆسیالیستی سه‌ده‌ی بیست، ده‌ڵێم، ئه‌وه هه‌ر ئێمه نه‌بووین که که‌وتینه
ژێر ئه‌و کاریگه‌رییه‌وه، به‌ڵکو هه‌موو جیهان بوو، کاریگه‌ریه‌کی
زۆری له‌سه‌رمان هه‌بوو، کاتێک بینیمان نیوه چاکه‌که‌ی جیهان ڕووخاو
نیوه دڕنده‌که‌ی تری جڵه‌وی به‌ربوو... یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و ده‌وڵه‌تانی
خاوه‌ن ئه‌زموونی سۆسیالیستی، پشتیوانیه‌ک بوون بۆ ده‌وڵه‌تانی سێیه‌م،
له‌گه‌ڵ ڕووخانی نیوه‌ی جیهانی چاکه‌دا، تێوره‌ی "جه‌نگی شارستانی" و "دوایهاتنی
مێژوومان" و هه‌ژموونی یه‌ک جه‌مسه‌ری جیهانمان بینی، ده‌ربازبوونی
نیوه‌ی جیهانی شه‌ڕانی"کۆلۆنیالیزم" له هه‌وساره‌که‌یمان بینی... ئه‌م
ڕووخانه، سۆسیالیسته‌کانی دابه‌شکرد به‌سه‌ر خۆیاندا، هه‌ندێکیشیان
پێگه‌ی خۆیان گواسته‌وه بۆ فکری" تاریک" ، یا‌ن بۆ ئۆردوگایه‌کی تر، هه‌ندێکیشیان
گه‌شبینبوون... هه‌ندێکیشیان ڕه‌شبینبوون... به‌ڵام واقیع هه‌لومه‌رجی
نوێی خۆی سه‌پاند بۆ شیکاریی تێوریی و ده‌ره‌نجامه پاشه‌رۆژییه‌کان،
وه‌ک چۆن له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا تیشکمان خسته سه‌ری، به
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموونی سۆسیالیستی له سه‌ده‌ی بیسته‌م و خوێندنه‌وه‌ی
فکره‌که‌ی له یه‌ک کاتدا.
چی ده‌مێنێته‌وه ؟!... گه‌ڕان به دوای ڕزگاربوون له هه‌موو شێوه‌کانی
چه‌وساندنه‌وه، ئه‌مه له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه،
ئه‌مه‌ش داخوازییه‌کی مێژووی مرۆڤییه و ناتوانرێت پشتگوێبخرێت، ئه‌مه‌ش
گه‌ڕانه‌وه‌ی سۆسیالیستی ده‌سه‌پێنێت، له کاتێکدا که هێشتا هه‌ندێک
له ژێر فشاری ناهه‌مواریی و ترسیی بوومه‌له‌رزه‌ی ڕووخانی
سۆسیالیستی‌دا بوون، ئێمه، ده‌ستپێشخه‌ریمان کرد، له ده‌رنجامه چاره‌نه‌بووه‌که‌دا
بووین، خۆڕزگارکردن له هه‌موو شێوه‌کانی چه‌وساندنه‌وه.
ئه‌مه‌ش به مانای گه‌ڕانه‌وه دێت بۆ سۆسیالیستی، له شیکردنه‌وه‌یه‌کی
مه‌عریفیانه‌دا، له دواپه‌رتوکمدا ئه‌مه‌م ڕاگه‌یاندووه" چه‌پی عاره‌بی...
دیدگای هه‌ستانه‌وه ـ ڕه‌خنه‌و چاوه‌ڕوانیه‌کان"، لێره‌شدا مه‌به‌ستم
گه‌ڕانه‌وه بۆ سۆسیالیستی، به چاوێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه بۆ ئه‌زموونی
سۆسیالیستی له سه‌ده‌ی بیستدا، به مانایه‌کی تر گه‌ڕانه‌وه بۆ
سۆسیالیستی و تێپه‌ڕاندنی دڕنده‌یی سه‌رمایه‌داریی، ئه‌مه‌ش ئامانجێکی
مێژوویی مرۆییه که ئه‌مڕۆ ده‌یبینین.
پێشتر ووتم، ئێمه سه‌ربه سیسته‌مێکی فکری و مه‌عریفین، له سنوری
توانادا هه‌وڵدانمان بۆ نه‌هێشتنی چه‌وساندنه‌وه و نامۆیی مرۆڤه‌کان
له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع. چه‌پ به گشتی، شوناس و پڕۆژه‌یه له مێژووی
مرۆڤایه‌تییدا، کارده‌کات بۆ نزیک بوونه‌وه‌ی نێوان بیری" ئازادی عه‌قڵ،
دیموکراتی و فره‌یی، دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئازادی" و نێوان تێگه‌یشتن
له توانا و گه‌شه‌دان به تواناکان و، پرۆژه‌ی مارکس که پڕۆژه‌یه‌کی
زانستیه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێژوو له گه‌شه‌دایه بۆیه ده‌بێت، پێبه‌پێی ئه‌و گه‌شه‌یه
سۆسیالیستیش له گه‌شه‌دابێت، ئه‌میش به ڕه‌خنه‌گرتن له سۆسیالیستی
سه‌ده‌ی بیست، سۆسیالیستی نوێ و بیری ئه‌م سۆسیالیستیه ده‌بێت نزیک
بێت له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه واقعیه‌کان و گه‌شه‌ی زانست‌دا،نه‌ک به
دۆگمایی وا به‌سته به حه‌تمیه‌تی فکرێکی ووشکه‌وه، به‌م شێوه‌یه گه‌ڕانه‌وه
بۆ سۆسیالیستی به‌دیده‌هێنرێت، مرۆڤی چه‌پ "ده‌بێت" هه‌میشه به دوایی
باسکاریی و شیکارییه‌وه بێت بۆ ده‌ستنیشانکردنی سروشتی ئه‌و قۆناغه‌ی
که تیا ده‌ژی، بۆ گه‌یشتنیش به‌م گۆڕانکاریه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ
هاوکێشه‌یه‌کی ستراتیژی " سۆسیال دیموکرات و دیموکرات سۆسیال" ئه‌مه‌ش
وه‌ک مێژوو هه‌میشه پێویستمان پێیه‌تی بۆ گه‌یشتن به سۆسیالیستی ته‌واو.
نه‌بوونی هاوکێشه‌ی "سۆسیال دیموکرات و دیموکرات سۆسیال" گه‌وره‌ترین
که‌لێنی سۆسیالیستی سه‌ده‌ی بیست و هۆکاری ڕووخانی ئه‌و ئه‌زموونه بوو،
ئه‌مه له هاوکێشه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌داو له جه‌نگی ساردی سه‌پێنراودا
ڕه‌نگی دابووه‌وه، به‌ڵام سۆسیالیستی پاشه‌ڕۆژ جه‌خت له بوونی
دیموکراتی فره‌یی له کۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی‌دا ده‌کاته‌وه، جه‌ختیش له‌سه‌ر
یه‌کسانی و نه‌مانی جیاوازیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و له ژیان و موڵکایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌کاته‌وه.....
له‌سه‌ر ئاستی فه‌له‌ستین و وڵاتانی عاره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا،
تا هه‌نووکه له قۆناغی ڕزگاریخوازی نیشتیمنایی دیموکراتیداین، ئه‌م
قۆناغه هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک ئامانجی نیشتیمانی دیموکراتی تایبه‌ت به
خۆیه‌تی، که ده‌بێت له‌م قۆناغه خۆیدا به‌دیبهێنرێت: پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی
مه‌ده‌نی، جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت، بانگهێشتکردن بۆ ڕزگارکردنی
مرۆڤ، واته ئازادی تاک، به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ڕێژه‌یی،
له دابه‌شکردنی سامانی کۆمه‌ڵایه‌تی و داهاتی به‌رهه‌مدا، گرنگترین به‌ده‌دستهێنانیش
شۆڕشی ڕۆشنبیری و فکری و باهای عه‌قڵانیه‌تی ڕۆحی کۆمه‌ڵگایه، که
هاوسه‌نگی دروستبکات له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌ییدا و، گۆڕینی به‌رنامه‌ی
په‌روه‌رده‌یی و خوێندن له هه‌موو قۆناغه‌کاندا، دووباره نووسینه‌وه‌ی
مێژووی عاره‌بی، عاره‌بی ئیسلامی و ئیسلامی له هه‌ردوو جیهانی عاره‌بی
و ئیسلامی خۆیدا، دۆزینه‌وه‌ی نهێنیه‌کانی" راوه‌ستانی مێژوو"، " سه‌رکوتکه‌ریی
ناوخۆیی" ،: " دواکه‌وتوویی مێژوویی" له ژیانی گشتی خه‌ڵکدا، ئه‌وه‌تا
له نێوان 57 ده‌وڵه‌تی عاره‌بی و ئیسلامی‌دا ته‌نها ده‌وڵه‌تی مالیزیا
چۆته سه‌رده‌می شۆڕشی پیشه‌سازییه‌وه.
له به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌که‌تاندا، له‌سه‌ر چه‌مکی ڕاست و چه‌پ له
فه‌له‌ستیندا، به‌ڵێ و به‌ڵکه زیاتریش، دوای ڕووخانی ئه‌زموونی
سۆسیالیستی ئه‌و دوو چه‌مکه بوونی هه‌بووه، هه‌روه‌ک جاران چه‌پ
شوناسه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به‌رنامه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌یی پێویست له
ئارادایه، چه‌پ شوناسێکی فکری و ڕۆشنبیریه. له‌به‌رامبه‌ریشدا،
ڕاستڕه‌وه‌کان، به هه‌موو سه‌رکه‌وتنه زانراویه‌کانیانه‌وه، هه‌میشه
له‌سه‌رپێبووین بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له ڕێره‌وه ڕاستڕه‌وه‌که‌یان.
پاش ڕووخانی بلۆکی سۆسیالیستی و به‌تایبه‌تی ئه‌زموونی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت،
دووله‌تبوون دروستبووه له نێوان یه‌کێتی نیشتیمانیدا، به پێچه‌وانه‌ی
یاسای یه‌کێتی نیشتیامنیه‌وه له قۆناغی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیدا، له
کاتێکدا که سه‌رکردایه‌تی ڕاستڕه‌وه‌کان ڕایده‌گه‌یه‌نن که موڵکایه‌تی
پرسی گه‌ل ته‌نها مافی ئه‌وانه منۆپۆڵیبکه‌ن و له خۆیاندا کورتیبکه‌نه‌وه،
به نموونه ڕێکه‌وتننامه‌ی ئۆسلۆ که پێویست به باسکردنی ناکات و وه‌ک
ڕۆژی ڕووناک ده‌دره‌وشێته‌وه( "ڕوسلو والسلام الاخر المتوازن"،"ڕبعد
من ڕوسلۆ..فلسگین الی ڕین؟"، " ڕالانتفاچە وقچایا الێراع العربی ـ
الاسرائیلی"،"الانتفاچە ـ الاستعێاء ـ فلسگین الی ڕین؟").
کێ له یاسای مێژوو ده‌ربچێت، به ناوی ئایدۆلژیه‌ته‌وه " دوایی مێژوو"
، بێگومان ڕۆژێک بۆ مێژوو دێته‌پێشه‌وه که تۆڵه‌ی خۆی له ویستی ئه‌وانه‌بکاته‌وه
که له ڕێڕه‌وه سروشتیه‌که‌ی ده‌رچوون، ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستڕه‌وانه ده‌گرێته‌وه
که په‌ڕگیرانه( دوایی مێژووی)ان ڕاگه‌یاند و ئه‌و سۆسیالیستانه‌ش که
خۆشمژدانه ناچاره‌یی "مێژوو" یا‌ن ڕاگه‌یاند و سۆسیالیستیان کرد به
موڵکیه‌تی ده‌وڵه‌ت و به‌ندیخانه‌یه‌کی گه‌وره و سه‌رچاوه‌ی هه‌مو
خۆشی و به‌خته‌وه‌ریه‌کیان به‌ناوی ئازارخواردوه‌کانه‌وه داگیرکرد بۆ
خۆیان، بۆیه ئه‌مه ده‌بێت له‌م لایه‌نه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر
بکرێت. (فۆکۆیاما، یه‌که‌م فه‌یله‌سوفوی ڕاستڕه‌وه‌کان بوو که دوایی
مێژووی ڕاگه‌یاند. بلۆکی سۆسیالیستیش، ئه‌و سۆسیالیستانه بوون، که
سیسته‌می سۆسیالیستی وڵاتانی خۆیانیان به دوا سیسته‌می سۆسیالیستی و
دوا ئه‌زموون بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی جیهان ته‌مه‌شاده‌کرد و هه‌ر ئه‌مه‌ش
بوو کارێکی کرد که هه‌موو بزوونته‌وه‌ی چه‌پی جیهانی جڵه‌وکێش بکه‌ن
به دوای خۆیاندا و له پێناوی خزمه‌ت به خۆیان و سیسته‌مه‌که‌یاندا
بێ ئه‌وه‌ی خوێنده‌وه‌یان هه‌بێت بۆ جیاوازی گه‌شه‌ی قۆناغی کۆمه‌ڵگا
جیاوازه‌کانی جیهان... وه‌رگێر).
ئه‌مڕۆ ناکۆکیه کۆن و نوێکانی سه‌رمایه‌داریی دڕنده، زیاتر خۆی
زیندووکردووه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر به گه‌لانی جیهان، گیروگرفته‌کانی سه‌رمایه‌داریی
له دابه‌شکردنی داهاتدایه له سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌وه‌ی که
ناومبردوه به "ملیاری ئاڵتونی" له دوا په‌رتوکمدا، 16 له‌سه‌دا
سامانی له %80 ی هه‌موو به‌رهه‌می جیهانیان برده‌که‌وێت، به‌ڵام 5
ملیار مۆرڤ له سه‌دا بیستی%20 به‌رهه‌میان ده‌ستده‌که‌وێت، وه‌ک حکمه‌ته
گه‌لییه‌که ده‌ڵێت: "ئه‌ژین به‌هۆی که‌می مردنه‌وه" ، ئیتر چۆن بیر
له ته‌نگه‌ژه و ناکۆکیه‌کان و چۆنیه‌تی ڕوخانی سه‌رمایه‌داری نه‌که‌ینه‌وه،
له کاتێکدا که که‌ڵه‌که‌بوونی موڵکیه‌ت و سامانی گشتی له‌ده‌ست که‌مینه‌یه‌کی
زۆر که‌مدا له‌سه‌ر حسابی هه‌موو گه‌لانی جیهانه.
له لایه‌کی تر و به زمانێکی سیاسی ڕاسته‌وخۆ، ڕووخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت
پێکهێنانی بانگهێشتی تۆقاند و به "سیاسته‌کردنی دین و به دینکردنی
سیاسه‌ت"ی به‌رجه‌سته‌کرد، له دواجاریشدا، بوو به ئامرازێکی
داپڵۆسێنه‌ری فکر و داهێنان و باسکاریی زانستی، دیسان بۆ کورتکردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی خۆیاندا و لابردنی به‌رنامه‌کا‌نی تر له‌سه‌ر
ململانێی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات.
ئه‌و منداڵدانه‌ی که بیریی سڕینه‌وه‌ی ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
لێوه له دایکده‌بێت، له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی به‌رته‌سک و دواکه‌وتوو و
تاکتیکیه‌که، بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و نه‌گۆڕینی ده‌سه‌ڵات.
له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌وه هێزه دواکه‌وتووه‌کان که به‌سترابوون
به جه‌مسه‌رێک له دوو جه‌مسه‌ره‌که‌ی سیسته‌می ده‌وڵه‌تان، هه‌میشه
له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون که دژایه‌تی به‌هایی مرۆیی و تازه‌گه‌ریی له
سیاسه‌تدا بکه‌ن، که له‌سه‌ر بنه‌مای جیاکردنه‌وه‌ی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌که،
یاسایی، جێبه‌جێکردن و دادوه‌ری وه‌ستابوو، وه‌ک هه‌نگاوێکی بناغه‌یی
که سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ریی ئه‌وروپی، له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا پێده‌ناسرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش وه‌ک مه‌زهه‌بێکی فه‌لسه‌فی که به‌هایی مرۆیی له‌سه‌رو هه‌موو
شتێکه‌وه داده‌نێت. هه‌رئه‌مه‌شه که سنوری پێناسه‌ی چه‌پ دیاریده‌کات،
چه‌پ به مانای خۆ ڕزگارکردن له و بیروباوه‌ڕه گشتی و به‌ربڵاوییه‌ی
له سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا باوبووه، چه‌پ له‌و قۆناغه‌دا به‌وشێوه‌یه
پێناسه‌کراوه. ئه‌مه ته‌نها به‌رهه‌می فکر نه‌بوو له ئه‌وروپادا، به‌ڵکو
به‌رهه‌می خه‌باتێکی مێژوویی درێژخایه‌ن بوو، که جه‌نگێکی به‌رده‌وام
و گه‌رم وگوڕ به‌رپاکرابوو له نێوان هێزی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و دینی و
ئاینزاییدا.
ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌م قۆناغه ده‌ره‌به‌گایه‌تیه خه‌باتیان ده‌کرد
رووناکبیری و به‌های مرۆییان له پێش هه‌موو شتێکه‌وه داده‌نا، به
ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو مرۆڤه‌کان وه‌ک یه‌ک،
له‌م فکره ڕۆشنگه‌ریه‌شه‌وه درووشمی " ئه‌ی کرێکارانی جیهان و گه‌لانی
چه‌وساوه یه‌کبگرن"، یه‌کێک له هه‌وڵه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌ده‌ستهێنانی
مافی بڕیاری چاره‌ی خۆنووسین بۆ نه‌ته‌وه‌کان و دیموکراتیه‌ت و گه‌شه‌ی
ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌سه‌ر بناغه‌ی ئاسۆیه‌کی نیشتیمانی
دیموکراتی لیبراڵی و، به ئاراسته‌کردنی قۆناغێکی به‌رزتر و پێشه‌که‌وتوتر
به‌ره‌و قۆناغی سۆسیالیستی، ئه‌مه‌ش به خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی
چه‌پیانه بۆ چه‌مکه‌کان و ڕۆشنگه‌ریی.
مه‌به‌ستمان له‌و کورتکردنه‌وه‌یه، واته کورتکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له
ده‌ستی ئه‌و سیاسیه تۆتالیتاریانه‌دا پیشاندانی ده‌وری هێزی "گۆڕان"ه،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واقیعی مه‌ته‌ریالی بیره باووه‌کان و سیسته‌می عه‌قڵی
زاڵ پێشه‌که‌شده‌کات و زه‌مینه خۆشکه‌ریه‌تی، بۆیه ته‌نها
هێزی"گۆڕان"ه لێره‌دا که ده‌وری خۆی ببینێت.
