٢١\٣\٢٠٢٢
دۆسیەی بانکەکەی
ھەڵەبجە بۆ ھەر دەمێنێ!

عەلی مەحمود محەمەد
مرۆڤ کە بیرکردنەوەی
باشی ھەبوو بۆ کارەکانی، کرداری خراپ ناکات، چونکە ئەو بیرکردنەوەیە
دەگۆڕێت بۆ ھەست و کاریگەری لە سەر کردارە خودیەکان دادەنێت. بەڵام
شەڕی ھەڵەبجە یەکێک لە بیرکردنەوە سەقەتەکانی سیاسیەکانی ئەوسای کورد
بوو کە کر، بۆیە چاوەڕوانی ئەنجامی باشی لێناکر، چونکە بیرکردنەوەی
خراپی لە پشتەوە بوو. ئەویش لە پێناو بەرژەوەندی گروپەکان گەل تێکەڵاو
شەڕێکی ماڵوێرانکەر کرا. لە زۆر لاوە کە دەیخوێنیتەوە شوێن پەنجەی
شەیتانانە بە تاوانەکەوە دیارەو ناشرینیەکانی بە عەبای دڕاوی پیسی
ئێستای ئەم سیاسیانە ناشاردرێتەوە. مێژووی تاوانی ھەڵەبجە مێژوویەکە لە
ناو گازو ئێسک و پروسک و ناشرینی و تاواندا غەرق بووە، لە ھەموو ١٦ی ٣
یەکدا سەر دەردێنێتەوە.
ئەوانەی تاوانیان ئەنجامدا لە ھەڵەبجە، لە بەعسەوە بۆ ئێران و بۆ حیزب
و تاکی لایەنە کوردییەکان((چونکە تاوانی مەزن و دزی دەخرێتە ئەستۆی
تاکەکان، بەڵام لێپرسینەوەو سزا دان لە ئەستۆی لایەنەکانە، کە
ئەنجامیان نەدا ئەوجا دەبنە شەریکە بەش لە تاوان و گەندەڵی)). ئەوان
ھەموو لەو رۆژانە مرۆڤایەتییان لە ناخی خۆیاندا کوشت، بۆیە ھەر ھەوڵێک
بۆ سووککردنی تۆمەتەکەیان بدرێت و داکۆکیان لێبکرێت دەچێتە چوار چێوەی
خیانەت لە قوربانیانی تاوانەکەو رزگارکردنی تۆمەتبار لە لێپرسینەوەو
دەرخستنی راستییەکان.
تاوانی ھەڵەبجە ھەر ئەوە نییە کە نغرۆ بوونی شار لە گازی کیمیاوی و
٥٠٠٠ قوربانی و ئازارەکانی کامیلەکان و عەلییەکان و ئاراس و لوقمان و
حیکمەتەکان و دەیانی تری لێکەوتبێتەوە، وە یان ڕوی دڕندەیی ڕژێمی بەعس
دەربخات، ئەوانەی ئەمڕۆ قازانجیان بینیوە لە ڕوخاندنی سەدام بێن لە
ھەڵەبجە، لەسەر مۆنمێنتی قوربانیان و کەلاوەکانی نەعلەتی رژێمی بەعس
بکەن و شەرعیەت بە دەسەڵات و کردارەکانیان و جەنگەکانیان بدەن.
سیاسیەکانی کورد ھەمیشە قازانج و تام لە بینینی ڕۆڵی قوربانیبونەوە
دەبینن، تۆمەتبارانی ١٦-٣ش کە دزیان کرد و ھەڵەبجەیان بە ھەڵە کوشندە
سیاسییەکانیان بۆ ئەو مەرگە ساتە برد بە ھێنانی سوپای ئێران، ئەو
رۆژانەی دواتر خۆیان بە بەشێک لەو قوربانیانە دەناسێنن، بۆ ئەوەی
چیاوکی سیاسیان پێ بدرێت.
ئەو جەنگاوەرانەی لە پەلاماری شاری ھەڵەبجەد، ڕزگار کردنی دراوی ناو
بانکەکەی ھەڵەبجەیان بە بەھاتر دەزانی لە ڕزگار کردنی خەڵکەکەی، وێنای
کەسایەتی راستەقینەی ئەو فەرماندارانە دیاری دەکات، واتا لە پلە بەندی
بەھاکاندا لای ئەوان ھەمیشە پارە گرنگترە لە مرۆڤ وەک دواتر رونتر
سەلماندیانەوە، پارەیەک ھەمیشە تاقیکردنەوەی باڵا بووە بۆ فەرماندارانی
کورد و ھەمیشە بەرەو بێباوەڕی و خیانەتیانی بردووە وەک عەلی وەردی
دەڵێت: تا بەرژەوەندی زیاتر بێت باوەڕ لاواز تر دەبێت، ئەوانیش رێچکەی
ئێستایان بۆ ئەو رۆژانە دەگەڕێتەوە.
