دۆڕانی کورد و سه‌رکه‌وتنی
عه‌ره‌ب.
هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق
پابه‌ند بوونی ئه‌مریکا به ئه‌رکه‌کانی به‌رامبه‌ر به عێراق و حکومه‌تی
هه‌رێم و به‌ڵێنه‌کان و ناچارکردنی کورد به نواندنی نه‌رمی زیاتر و
خۆش بوونی له مافه‌کانی خۆیی له به‌رامبه‌ردا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه
عه‌ره‌بیه‌کان و به‌هێزبوونی عێراقی عه‌ره‌بی ، له‌و سه‌رده‌مه‌ی که
به‌ردی له‌سه‌ر به‌رد نه‌مابوو له‌و کاته‌ی که کورد باشترین ده‌رفه‌تی
له‌به‌رده‌ست دابوو مافه خوراوه‌کانی به‌ده‌ست بێنێته‌وه و هه‌موو ئه‌و
قوربانیانه‌ی که له‌و پێناوه‌دا داونی به‌هه‌ده‌رنه‌ڕۆن .. به‌ڵام هه‌وڵه‌کانی
کورد بۆ دروست کردنه‌وه‌ی ئه‌م عێراقه به‌هه‌موو سیما عه‌ره‌بیه‌که‌یه‌وه
، سه‌رده‌مێک کورد ناوبژیوانی هێزه ناکۆکه عێراقیه‌کانی ده‌رکرد و
کێشه‌کانی خۆیی له‌بیر نه‌بوو .. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ماده‌ی 140 ی
تایبه‌ت به‌باری که‌رکوک که‌س نازانێ چی لێهات و به‌چی گه‌یشتووه و
تاچه‌ند ده‌ره‌نجامه‌کانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد ده‌بێت ، گومانیش له‌وه
هه‌یه که ئه‌ویش له‌دواساته‌کانی دا وه‌ک یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌کان پێی
سه‌رسام بین ، ڕه‌نگه ئه‌ویش به‌یه‌ک دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی
کۆتایی پێ بێت ...
سه‌یر له‌وه‌دایه که کورد ساڵ له‌دوای ساڵ ده‌بێته که‌مایه‌تی له
عێراق دا و ترس له‌وه‌ش هه‌یه ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هاتووه له‌ده‌ست بچێت
.. نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابراوه‌کان و سنوری هه‌رێم و کێشه‌ی دارایی
و سامانه سروشتیه‌کان و پێگه‌ی کورد له‌م ولاته‌دا له‌گه‌ڵ ده‌یان
کێشه‌ی دی هه‌ڵواسراو و ئاینده‌ی سیاسی کورد له ده‌سه‌ڵاتی عێراقدا
..؟ ئه‌مانه و ده‌یان پرسیاری دی له مێشکی که‌سایه‌تی کورد دا بێ وه‌ڵام
ماونه‌ته‌وه و پێویستیان به‌وه هه‌یه ده‌سه‌لاتی کورد و لایه‌نه
سیاسیه کوردیه‌کان ڕاشکاوانه ڕووبه‌ڕووی جه‌ماوه‌ربنه‌وه و ڕاستیه‌کان
له سه‌رجه‌م کێشه‌کاندا بدرکێنن و ڕای گشتی کوردی له‌م باره‌یه‌وه فه‌رامۆش
نه‌کرێت ...
ده‌ستی ده‌ره‌کی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و دۆسته‌کانی کورد له‌سه‌رجه‌م
کێشه‌کاندا هێنده‌ی دی ئاسته‌نگی و ئاڵۆزی دروست ده‌که‌ن ، کاتێک نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان
له‌کێشه‌کاندا پڕۆژه‌و ڕاسپارده و پێشنیاری ده‌بێت و هه‌رکاتێک به‌شێوه‌یه‌ک
و له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایێک و بۆدڵنه‌وایی لایه‌ک به‌بێ ئه‌وه‌ی گرنگی
بده‌نه ڕاستی و ڕه‌وایی کێشه‌کان .. ئه‌و کاتانه‌ی کورد له گرفت و
ئاسته‌نگ دابوو ، ئه‌وکاته‌نه‌ی کورد جینۆساید ده‌کرا و نه‌ته‌وایه‌تی
ده‌سڕایه‌وه و خاک ئاوی پاک تاو ده‌کرا و ته‌ڕو وشک پێکه‌وه ده‌سوتێنرا
ئه‌مانه له‌کوێ بوون ..؟
گه‌ر به‌وردی له ساڵانی پێشووی ره‌فتاری سیاسی کورد له ناوخۆیی هه‌رێم
و له‌ده‌ره‌وی هه‌رێم بکه‌ین زۆر له‌و که‌مو کوڕیانه‌ی که هۆکاربوون
له دروست کردنی ئه‌مڕۆ .. کورد له سه‌ره‌تایی ده‌سه‌لات دا وه‌ک به‌شێکی
گرنگ و کاره‌کته‌رێکی کارا له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقدا مامه‌ڵه‌ی ده‌کردو
حسابی بۆ ده‌کرا ، به‌ڵام بۆ داهاتوو و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی دواتردا
ئه‌و شیوازه ده‌گۆڕدرێت وه‌ک خۆیی نامێنێته‌وه .. له په‌رته‌وازه‌یی
و ناکۆکی پێکهاته عه‌ره‌بیه‌کان و بوونی کورد وه‌ک ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو
هه‌ستیاری دۆخه‌کان و نه‌بوونی ئه‌و مه‌ودایه‌ی که ڕۆڵی کورد فه‌رامۆش
بکرێت کورد له پڕۆسه‌که‌دا به‌شداربوو ، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که
لایه‌نی سونه به‌و هێزه‌وه له گۆڕه‌پانه‌که‌دا نه‌بوو و ئه‌وانیش چه‌ند
ساڵێکه له خۆڕێک خستنه‌وه به‌هێزبوونه‌وه‌دان و ئاماده‌ی ته‌واویان
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یه‌و ئه‌م یاسایه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا
کێشه‌ی له‌سه‌ردروست بوو و به‌م شێوه‌یه هه‌موارکرایه‌وه ... هه‌ربۆیه
پێش بینی ئه‌وه ده‌کرێت به‌و کورسیانه‌ی که کورد له سێ پارێزگاکانی
هه‌رێم به‌ده‌ستی دێنێت و ئه‌گه‌ر بتوانێ له که‌رکوک و نه‌ینه‌واو
دیاله‌ش کورسی دی بۆ کورد به‌ده‌ست بێت ، بتوانرێ ئه‌و قورساییه‌ی
ئێستا به‌ده‌ست بێته‌وه .. ئه‌مه له‌و کاته‌ی ئه‌گه‌ر لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کان
بۆ دژی کورد ده‌ست بخه‌نه‌وه ده‌ستی یه‌ک چونکه بۆ چه‌ند جارێک هێڵی
سوری کورد به‌زێنراو هه‌ڵوێستی ئاشکراو کرداری دیار له به‌رامبه‌ریان
نه‌بوو .. بۆیه زۆر ئاساییه و ڕه‌نگه زۆر به‌ئاسانیش کورد له‌په‌ڕله‌مانی
داهاتووی عێراقدا وه‌ک ئۆپۆزسیۆن بمێنێته‌وه .. گرفته‌کان له‌وه‌دان
ئه‌و کاته‌ی کورد له‌وپه‌ڕی ده‌سه‌لات دابوو له سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و
جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیران و جێگری په‌ڕله‌مان و ده‌سه‌لاتی باڵا له‌سوپا
و هێزه سه‌ربازیه‌کاندا و وه‌زاره‌ته‌کان نه‌توانرا هه‌نگاویی خێرا‌و
باش له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کوردا بنرێت ده‌بێ ئه‌وکات چێ ده‌کرێت
و لایه‌نی عه‌ره‌بی چێمان پێ ڕه‌واده‌بینێت ..؟
به‌ئاشکرا کورد له ململانێ یه‌کدا به‌دۆڕاوی بێته‌ده‌ره‌وه‌و
پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتن بکات زوڵمێکه له نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌کرێت ،
باشتر بوو ڕاشکاوانه داوای لێبوردن له کورد بکرێت و هۆکاره‌کان به‌دیاربخرێن
و کار‌و به‌رنامه‌ی ئاینده بخرێته به‌رده‌ست .. به‌ڵێنه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان
و ئۆباما بۆ کورد چی بوون ..؟ له سوپاس و پابه‌ند بوون به‌ئه‌رکه‌کانیان
زیاتر چی دی دێدابوو ، بێ گومان مافه‌کانی کورد له‌ده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان
و ئه‌مریکا دا نین ، مافه‌کانی کورد به‌ده‌ست لایه‌نی عه‌ره‌بیه‌وه زه‌وتکراون
و ده‌بێ خه‌باتی کوردایه‌تی بۆ بکرێته‌وه و هه‌میشه سوربوون له‌سه‌ریان
و موساوه‌مه نه‌کردن پێوه‌یان ، خه‌باتیش له چاکسازی سیاسه‌تی کورد و
لایه‌نه سیاسیه کوردیه‌کانه‌وه ده‌بێ ده‌ست پێ بکات ..
جیاوازی لیسته‌کانی کوردیش کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسته‌نگی لایه‌نه‌کان ده‌بێت
و گرنگه له په‌رله‌مانی عێراقیدا له‌ئاست به‌رپرسیاریه‌تی مێژویی
دابن و به‌رژه‌وه‌نده‌یه نه‌ته‌وه‌یه‌کان مساوه‌مه‌یان له‌سه‌رنه‌کرێت
و یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک هه‌ڵوێستی بۆ مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان یه‌کیان
گرێته‌وه .
|