ره‌وشی کۆمه‌ڵگای عاره‌بی ئێستا به‌رهه‌می به‌شه دواکه‌وتووه‌که‌ی
سیسته‌می "مه‌عریفی"ی میرات و میراتگرییه، که کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشی و ده‌ردی
ڕه‌گداکوتاو که پێکهێنه‌ری که‌له‌به‌ری که‌ڵه‌که‌بووی دوور له مه‌عریفه
و زانستی سه‌رده‌م و نه‌بوونی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ تازه‌گه‌رێتی و
مۆدێرنه‌دا پێکده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌له‌فیه‌تی فکر
و که‌شوهه‌وایه‌کی عه‌قڵی سه‌ده‌کۆنه‌کان، که پێشکه‌وتووبووه و سه‌رده‌میانه
بووه له کات و زه‌مه‌نی خۆیدا، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌و فکر و
عه‌قڵیه‌ته بۆ ئه‌مڕۆ به‌سه‌رچووه و نایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا،
گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ سه‌له‌فه‌یه‌ت به مانای بچراندنی ڕۆحی هێڵه مێژووییه
به‌رده‌وامه‌که دێت که هه‌میشه بۆ پێشه‌وه و به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌ڕوات،
ئه‌مه به زۆر گه‌ڕانه‌وه‌ی مێژووه، به هێنانه پێشه‌وه و ئاماده‌کردنی
سیمبولی ڕووداوه‌کانی سه‌ده‌ی یه‌که‌می کۆچی. گه‌ر به‌م جۆڕه‌ش بڕوات و
ئاسته‌نگ و گۆران دروست نه‌بێت له‌م فکره سه‌له‌فییه‌دا ئه‌وه ئه‌نجامه‌که‌ی
عه‌قڵ زیانده‌کات و جه‌نگی گه‌شه‌و گۆران چاره‌نووسی زیانکردنه،
دۆگمایی و به‌سته‌ڵه‌کی فکری، هه‌موو شت وێران ده‌کات، تێکشکان دوای
تێکشکانی مه‌ده‌نیه‌ت و شارستانه‌یه‌ت ده‌بێت.
به‌رده‌وامی پوکانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژنان له ڕزگاربوونیان، مرۆڤایه‌تی
راسته‌وخۆ به مانای مرۆف جێدێڵێت، مرۆڤیش پێکهاتوه له نێر و مێ،
ڕێژه‌ی ژنانی بێ ناونیشان له پایته‌خه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تانی عا‌ربی
ئیسلامی‌دا له زیادبووندایه، مه‌به‌ستم له‌و سوپا ژنه‌یه که خۆیان
له کیسی ڕه‌شدا پێچاوه‌ته‌وه، ئه‌وانه بێ ناونیشانن، چوونکه مرۆڤ
به ده‌موچاو و به‌ژنوباڵاو ناودا مرۆڤه، ئه‌مانه یه‌کێکن له ڕهه‌نده
گرنگه‌کانی جه‌نگی ڕزگاریی و گه‌شه و گۆران، ئه‌م به‌ڵایه‌ش ته‌وژمه
دینیه‌کان دایانهێناوه. کاتی خۆی له ڕۆژئاوای ئه‌وروپادا خه‌باتێکی
دژواریان به‌رپاکرد دژ به دین و که‌نیسه و ده‌سه‌ڵاتی که‌نیسه،
ڕێنیسانس له ڕۆژئاوا‌دا له دژی دینی مه‌سیحی و ئه‌و فه‌نتازیایه‌ی که
دروستیکردبوو، پێشتریش له سه‌رده‌می سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا به ناوی
مه‌سیحیه‌ته‌وه دادگاکان دروستبووبوو و، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌ی
لێبوردن(ێکوک الغفران)، که هه‌موو زانا و بیرمه‌نده‌کانیان ده‌چه‌وسانده‌وه،
قه‌سابخانه‌یه‌کی تایه‌فه‌گه‌ریانه له نێوان کاسۆلیک و پرۆتستاندا
دروستبووبوو...
له سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیست چه‌پی که‌نیسه‌کان له
ئامریاکی لاتینی به هه‌ڵگرتنی درووشمی" لاهوت التحریر" ده‌ستیانپێکرد
و تا ئه‌مڕۆش له گه‌ڵ هێزی چه‌په شۆڕشگێڕه‌کاندان بۆ ڕزگاری له هه‌ژموونی
هاوسێ گه‌وه‌ره‌که‌ی سه‌ره‌وه(کۆلۆنیالیزمی ئامریکی)، ڕۆشتنیش به‌ره‌و
سۆسیالیستی سه‌ده‌ی بیستویه‌ک، "سۆسیال دیموکرات و دیموکرات سۆسیال".
له ئه‌وروپای سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا" پاپا ی ڕاستڕه‌وه‌کان یوحنا
بولسی دووهه‌م ئه‌مه‌ی ڕه‌تکرده‌و و ده‌یویست ره‌گه کۆنه‌که‌ی مه‌سیحیه‌ت
به زیندوویی بمێنێته‌وه له ناو شارستانیه‌تی ئه‌وروپادا".
دوای ئه‌م تیشکه، ده‌توانین بڵێین که هێزی چه‌پی دیموکراتی له
جیهانی عاره‌بییدا، له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نه کورته‌که‌ی به به‌راورد به
مێژوو، به‌رده‌وام له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی ڕابووردووه‌وه توشی
داپڵۆسین بووه، ده‌وڵه‌تانی هه‌ژموونکار و ڕژێمه سه‌رکوتکه‌ره ده‌ره‌به‌گایه‌تیه‌کان
و نیوه‌سه‌رمایه‌داره‌کانی ناوچه‌که پێکه‌وه به هاوئاهه‌نگی ئه‌م
کاره دزێوه‌یان ئه‌نجامداوه به‌هۆکاری ئه‌و گۆرانکاریانه‌ی که دوای
جه‌نگی دووهه‌م هاته ئاراوه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا، به‌کارهێنه‌ری دین بووه دژی
سۆسیالیستی، ئامریکا هه‌میشه پشتیوانی له ڕژێمه سه‌رکوتکه‌ره‌کان و
هێزه ئیسلامیه‌کان کردوه دژ به خه‌بات و تێکۆشانی هێزه چه‌پ و
رادیکاڵ و ئازادیخوازه‌کان، به تایبه‌تی له حه‌فتاکان و هه‌شتاکان و
نه‌وه‌ده‌کاندا، ئه‌مش به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه هه‌میشه
سه‌رچاوه‌ی ووزه‌ن له لایه‌ک، له لایه‌کیتر بۆ فرۆشتنی جبه‌خانه و
ته‌قه‌مه‌نیه‌کانی کۆمپانیا گه‌وه‌ره‌کانی ئامریکا و ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داره‌کان
به‌م وڵاته عاره‌بی و هه‌ژارانه که به بیانووی به‌رگریکردن له
کیانی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه خۆیان پڕچه‌ک ده‌کرد، ئه‌م پرچه‌ککردنه‌ش به
پشتیوانی هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کان و ئامریکا به‌کار ده‌هێنرا دژ به هه‌موو
بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕزگاریخوازی و خه‌بات و تێکۆشانێکی مرۆیانه‌و به‌ده‌ستهێنانی
مافه دیموکراتی و ئازادیه‌کان.
واشنتۆن جه‌نگێکی به‌رپاکرد له ناوچه‌که‌دا له ژێر درووشمی سه‌له‌فه‌یه‌ت
و ڕاستڕه‌ویی ئیسلامیه‌کان و هێزه تاریکه‌کاندا دژ به هه‌موو چه‌پێکی
دیموکرا ت لیبراڵ و نیشتیمانی، هه‌ر خۆشی بوو که جه‌نگی به‌رپاکرد دژ
به گۆرانکاریه دیموکراتیه عالمانیه پێشکه‌وتووخوازه‌کان له ئه‌ندونیسیای
گه‌وه‌ره‌ترین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ساڵی 1965دا، به کوده‌تایه‌کی
خوێناوی و به‌رپاکردنی قه‌سابخانه‌یه‌ک که زیاتر له نیوملوێن مرۆڤی
تیا کوژرا، هه‌روه‌ها له تشیلی له ساڵی 1973، کاتێک سفادۆر لیندی
حزبه سۆسیالیسته‌که‌ی هاتنه سه‌ر حوکم، ئه‌مه‌ش به ڕێبازێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
له به‌رژه‌وه‌ندی دادپه‌روه‌رییه‌کی ڕێژه‌یی، که جه‌نه‌راڵی دیکتاتۆر
نیوتشیه به دروستکردنی قه‌سابخانه‌یه‌ک توانی ئه‌م بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه
چه‌په بکوژێنێته‌وه.
پاش ئه‌و گۆڕانکارییه گه‌وره‌یه‌یی که له حه‌فتانکاندا ڕوویدا له
ڕووخانی سیسته‌می سۆسیالیستیه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت،
گومانی تیانه‌ما که پێویسته لێکۆڵینه‌وه بکرێت ده‌رهه‌ق به‌و ئه‌زموونه
و ڕووخانی ئه‌و ئه‌زموونه و، کردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی فکری سۆسیالیستی
و تێڕوانین له هه‌موو گۆشه‌کانیه‌وه و به‌سته‌نه‌وه‌ی به‌م واقیعه‌ی
ئه‌مڕۆوه و، که‌ڵک وه‌رگرتن له وانه‌کانی ڕابووردوو و به‌کارهێنانی
وه‌ک ڕوانگه‌یه‌ک بۆ ئاسۆی پاشه‌ڕۆژ و دووباره به‌کارهێنانه‌وه‌ی چه‌مکی
چه‌پ به گوێره‌ی به‌رنامه پێویسته‌کان بۆ واقیعی ئه‌مڕۆ و ئیش له
دیدگایی ڕزگاریخوازی نیشتیمان و گه‌شه‌پێدان و پێشکه‌وتن و دیموکراتیه‌تی
فره‌یی فکر و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسه‌ت و گۆڕانی کۆمه‌ڵگا و تێگه‌یشتن له
چه‌مکی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی.
له‌سه‌ر ئاستی فه‌له‌ستین، چه‌پی دیموکراتی ته‌وژم و به‌رنامه‌ی هێزی
مۆدێرن و لیبراڵ ده‌گرێته‌وه، به دیاریکراویی له ڕزگری و سه‌ربه‌خۆیی
گه‌شه‌ی ئابووری و ده‌وڵه‌ت یاسا و دامه‌زراوه نوێکان، ئه‌وانه‌ی که
کارده‌که‌ن له‌سه‌ر ڕزگاربوون له داگیرکاریی و کۆلۆنیالیزم و نیشته‌جێیی
ێه‌هوێنیه‌کان و دواکه‌وتوویه‌تی، ئه‌مه‌ش له‌و بڕوا قوڵه‌وه که سه‌رکه‌وتنی
نیشتیمانی له ڕێکه‌وتنی نیشتیمانیی فراوانه‌وه ده‌بێت، هه‌روه‌ها له
گۆڕین بۆ ته‌وژمێکی کارا له مه‌یدانی سیاسی‌دا، ئه‌ویش به داڕشتنی
یاسای بابه‌تیانه‌ی پێویست بۆ دامه‌زراوه دیموکراتیه نوێنه‌رایه‌تیه
کاراکاندا. مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌نگی ئه‌م هێزانه‌ش ده‌توانرێت له
چوارچیوه‌ی نزیکخستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانیاندا بکرێت، ئه‌ویش به به‌کاربردنی
عه‌قڵ و ئاماده‌یی پێگه‌ی عه‌قڵ له ڕۆشنگه‌رایی و خۆ کۆکردنه‌وه و په‌خشی
تۆوه‌که‌ی، واته تۆوی عه‌قڵگه‌رایی، به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنی عه‌قڵانیه‌تی
زانستیانه له کۆمه‌ڵگادا و سه‌رکه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و دامه‌زراوه‌کانی
و سه‌رکه‌وتنی لیبراڵیه‌ت و مافی مرۆڤ که به‌هایه‌کی گه‌ردوونی هه‌یه،
که له هه‌موو ولاتانی پیشکه‌وتوودا فه‌راهه‌م بووه. عه‌قڵی مرۆڤ یه‌ک
عه‌قڵه به‌ڵام دیانه‌تکان فره‌ن و له‌سه‌ر بڕوا و ئیمانێکی ڕاده‌ستبوون
به‌غه‌یب پێکهاتووه، رۆشنگه‌ریی به‌هیچ جۆرێک به مانای سڕینه‌وه‌ی
دین نایه‌ت، به‌ڵکو ته‌نها به مانای وه‌رگرتنی جێگه سروشتیه‌که‌ی خۆی
دێت له لای مرۆڤ و نه‌فره‌تکردن له به سیاسه‌تکردنی دین و تێکه‌ڵکردنی
دین به سیاسه‌ت، که ده‌بێته هۆی تۆقاندن و به سیاسه‌تکردنی دین له‌م
وڵاتانه‌دا( سعودیه، عێراق، یه‌من، ێومال، مێر، سودان، جزائر، مغرب،
به‌شه وێرانه‌کانی ڕیزی فه‌له‌ستینیه‌کان...) و له وڵاتانی ئیسلامی
جیهاندا( ئه‌فغانستان، پاکستان، ڕندونیسیا، مالیزیا، ترکیا، ایران...)
یا‌ن بڵاوکردنه‌وه‌ی فکری ده‌مارگیری و کوێرانه به‌رگریکردن له به‌سیاسه‌تکردنی
دین وه‌ک ئه‌وه‌ی مافێکی خوایی بێت...
له‌به‌رئه‌وه‌ی زانست ئه‌و ڕاستییه‌یه که زانستیانه سه‌لمێنراوه،
دیموکراتی و فره‌یی و مافی جیاوازیی له ره‌ئیداندا و ئازادی ویژدان و
ئازادی بیروباوه‌ڕ، ئه‌مانه هه‌موویان وێنه‌یه‌کن جیاواز له
فیندیمێنتالیزمی به هه‌موو ڕه‌نگ و به‌شه‌کانیه‌وه له دین و ئه‌وانیتردا،
دوائه‌نجامی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ی فێندیمێنتالیزمه ره‌شبینیه، به‌ڵام
رۆشنگه‌ریی گه‌شبینه به پێشکه‌وتنی مرۆڤ و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ژاری
و نه‌خوێنده‌واری و نه‌خۆشی وکاره‌سات و چوونه ناو به‌هه‌شتی مۆدێرنه
به گرتنی په‌یوه‌ندیه شارستانیه مه‌ده‌نیه‌کان له نێوان
هاولاتیاندا، بڵاوکردنه‌وه‌ی ئازادی ئاگایی و ویژدانی له فکری به‌شه‌ریه‌تدا،
ئه‌مانه هه‌موویان بناغه‌ی شارستانیه‌ت و مه‌ته‌ریالی و گیانییه،
سیسته‌مه‌که‌ی له ئه‌ورپاوه وه‌رگیراوه به پێی تێوره‌ی " کۆنتراکتی
کۆمه‌ڵایه‌تی"، ئه‌مه‌ش دابڕانێکه له دیدگایی غه‌یبی ده‌ره‌به‌گایه‌تی
له جیهاندا، له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که له ئاسمانه‌وه هاتۆته‌خواره‌وه
وه‌ک مافێکی خوایی" خوایه‌کی پیرۆز"، به‌ڵکو ئه‌وه وویستێکی گشتی گه‌له
که خۆی ده‌بێت به گه‌وره‌و سه‌ربه‌خۆی خۆی و بۆ یه‌کسانی نێوان گه‌لان
و مافی مرۆڤ و دیموکراتیه‌ت...
له‌سه‌ر ئاستی فه‌له‌ستین، تایبه‌تمه‌ندێتی حاڵه‌تی فه‌له‌ستین و
ململانێ له‌گه‌ڵ داگیرکاریی نیشته‌جێییدا، هه‌موو ئاراسته جیاوازه‌کانی
فکری و ئایدۆلۆژی و که‌سیی نیشتیمانی ده‌گرێته‌وه، سه‌ندیکای کرێکاران
و پیشه‌واران و جوتیاران و هه‌موو جۆره‌کان، کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری و پیشه‌وه‌ران
و ژنان، هه‌موو ده‌چنه ژێر به‌رنامه‌ی ڕزگاری و مافی چاره‌ی خۆنووسین،
سه‌ربه‌خۆیی نیشتیمانی و ئامانجه ئاشکرا زۆر و گه‌وره‌کانی، تا ده‌گاته
ڕزگاری نیشتیمانی و سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێنان و، دیموکراتیه‌ت و به‌ده‌ستهێنان
و گه‌شه‌ی ئابووری سه‌ربه‌خۆ، ئه‌م ئامانجه گه‌وه‌رانه هیچ به‌شێک
یا‌ن گروپێک یا‌ن ته‌وژمێک ناتوانێت به ته‌نها به‌ده‌ستیبهێنێت، هه‌رچه‌نده
ئایدۆلیژیه‌ته‌که‌ی گه‌وره‌و به‌رفراوانبێت.
ئێستا خه‌بات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێکهاته قه‌واره مێژوویه‌که‌ی هێزی
ڕزگاری و پێشکه‌وتنه، له ژێر درووشمی به‌رنامه‌ی ڕزگاری نیشتیمانی و
هاوبه‌شی ناوکۆیی...به‌رنامه‌ی یه‌گرتووی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ڵگه‌نامه‌ی
ڕێکه‌وتنی نیشتیمانی( به کۆی هه‌موو هێز و که‌سایه‌تیه نیشتیامنیه‌کان
به بێ جیاکاری/ غزە 27/6/2006)، سه‌ره‌ڕای به‌رجه‌سته‌کردنی بۆ ڕێکه‌وتنی
نیشتیمانی له‌م قۆناغه‌دا، ئه‌مه ته‌نها به‌ره‌یه‌ک نیه له نێوان به‌شه‌کان
وته‌وژمه‌کاندا، به‌ڵکو قه‌واره‌یه‌که پێکهاتوه له‌و هێزانه‌ی که
کارایه له‌ناو کۆمه‌ڵگاداو توانای پراکتیکه‌کردنی هه‌یه له کاره‌کانیدا،
هیچ لایه‌نێک و هیچ که‌سێک له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م قه‌واره‌یه نیه، ته‌نها
ئه‌وانه نه‌بێت که خۆیان خستۆته ده‌روه‌ی، کراوه‌شه بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی
که ڕازیبن به‌م به‌رنامه‌و پرۆژیه.
ڕێگای به‌ده‌ستهێنانیشی بڕیاردانه له‌سه‌ر یاساکانی دیموکراتی ڕاسته‌قینه،
که به نوێنه‌رایه‌تیه‌کی ڕێژه‌یی ته‌واو پێکدێت( له چوارچێوه‌ی
ووتووێژه گشتگیریه‌کان له قاهره له مارتی 2005دا، وه به‌ده‌ستپێشخه‌ری
به‌ره‌ی دیموکراتی هه‌موو کۆکبوون له‌سه‌ری)، به‌رنامه‌یه‌کی بۆ دانرا
که گارانتی دارایی ده‌دا بۆ پێویستیه جه‌ماوه‌ریه گه‌لیه‌که‌ی،
کارکردنیش له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری سه‌ربه‌خۆ تا ئاستێک له ڕه‌وشی
داگیرکارییدا، ئه‌مه کارێکی جێگیر و ناوه‌ڕۆکی داخوازییه جه‌ماوه‌رییه‌کانه
که پشتی قه‌واره مێژوویه‌که‌ن که پێویسته کارابکرێت له چواچێوه‌ی
به‌رنامه‌ی چه‌پی دیموکرات‌دا، ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ریه‌تی داواکردنی
سیسته‌مێکی فکری بۆ ئامانجه‌کان و، بڕینی ڕێگا له‌سه‌ر ده‌سته‌گه‌ریی
فکری و سیاسی دابه‌شکردنی خوێناوی سڕینه‌و و زاڵکردنی ئایدۆلۆژی دینی
تایه‌فه‌گه‌ری خێله‌کیی. به مانایه‌کی تر به‌سته‌نه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه
به ئامانجی نیشتیمانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕۆشنبیری، به
هه‌وڵێکی کارا، به‌ره‌و ئامانجه مێژووییه نمایشکراوه‌کان، که هیچ
تاقم و ده‌سته‌یه‌ک به ته‌نها له توانایدا نیه به‌ده‌ستیبهێنێت.
ده‌رباره‌ی گۆڕان و گه‌شه‌ی چه‌پی فه‌له‌ستینی و، قۆناغه‌کانی په‌نجاکان
و شه‌سته‌کان و ئه‌و گۆڕانکاریه گه‌وه‌ره‌یه به‌سه‌ریدا هات، ده‌توانین
بگه‌رێینه‌وه بۆ ئه‌وبه‌شه‌ی په‌رتوکی: " نایف حواتمه یتحدپ" نایف حه‌واتمه
قسه‌ده‌کات، بۆ وه‌ستان له‌سه‌ر ئه‌و قۆناغه مێژووییه، که قۆاناغێکی
ئاڵۆز و تێکئاڵاو بوو، ئه‌و هه‌لومه‌رجه عاره‌بی و جیهانیه‌ی که
هاوبه‌شی ده‌کرد له دامه‌زراندن و ڕابوونی چه‌پی شۆڕشگێری فه‌له‌ستینی
نوێ‌دا، به نوێنه‌رایه‌تی به‌ره‌ی دیموکراتی بۆ ڕزگاری فه‌له‌ستین له
شوبات/فبرایر 1969دا، که هه‌ڵگری چه‌مکه‌کانی چه‌پ و به‌رنامه و
سیسته‌می تێوریه‌ک بوو که پێشتر وێنه‌ی نه‌بوو، هه‌روه‌ها گێڕانی ده‌وری
خۆی له کۆکردنه‌وه‌ی نێوان" چه‌کی ئایدۆلۆژیه‌ت و ئایدۆلۆژیه‌تی چه‌ک"،
و چه‌کی سیاسه‌ت و سیاسه‌تی چه‌ک"، وه‌گێڕانی ده‌وری کاریگه‌ر و به‌هێز
له قۆناغه‌کانی ئه‌و ماوه زه‌مه‌نیه‌دا و گه‌یشتن به ڕاپه‌ڕینی فه‌له‌ستینی
گه‌وره که له ساڵی 1987 دا به‌رپابوو، که ئاماده‌گیه‌کی زۆری ته‌وژمی
چه‌پی به خۆوه بینی له سه‌رکرادایه‌تی مه‌یدانی ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا،
پێکهاتنی چه‌پ و پێکهاتنی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه کاریگه‌ریه‌کی زۆری هه‌بوو
له‌سه‌ر ڕه‌وشی جیهانی، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بزوونته‌وه
چه‌په‌کانی جیهان هه‌بوو...
گه‌ڕنه‌وه‌شمان بۆ سه‌رچاوه، جه‌ختمانپێده‌کاته‌وه له‌سه‌ر ڕادیکاڵی
ڕه‌خنه‌گرتن و سنوردارکردنی چه‌مکه‌کان و ناوه‌ڕۆکیان، به‌م پێیه‌ش ده‌توانرێت
به‌دواچوون بکرێت بۆ سیسته‌مه فکریی و شیکاریی و ڕه‌خنه‌یی که
پوختبووه‌ته‌وه له دیدگایی چه‌پی دیمکراتیدا قبوڵکردنی ئه‌وه‌ی که
هه‌یه له فره‌یی و جۆره‌کان و ڕێکه‌وتنه‌کان و جیاوازیه‌کان و به‌ره‌و
به‌رژه‌وه‌ندیه بابه‌تیه‌کان بۆ داخوازی له گه‌یشتن به قۆناغێکی
مێژووی نوێ، له به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییکان و گه‌شه‌و به‌رده‌وامی
و جێگیرییبوون، ئه‌مه‌ش به دانانی بنه‌ما دیموکراتیه ڕێژه‌ییکاندان،
چه‌پ به گشتی پێویسته نه‌بێت به تاکه حیزبێکی ته‌نهاکه‌وتوو له
حاڵه‌تێکی نیشتیمانیی و قۆناغی ڕزگاری نیشتیمانی ئێستادا، یا‌ن له
قۆناغی دوای ڕزگاری، له کاتێکدا که ئه‌م قۆناغانه هه‌ڵگری فره‌ییه‌که
له پێویستیه‌کانی تایبه‌ت به خۆی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئینتمانکان
بتوانن ده‌ربڕینی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت له هاوبه‌شیکردنیان له ناڕه‌زایه‌تیه
فکری و چینایه‌تیه سیاسیه‌کاندا بۆ کامڵ‌بوونی خه‌باتکرند و هه‌وڵدان
بۆ گۆڕانه‌کان به‌ره‌وپێشه‌وه، بۆ گه‌یشتن به هێزه‌کانی تازه‌گه‌ری و
لیبراڵیه‌ت له چاو دواکه‌وتوویی قۆناغه‌کدا له کۆمه‌ڵگای عاره‌بیدا.
تێوری چه‌پی مارکسی یا‌ن سۆسیالیستی له تاکه حیزبێکدا تێوریه‌کی
ستالینیه، نه‌ک مارکسی، ستالین ئه‌م تێوره‌ی سه‌پاند له ساڵی 1929دا،
ئارسته‌کردنی ئه‌نجامه‌کانی کاره‌ساتبوو له‌سه‌ر یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و ئه‌زموونه
سۆسیالیسته‌که‌ی و بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێری له جیهاندا.
له په‌رتوکه‌که‌مدا له ژێر ناوی: "ڕاپه‌ڕین ـ یاخیبوون ـ فه‌له‌ستین
بۆ کوێ؟" پرسی ڕاپه‌ڕینی فه‌له‌ستینم تاوتوێکردوه، هۆکاره‌کانی
پێکهاتنی و گه‌شه‌سه‌ندنی و کارلێکه‌کانی و به‌دواهاتنه‌کانی فه‌له‌ستین.
ئیقلیمی، ده‌وڵه‌تی و، ئیسرائیل. له به‌شه مه‌عنه‌ویه‌کانیشیدا: په‌لاماردان..
به‌دواهاتنه‌کان گه‌شه‌ی ده‌رفه‌ته وونبووه‌کانی، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی
ڕه‌خنه‌گرانه، چاره‌سه‌ری نیشتیمانی"، پرسی فه‌له‌ستین ـ مافی
نیشتیمانی پڕۆژه‌کانی ئیسرائیل" " ته‌نگه‌ژه‌یی فه‌له‌ستین ـ ژانی
منداڵبوونی پێنجه‌م" " یاخیبوون... نه‌بوونی پرۆژه‌ی یه‌کێتی
نیشتیمانیی فه‌له‌ستین" ئه‌و حاڵه‌ته چه‌پیه ره‌خنه‌گرانه‌ییه‌ی ئێمه
نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ین، هاوبه‌شی سه‌رنجدانه. له‌سه‌ر دیمه‌نه فکری
ـ سیاسییه گشتیه‌که، چڵکی نینۆک نیه وه‌ک زاراوه‌یه‌ک، ته‌نها بۆ
تاوتوێکردنی ململانێ و باس و شیکاری له دیمه‌نه فکری ـ سیاسیه گشتیه‌که‌دا،
به‌ڵکو به جددی دیمه‌نێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌یی گشتیه، ڕوانگه‌مانه بۆ هه‌موو
ئاسۆکانی تر له زه‌مه‌نی مێژووی و پێکهاته به‌رنگارییه‌کان و ڕزگاری.
ئه‌وه‌نده‌ی "ئۆسلۆ" {ڕێکه‌وتنی ئۆسلۆ مه‌به‌سته... وه‌رگێر} ئاژاوه
و شێواندنه‌کانی ته‌لاری سیاسی فه‌له‌ستین ـ عاره‌بی به گشتی که‌شفکرد،
ئه‌وه‌نده‌ش ئاژاوه و شێواندنی ئاگایی فه‌له‌ستیینی له تێگه‌یشتن و
هه‌وڵدانی بۆ کێشه‌کان و ڕزگارییخوازیه گه‌ه‌ره‌که وه‌ک خۆی که‌شف
بوو.
له کاتێکدا که ته‌نگانه‌ی هزری فه‌رمی(هزری گشتی و به‌ربڵاو ڕاگه‌یه‌ندراو
له سه‌رپرسه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کان... هتد، نووسه‌ر
ناویده‌بات به عه‌قڵی یا‌ن هزری فه‌رمی... وه‌رگێر) که‌مترنیه له
ترسناکیی ته‌نگانه‌یی پراکتیکه‌کردنی سیاسیی‌دا، به‌ڵکو هۆکاری یه‌که‌م
و سه‌ره‌کیه بۆ دووهه‌م، کارێکی به جێیه که بتوانین چاره‌سه‌ری هه‌ردوو
دیمه‌نه ترسناکه‌که( ته‌نگانه‌ی عه‌قڵ و ترسناکی ته‌نگانه‌ی پراکتیکی
سیاسی) چاره‌سه‌بکه‌ین و شێواندن و ئاژه‌وه له فکر و هزردا ئاشکرابکه‌ین
به ڕوونی و به ئاشکرا له زه‌مه‌نی مێژوویی خۆیدا قسه‌ی له‌سه‌ربکه‌ین،
ئه‌ویش له که‌شێکی ڕۆحی ڕه‌خنه‌ییدا ئه‌مه‌ش له ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه
ناودبرێت به هوشیاری ڕه‌خنه‌یی.
سه‌ره‌تای پارکتیکه‌کردنی ئه‌م پرۆسه ڕه‌خنه‌یی و دیدگایه له به‌ره‌ی
دیموکراتیدا هاوکاتبوو له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی شۆڕشی فه‌له‌ستینی
هاوچه‌رخ و له پێش حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابووردوه‌وه، ئه‌م ته‌وژمه
ده‌ورێکی باڵای بینی له که‌شی شۆڕشی ڕزگاریی و یاخیبوون به‌رامبه‌ر
به هه‌موو ڕژێمێک که یه‌ک جه‌مسه‌ر و تاکڕه‌وانه کاربکات.
ده‌سکه‌وته‌کانی سه‌ره‌تای حه‌فتاکان ئه‌و فره‌ییه‌ی ئێستابوو(مه‌به‌ست
له هاوبه‌شیی فره‌یی حیزب و قه‌واره سیاسیه
فه‌له‌ستینیه‌کانه..وه‌رگێر)، ڕێکه‌وتننامه‌ی نیشتیمانی له ژێر
چه‌تری ڕێکخراوی ڕزگاری فه‌له‌ستیندا، نوێنه‌رایه‌تیکردنی
قه‌واره‌یه‌کی مێژوویی چینه‌کانی گه‌ل و جه‌ماوه‌ر، له‌سه‌ر بنه‌مای
پشکه هاوبه‌شه‌کانی قۆناغی ڕزگاری نیشتیمانی، به‌رنامه‌ی قۆناغی
فه‌له‌ستینی، به له‌به‌رچاوگرتنی مافی جیوازیی له ناوه‌ندی و مافی
ڕه‌خنه‌گرتن،. له‌و مێژووه‌وه تا ئێستا گوتاری ڕه‌خنه‌یی به‌رده‌وام
هه‌بووه و گه‌شه‌شی کردوه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌که‌دا و به درێژایی
قۆناغه‌کانی و ته‌مه‌نی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، ئه‌م ته‌وژمه هه‌میشه
له یاخیبووندایه به‌رامبه‌ر به‌و ئامڕازانه‌ی که ده‌گوزه‌رێ و
کارایه له به‌رهه‌مهێنانی مێژوودا، ئامڕازی به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگا و
ئه‌و په‌یوندیانه‌ی که دواکه‌وتووییی دروستده‌که‌ن و ئاگاداریی و
هۆشمه‌ندی بۆ هاتنی پاشه‌ڕۆژی هه‌نگاو به هه‌نگاو نیشان ئه‌ده‌ن.
به‌ڵام پشکی هاوه‌به‌ش له ڕابووردوو ـ ئێستا ـ پاشه‌ڕۆژ، ناوه‌ڕۆکی
گوتار و ئه‌و شیکارییه‌یه که ڕاده‌وه‌ستێت به‌رامبه‌ر به هه‌موو
جۆره‌کانی هه‌ژموونی کۆلۆنیالیزمی نوێ و دۆگمای جێبه‌جێکار و
هه‌ژموونیه‌تی و ناوه‌ندێتی. له لایه‌کیتریشه‌وه له هه‌موو شت
ڕووتیده‌کاته‌وه له هه‌موو خه‌یاڵاتێکی ئایدۆلۆژیی و سیاسییه‌وه،
به سنگفراوانی و نه‌فه‌س درێژی خه‌باتێکی بێ‌سنور بۆ گه‌یشتن به
هه‌موو خه‌ونه‌کان و له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه و ده‌وڵه‌مندترینیان
ئه‌وه‌یه که ناوده‌برێت به<< ڕزگاری>>.
ئه‌م به‌رنامه ڕه‌خنه‌ییه زۆر له‌وه فراوانتره که هه‌ڵگری تێوری
سنورداربێت، یا‌ن ته‌نها عه‌قڵێک به‌سه‌ریدا زاڵ‌بێت، به‌ومانایه
ڕزگارکاره که هه‌موو به‌رهه‌ڵستیه‌کان بۆ فکری ڕه‌خنه ـ مێژوو ـ به
شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌سڕێته‌وه. عه‌قڵی ڕه‌خنه‌یی به مانا
فه‌لسه‌فیه‌که‌ی مامه‌ڵه ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که دێت و
ده‌گوزه‌رێت، یا‌ن به‌و مانایه دێت که شێوازێکی ئازادیخوازانه ـ
ڕادیکاڵانه دروستده‌کات بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ واقیعدا، ئه‌م
بابه‌ته‌ش له هه‌ردوو به‌شی چوار و پێنجی په‌رتوکی " ته‌نگه‌ژه‌ی
فه‌له‌ستین ـ ژانی له دایکبوونی پێنجه‌م ـ یاخیبوون.. نه‌بوونی
پرۆژه‌ی نیشتیمانی فه‌له‌ستینی یه‌کگرتو ـ ڕه‌هێڵه‌ی پڕۆژه‌ی سیاسی ـ"
ئه‌توانیین به کورتی قسه له‌سه‌ر ڕه‌خنه بکه‌ین به‌وه‌ی که
تێکه‌ڵنه‌بوونه له نێوان هۆکار و ئه‌نجامدا، زیاتریش له‌وه‌ی که
گرنگه، ئه‌وه توانایه‌کی گه‌وه‌ره‌یه به‌سه‌ر پرسه گه‌وره‌کاندا
له کاتی تایبه‌تی خۆیدا و به زۆرداریی مێژوو، واته ناچاریی مێژوو.
به زمانێکی سیاسی: بۆ چاره‌سه‌ری نیشتیمانی، پڕۆژه‌ی یه‌کێتی
نیشتیمانی فه‌له‌ستینی، به کورتی باسکردن له نه‌خۆشی و ده‌رده‌کان،
هه‌ڵێنجانی چاره‌سه‌ره شیاوه‌کان له بزووتنه‌وه واقعیه‌که‌دا و، بۆ
نمایش‌کردنی پرسیاره‌کان و بۆ وه‌ڵامه‌کانیش، به‌ڵام له
ڕوانگه‌یه‌که‌وه که بۆ پاشه‌ڕۆژ ده‌ڕوانێت، ئه‌مه‌ش فره‌جۆره‌و خووی
به یه‌ک ئاوازه‌وه گرتووه له پانتایی مێژوودا ئامانجه‌که‌شی:
به‌رامبه‌ر وه‌ستانه‌وه و ڕزگاری. به‌ڵام پاشه‌ڕۆژ بێگومان ده‌بێت
هاوسه‌نگ بێت و به تایبه‌تی پاشه‌ڕۆژی مێژوویی یا‌ن چاره‌سه‌ری مێژوویی
هه‌روه‌ک چۆن له په‌رتوکه‌که‌دا هاتووه: ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتی
یه‌کگرتوو بۆ هه‌موو دانیشتوانه‌که‌ی له عاره‌ب و یه‌هودی و
ئیسرائیلی... له‌به‌ر ئه‌وه قۆناغ به قۆناغ پاڵی پێوه ده‌نێین
به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتوو بۆ هه‌موو دانیشتوانی له‌سه‌ر بنه‌مای
یه‌کسانی له هاوڵاتیبووندا به بێجیاوازیکردن له بنه‌چه و ڕه‌گه‌ز و
ئاین دا، یا‌ن له نێوان ژن و پیاودا.
پرسیاری سێیه‌م/ چۆن کارده‌که‌ن له‌گه‌ڵ چه‌پی ئیسرائیلی‌دا، حیزبی
شیوعی ئیسرائیلی؟ له کوێدا یه‌کده‌گرنه‌وه و له کوێدا جیاوازن؟ هیچ
ئامرازێکی هاوئاهه‌نگی هه‌یه بۆ کاری هاوبه‌ش له نێوان چه‌پی
فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلی‌دا؟
چه‌پی ئیسرئیلی به شێوه‌یه‌کی گشتی له دووبازنه‌دا خۆی
ده‌بینێته‌وه، یا‌ن نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات: یه‌که‌م به‌ره‌ی دیموکراتی
بۆ ئاشتی و یه‌کسانی به سه‌رۆکایه‌تی محه‌مه‌د برکه نوێنه‌ری عاره‌ب
له کنیستی ئیسرائیلی‌دا(زۆربه‌ی فه‌له‌ستینین و که‌مینه‌شی
ئیسرائیلیه)، دووهه‌م حیزبی شیوعی فه‌له‌ستینی (ڕازگره گشتیه‌که‌ی
محه‌مه‌د نافع)ه. ستراکتوری هه‌ردووکیان له عاره‌بی فه‌له‌ستینی و
یه‌هودی و ئیسرائیلی پێکهاتوه، ڕێکه‌وتنێک له نێوانماندا هه‌یه
له‌سه‌ر ئامانجه‌کانی ئه‌م قۆناغه ئه‌ویش ئه‌م ئامانجانه‌یه:
لابردنی داگیرکاریی ئیسرائیلی بۆ خاکی داگیرکراو له ساڵی 1967دا،
دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی فه‌له‌ستینی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر خاکی خۆی، واته
ئه‌و خاکه‌ی که له 4 حوزیران/یۆنیو ساڵی 1967دا له‌ژیر ده‌ستی خۆیدا
بووه و پایته‌خته‌که‌شی قودس بێت، به‌گوێره‌ی مافی بڕیاری چاره‌ی
خۆنووسین بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان، مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده
فه‌له‌ستینیه‌کان به پێی بڕیاری نێونه‌ته‌وه‌یی 194. هه‌روه‌ها
به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی نمایشکراوی چه‌پی مارکسی ئیسرائیلی ئه‌ویش
یه‌کسانیه له هاوڵاتیبووندا. عاره‌به له ئیسرائیل‌دا له
تێڕوانینێکی سه‌هوێنیانه ڕه‌گه‌زپه‌رستانه: زیاده‌ن و بوون به بار
به‌سه‌ر به‌شه‌ریه‌ته‌وه، چوونکه پاشماوه‌ی پرۆسه‌ی پاکتاوی
بنه‌چه‌یین که له ساڵی 1948دا سه‌هوێنیه‌کان به‌رپایانکرد دژی
عاره‌بی فه‌له‌ستینی، ئیسارئیلیه‌کان وا ته‌ماشای عاره‌بی فه‌له‌ستین
ده‌که‌ن که مانه‌وه‌یان ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی پیسکردوه و ئه‌م
ده‌وڵه‌ته پێویسته پاکبکرێته‌وه له‌م به‌شه‌رانه و وه‌ک
ده‌وڵه‌تێکی ئیسرائیلی خاوێن بمێنێته‌وه، شیوعیه ئیسارائیلیه‌کانیش
خه‌باتده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که هاوڵاتی بوون له ئیسرائیل‌دا بێ
جیاوازیبێت، به یه‌ک چاو ته‌ماشابکریت، ئه‌مه‌ش فکره‌یه‌کی مرۆیی و
مافه‌کانی مافی مرۆڤه که بڕیاری له‌سه دراوه له نه‌ته‌وه
یه‌کترتووکاندا.
