په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٤\٢٠١٢

دۆسیەی بنەماڵەی قوربانیانی ١٧ شوبات

دەگاتە دەست وەزارەتی دەرەوەی سوێد و ئامنستی ئەنتەرناسیۆنال.

 


کاتژمێر ١٠ بەیانی ئەمڕۆ ٢٠-٤-٢٠١٢ لە ووڵاتی سوێدەوە، باوکی شەهید سورکێو بەنوێنەرایەتی بنەماڵەی قوربانیانی ١٧ شوباتەوە ، لەلایەن ڕیکخراوی جیهانی (ئامنستی ئەنتەرناسیۆنال) بەگەرمی پێشوازی لێکرا و گفتوگۆو دوایین رەوشی یاسایی و ژیانی بنەماڵەی شەهیدان و بریندارانی نارەزایەتیەکانی ١٧ شوبات، بووە بابەتی دانیشتنەکە . ئەندامی دەستەیبەڕیوبەری ئامنستی لەولاتی سوید (Bob Vellucci) داوای لە نوێنەری بنەماڵەی قوربانیانی ١٧ شوبات کرد، داواین زانیاری وورد لەسەر رەوشی بەڕێوە چوونی یاساییان پێ بدات. باوکی شەهید سورکێو بەوردی باردوخەکەی بۆ شیکردەوە کە ١٤ مانگە ، هیچ لایەنێکی یاسایی بەدوای دۆسیە قوربانیانی ١٧ شوبات دانەچووە، جگە لەدۆسیەی شەهید( ئومێد) نەبێت. بەپێچەوانەوە ، بەناوی یاساوە، چەندین چالاکڤانی مەدەنی کەڕۆلیان لەخۆپێشاندانەکان هەبووە خراونەتە زیندانەوە، وەک نمونەش ، ئاماژەی بە برایمی کاکە ئەحەوە کرد. هاوکات ١٤ برینداری نارەزایەتیەکانی ١٧ شوبات پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە، بەڵام بەداخەوە دەسەڵات سەرباری پەیمانی هاریکاری کردن پێیان، بەلام هیچ یارمەتیەکی پێ نەداون. دوای وەرگرتنی سەرجەم زانیاریەکان نوێنەرەکی ئامنستی، پەیمانی دا، کەیاداشت و سەرجەم ئەو زانیاریانە، بگەیەنێتە دەست بەرپرسا نی ئامنستی لەلەندەن.


هاوکات هەر ئیمڕۆ باوکی شەهید سورکێو (شێخ زاهید) لە وەزارەتی دەرەوەی سوید لەلایەن بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوە ڕاست ( گوفران ئەلنەدەف ) بەگەرمی پێشوازی لێکروا ودوای گوێگرتن لە ووتەکا نی و وەرگرتنی یاداشتی بنەماڵەی قوربانیان کەخۆی لەچەند داخوازی و سێدی لەفلیمی دۆکۆمێنتاری لە تاوانەکان بوو. بەرپرسی ڕۆژهەلاتی ناوەراست لە سیاسەتی دەرەوەی سوێد ((گوفران ئەلنەدەف)) پەیما نی بە نوێنەرەکەی قوربانیانی ١٧ شوبات دا ، کەیاداشت و وتەکانی بگەیەنێتە دەست وەزیری دەرەوەی سوێد.


شایەنی باسە نوێنەرەکەی بنەمالەی قوربانیان ، بە وەزارەتی دەرەوەی سویدی ڕاگەیاند کە دەسەڵات ئامادەنییە تاوانباران بگرێت و بیانداتە دادگا،سەرباری ئەوەی سەرۆکی (هەرێم و حکومەت و بریارەکانی پەرلەمان) ئاماژەی بەو خالە کردووە ەدەبیت سزای ئەو تاوانبارانە بدرێت کەتەقەیان لەخەڵک کردوە . هەرەوەها باس لە هەوڵەکا نی دەسەڵاتی کرد ، کە هەولدەدەن بەپارە بەخشین پێێان دۆسیەکانیان لەدادگا بکشێنەوە. کەئەمەش لای کەسوکاری شەهیدەکان جێگەی قبوڵ نییە. هەروەها پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی لە کوردستان بە کاری سیستێماتیکی دەسەڵات ناوبرد.


شایەنی باسە نوێنەرەکەی بنەماڵەی قوربانیان بەناوی هەموو بنەماڵەکانەوە سوپاسگوزاری خۆی بە ڕێکخراوی ئامنستی و وەزارەتی دەرەوەی سوێد گەیاند بە هۆی ئەوەی بەردەوام بەدواچوون و زانیاریان لەسەر ئەو دۆسیانە کۆکردۆتەوە . دەبێت ئەوەش بڵێین ئەم دیدارانە بەهاریکاری ئەندامانی گروپی ١٧ شوبات ساز دەکرێت ، بەئامانجی ئەوەی فشارەکان بۆ سەر دەسەڵات لەڕیگای ناوەندە جیهانیەکانیش بەرفراوانتر بکرێت . وە بریار وایە لەهەفتتەی داهاتوش ئازارەکانی بنەماڵەی قوربانیان بگەیەنێتە دەست چەندین پەرلەمانتار و پارتی سوێدی تر .

 


گروپی ١٧ شوبات / ستۆکهۆلم
٢٠\٤\٢٠١٢
17_shubat@hotmail.se
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک