٥\۴\٢٠١٠
دۆڕاوه‌کانی کورد
یه‌کگرن.

پشکۆ ئه‌مین
شه‌ڕی کورسی هه‌ڵبژاردن وه‌ک چاوه‌روان ده‌کرا
به شکستی کورد ته‌واو بوو ره‌نگه سه‌رکه‌وتنی پارتی به‌سه‌ریه‌کیه‌تی
و گۆران به‌سه‌ر پارتی و یه‌کیه‌تیدا ویان یه‌کیه‌تی به‌سه‌ر ئه‌وانیتردا
بووبێت به‌ڵام به‌لای منه‌وه ئه‌مه گرنگ نیه من باسی ئه‌مه ناکه‌م
چوونکه له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی وڵاته داگیرکه‌ره‌که‌دا که عێراقی عه‌ره‌بیه
ئه‌مجاره کورد وه‌ک نه‌ته‌وه گه‌وره‌ترین شکست و زیانی به‌رکه‌وت له‌چاو
هیزه داگیرکه‌ره‌کی عیراقی عه‌ره‌بیدا چ لایه‌نی شیعه‌و چ لایه‌نی
سوونه ئه‌مه به‌لای منه‌وه گرنگه گه‌رچی به‌داخه‌وه ده‌نگی ده‌هۆڵ
و زوڕنای سه‌رکه‌وتن لای ته‌له‌فزێۆن رادیوێ کوردی هه‌ردوای نایه‌ت وه‌ک
قازه‌که‌یان لێهاتووه که قه‌ت ته‌ڕ نابن ئه‌مان له‌دۆراندنیشدا هه‌ر
سه‌رکه‌وتوون !له باتی باسکردن و لێکدانه‌وه‌ی هۆکانی دۆراندن و شکست
هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕیگه چاره‌کان که‌وتونه‌ته یه‌کتر
تاوانبارکردن خستنه ئه‌ستۆی یه‌کتری هۆی دۆڕانه‌که !
کوردپێش چه‌ند مانگیک له‌که‌رکوکدا ده‌می هه‌رکه‌سێکت ده‌کرده‌وه
زۆرینه‌بوو واته زۆرینه‌ی ده‌نگ بووین که‌چی به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ بوینه‌ته
که‌متر له عه‌ره‌بی هاورده له دیاله‌دا خواپێم نه‌گرێت سفر یه‌ک به‌ده‌سته‌وه
ئیتر باباسی مووسڵ نه‌که‌ین که‌هه‌رزوو دۆراندمان دانمان پیدانا
کوردستان نیه ئنجا با باسی سه‌لاحه‌دین هه‌رنه‌که‌ین جا بۆ ئه‌وه‌ی
زۆری له‌سه‌ر نه‌ڕۆین چونکه ده‌نگه‌کان ئاشکران له باتی زیاد له ٧٠
کورسی ٥٨تمان به‌ده‌ستهێناوه !ئیتر که‌س به ده‌هۆڵ وزوڕنای چه‌واشه‌کارانه‌ی
سه‌رکه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنه حیزبیه‌کانی کوردستان هه‌ڵ نا‌خڵه‌تێت که
هه‌موویان پێدچێت هێشتا له خه‌ودابن وخه‌و به‌سه‌رکه‌وتنه‌وه ببینن
بۆیه هه‌ر خه‌ریکی ده‌هۆڵ کووتانن باسی سه‌رکه‌وتن ده‌که‌ن له‌وه ده‌چیت
نه‌زانن که پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو ئێمه‌ی کورد له‌مه‌شدا
دۆراندمان وه‌ک چۆن له شته‌کانیتریشدا دۆراندومانه !
یاخود پێده‌چێت لای ئه‌وان که به‌رباخه‌ڵیان گه‌رمه دۆڕاندنیش هه‌ربه‌سه‌رکه‌وتن
تێبگه‌ن بۆیه قه‌ت له‌ده‌هۆڵ کووتان ناکه‌ون ،سه‌ری زمانیان و بنی
زمانیان هه‌ر باسی سه‌رکه‌وتنی پڕۆسه‌ی سیاسیه له‌عیراقدا ده‌که‌ن خوا
پێم نه‌گریت له‌عیراقی عیراقیترن! نازانم ئه‌م ده‌رده‌عیراقیه چیه ئه‌مانه
خواردویانه بروا بفه‌رموون ئه‌ی سیاسه‌ت مه‌داری کورد ئه‌ی هێزو ده‌سه‌ڵاتی
کوردی ئه‌ی ئۆپۆزسێۆن هه‌رهه‌موو دۆراون به‌هۆی ئیوه‌شه‌وه کورد
دۆراندی!