ده‌رباره‌ی" چه‌پی سه‌هوێنی " که حزبی کار به سه‌رۆکایه‌تی باراک
نوێنه‌رایه‌تیده‌کات، زۆر بۆ دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئێستا 13 نوێنه‌ری
هه‌یه له 120 نوێنه‌ر له کنیستدا، بووشه به دوو تیپه‌وه
به‌شیکیان نزیکه له حیزبی لیکۆده‌وه به سه‌رۆکایه‌تی نتنیاهو،
تیپه‌که‌ی تریان نزیکه له چه‌پی ناوه‌ڕاست ی سه‌هوێنیه‌وه، ئه‌م
حیزبه چاوبرسیه بۆ قه‌ڵه‌مڕه‌ویی ئیسرائیل له به‌ره‌ی ڕۆژئاوا و
قودسدا ده‌ستپێشخه‌ریش بوووه له دروستکردنی نیشتجێی داگیرکراو، دژی
گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده و ده‌ربه‌ده‌ره فه‌له‌ستینیه‌کانه بۆ
سه‌رخاکی خۆیان به پێی بڕیای نێونه‌ته‌وه‌یی 194،. حیزبێکی تر به
ناوی میرتس ئه‌میش ئێستا بچوکبۆته‌وه بۆ 3 نوێنه‌ر و چه‌پی حیزبی
کاره، په‌یوه‌ندی به چه‌پی فه‌له‌ستینیه‌وه ئه‌وه‌یه که دژی
نیشته‌جێبوونی داگیرکارییه له قودس و به‌ری ڕۆژئاوا‌دا، له‌گه‌ڵ
دروستبوونی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی سه‌ربه‌خۆدایه، دژی دیواری
ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئیسرائیله له زفه‌دا.
پرسیاری چواره‌م/ زۆرێک هه‌بوون که دروستبوونی یه‌ک ده‌وڵه‌تی
دیموکراتیان به چاره‌سه‌رێکی سه‌رکه‌وتوو ده‌زانی بۆ فه‌له‌ستینی و
ئیسرائیلیه‌کان، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ڕایه‌ی خۆیان گۆڕیوه و به‌باشی
ده‌زانن دوو ده‌وڵه‌ت دروستبێت(ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی و ده‌وڵه‌تی
فه‌له‌ستینی) له‌وانه تشۆمسکی، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ندێک
بیانوو و هۆکار ، وه‌ک ده‌ڵێن: زیادبوونی جیاوازیه‌کان له نێوان
هه‌ردوو کۆمه‌ڵگای ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیدا له زۆر ڕووه‌وه، ئێوه‌ش
داواکاری دروستبوونی یه‌ک ده‌وڵه‌ت بوون، ئه‌مڕۆ ئێوه‌ش ڕای خۆتان
گۆڕیوه بۆ دروستبوونی دوو ده‌وڵه‌ت و بۆچی؟
به‌ڵێ ڕای خۆمان گۆڕیوه، دروستبوونی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ
فه‌له‌ستینیه‌کان ڕێڕه‌وێکه بۆ فه‌له‌ستینێکی یه‌کگرتووی دیموکرات
وه‌ک له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی پێشوودا ڕوونمکرده‌وه. ئه‌مه‌ش له
ڕوانگه‌ی ناواقعیه‌تی دروستبوونی یه‌ک ده‌وڵه‌تی له ئێستادا، ئه‌مه‌ش
دوا ئامانجی مێژووییه، بۆچوونی دروستبوونی یه‌ک ده‌وڵه‌تی له بوونی
هاوسه‌نگی هێز و ململانێکانی ساڵی 1948دا بوو، که ئه‌وکات هێشتا
داگیرکای ساڵی 1967 نه‌بوو، جیهان سیاسه‌تی جیاکاریی
ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ئیسرائیلی ده‌بینێت، وه‌ک ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی
ده‌رماڵه‌ی بێکاریی، له کرێکارانی عاره‌بی، دیسان پرۆسه‌ی
ده‌ستبه‌سه‌راگرنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی که ماوه‌ته‌وه به ده‌ست
خاوه‌نه‌کانیانه‌وه (%17 سالێ 1948 بۆ %4 که‌مبووه‌ته‌وه )، ئه‌مه‌ش
به شێوازێکی به‌رنامه بۆ داڕێژراو کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت له
ده‌وڵه‌تی سه‌هوێنیدا. به پێی مه‌رسومی سه‌هوێنیه‌کان وێرانکردنی
ئاستی خوێندنی عاره‌به به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جیاکاریی له کارکردن‌دا، وه
هێرشی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر شوناسی نه‌ته‌وه‌یی فه‌له‌ستینیه‌کان...هتد.
ئێمه وایده‌بینین که " ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ " ، ڕێڕه‌وێکه بۆ
فه‌له‌ستینێکی یه‌کگرتووی دیموکرات، ئه‌مه بازنه‌یه‌کی کراوه‌ی
ڕاسته‌وخۆیه بۆ له خۆگرتنی هاوکێشه نوێکان له ململانێکاندا به‌ره‌و
دوا ئامانج، سه‌هوێنی هیچیتر نیه، جگه له سه‌ری ڕمی پرۆژه‌ی
ئیمپریالی به‌ریتانی و فارانسی و له دواجاریشدا ئیمپرایالی ئامریکی
ئه‌م سه‌رده‌مه. بوون و ئامانجی ئه‌م کیانه سه‌هوێنیه تا ئێستاش بۆ
جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌کانی ئیمپریالیه‌ته له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی
گه‌وره‌دا. جارێکی‌تر بۆیه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م پێدراوه ڕاسته‌قینانه
ده‌که‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئالۆزی و گه‌و‌ره‌یی ململانێکه ده‌ربکه‌وێت،
که هیچ ڕژێمێکی نێشته‌جێیی داگیرکا‌ر له وێنه‌ی نیه له جیهاندا....
له به‌ده‌ستهێنانی دوا ئامانجه‌کان، ده‌بێت گۆڕانکارییه‌کی کامڵ
ڕووبدات له په‌یوه‌ندی "ئیسرایلیدا" ده‌وڵه‌تێکی خزمه‌تگوزاری
ئابووری ـ کۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ک پرۆسه‌ی جیاکایی و په‌راویزیی، به‌ڵکو
له ناوه‌ڕۆکدا گۆڕانکاریی دروستبێت، وازهێنان له هه‌وڵدان و
چاوچنۆکیان بۆ ده‌ستبڵاویی و قه‌ڵه‌مڕه‌ویی که کیانه‌که‌ی له‌سه‌ر
دروستبووه له بنچینه‌دا. ئه‌مه‌ش پێوستی به به‌رنامه‌یه‌کی ئاشکراو
دیار هه‌یه که بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ییه که به‌ره‌ی
دیموکراتی له ساڵی 1973 دا نمایشیکرد، د‌واجاریش بوو به به‌رنامه‌ی
خه‌باتی نیشتیمانی ئه‌مڕۆ بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین، ئه‌میش خۆی له دوو
ئامانجدا کورتده‌کاته‌وه:
یه‌که‌میان: سڕینه‌وه‌ی داگیرکاریه‌کانی ئیسرائیل له‌سه‌ر ئه‌و خاکه‌ی
که له ساڵی 1967 دا داگیریکردوه. دووهه‌مم/ گارانتی پێدانی مافی
گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده ده‌ربه‌ده‌ره فه‌له‌ستینیه‌کان بۆ سه‌ر
زێدی باوباپیریان به پێی بڕیاری نێونه‌ته‌وه‌یی 194، هه‌روه‌ها ئه‌م
به‌رنامه‌یه هه‌ڵگری داواکرییه‌که که کۆمه‌ڵگا ده‌وڵه‌تیه‌کان
پێویسته دانبنێن به مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی فه‌له‌ستینیدا و
مافی دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی فه‌له‌ستینی سه‌ربه‌خۆ له سه‌ر خاکی خۆی
پێش داگیرکاریه‌کانی ئیسرائیل له ساڵی 1967 دا.
ئه‌مه هۆکاری گۆرینی ڕای ئێمه‌یه که به‌رنامه‌که‌مان جێبه‌جێ نابێت
ته‌نها له ڕێگه‌ی به‌رجه‌ستبوونیه‌وه نه‌بێت له دوائامانجیدا، که
ئه‌ویش وه‌ک باسمانکرد دروستبوونی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیه بۆ
فه‌له‌ستینیه‌کان چوونکه به‌رنامه‌ی یه‌ک ده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ردوو
کیانه‌که، واته کیانی ئیسرائیل و کیانی فه‌له‌ستین مه‌حاڵه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامانجه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانمان یه‌ک ناگرێته‌وه
له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی ئیمپرایالی و سه‌هوێنیدا.
ناوه‌ڕۆکی ئیسرائیل و ڕژێمی نیشته‌جێبوونی داگیرکاریانه‌ی کیانی
سه‌هوێنی، پرۆژه‌یه‌که بۆ خزمه‌ت به ئیمپرایالیه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهان
که له بنچیه‌نه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و درۆ شاخداره ئه‌م کیانه‌ین دروستکرد
که ئه‌م خاکه خاکێکه به‌بێ گه‌ل و که‌سی له‌سه‌ر ناژی و
به‌رده‌وامیش فه‌له‌ستینیه‌کان له خه‌باتێکی درێژ خایه‌ن و
گه‌وه‌ره‌دابوون که له مێژووی ڕزگاریی نیشتیمانیدا که‌م وێنه‌یه.
ڕه‌گه‌زپه‌رستی ئیسرائیل، له به‌رجه‌سته‌کردنی بزووتنه‌وه
سه‌هوێنیه‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وێت و چاره‌نووسی خۆی به‌ستووه به
یه‌کلایه‌نی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داریی ئه‌مڕۆوه و به تۆڕی خزمه‌تی
سه‌مایه‌داری ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیه‌کانه‌وه له ناوچه‌که‌دا، ناکۆک
به درووشمه‌کانی و نموونه به‌رزه‌کانی که بانگهێشتی بۆ ده‌کات وه‌ک،
"دیموکراتی، یه‌کسانی، ئازادی" ئه‌مانه چه‌مک گه‌لێکن دژ به
ڕه‌گه‌زپه‌رستی سه‌هوێنی، روخسارێکیشه که هه‌موو بواره‌کانی ژیان له
کۆمه‌ڵگادا ده‌گرێته‌وه. یه‌کسانی به مانای دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایتی
دێت، ئه‌مه‌ش ئامانجێکه له ئامانجه‌کانی سۆسیالیستی، به پله‌ی
یه‌که‌م دادپه‌روه‌ی کار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی جیاوزایه دزێوه‌کان ده‌کات
له داهات و ده‌رفه‌ته بۆ ڕه‌خساوه‌کاندا بۆ هه‌موو هاوڵاتیه‌که وه‌ک
یه‌که، که‌چی سه‌هوێنی و سه‌رمایه‌داری به پێچه‌وانه‌وه بوونه‌ته
هۆکاری په‌راوێزخستنی تاکه‌کان و کردنی مرۆڤ به کاڵا و چه‌وسانه‌وه
له‌سه‌ر بناغه‌ی جیاکاری بنه‌چه‌یی و چینایه‌تی...
نه‌هیکردنی سه‌هوێنیه‌کان له بوونی جیاکاریه‌کاندا، له ڕاستی و
واقیعدا پیچه‌وانه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه ڕۆح و داوای
دروستبوونی ده‌وڵه‌تێکی تایبه‌ت به فه‌له‌ستینیه‌کان هاته ئاراوه.
هه‌مان نه‌خۆشیشه، که چۆن ڕۆشبیری عاره‌بی له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست
خۆی ده‌خاته به‌ندیخانه‌ی بیرکردنه‌وه و بازنه‌یه‌کی به‌رته‌سک و
خنکاو که جوڵه و ئاراسته‌کردنی فکری و به‌رهه‌مه گوتارییه‌کانی
سنوردارده‌کات، ئه‌و په‌یمانه شێواوانه‌ی که بوونه‌ته هۆی نابینایی
و دروستکردنی وێنه‌یه‌کی ڕێگا وونکه‌ر، بۆ فه‌له‌ستینی دیموکراتی
یه‌کگرتوو، که دووائامانجی مێژووییه... ڕێگاوونکه‌ره له جیاتی
هاوسه‌نگی هێز و کارکردن بۆ گۆڕانیان، ڕێلێوونکه‌ره چوونکه هه‌ڵگری
ووزه‌یه‌کی سحریه وه‌ک ئه‌وه‌ی که بتوانێت دنیا هه‌ڵگێڕێته‌وه
به‌سه‌ر دوژمن‌دا و خاکیش ڕزگار‌بکات و ڕوه‌ک و سه‌وزایی
ده‌ڕوێنێته‌وه، به‌تاڵه نا‌هێڵێت، دادپه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی
به‌ده‌ستده‌هێنێت، هه‌ر وه‌ک چۆن ده‌سه‌ڵاتی ئایدۆلۆژی ڕادیکاڵی، به
خۆڕه‌نگاوره‌نگکردنی شیوعیانه و قه‌ومیانه و دینیانه‌ی ئیسلامی سیاسی
ڕاستڕه‌و، که دینامیه‌تی خۆی وونکردوه، ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی گۆڕاوه بۆ
کۆمه‌ڵێک ووتاری ئاماده‌کراو. به‌ڵام مێژوو چه‌ندین جار دووباره ئه‌م
بزڕکان و خه‌ڵه‌فاوییه‌ی ئاشکراکردن و به‌رگه ته‌سک و سنورداریه‌که‌ی
له‌به‌ر داماڵیوه، بۆ پیشاندانی ڕووه ڕاستیه‌که‌ی که بریتیه له
هه‌ستێکی کورتوکوێر و تێکشکان.
به‌ڵام کاری عه‌قڵانی، کارێکی شییواو و جددیه، چوونکه کاری
عه‌قڵانیه که واقیع ده‌گۆڕێت و پێویستی به خه‌بات و تێکۆشانی
ڕاسته‌وخۆ هوشیاو و هه‌ستپێکراو هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ستراتیجیه‌تی
مێژوویی پشتبه‌ستوو به زانست و گه‌شه و ململانێی قه‌ومی نیشتیمانی و
چینایه‌تی دیموکراتی و ، هاوسه‌نگی هێزی خۆیی و ئقلیمی و ده‌وڵه‌تی.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مێژوو خۆی له خۆیدا دروستکه‌ری ده‌ستی مۆرڤ
خۆیه‌تی، دیسان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که حه‌تمیه‌ت و پێویستی هه‌ردووکیان
وابه‌سته‌ی وویستی کارایی و پلانڕێژییه‌کی ساغڵه‌م و کاری
ڕێکخراوه‌ییه، بۆیه‌ئه‌م ئامانجانه ده‌مانگه‌یه‌نێته:
یه‌که‌م/ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌زموونه‌کانی گه‌لانی ڕزگارکراو به گشتی
له جیهاندا، ئه‌و هێزه عه‌قڵانیه‌ی که لێکۆڵینه‌وه ده‌کات له‌سه‌ر
هاوسه‌نگی ململانێ و، ئاڵۆزیه‌کانی به‌وپه‌ڕی وورده‌کارییه‌وه و،
گۆڕینی بۆ به‌رنامه‌یه‌ک بۆ گه‌ل، له یه‌کێتیه‌کی نیشتیمانی دیموکراتی
چه‌سپیودا، له ڕوانگه‌ی ئاڵۆزی ململانێکه و کارلێکی هێزه‌کان تیایدا،
دیسان له ڕوانگه‌ی وابه‌سته‌یی به‌ره‌ی ناوخۆیی و ڕای گشتی سه‌هوێنی و
دامه‌زراوه‌کانی و پله‌ی جێگیری، له‌به‌رده‌م ململانێیه‌کی درێژخایه‌نی
چاوه‌ڕواننه‌کراودا، ئامانجه‌کانی خۆی به‌ده‌ستده‌هێنێت به
به‌رنامه‌یه‌کی قۆناغی... .
عه‌قڵانیه‌ت فێری ئه‌وه‌مان ده‌کات، که له‌ڕوانگه‌یه‌کی به‌رنامه‌یی
و دیدگایه‌کی شیکاریی و بابه‌تیی هاوسه‌نگیه‌وه، هه‌ڵگرتنی پرسی
فه‌له‌ستین به‌وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه و خوێندنه‌وه‌یه‌کیش بۆ شۆڕش و
مه‌ینه‌تیه‌کانی بکرێت.
دووهه‌م/ به‌ومانایه دێت که " یه‌ک ده‌وڵه‌تی" له‌م باره
ناهاوسه‌نگییه‌ی ئێستادا، ده‌گات به ئانجامێک، بۆ چه‌سپاندنی
ناوه‌ڕۆکی سه‌هوێنی وخه‌ونه چاوچنۆکیه‌کانی، له جیاتی سه‌پاندنی
هاوکێشه‌ی گه‌شه‌ی نوێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی فه‌له‌ستین وبنه‌بڕکردنی
کێشه‌که به یه‌کجاری.
لاوازیی په‌یوندی به واقیعی زیندووه‌وه، ده‌بێته هۆی ترازان له
بزووتنه‌وه مێژووییه‌که و له دیدگا زانستیه جه‌ده‌لیه‌که‌ی، که
پێویستی به ئاشکراکردن و تیشکخستنه‌سه‌ر و ڕاگه‌یاندنی
ئاسته‌نگه‌کانیه‌تی، چوونکه ئه‌م دابڕان و ترازانه‌ی که هه‌ندێک له
ڕۆشنبیرانی مامناوه‌ند به‌ره‌و پێکهێنانی وێنه‌یه‌کی ڕووکه‌ش و
بێجوڵه‌ده‌بات، که خێرا ده‌که‌ونه به‌رده‌م کاره کوتوپڕییه‌کانی ناو
واقیعه‌وه، ڕاڕاو بێپرنسیپ ده‌بن و توشی دڵه‌ڕاوکێ و وازهێنان ده‌بن
به هۆکاری پاکانه‌کردنی ئایدۆلۆژییه‌وه، له جیاتی ڕه‌خنه‌و
ڕه‌خنه‌گرتن و به خۆداچوونه‌وه و دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن،
له گۆڕینی واقیع و گۆڕینی ڕێڕه‌وی مێژوو، لێکدانه‌وه‌ی سه‌رپێیانه بۆ
که‌وتنی دوژمنی ناوخۆ وده‌ره‌وه به خێرایی، کارێکی واده‌کات هیچ
نه‌بینین جگه له ڕه‌شبینی و بێهوایی، له جیاتی به‌رنامه‌یه‌کی
نیشتیمانی به دیدگایه‌کی عه‌قڵانی و واقیعێکی شیاو و ئاماده بۆ
کارکردن و له‌به‌رچاوگرتنی خه‌باتی درێژخایه‌ن به‌ڵام دانه‌بڕاو له
ئامانج و ستراتیجیه‌ت.
پرسیاری 5/ به‌ره‌ی چه‌پی فه‌له‌ستینی پێکهاتوه له به‌ره‌ی دیموکراتی
و به‌ره‌ی گه‌لیی و حیزبی گه‌ل، یه‌کێکه له گرنگترین کاری هاوبه‌شیی
سه‌رکه‌وتو له نێوان هێزه چه‌په فه‌له‌ستینیه‌کاندا، چی به‌ربه‌سته
له ڕێگه‌ی ئه‌م سێ حیزبه به‌ره‌ییه‌دا که حیزبێکی چه‌پ دروستبکه‌ن؟
ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی دیموکراتی پێده‌ناسرێته‌وه له ڕزگاریی فه‌له‌ستیندا،
هه‌ڵگری درووشمی یه‌کێتیه له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمان، له‌ناوه‌ڕۆکی ئه‌م
درووشمه فکریه‌شه‌وه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هێڵێکی پان و کراوه‌ی
پێشکه‌شکرد بۆ هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی که به‌رنامه‌ی ڕێکخراوی
ڕزگاری فه‌له‌ستین قبوڵده‌که‌ن له‌ژێر ئه‌م چه‌تره‌دا، هه‌روه‌ها
هه‌ڵوێستیشمان ڕاسته‌وخۆ دیاریده‌کرێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی هه‌رچ هێزێک
له دروستکردنی یه‌کێتی نیشتیمانیدا و به کاراییکردنی ڕێکخراوی ڕزگاری
و به‌ره‌ی نیشتیمانی به کۆ له پرۆسه دیموکراتیه‌که خۆیدا، نه‌ک
له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌ن یا‌ن ئه‌و لایه‌نه‌وه. مێژووی به‌ره‌ی دیموکراتی
له دروستبوونیه‌وه مێژووی سیسته‌می یه‌کیتی نیشتیمانیه و ناسراوه
به تواناکانی له ده‌وربینین و ده‌ستپێشخه‌رییه‌کانی به درێژایی چوار
ده‌یه. له‌سه‌ر ئه‌م پێوه‌ره ده‌توانرێت پرسیاربکرێت و
وه‌ڵامبدرێته‌وه: هه‌ڵوێستمان چیده‌بێت له‌گه‌ڵ پێکهاته چه‌په‌کاندا
و هاوڕێیانی به‌ره‌ی گه‌لی و حیزبی گه‌ل؟، ئێمه هاوئاهه‌نگی ده‌که‌ین
له کۆی جومگه‌کانی سیاسیی رۆژانه‌ی فه‌له‌ستینی و ستراتیژیدا، بۆ
بوونی یه‌ک هه‌ڵوێستی، له رێکه‌وتنێکدا که چاره‌سه‌ری بابه‌تکان بکات
به شیوازێکی واقعیانه‌و، به‌ره‌وپێشچوون و باڵاکردنی ئه‌م
پێکهاته‌یه‌و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع و مه‌یدانیدا له ناوه‌وه و له
ده‌روه‌دا.
لێره‌وه ده‌ڵێم: هێشتا زۆر زووه بۆ پێکهێنانی حیزبێکی چه‌پ، به‌ڵام،
ئه‌شێت هه‌موو له به‌ره‌یه‌کی چه‌پدا کۆببینه‌وه به به‌رنامه‌یه‌کی
هاوبه‌ش، وه ڕێکه‌وتنێکی به‌رینی نیشتیمانی پێکبهێنین بۆ ئه‌مڕۆمان،
که ببێت به کلیلی ئه‌مان بۆ مه‌سه‌له ستراتیژیه‌که‌مان، هه‌روه‌ها
بۆ بابه‌تی" دانوستاندنی ڕاسته‌وخۆ " که ئێستا نمایشکراوه، یا‌ن
"دابه‌شبوونی فه‌له‌ستینی" بۆ نموونه، جارێکی تر ئه‌وه‌ی که ووتم
دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه: ئێمه کۆیله‌ی درووشمی یه‌ک حیزبی نین بۆ
چه‌پ، به‌ڵکو هه‌موو به‌شه‌کان و لقه‌کانی چه‌پی ـ چینایه‌تی و
خوێندنه‌وه‌یان و گوتاریان، ده‌توانرێت به‌ره‌یه‌کی چه‌پی دیموکراتیان
بۆ دروستبکرێت، له‌سه‌ر بنه‌ما‌یه‌کی هاوبه‌ش و سنوردار، سیاسی،
به‌رنامه‌یی، کۆمه‌ڵگای دیموکراتی.
به تووندی ده‌مه‌وێت بڵێم: ده‌وری مێژوویی ئێمه له‌م ڕووه‌وه، هه‌ر
له‌سه‌رتای دروستبوونی ئه‌م به‌ره دیموکراتیه‌وه بۆ ڕزگاری
فه‌له‌ستین یه‌کێک له بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی له یه‌که‌م ڕێکه‌وتنی
نیشتیمانیدا بۆ یه‌کێتی کاری فیدائی بووه به پێشه‌نگی " خه‌باتی
چه‌کداری"، و ئه‌ندامێتی له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی و لیژنه‌ی
جێبه‌جێکاردا که ( خولی شه‌شهه‌می له ئه‌یلولی/ سبته‌مبه‌ر 1969 دا لێ
هه‌ڵقوڵا، بۆ ئه‌م ده‌وره‌یه‌ش" پڕۆژه‌ی به‌ده‌ستهێنانی یه‌کێتی هێز و
گروپه نیشتیمانیه فه‌له‌ستینیه‌کان له به‌ره‌یه‌کی ڕزگاری نیشتیمانی
یه‌کگرتوودا" پێشکه‌شکرد.
ڕه‌وشه قورسه‌که‌ی ئه‌یلولی ساڵی 1970، هانده‌ر بوو بۆ تێگه‌یشتن له
پێویستی به‌روپێشه‌وه چوون له یه‌کێتی نیشتیمانیدا،" به‌ره‌ی
یه‌کگرتوو" ی داواکراو، له ڕاستیدا ئه‌و به‌ره‌یه‌بوو که هه‌موو
پێکهاته‌کانی بزووتنه‌وه‌ی نیشتیمانی فه‌له‌ستینی له خۆده‌گرت، واش
پێویست بوو که له‌سه‌ر باشترین شێواز و بنه‌مای ڕێکخراوه‌یی
تووندوتۆڵی دابمه‌زرێت، وه له‌سه‌ر بناغه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ڕێژه‌یی.
ئه‌م شێوازه له پڕۆژه‌که له‌وکاته‌وه ده‌ستیپێکرد که به‌ره
پێشکه‌شیکرد به خولی نۆیه‌م بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی به چوونه
ناوه‌وه‌ی گروپه به‌رخۆدانه‌کانی ڕێکخراوی ڕزگاری بۆ یه‌که‌مجار له
ته‌موزی ساڵی 1971دا بۆ پێکهێنانی "به‌ره‌ی ڕزگاری نیشتیامانی
فه‌له‌ستینی یه‌کگرتوو"، و له پڕۆژه‌ی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی کامڵ بۆ
به‌ده‌ستهێنانی یه‌کێتی نیشتیمانی له چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی یه‌کگرتوو
له‌سه‌ر بناغه‌ی دیمکراتیی که پێشکه‌شکرا له خولی ده‌هه‌مدا بۆ
ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی، له نیسانی ساڵی 1972دا. به‌ره‌ی سیاسی
یه‌کگرتووی دیموکراتی فره‌یی گه‌یشت به یاسای نوێنه‌رایه‌تی ڕێژه‌یی،
له بڕیاره‌کانی که له مارتی 2005 له قاهیره وه‌رگیرا وه
به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕێکه‌وتنی نیشتیمانی غه‌زه له حوزه‌یرانی ساڵی 2007
دا، کانونی دووهه‌مه‌ی ساڵی 2008دا، و کانونی ساڵی 2009دا.
ئه‌زموونی به‌ره‌ی دیموکراتی له سه‌ربه‌خۆیی فکری سیاسی و
ڕێکخراوه‌ییدا و له پاراستنی یه‌کێتی نیشتیمانیدا، خه‌باتی بۆ گه‌شه‌ی
رێکخراوی ڕزگاری به‌ره‌یی، ململانێی له‌سه‌ر دیموکراتی دامه‌زراوه
یاساییه‌کان و جێبه‌جێکردن له ڕێکخراوی ڕزگاری و ده‌سه‌ڵاتی
فه‌له‌ستیندا، دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تیه ئه‌هلیه‌کان و سه‌ندیکاکان و
له نیشتیمان و پارچه دابڕاوه‌کانی(شاره‌وانیه‌کان، سه‌ندیکا
کرێکاریه‌کان، پیشه‌وه‌ران، زانکۆکان، ژنان، لاوان...هتد) و له‌سه‌ر
یاسا یه‌کگرتوویه هه‌ڵبژێراوه‌کان نه‌ک له‌سه‌ر دابه‌شبوون به
نوێنه‌رایه‌تی ته‌واو کردوه. له هه‌مانکاتدا، جه‌خت له په‌یوه‌ندیه
زیندوه‌کانی چه‌پی دیموکراتی شۆڕشگێری فه‌له‌ستین له دڵی بزووتنه‌وه‌ی
نیشتیمانی فه‌له‌ستینیدا کردوه، ئه‌م چه‌په سه‌ربه‌خۆنابێت بۆ
ئه‌وه‌ی ته‌نها بکه‌وێت، به‌ڵکو یه‌کده‌گرێت له یه‌کگرتنێکی نیشتیمانی
به ئاوێته بوونێکی شۆڕشگیڕانه و دیموکراتی ڕاسته‌قینه، بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌وری خۆی وه‌ک پێشه‌وایه‌کی خه‌باتگێر ببینێت که ڕاسته‌ڕێی
سیاسیبگرێته به‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگا و گه‌لی فه‌له‌ستین
تێکڕا.
پێگه ناوندیه‌که‌ی، مه‌سه‌له‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی له فکری سیاسیی
به‌ره‌ی دیموکرات‌دا، ته‌نها له ساڵه‌کانی یه‌که‌م و له کات و
ماوه‌ی کاری ئاشکرادا له ئه‌ردن و درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی شۆرش له
خێوه‌تگا به‌ش به‌شبووه‌کانی لوبنان و سوریادا تا دا‌گیرکردنی ساڵی 82
پێشکه‌وتن و گه‌وره‌بوونی به‌خۆوه نه‌بینی. به‌ڵکو پێشکه‌وتن و
گه‌وره‌بوونیشی به شێوازێکی ڕوون و ئاشکرا به‌خۆوه‌بینی له کاتی ئه‌و
دابه‌شبوونه به‌هێزه‌ی که‌هه‌موو گۆڕه‌پانی فه‌له‌ستینی گرته‌وه،
دوای ئه‌م جه‌نگه که ده‌رهاته‌ی داگیرکاریی ئیسرائیلی و، ململانێی
ووتووێژه ئقلیمیه‌کان به‌مه‌به‌ستی کاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڕیاری
ڕێکخراوی ڕزگاری فه‌له‌ستینی و، دیسان هه‌وڵه‌کانی باڵی ڕاستڕه‌و له
سه‌رکردایه‌تی فه‌رمیانه‌وه بۆ به‌دواگه‌ڕانی خاڵه‌کانی
به‌یه‌کگه‌یشتن له‌گه‌ڵ پرۆژه سازشکارییه‌که‌ی ده‌ستپێکی ساڵی 1982دا،
نه‌ک هه‌ر پرۆژه‌ی ڕیغان، دوای ئه‌مانه هه‌مووی پێگه‌ی
ناوه‌ندیه‌که‌ی، مه‌سه‌له‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی و فکره سیاسیه‌که‌ی
به‌ره‌ی دیموکراتی وه‌ک له‌سه‌ره‌وه باسمانکرد کاریگه‌ری خۆی
به‌به‌رده‌وامی هه‌بوو.
به‌ره‌ی دیموکراتی هه‌ڵوێستێکی یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ی گرته‌به‌ر دژ به
دابه‌شبوونی فه‌له‌ستین، به درێژای ساڵه‌کانی 83 و 87 ، ده‌ورێکی
باڵاشی بینی له یه‌کێتیه‌کی دیموکراتی که له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی
لیژنه‌ی ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح و له سه‌ر ڕێکه‌وتنی (عدن) ـ
جزائر( 28/6 و 9/7/84)، ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی که سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، له
دووباره‌بوونه‌وه‌ی یه‌کێتی و قه‌ده‌غه‌کردنی تاکڕه‌وێتی باڵی فه‌رمی
جێبه‌جێکار له بانگهێشتکردنیدا بۆ خولی حه‌ڤده‌یه‌می ئه‌نجومه‌نی
نیشتیمانی له عمان له 17/11/84 دا. که به‌ره به‌رهه‌ڵستیکرد له
ئه‌نجامه سیاسیه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی( عمان)، که کوده‌تایه‌کی
پێکهێنابوو له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی مافی بڕیاری چاره‌ی خۆنووسین و
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و گه‌ڕانه‌وه و مافی نوێنه‌رایه‌تی م. ت. ف بۆ
گه‌لی فه‌له‌ستین، و هه‌روها ده‌رهاته ڕێکخراوه‌ییه
دابه‌شکارییه‌کانی، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا به تووندی و به وره‌وه
هه‌وڵی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ترسانکی و دابه‌شکارییه‌که‌ی که
نه‌گه‌رانه‌وه بوو بۆ ناو م. ت. ف . له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی
یه‌کگرتوویی پیکهێنرا که له جه‌زائر به‌سترا له نیسانی 1987دا
وێستگه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووی گرنگی نیشتیمانی بوو بۆ سه‌رکه‌وتنی
سیاسه‌تی به‌ره‌ی یه‌کگرتن، له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌شدا بوو به
هۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری وگه‌لی گه‌وره له
دێسه‌مبه‌ری ساڵی 1987دا، وه پێکهێنانی سه‌رکردایه‌تی نیشتیمانی
یه‌کگرتوو" به ده‌ستپێشخه‌ری به‌ره‌ی دیموکراتی بۆ ڕاپه‌ڕین، فتح،
دیمکوراتی، گه‌لیی، حیزبی شیوعی، یه‌کیانگرت و به‌ره‌ی دیموکراتیش
به‌رنامه‌یه‌کی پێشکه‌شکرد، به‌رنامه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی.
(به‌یانی ژماره 2 له سه‌رۆکایه‌تی یه‌کگرتووه‌وه/ بچۆره‌وه به
په‌رتوکی " ئۆسلۆ و ئاشتییه‌کی تری هاوسه‌نگ")، تاقیکردنه‌وه‌ی
دووهه‌م، که هاته‌پێش بۆ یه‌کیتی نیشتیمانی له‌سه‌ر ده‌ستی ڕێکه‌وتنی
ئۆسلۆدا بوو، له کاتێکدا که پیاکێشانێک بوو له چوارچێوه‌ی سیاسی
به‌ره‌ی م. ت. ف. به‌ره به‌رده‌وام بوو له سیاسه‌ته
یه‌کیتیه‌که‌یدا، به جێگیری مایه‌وه و کۆمه‌ڵێک ده‌ستپێشخه‌ریشی
کرد، وه‌ک ووتووێژی نیشتیمانی گشتی له پێناوی گه‌ڕانه‌وه بۆ کۆی
مه‌سه‌له نیشتیمانیه‌کان، له‌سه‌ر پرسه هه‌نووکه‌یه‌کان و دانوستاندن
و ڕه‌وشی گشتی و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین،
له‌سه‌ر سنوری 4 حوزه‌یران ساڵی 1967. پاش ئه‌وه‌ی ئۆسلۆ گه‌یشته داوا
یاساییه‌کانی له ئایاری 2/97، 5/97، 4/99، 2/200 . ئه‌م
ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ش سه‌لماندیان که به‌ره‌ی نیشتمانی هه‌میشه و
به‌رده‌وام وه‌ستاوه له‌سه‌ر ئامانجه‌کانی ڕزگاریی نیشتیمانی.
تاقیکردنه‌وه‌ی سێیه‌م/ گه‌یشتمان به‌مڕۆ دوای ڕیزێک له کوده‌تاو بۆ
دواوه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی و دابه‌شبوون له نێو فتح و
حماس له ڕاگه‌یاندنی قاهره مارتی 2005، کایه‌یه‌کیتر له کوشتار و
کوده‌تای سیاسی و سوپایی له به‌رنامه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی دیلی ـ
به‌ڵگه‌نامه‌ـ ڕێکه‌وتنی نیشتیمان حوزیرانی 2006 له غزه، ئه‌مه‌ش
بووه پێشه‌نگ له ڕووخانی ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر مافی پشکداری( استحقاق
المحاێێە) ، دووهه‌م له نێوان فتح و حماس و هه‌ژموونی حماس به‌هێزی
سوپایی به‌سه‌ر غزه له 14 حوزیران 2007 دا. به‌ره ده‌ستپێشخه‌ریکرد
له " دوایی هێنان به دابه‌شکاریی" و " گه‌ڕانه‌وه بۆچوارگۆشه‌ی
یه‌کێتی نیشتیمانی و شکاندنی گه‌مارۆی غزه" له 4/7/2007 دا. دیسان
ده‌ستپێشخه‌ری هه‌ردوو به‌ره‌ی دیموکراتی و گه‌لیی له 27/10/2007 دا
و، ده‌ستپێشخه‌ری سێیه‌م به هاوئاهه‌نگی له نێوان هه‌ردوو به‌ره و
جهادی ئیسلامی‌دا له 6/12/2007دا، ڕاگه‌یاندنی ده‌ستپێشخه‌ری
یه‌کگرتووی بۆ 9 گرووپی به‌رخۆدان و تۆڕه ئه‌هلیه‌کانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی و که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی سیاسی و ئه‌کادیمی له 10/4/2008دا
بۆ فشارخستنه سه‌ر حماس بۆ دواییهێنانی دابه‌شکاری و گه‌ڕانه‌وه بۆ
جێبه‌جێکردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی نیشتیمانی یه‌کگرتوو له یه‌کێتیه‌کی
گشتیدا.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ له ڕوانگه‌ی فکری سیاسی و دیدگای واقیعیمانه‌وه،
ده‌بینین ڕێکه‌وتنی یه‌کێتی نیشتیمانی فه‌له‌ستین/ قاهره(تشرینی
دووهه‌می 2009) هه‌نگاوێکه له ڕێگه‌یه‌کی داخراودا، له ئه‌نجامی
ده‌وره‌دانی حماس و فتح له‌سه‌ر ووتووێژی نیشتیمانی گشتی، وه
له‌باربردنی وه‌ستانی له مارتی 2009 وه تا ئه‌مڕۆ.