بۆیه ئازا ئه‌وکه‌سه‌یه یاخود ئه‌و حیزبه‌یه که‌دان به‌دۆڕاندنه‌که‌دا
ده‌نێت و هۆکانی شیده‌کاته‌وه‌وه که ده‌بووایه یه‌که‌م که‌س که ئه‌م
کاره‌ی بکردایه سه‌رۆکی هه‌رێم و په‌ڕله‌مانی کوردستان بووایه و
کۆبونه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ بگرتایه به‌داخه‌وه که نه‌یان کرد !
گه‌رچی دۆراندنی کورد کاتێک ده‌رکه‌وت که ئێوه‌ی نانه‌ته‌وه‌ی خه‌ڵکی
کورتان پێش خۆتاندا بۆ بوونه‌وه به‌عیراقی!یاخود که له‌رازیبون به‌زیادکردنی
کورسی په‌رله‌مانه شۆڤینیه‌که‌ی عه‌ره‌ب په‌رله‌مانه‌که‌ی ٢٣ ی ته‌مووز
!تا وای لێهات کورسی موسڵه‌که‌ی نه‌جه‌فی به‌قه‌د کورسی هه‌رسێ
پارێزگاکه‌ی کوردستان بێت ئه‌مانه هه‌نگاوی یه‌که‌می دۆراندنه‌که‌تان
بوو! کورد ده‌ڵێت مانگاشه‌و سه‌رله‌ئێواره‌دیاره !
خۆشتان هۆیه‌کیتری دۆڕاندنی یه‌کجاره‌کی بوون که حیزبایه‌تیتان خسته
سه‌روو کوردایه‌تیه‌وه به‌مه ژماره‌ی کورسی کوردتان له په‌رله‌مانه
عیراقیه‌که‌تاندا له ٪٢١ کورسیه‌وه بۆ ٪١٧ کورسی هێنایه خواره‌وه
ئیتر ده‌هۆڵی سه‌رکه‌تنی چی ده‌کوتیت هه‌ی زه‌لیل!
له‌کێت بردۆته‌وه به‌سه‌رکێدا سه‌رکه‌وتوویت ؟له براکه‌ت له هاوسه‌نگه‌ر
و هاوریکه‌ی دوێنێت،یاخود تۆی هه‌میشه دۆڕاو که‌سه‌رکه‌وتنت به‌خۆته‌وه
نه‌دیوه هه‌رخۆت به‌سه‌رکه‌وت و ده‌دیته قه‌ڵه‌م ئه‌مه نه‌هامه‌تیه‌که‌یه!
له‌وڵاتانی دنیادا کاتێک سیاسه‌ت مه‌دارێک ده‌دۆریت ده‌ستله‌کار ده‌کێشێته‌وه
هه‌ندێکیان سامورایانه خۆیان ده‌کوژن!که‌چی ئه‌وانه‌ی ئێمه وه‌ک نه‌بایاندیبێت
و نه‌باران له‌م ژیرکه‌وتنه‌وه به‌ره‌و ئه‌وژیرکه‌وتن ده‌رۆن و له‌وسه‌ره‌وه
وه‌ک به‌رزه‌کی بانان دێنه‌وه و ده‌بنه‌وه سه‌رکرده و ڕابه‌ر و هه‌رچی
باسی رابردویان بکات به تابوری چوار‌و پێنج و پیاوی ئه‌مداگیرکه‌رو و
ئه‌وداگیرکه‌ر ئه‌یده‌نه قه‌ڵه‌م و ئه‌مری کوشتن و تاوانی خیانه‌تی ئه‌ده‌نه
پاڵ!
له‌کاتێکدا خۆیان پیاوی هه‌ر چوار داگیرکه‌ره‌که‌ی کوردستانن و شه‌ڕی
ئه‌م پارچه‌و ئه‌و پارچه بۆ ئه‌م داگیرکه‌رو ئه‌وداگیرکه‌ر ده‌که‌ن و
پیاوی ئیمپریالیزمی شه‌رق و غه‌رب و هه‌مودنیاشن و ته‌نها پیاوی نه‌ته‌وه‌که‌ی
خۆیان نین و که‌سیش نابێت بلێت ئه‌رێ بۆ ؟
رۆژێک مالیکی دۆسته‌و رۆژێک عه‌لاوی و رۆژیک سه‌دام و رۆژێکیش
شه‌یتان، هه‌ردوینێ بوو مناڵی کورد چه‌پکه‌گوڵی پێشکه‌ش به تاریق
هاشمی کۆنه به‌عسی که دۆستی هه‌ره نزیکی سه‌رکردایه‌تی کورد بوو کرد
ئه‌ویش ئه‌م شۆڤێنیه ده‌رچوو که‌ئه‌یبینین !
سه‌رکردایه‌تی کورد به‌ئاره‌زووی خۆیان یاری به چاره‌نوسی کورد ده‌که‌ن
له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌ن وئه‌ولایه‌ندا ڕێک ده‌که‌ون هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستن
،ته‌خشان و په‌خشانی سه‌روه‌ت وسامنی کوردستان ده‌که‌ن ،بێ سڵه‌مینه‌وه
له‌نه‌ته‌وه‌و له مێژوو بێ پرسکردن به‌گه‌ل بڕیاری واده‌ده‌ن که هه‌ر
هه‌مووی به زیانی کورد ته‌واو ده‌بێت و ته‌واو بووه که‌سیش نابێت
بڵێت ئه‌رێ ئه‌مه‌تان بۆکرد ؟ یان بۆ ده‌یکه‌ن خوابتان گرێت ؟
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا واته هه‌ڵبژاردنی٧.٣دا هه‌ر هه‌موویان
بێجیاوازی گه‌وره‌ترین زیانیان به‌کورد گه‌یاند له ناوچه‌داگیرکراوه‌کاندا
که ئه‌مرۆ شوێنی لێدانی سه‌نگه‌ری خه‌بات و کوردایه‌تی کردن بوو به‌رامبه‌ر
شۆڤێنیستان و داگیرکه‌ران و به‌چکه تورانیه‌کان و کۆنه به‌عسیه‌کان
له‌باتی به‌یه‌ک ده‌نگ و به‌یه‌ک لیست و به‌یه‌ک سترتیژی کوردانه‌و نه‌ته‌وه‌یانه
به‌یه‌ک ئاڵاوه بوه‌ستن هاتن هه‌ریه‌که بۆ خۆی به‌ناوی حیزبێک و لایه‌که‌وه
که‌وتنه جرت وفرت کردن و کۆبونه‌وه‌ی ژێرا و ژێر کردن و په‌یمان به‌ستن
له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌ن وئه‌ولایه‌ندا!به‌م هه‌ڵوێسته حیزبیه نا کوردانه‌یه‌یان
ده‌نگی کوردیان پارچه پارچه‌کرد و گه‌وره‌ترین زیانیان له ده‌نگه‌کانی
کورددا ،به‌م هۆیه‌وه زیاد ١٦٠ هه‌زار ده‌نگی کوردیان له‌که‌رکوک و
گه‌رمیاندا به‌خشیه شۆڤینیستان !
له که‌رکوک و حه‌مرین له‌باتی هه‌ڵکرنی ئاڵای کوردستان کرایه شه‌ڕه
په‌رۆی زه‌ردو سه‌وس و نیللی به‌مه که‌رکوک وگه‌رمیانیان کرده
پاروویه‌کی چه‌ورو ده‌رخواردی عه‌لاوی کۆنه به‌عسی هه‌ڵگری بیروبۆچونه‌کانی
ئوسامه نه‌جه‌فی وسالح موتله‌ق درا ، له‌په‌ڕله‌مانی پێشودا به‌داخه‌وه
هیچ بۆ کورد نه‌کرا ئه‌وه‌تا ئێستاش هه‌ر خه‌ریکی شه‌ری ماده‌ی ١٤٠ و
بووجه‌و پێشمه‌رگه‌و نه‌وت و گازین بۆیه من پێم وایه به‌زۆرو بۆرنیه
که‌له‌شێرێکی ئازا زووتر ڕۆژ ده‌کاته‌وه له ده که‌ڵه‌شێری نووستوو!