ئێمه کایه‌کانی ووتووێژی پشکداریی قاهیره‌مان وا هه‌ڵسه‌نگاندووه که
په‌یوه‌ست نابن به ووتووێژه گشتیه‌که‌وه و بڕیاره‌کانی 19/ مارتی
2009وه، ئه‌مه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ دواوه که ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر
پشکداریی(المحاێێە) ده‌سه‌ڵات و دارایی و پێگه له نێوان فتح و حماس
دا، ئه‌مه‌ش جارێکی تر ده‌بێته هۆی دواخستن و ڕاوه‌ستانی " ڕێکه‌وتنی
یه‌کێتی نیشتیمانی".
ئێمه داواکارین بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ووتووێژی نیشتیمانی گشتی،
له‌سه‌ر ئه‌نجام و بڕیاره‌کانی 26 /شوبات مارتی 2009 به‌و پێیه‌ی که
ڕێگایه‌کی سه‌ره‌کیه بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و دیموکراتیی یه‌کتی وه‌ره‌قه‌ی
مێری، به دیاریکراویش ڕه‌تکردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌ش وه‌ک له
وه‌ره‌قه‌که‌دا هاتووه، له‌سه‌ر ئه‌و خویندنه‌وه‌یه‌یی که ئه‌مه
چه‌سپاندنی دابه‌شبوونه و "ێوملە" له نێوان ده‌ڤه‌ری غه‌زه و
زه‌فه‌دا " دوو کیانی حکومه‌تی"، له جیاتی حکومه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی
وه‌ک داخوازییه‌که‌ی ووتووێژی گشتی له قاهره(مارتی 2009)/
ئێمه داواکاری چاره‌سه‌ری ناکۆکیه‌کانین به پێی یاساکانی هه‌ڵبژاردن،
وه‌ک چۆن له وه‌رقه‌که‌دا هاتوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ک یاسا له
نوێنه‌رایه‌تیکردنی ڕێژه‌یی کامڵدا، و به‌بێ قایل‌بوونی
یه‌کلاییکردنه‌وه بۆ دامه‌زراوه‌ی ڕێکخراوه‌یی ڕزگاری فه‌له‌ستینی(
ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی نوێی یه‌کگرتوو) و ده‌سه‌ڵاتی (ئه‌نجوومه‌نی
ته‌شریعی) بۆ دروستکردنی یه‌کێتی و هاوبه‌شی نیشتیمانی گشتی، چوونکه
یاسا تێکه‌ڵاوه‌کانی که لایه‌نه‌کانی پشکداری(المحاێێە) (فتح و حماس)
دابه‌شکاریی دووباره‌ده‌کاته‌وه و ململانێ له‌سه‌ر پشکداریی
داگیرکاریی و مۆنۆپلکردنی هه‌ردوولایه‌ن.
پرسیاری 6/ به‌ڕای ئێوه هۆکاره‌کانی به‌رته‌سکبوونه‌وه‌ی ده‌وری چه‌پی
فه‌له‌ستینی به تایبه‌تی و چه‌پی عاره‌بی به گشتی چیه؟
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه، چوونکه ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی
هه‌موو ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌یه که له دوا په‌رتوکمدا هاتووه " چه‌پی
عاره‌بی ـ دیدگای هه‌ستانه‌وه‌ی گه‌وره ـ ڕه‌خنه و
چاوه‌ڕوانیه‌کان"، وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که لای ئێمه و له
وه‌ڵامه‌که‌ماندا ده‌بێت ئه‌وه ڕوونبکه‌ینه‌وه که" سۆسیالیستی"
ده‌روازه‌ی هه‌ستانه‌وه‌یه بۆ " نه‌ته‌وه‌ی عاره‌بی" ناچارم که بچمه
ناو به‌راوردێکی مێژووییه‌وه، له چه‌پی ئامریکای باشوره‌وه،
ئامریکای لاتینی به نموونه، ده‌ستپێبکه‌م، ئه‌ویش به‌هۆکاری خه‌ونی
گه‌لان بۆ ژیانێکی مرۆیی و پێشکه‌وتوو و به‌ره‌و دیموکراتیی و فره‌یی،
دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و سۆسیالیستی، ئێستا ده‌توانم وه‌ڵام
بده‌مه‌وه به نمایش‌کردنی لایه‌نه‌کانی به‌راورد و واقیع و ئه‌وه‌ی
که ئاماده‌یه، که به چوونه ناو چه‌مک و "فه‌له‌سه‌فه" ی
ده‌وڵه‌تی عاره‌بیه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ین، به کورتی: فکرو لێکدانه‌وه
سۆسیالیستی و دیموکاراتی و دادپه‌روه‌ری له ئامریکای باشوردا بۆ
شۆڕشی بۆلیفاری سه‌ده‌ی 19ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ده‌وری سیمون
بولیفار له شۆرشی ئامریکای باشوردا له پێناوی ڕزگاریی و
سه‌ربه‌خۆییدا، هه‌ڵگری ئه‌م فکره‌و شۆڕشه‌ش ده‌سته‌بژێر و بزووتنه‌وه
گه‌لیه‌کانی ئه‌وکاته بوون.
ئه‌م خه‌ونه مرۆییه بۆ یه‌ک ساتیش ڕانه‌وستاوه له ئامریکای باشورد،
له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئو باوه‌ڕی (جیمس موتر) پێنجه‌م سه‌رۆکی ئامریکا 1817 ـ
1825، که ئامریکای باشور به باخچه‌ی پشته‌وه‌ی(حه‌دیقە خه‌لفیە)
واشنتۆن ده‌زانێت و مافی ئه‌وه‌شیده‌دا به ئامریکا که ده‌ست به‌سه‌ر
ئه‌م باخچه‌یه‌یی خۆیدا بگرێت. خه‌ونه مرۆییه‌که‌ی گه‌لی باشوری
ئامریکا له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو که ده‌بێت سه‌روه‌ت و سامان و
خێروبێری وڵاته‌که بۆ گه‌لبێت و که‌س بۆینه‌بێت بۆ خۆیببات
وداگیریبکات، ئامریکا ده‌وڵه‌تێک بوو له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به چاوچنۆکی
سه‌یری باشوری ده‌کرد، له حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابووردویشه‌وه ئامریکا
له ڕووی دیموکراتیه‌وه تێکشکابوو له باشوردا و " کوده‌تای خوێناوی
له تشیلی ئه‌للیندی" ده‌ستیکردبوو به په‌یڕه‌و‌کردنی سیاسه‌تێکی
نیولبراڵی دڕندانه، تا گه‌یشتن به سیاسه‌تێکی تاک لایه‌نانه که
ئاستی دامه‌زراوه و عورفه ده‌وڵه‌تیه‌کانی واشنتۆنی نزمکردبووه‌وه،
به نموونه ئه‌وه‌ی که جیهان بینی له به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێب و
غوانتانامۆ، ئه‌م گیروگرفتانه هانده‌ری گه‌ل بوو له کیشوه‌ره‌که‌دا
که به‌ره‌و چه‌پ ئاوڕبده‌نه‌وه و، ده‌ستپێشخه‌ریی حیزبییشی بۆ بکرێت،
که دوو چه‌پ هه‌بوون که هه‌ردووکیان له ڕێسای جوان و
نه‌جیبزاده‌ییه‌کانی بیروباوه‌ڕی بزووتنه‌وه گه‌لیی و
جه‌ماوه‌ره‌یه‌کانه‌وه پێکهاتبوون، " له‌و ده‌رکه‌وتوانه‌ش سه‌رۆکی
برازیلی ڕناسیو لولا دی لا سیلفا(پارتی کڕێکار)، سه‌رۆکی تشیلی میشیل
بالیت، سه‌رۆکی بولیفی ئایفو مورالیش، نیکاراغوا، باراغوای، ئورغوای و
سلفادۆر، چه‌پی بیرۆنی له‌ئارجانتین، هه‌موو ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ش له
سه‌رکه‌وتنه‌کانی کوبای فیدڵکاسترۆ و شۆڕش دژ به سته‌مکارییه‌وه
هاتبوو. ئه‌مانه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ک بوون بۆ بیروباوه‌ڕی بزووتنه‌وه
گه‌لییه‌کان، تا ده‌گه‌یشته شافیزی فه‌نزویلا که سه‌رۆکایه‌تی
ململانێکانی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئامریکادا، به هۆکاری شه‌ر‌یکات و بانکه
ده‌وڵه‌تیه جیهانگیریه‌کان که دژبه پرۆسه‌ی بوژانه‌وه‌ی ئابووری و
دیموکراتی بوون، هه‌روه‌ک ئه‌دیبی کۆلۆموبی مارکیز ده‌ڵیت: "دانانی
سنورێک بۆ سه‌دان ساڵ له دابڕان" ، ئه‌مه ڕوخساری کیشوه‌ر‌ی باشور
بوو. عاره‌ب، له کوێی ئه‌م خه‌ونه مرۆیی و پڕۆژه سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا بوو؟ له کوێیدا بوو له ئاوه‌وه بۆ ئاو؟، له پێش
جه‌نگی سارد و پاش جه‌نگی سارد ئه‌م هه‌وڵانه دووربوون له ناو
عاره‌بدا، که دامه‌زراوه ئه‌هلیه‌کان و ساندیکاکان پێکهاتبوون، هه‌ر
له سه‌رده‌می رونالد ڕیغانه‌وه له هه‌شتاکاندا، له‌و کاته‌ی که
ئیداره‌که‌ی تووشی سکانداڵی "ئیران گێت" بووبوو له ساڵی 1986دا
فرۆشتنی چه‌ک به ئێران ـ که به تێڕوانینی واشتنتۆن دووژمن بوو ـ که
داهاته‌که‌ی به‌کار ده‌هێنرا بۆ پشتیوانیی کونترانس(دژه شۆرش). له
نیکاراغوادا... و شوێنه‌کانی تری وه‌ک نیکاراغوا. له‌سه‌ر چه‌پی
عاره‌بی: چاره‌سه‌رێکی مرۆیی، خه‌ونێکی مرۆیی، چاره‌سه‌ری عاره‌بی
به‌ره‌و پێشکه‌وتن و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو، که مرۆڤایه‌تی
بۆ خۆی ڕاناوه‌ستێت له به دواداگه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌رزترین
شێوازی ژیان له پراکتیکه‌کردنی ڕۆژانه‌یدا، ئێمه بینیمان له
ئامریکادا ئارسته‌کان به‌ره‌و چه‌په ده‌ڕۆن، له‌سه‌رو ئه‌مه‌شه‌وه
سۆسیالیستی به بیمه‌ی کۆمه‌ڵایتی، ته‌ندروستی، فێرکاری، و کار‌و
فه‌رمان و خانه‌نشینی له ده‌وڵه‌تانی ئسکاندناڤیدا ته‌ماشا ده‌کرا و
چاویلێده‌کرا.
پیویسته له‌سه‌رمان پێزانینمان هه‌بێت و هۆشیاربین بۆ دیواری دابڕان و
له‌مپه‌ڕی به‌رده‌م گه‌شه‌ی عاره‌بی که پێویسته بڕوخێنریت، ئامانجه
هه‌نووکه‌یه‌کان له‌سه‌ر ئاستی عاره‌بی، جیاوازه له‌و ده‌وڵه‌ته
گه‌شه‌سه‌ندووانه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئامڕازه‌کانی
هه‌ستانه‌وه و پێشکه‌وتن بکه‌ین و دواکه‌وتنه‌کانیش دیاریبکه‌ین، که
به‌ڕێژه‌یه‌کی دیار وڵاتانی عاره‌بی گرتۆته‌وه وه‌ک: نه‌خوێنده‌واریی
و نه‌زانین، هه‌ژاری و نه‌خۆشی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گه‌شه‌ی ئابووری و
کۆمه‌ڵایه‌تی دواکه‌وتووه، ڕه‌وشی ژنان و مافی مرۆڤ له ئاستێکی خراپ و
نزمدایه، لێبوردنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و بیروباوه‌ڕو ئازادی
ده‌ربڕینی ڕاو بۆچوون دیسان له نزمی و خراپیدایه، ئه‌مانه هیچیان
بیانووی " تایبه‌تمه‌ندێتی ڕۆشنبیری ـ ئایدۆلوژێ" ی قبوڵنیه بۆ
بوونیان، چوونکه ئه‌م بیانووانه ده‌بنه به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی
کوێرانه بۆ زاڵبوونی دواکه‌وتوویه‌تی و سته‌مکاریی، له جیاتی
په‌نابردن بۆ زانست و ڕێزگرتن لێی و پشتیوانیکردن له مه‌عریفه، و
هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندی علم و مه‌عریفه. که مه‌عریفه بوونی نیه و
ئه‌گه‌ر هه‌شبێت زۆر که‌مه، له وڵاتانی عه‌ربیدا عه‌قڵ له مۆڵه‌تێکی
مێژوویی درێژخایه‌ندایه هه‌رله: " ڕووخانی خانه‌ی حکمه‌ت و
پێشکه‌شکردنی عه‌قڵ به‌سه‌ر نه‌قڵدا، سته‌مکاری نه‌قڵ به‌سه‌ر عه‌قڵدا
به جه‌نگی ئه‌هلی گشتی له سه‌رده‌می خه‌لیفه مه‌ئموندا له 813 ـ
833 م، که بووه هۆی تێشکانی و کوشتنی و، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت
و کۆمه‌ڵگا بۆ ده‌ره‌به‌گایه‌تی و له‌سه‌ر ده‌ستی چڵکاوخۆره‌کاندا:
مه‌مالیکه سه‌لجوقیه‌کان و ئاتابکه له ئاسیای ناوه‌ڕاست و مه‌مالیکی
زنکیین و تورکمانه‌کان و مه‌مالیکه‌کانی قه‌وقاز و برجیه و بحریه،
قازاح، جۆرجیه...هتد ده‌سه‌ڵات وڵاتیان ده‌به‌شکرد، تا گه‌یشتن به
هه‌ژموونی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی، دواکه‌وتووییه‌کی
مێژووی درێژخایان هاتا سه‌ده‌ی بیست...(ێ 15).
له‌و ڕۆژگاره‌وه عاره‌ب ماڵئاوایی له سه‌ده‌یه‌ک ده‌که‌ن و پێشوازی
له سه‌ده‌یه‌کی نوێده‌که‌ن و به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌وره‌وه‌ی مێژوویان
بچێته پێشه‌وه، له‌به‌رده‌م دیواری دابڕانی مه‌عریفه‌دان، دابڕان بۆ
عه‌قڵی گشتی، که له مۆله‌تێکی مێژووی کراوه‌ی درێژخایاندایه‌و،
دیوارێک له‌به‌رده‌م چوونه پێشه‌وه به‌ره‌و پاشه‌ڕۆژدایه، پێویسته
شۆڕشبکرێت له فکری عاره‌بیدا پاش ئه‌وه‌ی که له بنه‌مای زانست و
لێتوێژینه‌وه ده‌رچووبوون له ڕابوودوودا، بۆ بیریی دواکه‌وتوو و
ئایدۆلۆژی ژه‌نگهه‌ڵگرتوو و له‌سه‌ر حسابی ئبستمولۆژیا(پرنسیپی
فه‌لسه‌فه‌ی زانست... وه‌رگێر) که بووه هۆی ئاسته‌نگێکی درێژخایان
له‌به‌رده‌م هه‌ڵکشانی مه‌عریفه‌و زانست‌دا.
له‌به‌ر ئه‌وه نابێت له سنوره‌کانی ئێستادا بوه‌ستین بۆ
چاره‌سه‌رکردنی سێیه‌ی دواکه‌وتوویی" نه‌زانین و هه‌ژاری و
ده‌ردونه‌خۆشی"، ئه‌م ده‌رکه‌وتانه هه‌رسێکیان ئه‌نجامی ده‌ردێکی
کوشنده‌ی بناغه‌ه‌یی و کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر
دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگا و عه‌قڵی عاره‌بی به گشتی، ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ
ژه‌نگهه‌ڵگرتووی کۆمه‌ڵگا ته‌قلیدیه‌کان و هزر و بیری کۆمه‌ڵگا و خێل
و هۆز و ڕووخسار و خه‌سڵه‌تی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی عاره‌بی و
پێکهاته‌که‌ی که له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی تێکشکاویی ژێرخانه
ئابووریه‌که‌یه‌وه دروستبووه له‌گه‌ڵ توێکڵێک له مۆدێرنه‌ی
پایته‌خته‌کانی، که له ناوه‌ڕۆکیدا و له په‌راوێزه‌کانی شار‌و
لادێکاندا تا هه‌نووکه نه‌گه‌یشتوون به کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. ئه‌م
ژێرخانه تێکشکاوه له ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌که‌ی
به‌رهه‌مێکی تایبه‌ت به خۆیده‌بێت له مرۆڤ و رێکخستن و ره‌فتار و
فکردا، که هه‌موویان تێکشکاو و بێمه‌عریفه‌و زانست و پێشێلکاری مافی
مرۆڤ و نه‌بوونی ئازادی و فکر و داڕوخانی مافی ژنان و نایه‌کسانی ژن و
پیاو پێکده‌هێنن.
دژایه‌تیکردنی ئه‌م حاڵته ناهه‌مواره پێویستی به شۆرشێکی فکری و
کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه بۆ دروستبوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و دیموکرات، بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌م دژایه‌تیکردنه‌ش کاراو کاریگه‌ربێت... دووربێت له
تێکشکانی یه‌ک له دوای یه‌ک. ئه‌م بانگهێشته‌ش زیاتر ده‌که‌وێته سه‌ر
شانی چه‌په‌کان بۆ ریفۆرم و گۆران له ڕیزه‌کانی خۆیاندا له پێشادا و
دواجار هه‌وڵدان بۆ پێشکه‌وتن و گه‌شه‌و گۆران له ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکدا، ئه‌ویش به کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و هه‌ڵخراندنی خه‌ڵک بۆ
دروستبوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی ـ نیشتیمانی وه‌ک بناغه‌یه‌ک بۆ
ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می دیموکراتی و دامه‌زروه‌یی کۆمه‌ڵگا و به هاوبه‌شی
بوونی هه‌موو گه‌ل و جه‌ماوه‌ر. که هوشیارن به ده‌ستور و ده‌سه‌ڵاتی
یاسای گشتی که هه‌موو وه‌ک چه‌ترێک له ژێریدا بژین، رۆشنبیریه‌کی
ته‌واو که گونجاوبێت بۆ هاوبه‌شی له ژیانی سیاسی کارلێک و ساغله‌م،
بۆ تێپبه‌ڕاندنی ڕه‌وشه قه‌یراناوێکه بۆ هه‌ردوو ئاستی ڕژێمی عاره‌بی
و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیش، به‌ره‌و ئاوێته‌بوونێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نیشتیمان
و، چاره‌سه‌رکردنی کێشه نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌گه‌زییه‌کان(به پێی مافی
بڕیاری گه‌لان له دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیاندا)، ستراکتوری ژێرخانی
ژه‌نگهه‌ڵگرتووی خێله‌کی، تایه‌فه‌گه‌ریی و ئاینزایی، له
به‌رژه‌وه‌ندی چه‌مکه‌کانی فکره‌ی هاولاتیبوونی هه‌ستپێکراو و
پراکتیکه‌کراودایه، به‌وپێیه‌ی که ستراکتورێکی بناغه‌ییه بۆ
ده‌وڵه‌ت که پێویسته خاوه‌نی ده‌ستورێکی ڕێکوپێک و بنچینه‌ییبێت بۆ
کۆمه‌ڵه‌ی سیاسی، به جۆرێک به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی سیاسیبیت، به‌و
ئاگایی و هوشیارییه‌وه که حیزبه‌کان پێکهێنه‌ری سه‌ره‌کی و پراکتیکیی
دیموکراتین.
باشتروایه بۆمان زۆر به قوڵی له‌سه‌ر ئامانجه‌کانمان بوه‌ستین، به‌و
ئامانجه‌ی که پێویسته کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی مۆدێرن پێکبهێنین،
ئازادکراوبێت له کۆت وپێوه‌نده ده‌ره‌به‌گایه‌تیه چێنراو و
هه‌نووکه‌ییه‌کان، کۆدوپێوه‌ندی " ترسناکی دین به سیاسه‌تکردن و
سیاسه‌تکردن به دین" ، و سایکۆلوجیه‌تی گه‌لیی(شعبویە) چاره‌نووسی و
ناچاریی (ڕ‌لقد‌ریە، الجبریە)... هتد (په‌رتوکی " چه‌پی عاره‌بی ـ
ره‌خنه و چاوه‌ڕوانی). کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌به‌رهه‌م دوور له سته‌مکاریی
ئایدۆلۆژیه‌تی و که‌له‌پور. کۆمه‌ڵگا بناغه‌یه‌کی مادی بێت بۆ فکره‌ی
هاوڵاتی و دیموکراتی. لێروه‌یه که ئامانجه‌کان به‌ر تاشه‌به‌ردی
واقیعی کۆمه‌ڵگای عاره‌بیده‌که‌ون. به‌ڵام ده‌رباره‌ی دیدگایی
دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی جارێکی‌تر ئه‌وه‌یه که " پوخته و
ناوه‌ڕۆکی مێژوویی ئاماژه به‌وه‌ده‌کات سۆسیالیستی به باوه‌ڕ و
مانایه‌کی نه‌جیبزاده‌یی و جوامێرانه‌وه له ویژدانی خه‌ڵکدا
به‌رجه‌سته‌ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه له‌سه‌ریانه سه‌رله‌نوێ داهێنان و
داڕشتنه‌وه‌ی بۆ بکه‌ن، وه‌ک پێویستیه‌کی ئاوه‌دانی و شارستانی
دیموکراتی له ناوخۆی گه‌ل و جه‌ماوه‌ردا، هه‌روه‌ها له نێوان هه‌موو
نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تانی گه‌ردوندا، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی
پاشه‌ڕۆژی به‌شه‌ریه‌ته، له پێشمانه‌وه‌یه و جێماننه‌هێشتووه.(ێ64)
.
له نموونه‌ی ریفۆرمی پراکتیکه‌کراو و گۆرانگاریی و کۆمه‌ڵگایه‌کی
مه‌ده‌نی و چه‌مکی ده‌وڵه‌تی دیموکراتی، په‌رتوکه‌که چه‌ند بابه‌تێکی
له خۆ گرتووه له‌سه‌ر مێژوو و تێگه‌یشتن و زانست له‌باره‌یه‌وه،
له‌سه‌ر پوخته‌ی ئه‌زموونه‌کانی گه‌لان و، پوخته‌ی ئه‌زموونه‌کانی
مرۆڤایه‌تی، به نموونه شۆرشی فارانسی ده‌توانرێت وه‌ک نموونه‌ی
پراکتیکی سه‌یربکرێت، هه‌روه‌ها گۆرانکاریه‌کانی چه‌پی سه‌رده‌م له
ئامریکای لاتینیدا، که ناوده‌برا به " باخچه‌ی پشته‌وه" (الحدیقە
الخلفیە)، ئه‌مه‌ش جه‌ختده‌کاته‌وه که هه‌موو شت هه‌ڵقوڵاوی
کۆمه‌ڵگایه ـ له په‌یوه‌ندیه به‌رهه‌مییه‌کان و هۆشیاری
کۆمه‌ڵگاوه، دیسان به نموونه ئامریکای لاتینی و، خه‌باته
جه‌ماوه‌ریی و گه‌لیه‌که‌ی باشترین هێمایه بۆ جێگیری ده‌وڵه‌ت،
له‌گه‌ڵ فشارێکی به‌هێز له کۆمه‌ڵگاوه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، بۆ زیاتر گێڕانی ده‌وری خۆی له په‌یوه‌ندیه‌کان و
به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و چینه جیاوازه‌کانه‌وه، ئه‌زموونه
تاکه‌که‌ی ئامریکای لاتینی وه‌ک ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هه‌میشه
له ژێر فشاری گه‌ل و جه‌ماوه‌ردابووه و حیزبه چه‌په‌کان به گشتی و
دیموکراتییه‌کان به‌تایبه‌تی له به‌ره‌ی ناڕه‌زایه‌تیدا بوون بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانن جڵه‌وی ڕه‌وشه‌که بگرنه‌ده‌ست و ده‌وری خۆیان ببینن
له مێژوودا، یا‌ن به مانایه‌کی تر جه‌ماوه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری هه‌ڵوێستی
حیزبه‌کانیان بن، ئه‌مه‌ش جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که ڕێنسانس و
هه‌ستانه‌وه به هۆشیاریی کۆمه‌ڵگاوه‌یه، ڕاوه‌ستاوه له‌سه‌ر
گه‌شه‌و گۆڕانی فکری سیاسی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و گۆرانکاریی ئه‌رکه‌کانی
به‌ره‌و پێشکه‌وتنی مرۆییانه.
پاش ئه‌م نموونه پاراکتیکیه ده‌ڵێین: ئایه ئه‌مه فکره‌یه‌کی گرامشی
نیه له جیاتی ململانێی چینایه‌تی له فۆڕمه بنچینه‌ییه‌که‌یدا و
نموونه‌ی گۆرانێکی به‌هێز وتووند؟ به‌ره‌و گۆڕانکاریه‌کی ئاشتیانه
به پێی تێگه‌یشتنی له " قه‌باره مێژوویه‌که"، ئه‌وه گه‌ل بوو که
له گه‌ڕانه‌وه کۆنه‌په‌رستیه خوێناویه‌که‌ی فه‌نزویلادا له
جێبه‌جێکردنی کوده‌تا به‌سه‌ر سه‌رۆکی چه‌پ ئۆغۆ تشارفیر که له‌لایه‌ن
واشتنتۆنه‌وه به ووردی پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو دژایه‌تیکرد.
ناوه‌ڕۆک، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشبژی کۆمه‌ڵایه‌تیه،
که‌واته بانگهێشتێکی عاره‌بیانه و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به
مامه‌ڵه‌ی ئامانجه‌کانه‌وه بکه‌ین نه‌ک پێشبینی و به‌س، جیهان له
شۆڕشێکی زانستی و زانیارێتی و جیهانگیرێتیدا ده‌ژی، به تایبه‌تی ئه‌و
قه‌یرانه داراییه(قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری نوێ)ی که
کاریگه‌ریکردووه‌ته سه‌ر گه‌لانی عاره‌بی، فشارێکی به‌هێز دروستده‌کات
له ڕێگه‌ی گۆڕینی یاساکانی گه‌شه‌و وبه‌رهێنان و ڕۆشنبیری و مافی مرۆڤ
و فراوانکردنی سنوره‌کانی ئازادی، کاتێکیش که ڕیفۆرم نامێنێت شۆڕش
به‌رپا ده‌بێت.
ده‌رباره‌ی چه‌پی فه‌له‌ستینی، سه‌ره‌ڕای ئه‌و کاریگه‌ریانه‌ی که
باسمانکرد، جارێکی‌تر ده‌ڵێین: چه‌پی فه‌له‌ستینی له دوای جه‌نگی
سارده‌وه تووشی جۆرێک له پاشه‌کشه‌بووه، به‌ڕای ئێمه له ئه‌نجامی
پاشه‌کشه‌ی پڕۆژه‌ی نیشتیمانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پڕۆژه تایبه‌ته‌کان و
که‌مێکیشی بۆ هێزی چینایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌له‌ستینی و عاره‌بی له
درێژه‌پێده‌ری سیاسیی‌دا، واژۆکردن له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنی ئۆسلۆ، سه‌رتایی
پاشه‌کشه‌کردنه‌که بوو، چه‌پ له‌ونێوه‌نده‌دا ده‌ورێکی ته‌وه‌ره‌یی
هه‌بوو نه‌یتوانی پرۆژه‌که‌ی خۆی بکات به پرۆژه‌یه‌کی گشتی، وه‌ک
کرده‌ی هێزه چاوه‌ڕوانلێنه‌کراوه‌کان، کاتێک ئالته‌رناتیڤه پڕۆژه
تایبه‌ته‌که‌ی خۆی به درووشمگه‌راییه‌کی گشتی پێشکه‌شکرد له
به‌رانبه‌ر وه‌ستانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئۆسلۆ، له جیاتی ئه‌وه
په‌یوه‌ستبێت به پڕۆژه نیشتیمانیی ڕزگاریی دیموکراتییه‌که‌ی
خۆیه‌وه.
ئه‌و پڕۆژه تایبه‌تانه‌ی که هیچ به‌رهه‌مناهێنێت جگه له بێهیوایی و
پاشه‌کشه له گورجوگۆڵی گه‌ل، هه‌روه‌ها هیچ نیه جگه له
به‌شبه‌شبوون و بێزاری‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌وره تایبه‌ته‌که‌ی گه‌لی
فه‌له‌ستین له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی عاره‌بی و ده‌وڵه‌تیش.
خاوه‌نی پڕۆژه تایبه‌ته‌کانی پشتبه‌ستوو به ئه‌وراقی هێز،
گرنگترینیان ده‌سه‌ڵات و سامانی سیاسی و بازنه‌ی یه‌کێتی عاره‌بی و
ئقلیمی و ده‌وڵه‌تی، نه‌توانیویانه و نه‌ده‌توانن گه‌لی فه‌له‌ستین
بخه‌نه دوای پڕۆژه تایبه‌ته‌کانیانه‌وه، به ته‌واوه‌تی به
پێچه‌وانه‌وه پڕۆژه تایبه‌ته‌کانیان که له‌سه‌ر پشکدارێتی(محێاێێە)
قۆرغکردنی یه‌ک لایه‌نه یا‌ن دوولایه‌نه‌ی فتح و حماس وه‌ستاوه به
ڕێگه‌یه‌کی داخراو گه‌یشتوون، له مه‌سه‌له نیشتیمانیه‌که‌دا
سه‌رنه‌که‌وتن و ترسناکی هێناوه، بێگومان ده‌بیت هه‌موو بگه‌ڕێینه‌وه
بۆ ئامێزی پڕۆژه نیشتیمانیکه‌و یه‌کگرتنه نیشتیمانیه‌که، ئه‌وه‌ش
خاڵی ده‌ستپێکه و وه‌رچه‌رخانه بۆ گرتنه‌وه‌ده‌ستی جڵه‌وی
ده‌ستپێشخه‌ریه‌کان له لایه‌ن چه‌په‌وه تا بتوانێت
ده‌ستپێشخه‌ریه‌کانی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌موو گروپ و هێز و
که‌سایه‌تیه‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ووتووێژی نیشتیمانی سه‌رتاسه‌ری،
واژوکردنی هه‌موو له‌سه‌ر سێ به‌رنامه‌ی یه‌کگرتنی نیشتیمنای
دیموکراتی به دابه‌شکاریی ناوکۆیی (قاسم مشترک) و هه‌ڵبژاردنی ڕێژه‌یی
ته‌واو(مارتی/ 2005، حوزه‌یرانی 2006 26 ی شوبات، مارتی 2009). به‌ڵام
سیاسه‌تی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و ماڵ و پێگه له نێوان فتح و حماس
دا، وه به پشتیوانی و هاوکاریی ماڵی له لایه‌ن ناوه‌نده ئقلیمی و
عاره‌بیه‌کانه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی
فتح و حماس له به‌رنامه یه‌کگرتووه نیشتیمانیه سیانیه‌که، بۆ
پێشکه‌شکردنی خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه تاقمه تایبه‌ته ته‌سکه‌کان
و به‌رژه‌وه‌ندی ناوه‌نده ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئقلیمی. ده‌شبێت بڵێم:
پاشه‌کشه کاتیه‌که‌ی ده‌وری هێزی چه‌پی دیموکراتی پاشه‌کشه‌یه‌ک بوو
که ڕه‌وشه ده‌وڵه‌تی و ئقلیمیه‌که سه‌پاندبووی، هه‌ره‌وه‌ها ئه‌و
ملیاره ماڵیه سیساسیه بوو که خزێنرابووه ناو ژیانی سیاسی و
گه‌ده‌ی فه‌له‌سینیه‌وه.
ده‌رباره‌ی چه‌مکی چه‌پ به گشتی، ده‌بێت جه‌خت له‌وه‌بکه‌ینه‌وه که
ئه‌م چه‌مکه چه‌مکێکی پانوبه‌رینه، ناتوانرێت به ته‌نها قسه
له‌سه‌ر چه‌پی عاره‌بی فه‌له‌ستینی بکرێت، به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی
چه‌پ و کۆمه‌ڵگاکانی عاره‌بی به خوێندنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه.
زاراوه‌ی چه‌پ، له وڵاتێک و کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌بێت دیاری‌بکرێت، ئه‌م
زاراوه‌یه یا‌ن ئه‌م چه‌مکه ده‌بێت به گوێره‌ی وڵات و ده‌وڵه‌ت و
کۆمه‌ڵگا عه‌ربیه جیاوزه‌کان، یا‌ن ده‌وڵه‌تانی ده‌وروپشتی عاره‌بی،
یا‌ن ئقلیمی یا‌ن ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌کان دیاری‌بکرێت و خوێندنه‌وه‌ی
تایبه‌تی خۆی به گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌و ده‌وڵه‌ت و
کۆمه‌ڵگایانه بۆ بکرێت. ئه‌ویش له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕه‌وشی خۆیی و
بابه‌تیانه و ناوچه‌یی و ئقلیمی و ده‌وڵه‌تانی ده‌وروپشت، له
بزووتنه‌وه‌ی گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌کانیدا، به‌بێ
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م تابلۆ پر له ناکۆکیه‌وه ده‌که‌وینه هه‌ڵه‌وه،
ئه‌گه‌ر چه‌پ پێکه‌وه وه‌ک قه‌واره‌یه‌ک وه‌ربگرین و سه‌یرییبکه‌ین،
به‌بێ جیاوازیکردن له بزووتنه‌ه‌وکه خۆی و ململانێی چینایه‌تی،
پێکهاته ئێتنیکیه‌کان و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ده‌وری دین و فکری دینی
فۆرکلۆریی باوه‌ڕ به (چاره‌نووس و ناچاریی)، تایه‌فه‌گه‌رێتی و
ئاینزایی، مێژوویی و کۆمه‌ڵگای هه‌نووکه‌یی عاره‌بی ، پێکهاته
ڕۆشنبیری سایکۆلۆژیه‌کان، کاریگه‌ریی گۆرانکاریه جیاوازه‌کانی ناو
کۆمه‌ڵگایه‌ک و ئه‌وانیتر...هتد.
له ڕوانگه‌ی ئه‌م تابلۆیه‌وه که پێشکه‌شمانکردو ڕوونمانکرده‌وه،
ناتوانرێت قسه له گشتگیری چه‌پی عاره‌بی فه‌له‌ستینی بکرێت، ته‌نها
له میانه‌ی ئه‌وشتانه‌ی که هاوبه‌شن و به دیریکراویش دژایه‌تیکردنی
بابه‌تیانه له ناکۆکیه بناغه‌یه‌کانی نێوان گه‌لان هه‌موویان و
دڕندایه‌تی سه‌رمایه‌داری ئیمپریالی ـ فراوانخوازی سه‌هوێنی ـ هێزه
داکه‌وتوو و تاریکه‌کان له ناو ده‌وڵه‌تانی عاره‌بی و ئیسلامی‌دا،
ده‌وری ئه‌م لایه‌نانه، به‌بێ نمایشکردن و سه‌یرکردنی په‌یوه‌ندیه
ده‌وڵه‌تیه‌کانی ئه‌مڕۆ، به پێی لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کی مه‌نهه‌جی بۆ
ئه‌وه‌ی که رووده‌دات له جیهانی ئه‌مرۆدا، و ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له
نێوان ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا و له ژێر سیسته‌می ده‌وڵه‌تی وابه‌سته به
حوکمی جیهانه‌وه، ڕه‌نگه بکه‌وینه گینگڵدان له ژیر ناونیشانێکی
گه‌وه‌ره و زه‌قی جیهانگیریدا.
قه‌یرانی سیسته‌می ماڵی سه‌رمایه‌داری جیهانی ئابووری ده‌وڵه‌ته
سه‌رمایه‌داره گه‌شه‌سه‌ندووه‌کانی به‌ربادکرد، مه‌یدانێکی گه‌وه‌ره‌ی
جیهانیشی گرته‌وه، ئه‌مه قه‌یرانێکی گه‌وره بوو له
سه‌رمایه‌داریدا، ناڵێم قه‌یرانێکی وێرانکار، به‌ڵام ئالته‌رناتیڤی
دیموکراتی پێشکه‌وتوو هیشتا ئاماده نه‌بوو له مه‌یدانه‌که‌دا، هێشتا
کامڵ نه‌بوو له‌سه‌رده‌ستی ملوێنه‌ها خه‌باتگێڕان به‌ره‌و " جیهانگیری
گه‌لیی" جیهانگیریی " دیموکراتی سۆسیالیستی و سۆسیالیستی دیموکراتی" ،
گه‌یشتن به جیهانگیریه‌کی مرۆیی به‌ڕێز له‌سه‌ر ئاستی
نێونه‌ته‌وه‌یی.