جا بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر له‌نیوه‌ی بگه‌ڕیته‌وه ئێوه‌ش تاوان باری هه‌مووو
ئه‌و ده‌نگانه نه‌بن که فه‌وتانتانن باشتر وایه له‌مه‌و پاش که به‌یه‌ک
ده‌نگ ویه‌ک هه‌ڵوێست و سووربوونتان له‌سه‌ر داوانه‌ته‌وه‌یه‌کانی کورد
کار بکه‌ن ! له‌م کاته‌دا ده‌نگه که‌مه‌که باشتره له ده‌نگی زۆری
نوست و زیاتریش سودی ده‌بێت بۆیه گه‌ربتانه‌وێت کورد له‌و زه‌ره‌ره
زۆره رزگار بکه‌ن ده‌بێت له ئه‌مرۆوه به‌یه‌ک هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یانه‌وه
له‌به‌غدا کاربکه‌ن!برابچووکی قبوڵ مه‌که‌ن !گه‌ر ده‌یانه‌وێت وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی
سه‌ره‌کی خاوه‌ن به‌ش ،باشه گه‌رنا با ماڵی خۆمان جیابکه‌ینه‌وه !
بۆیه ده‌بێت به‌یه‌ک گوتاری سیاسی کوردیه‌وه بچنه ناو په‌رله‌مانی
عیراق و رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ کوتله عه‌ره‌بیه‌کاندا بکرێت و تاکه داواش
پێداگریبێت له‌سه‌ر داوا نه‌ته‌وه‌یه‌کان که جێبه‌جێکردنی ماده‌ی١٤٠ و
گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌داگیرکراوه‌کانی کوردستان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو
ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ی مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره‌ی رژێمیه فاشیه‌که‌ی
سه‌دامه که له پێناو گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستاندا ده‌رکراون و
تا ئه‌مڕۆ کاریان پێده‌کرێت!
ده‌بێت ئه‌مه داواسه‌ره‌کیه‌که‌ی کوردبێت نه‌ک پله و پایه و پۆستی
وه‌زاری و بووجه و شتێکی تر که هه‌رهه‌رهه‌موویان ده‌سکه‌وتی کاتین و
پاش ماوه‌یه‌ک ده‌بێت دانوسان و رێکه‌وتنی له‌سه‌ر بکرێته‌وه که ئه‌مانه
هیچیان ده‌سکه‌وتی نه‌ته‌وه‌ی نین !خه‌ڵکی کوردستان مالکی و عه‌لاوی
تاقی کردۆته‌وه ده‌زانێت که له‌گه‌ڵ سه‌دام دا هیچ جیاوازیه‌کیان نیه
له به‌رده‌م جێبه‌جیکردنی داخوازیه‌کانی کوردا
بۆیه ده‌بێت ئه‌مجاره بۆ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی١٤٠ کاتێکی که‌م که له
٦ مانگ تێپه‌ڕنه‌کات دیاری‌بکرێت گه‌رله‌و کاته‌دا ته‌واو نه‌کرا هه‌ڵوێست
وه‌ربگیرێت،ئه‌مجاره ده‌بێت کارته‌سووره‌کان گه‌رمابن! که وه‌ک خه‌نجه‌ره‌که‌ی
قه‌دی کابرای لێهاتوه بوه‌شێنرێت ،گه‌رئه‌مه نه‌که‌ن ده‌بێت خه‌ڵکی
کورد بێته سه‌رشه‌قام و خۆپیشاندان بکات و داوای هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی
سه‌رۆکایه‌تی و په‌ڕله‌مان و هه‌موو دام و ده‌ستگاکانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم
بکات چوونکه له هه‌وڵی جێبه‌جێکردنی داخوازیه‌کانی نه‌ته‌وه‌دا نین !
بۆ ئه‌وه‌ی کارنه‌گاته ئه‌مه ده‌بێت سه‌رۆکی هه‌رێم که له ٪٧٠ ده‌نگی
کوردی به‌ده‌ستهێناوه له ئاست ئه‌و مه‌سئولیه‌ته نه‌ته‌وه‌یه‌دا بێت
و له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی کوردستان و نوێنه‌رانی گشت حیزب و ڕیکخراوه
کوردیه‌کان و خه‌ڵکانی نه‌ته‌وه‌ی هه‌وڵی دروستکردنی ئه‌نجومه‌نێکی
کوردی بده‌ن که سه‌رۆکایه‌تی گشت هاوپه‌یمانیه‌ک بکات له‌گه‌ڵ ئه‌ولایه‌نانه‌دا
که حوکمه‌تی داهاتووی عێراق دروست ده‌کات!
با له‌مه‌وپاش کاتی کوردایه‌تی کردن بێت نه‌ک حیزبایه‌تی کردن که بۆته
هۆی گشت نه‌هامه‌تیه‌ک بۆ کورد !
ده‌با دروشمی ئه‌مرۆمان یه‌کگرتن و یه‌کهه‌ڵوێستی کورد بێت له
به‌غدا.
٢\٣\٢٠١٠
شتووتگارت
|