له جیهاندا مرۆڤایه‌تی به قۆناغی گواستنه‌وه‌ی نوێ و له‌وانه‌شه
درێژخایه‌ن تێده‌په‌ڕێت به کارایی ناکۆکیه نوێیه‌کان له نێوان "
ملیاری ئاڵتونی" و "ملیارانی چوارده‌ور" ئاشکرابوونی ئه‌م ناکۆکیانه
بۆ جه‌ماوه‌ری به‌رهه‌مهێنه‌ر له ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داره‌کاندا، سه‌رمایه‌داری
پیچه‌وانه‌کرده‌وه به‌سه‌رخۆیدا له پاشه‌کشه‌کردن ئه‌دای دژایه‌تیکردنی
جیهانگیری دڕه‌نده‌دا، هه‌روه‌ها بوو به پشتیوانی له ناکۆکیه‌کان له
نێوان گه‌لانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه و گه‌لانی ده‌وڵه‌تی سێیه‌م و رۆژهه‌ڵات.
له‌م سیاقه‌دا، گه‌لانی عاره‌بی" به جیا له گه‌لانی تر له" ناکۆکیه‌کی
سێلایه‌نه‌دا" ده‌ژی، له‌گه‌ڵ بوونی جۆر و شێوه‌ی زۆر و فراوان له
پێکهاته‌ی چینایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ چه‌پ و هێزی گۆڕین، وایکرد که
کۆمه‌ڵگاکان له ناکۆکیه‌کدا بژی که دواکه‌وتن و له‌مپه‌ڕی یه‌کبوونی
بۆ دروستکرد.
له‌م ڕێڕه‌وه‌شدا ڕه‌وشی بابه‌تی ئاماده و پێگه‌ییو بۆ ده‌ستپێکردنی
بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی کارا و کاریگه‌ر له زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی
عاره‌بیدا، به‌تایبه‌تی ڕه‌وشی خۆیی تا هه‌نووکه بێتوانایه له
تێڕوانین و شیکاریی واقیعی زانستیانه و هه‌ستپێکراو که ببێت به
خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌کی راسته‌قینه‌ی گۆڕان، ئه‌وه‌ی که به‌زۆری
ده‌یبینین هێزی چه‌پ به‌رنامه‌ی یه‌کلایه‌نه‌یان ده‌بێت، که
بێتواناده‌بێت له خڕهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کاراو کاریگه‌ر.
له هه‌ندێک حاڵه‌تدا هه‌ندێک پاشه‌کشه‌ی چه‌پ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
پێکهاته دواکه‌وتووه مێژووییه‌که، که رژێمه چینه
سه‌ر‌کتوکه‌ره‌کان له ماوه‌ی ده‌یان سه‌ده‌دا له سه‌رده‌می
ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیه‌کانه‌وه تا ئه‌مرۆ به‌رهه‌میانهێناوه و،
د‌واجاریش سیسته‌می یه‌کێتی چینایه‌تی ده‌ره‌به‌گایه‌تی ـ کۆمپرادۆری
له دواکه‌وتووی کۆمه‌لایه‌تی سیاسی و ئابووری به‌رپرسن، هه‌روه‌ها
ئه‌خلاقی و مه‌عریفی کۆلۆنیالیزمی کۆن و نوێ. هه‌ندێکیش ئه‌م
دواکه‌وتوویانه ده‌گێڕنه‌وه بۆ به‌زۆر ژێرده‌ستخستن و دا‌گیرکردنی
فه‌له‌ستین و له‌ت له‌تکردنی گه‌لانی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاو
به دادۆشینیان.
باسه‌که ئه‌وه نیه کامیان پێش کامیان ده‌که‌ون له‌و هۆکارانه‌دا،
چوونکه دیمه‌نه‌که زۆر له‌وه دوورتر و قوڵتره له‌وه‌ی که کورتی
بکه‌ینه‌وه له یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌دا، هه‌موویان پێکه‌وه
کاریکگه‌ری گه‌وه‌ره‌و کارایان هه‌بووه، به‌رپرسیارێتی یه‌که‌م
ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی تاقم و ده‌سته‌بژێری چینی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی
ده‌سه‌ڵاتدار و فه‌رمانڕه‌وا یه‌ک له دوای یه‌که‌کان له مێژووماندا
و له‌و که‌له‌پوره‌یاندا که ڕاوه‌ستاوه له‌سه‌ر " زاڵبوونی
گواستنه‌وه به سه‌ر هزردا " (گغیان النقل علی العقل)، وه بۆ
نه‌بوونی ده‌ستپێشخه‌ری چه‌پ به پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌ی ڕوون و دیار
و هه‌ستپێکراو که پۆزه‌تیڤ بێت بۆ دنیابینیه‌کی گشتی بۆ ئه‌و دنیا
ناکۆکه‌ی که جیهانی عاره‌بی و ئیسلام تیایدا ده‌ژی، وه بۆ
مه‌نهه‌جێکی زانستی له پێکهێنانی یه‌کێتی و سه‌رپه‌رشتیکردنی هه‌موو
کار و کرده خه‌باتیه‌کان، له سه‌ر بنه‌مای ڕزگاری و پێشکه‌شکردنی "
هزر به‌سه‌ر گواستنه‌وه"دا (العقل علی النقل).
له‌م ڕێڕه‌وه‌شدا دیسان ڕه‌هه‌نده سێیه‌که به‌رزده‌بێته‌وه، به
درێژایی شه‌ست ساڵ له جه‌نگی جیهانی سارد، ئیمپریا‌لییه‌ت که‌وته
به‌کارهێنانی دینه‌کان له‌سه‌ر ئاستی گه‌ردوونی بۆ پاڵنانی ڕووداوه
مێژوویه‌کان به‌ره‌و ڕاستره‌و‌یی و ڕاستڕه‌و‌یه‌کیی تووندڕه‌ودا، دژی
بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری و شۆرشی نیشتیمانی دیموکراتی و گۆران به‌ره‌و
ئاسۆی سۆسیالیستی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی.
له هه‌ردوو لاوه یه‌کێتی دوو دژ ده‌رده‌که‌ون: نیولیبراڵیه‌تی دڕنده
به ده‌رنجامه‌کانی و ڕۆشنبیری چاره‌نووسی و ڕۆشنبیری " خوا رزقی
ئه‌وه ده‌دا که دروستیکردوه" (ان الله یرزق مایشاء) و هیچ شتێکمان
تووشنابێت تا خوا له چاره‌ی نه‌نووسیبێتین" قل لن یێبنا الا ما کتب
الله لنا "... هتد. وه هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی که ده‌رنجامی چه‌نه‌بازی
غه‌یبی و فێنده‌مێتالیزمی و فتوا ئاره‌زووکاریه‌کان فکره‌ی
دواکه‌وتووه، و هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی جه‌نگ دژی هێزی مۆدێرنه و
ته‌وژمه قه‌ومی و نیشتیمان و پێشکه‌وتووه‌کان له ده‌ڤه‌ره
عاره‌بیه‌کاندا، که به‌رپایانکردووه له ژێر ئاڵای فێندیمێنتالیزمی
غه‌یبی و دینی و ئاینزایی له ژێر ئاڵای ترسناکی سیاسه‌ت به دینکردن و
دین به سیاسه‌تکردن، و له‌گه‌ڵ ڕژێمه دیکتاتۆره و تۆتالیترایه
جیاوازه عاره‌بیه‌کان(البیرۆقراگیهە و الپیوقراگیە).
تحت رایە "إرهاب تدیین السیاسە وتسییس ا‌لدین" ومعها مختلف نڤم
الدیکتاتوریات التیوتارلیتاریە العربیە (البیروقراگیە والپیوقراگیە).
ده‌ره‌مانی سه‌رکه‌وتن بۆ هێزی چه‌پی نیشتیمانی، دیموکراتی شۆڕگێریه
که ته‌نها گرنگی هاوبه‌شیکردنی سیاسه‌ت ناگرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
چاره‌سه‌ره‌که ئالۆزه، به‌ڵکو له دووباره دروستکردنه‌وه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و گه‌لی ڕزگاریخوازیی پێشکه‌وتوو و ڕۆشنگه‌ریش
ده‌گرێته‌وه، چوونکه پێویستی به هه‌وڵێکی قورس و گه‌وره هه‌یه،
پێشینه‌خوازی چاره‌نووسگه‌رایی و دینی سیاسی ڕاستڕه‌وانه‌ی غه‌یبی و،
نیولیبڕاڵی و فێرگه‌ی کۆنزه‌رڤاتیڤی نوێ، له دوواجارا ده‌گات به
دیواری به‌ربه‌ست و داخراو هیچ چاره‌سه‌رێکی پێنیه بۆ کێشه‌ی
کۆمه‌ڵگای ڕۆشنبیری و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی.
پرسیاری 7: کاریگه‌ری حکوماتی عاره‌بی له‌سه‌ر سیاسه‌تی گروپه
فه‌له‌ستینیه‌کان بڕیاره‌کانی چه‌نده؟ به‌ره‌ی دیموکراتی به
نموونه....
هه‌ر له ده‌ستپێکردنی شۆرشی فه‌له‌ستینیه‌وه و، هه‌ستانی به‌رخۆدان
دژ به تێکشکانی سیسته‌می چینایه‌تی عاره‌بی له حوزیرانی 1967دا، و
به‌ره‌ی دیموکراتی بۆ رزگاری فه‌له‌ستین22/2/1969 له‌م کاته‌دا سێ
دیدوبۆچوونی جیاواز هه‌بوون ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی عاره‌بی ـ
فه‌له‌ستینی، جوڵانه‌وه‌ی فتح به درووشمی" نا بۆ ده‌ستێوه‌ردانی
کاروباری ناوخۆیی عاره‌بی" ، که‌چی خۆی تووشی ده‌ستێوه‌ردانی گه‌وره
بوو له لایه‌ن حکومه‌ت وده‌وڵه‌تانه‌وه بۆ کاروباری ناوخۆی و
ورده‌کاریه‌کانی ڕه‌وشی فه‌له‌ستینوه.
دیدوبۆچوونێکی تر هه‌بوو له ژێر درووشمی ناسێونالستی و باوه‌شگه‌ی
عاره‌بی: توانه‌وه‌ی که‌سایه‌تی فه‌له‌ستین له چوارچێوه‌ی کاری
عاره‌بی فه‌رمی هاوبه‌ش بۆ ڕزگاریی فه‌له‌ستین.
ئێمه‌ش له به‌ره‌ی دیموکراتی فه‌له‌ستین، ئه‌لتارناتیڤێکی شۆڕشگێڕانه‌ی
واقیعانه‌مان پێشکه‌شکرد، دیدگاکه ده‌ڵێت: به‌ستنه‌وه‌ی جه‌ده‌لی
نێوان گشتی عاره‌بیی و تایبه‌تی فه‌له‌ستینی. له‌ڕاستیدا دوژمنکاریه‌که‌ی
حوزیرانی 1967 ئه‌نجامێکی گشتی ترژایدیایی دروستکردبوو، ئاماژه‌یه‌کی
ترسناکی ئیسرائیلی و سه‌هوێنیبوو بۆ سه‌ر زۆرێک ده‌وڵه‌تان و گه‌لانی
جیهان، د‌واجاریش عاره‌ب به حکومه‌ت و گه‌له‌وه به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ
په‌یوه‌ندیداربوون به ململانێکه‌وه و هه‌ڕشه‌لێکراویشبوون.
به‌ڵام ئێمه خوێندنه‌وه‌مان وابوو که ده‌وری تایبه‌تی فه‌له‌ستینیه‌کان
ده‌ورێکی بناغه‌ییه له پێکهێنانی پڕۆسه‌ی دژایه‌تییکردنه‌که، بۆ
پشتیوانیکردنیش له‌م ده‌وره سیاسته‌ی پشتکردنه هێز و حیزب و سه‌ندیکاکانی
بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریی فه‌لستینمان ڕه‌تکرده‌وه، هه‌ژموونی دروشمی
ناسێونالستی و سستبوونی ده‌ور و تایبه‌تمه‌ندێتی نیشتیمانمان ڕه‌تکرده‌وه،
له جیاتی ئه‌مه هاوکێشه‌یه‌کمان پێشکه‌شکرد بۆ وابه‌سته‌یی و
هاوکاریی نێوان نیشتیمانیی و قه‌ومی و نه‌ته‌وه‌کان، به‌رنامه‌یه‌کی
کاتی و قۆناغیمان له 1973 پێشکه‌شکرد، که بوو به به‌رنامه‌ی گه‌ل و
یه‌کێتی ڕێکخراوی ڕزگاری به کۆی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمان فه‌له‌ستینیه‌وه(حوزیران/یونیو
1974)، تا ئه‌مڕۆش له ژێر هه‌مان به‌رنامه‌دا ململانێکان له‌گه‌ڵ
داگیرکه‌راندا ده‌سوڕێت، به‌رنامه‌یه‌کی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی بۆ
جوگرافیا جیاوازه‌کانی گه‌لی فه‌له‌ستین و په‌ڕوازه‌کان و له‌سه‌ر خاکی
نیشتیمانیش، توانه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ش له‌ناو یه‌کتردا بۆ مافی بڕیاردانی
چاره‌نووس بۆ هه‌موو ئه‌م کۆمه‌ڵانه. گه‌رانه‌وه بۆ نیشتیمان وه‌ک
لێکدانه‌وه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ له بزووتنه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده‌کان و یه‌کسانی
قه‌ومی و نیشتیمانی ته‌واو به هه‌موو جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان له ناو
خاکی داگیرکراوی 1948دا، و ده‌رپه‌ڕاندنی داگیرکه‌ران و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی
فه‌له‌ستینی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ به‌و پێیه‌ی که ئامژه‌یه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
گه‌ل و جه‌ماوه‌ر له ده‌ڤه‌ره داگیرکراوه‌کاندا. به‌رنامه‌ی کاتی و
قۆناغی ناسرا‌و به به‌رنامه‌یه‌کی ڕوون و هه‌ستپێکرا، که هه‌موو چین
و توێژی گه‌ل و کۆمه‌ڵه په‌رشه‌کانی جوگرافیا جیاوزه‌کان له‌به‌رده‌م
ئامانجێکی ڕوون و ئاشکرادا داده‌نێت، ئه‌و ئامانجانه‌ی که خه‌باتی
نیشتیمانی گشتی و خه‌باتی دیموکراتی پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به
مانایه‌کی تر ئه‌و ئامانجانه گونجاوه له نێوان ئامانجه ستراتیژییه‌کاندا
و یه‌کیانگرتۆته‌وه، به‌مانایکیتر ئامانجه نیشتیمانی و دیموکراتیه‌کان
پارادۆکسی نابێت له نێوانیاندا. هه‌روه‌ها ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌وری
گه‌لانی عاره‌بی دیاریکردوه و، ده‌وری هه‌موو هێز و بزووتنه‌وه
ڕزگاریخوازه‌کان و پێشکه‌وتووخوازه‌کانی له ده‌وڵه‌تانی سۆسیالیست و
هێزه دیموکراته‌کان و ئاشتیه‌کان و مافی بڕیادان له‌سه‌ر چاره‌نووسی
جیهانی، و خه‌ریکبوونیان به خه‌باتی گه‌لی فه‌له‌ستین و مافی گه‌لانی
عاره‌بی( ده‌رچوون له خاکی عاره‌بی داگیرکراو) دیاریکردوه، ئه‌و خه‌باته‌ی
که له بناغه‌دا پێویسته له نوێکردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی دیموکراتی له
ناو کۆمه‌ڵگاکانی عاره‌بیدا. دژایه‌تیکردنی ئیمپریالیه‌ت ته‌نها سوپایی
نیه، به‌ڵکو ده‌بێت به‌رهه‌ڵستکاریه‌کان به هه‌موو جومگه‌کانی ژیانی
عاره‌بی بکرێت و بگرێته‌وه بۆ پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌هێز و گه‌شه‌سه‌ندوو،
تا گه‌یشتن به توانایه‌ک بۆ سه‌رکه‌وتنی ته‌واوه‌تی گه‌لی فه‌له‌ستینی.
ئێمه ئه‌مڕۆ به‌وپه‌ڕی تووندیه‌وه به‌رامبه‌ر به ده‌ستێوه‌ردانی
عاره‌بی و ئقلیمی و ده‌وڵه‌تی له کاروباری فه‌له‌ستینیدا ده‌بینه‌وه،
یا‌ن گۆڕینمان بۆ وه‌ره‌قه‌یه‌ک به ده‌ستی ئه‌م ڕژێمه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه
و، به‌کارهێنانمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و دوور له مافی گه‌له‌که‌مانه‌وه
ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه و قبوڵیناکه‌ین.
پرسیاری 8/ تا چه‌ند سیاسه‌ت و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی ئقلیمی له‌سه‌ر
واقعی مملانێ سیاسیه‌کان له فه‌له‌ستیندا و له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستینی
کاریگه‌ریی هه‌یه؟
زۆرێک له ده‌وڵه‌تان له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تی یا‌ن ئقلیمی له روانگه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیانه‌وه هه‌وڵئه‌ده‌ن بوه‌ستنه‌وه به‌رامبه‌ر
به حاڵه‌تی فه‌له‌ستینی. له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تی، هه‌وڵئه‌ده‌ن بۆ
بڕیاردان بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌لی نیشتیمانی فه‌له‌ستین که ناکۆکه یا‌ن
تێده‌په‌ڕێت له مافه نیشتیمانییه‌کان. زۆرێکیش له ده‌وڵه‌تانی ئقلیم
هه‌وڵی به‌رهه‌ڵستکاریی وه‌ره‌قه‌ی فه‌له‌ستین ده‌ده‌ن بۆ سه‌لماندنی
بوون و ئاماده‌بوونی خۆیان له‌سه‌ر شانۆی سیاسی و ئقلیمی و ده‌وڵه‌تی،
وه گۆڕانی وه‌ره‌قه‌که‌ی فه‌له‌ستین به وه‌ره‌قه‌یه‌کی سازشکارانه،
به مانایه‌کی تر له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ده‌وڵتی و ئقلیمی، له‌سه‌ر
حسابی مه‌سه‌له چارنووسسازه‌که‌ی فه‌له‌ستین زۆر جار سازشکارانه ڕه‌فتارده‌که‌ن...
ئێمه له به‌ره‌ی دیموکراتی بۆ ڕزگاریی فه‌له‌ستین دڵمانکردۆته‌وه بۆ
هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که پشتیوانی له مه‌سه‌له‌ی گه‌له‌که‌مان و
مافه‌کانی نیشتیمانیمان ده‌که‌ن، ئاماده‌شین بۆ پێشکه‌شکردنی هه‌موو
ئاماده‌ییه‌ک و په‌یوه‌ستبوونێک بۆ گه‌شه و قوڵبوونه‌وه و یه‌کگرتنێک،
به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆیی و بڕیاره نمایشکراوه‌کانی
خۆمانین، بۆ ئێمه ته‌نها سه‌رچاوه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مانه و،
هێزی ڕزگاری دیموکراتی و پیشه‌که‌وتن و ئاشتیه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
و جیهاندا.
_____________________________
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=227396
ووتووێژ - ژماره: 3109 -
29\8\2010
6\9\2010
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|