چیرۆکی تاڵانکردنی بانکەکەی ھەڵەبجە، تاکو دنیا دنیایە، لە پاڵ وێنەکەی
عومەر خاوەر، دەربڕی مەزڵومیەتی خەڵکی ئەم شارەیە، کە لە چرکە ساتێکدا
روح و ماڵ و سەرمایەکانیان ھەموو پێکەوە دزران، بڕینی بانکی ھەڵەبجە لە
دیرۆکی تاوانەکاندا بوو بە سومبولی تاڵان و بڕۆی شار لە لایەن ھێز
گەلێکەوە گوایە بۆ بەختەوەری و یەکسانی دەستیان داوەتە چەک و پەیمانی
بوون بە رۆبن ھودیان دابوو بە ھەژاران، کەچی لە پڕ دەبن بە گەورەترین
دز، ھەروەک چۆن عومەر خاوەر بووە بە سومبولی ٥٠٠٠ شەھیدی شاری ھەڵەبجەو
ھەموو قوربانیانی چەکی کیمیاوی لە جیھان بەھۆی باوەش دان لە کوڕە
تاقانەکەیەوە، ئاوا ئەوانیش بوون بە ناشرینترین دزی کوردی.
تاوانی ھەڵەبجە پڕە لە چیرۆکی سەیر و سەمەرە ،چ لە لایەن بەعس و
ئێرانەوە، یان لە لایەن لایەنەکانی کوردییەوە، بەمەش ھەندێک پێشمەرگەی
تاوانکار بوونە جەلاد جەماوەریش بووە قوربانی دەست قوربانی وەک ئێدوارد
سەعید دەڵێت"بوونە قوربانی قوربانی".
جیھانی غەریب و عەجائیب، ناشرینی بێ وێنە، ناشرینیەکانی ئەو کات، بە
دەسەڵات و ھێزو دەوڵەمەندی ئەمڕۆی تۆمەتباران ھەرگیزاو ھەرگیز
ناشاردرێتەوە و جوان ناکرێت، بە زەبروزەنگیش پرسیارەکان لە قوڕگی
جەماوەر خەفە ناکرێن، ھەر دەبێت لاپەڕەکانی ھەڵبدرێتەوە بۆ ئەوەی وەک
خۆی چۆن بووە ئاوا بچێتە مێژوەوە.
ئەزموونی ناشرین و سەرنەکەوتوو پێویستی بە شیکردنەوەی قول ھەیە نەک
شاردنەوە، پێویستە لێکۆڵینەوەو لێکدانەوەی لەسەر بکرێت، پێویستە بە
بۆچوونی نوێوە سەیری ئەو ئەزموونە بکردرێت، ھەموو ئەزموونێک بە نرخە
ئەنجامگیری لێکدانەوە و لێکۆڵینەوە لە سەری بکرێت، شیکردنەوەی
ئەزمونەکان باشتر کەسە سەرکەوتوو و شکست خواردووەکان لە قۆناغە
مێژووییەکاندا دەناسێنێت، لە ئەزموونە تاڵەکان مرۆڤەکان وەک ئەوەی ھەن
دەناسرێن و قیناعەکان ھەڵدەماڵرێن و رووەکان ئاشکرا دەکرێن، ھەڵسوکەوت
بە تایبەت ناشرینەکانی وەک ھەڵەبجە، پێچەوانەی بیروباوەڕ، لایەن توشی
قەیرانی ناسنامە دەکات، ئەمەش وایکردو وا دەکات ھەموو بیروباوەڕەکانی
تۆمەتبار بکەوێتە ژێر پرسیارەوە، گومان لە سەر ھەموو رابردووی تاوانکار
درووست بکات، ھەڵەبجە بەم ئەرکە ھەڵستا و ئەم پەیامەی گەیاند، تەواوی
بیروباوەڕی ئەو شۆرشگێڕە ئەفسونیانەی بردە ژێر پرسیارەوە، کە تاوانیان
بەرامبەری کرد.
سەرکردەکانی ئەوکات، ئەوانەی کە بڕیاری ئەم کردە سەربازیەیان د، ھیچ
کات نایانەوێت باس لەم تاوانە بکرێت و بەرەو روی رەخنە ببنەوە، یاخود
ھەر قسەیان لەسەر بکرێت، چونکە لە نیەتیاندا نییە دووبارەی نەکەنەوە،
جۆرج سانتیانا دەڵێت :ئەو کەسانەی کە ناتوانن ڕابردوو وەبیر خۆیان
بھێننەوە، تاوانبارن بە دووبارە کردنەوەی(( ل١٣٢، نھێنی سەرکەوتن لە
ژیاندا-برایان ترێسی ،و.محەمەد شەھدی ،دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی
رۆژھەڵات ٢٠٠٩))، کەواتە نھێنی دان نە نانی ئەوان و ئەمان بە
راستییەکان چییە؟، جگە لە بردنەوەی گەل بۆ نەھامەتییەکی دیکەو بەرھەم
ھێنانەوەی شکست و ناشرینییەکان.
یەکەم کاری ھێزە داگیر کەرەکەی ھەڵەبجە لە دوای ١٥ی ئازاری ١٩٨٨ەوە، نە
پاکسازی شار بووە لە ھێزە سەرکوتکەرەکان، نە رێکخستن و ھوشیار کردنەوەی
خەڵک بوو لە ھەموو ئەگەرێک، نە سەردانی رێکخستنەکان و ماڵی شەھیدان
بووە، بەڵکە تاڵان بووە: پاش شکستی چاوەڕوانکراوی ھێزەکانی بەعس و
دابەزینی ھێزە کوردی و ئێرانییەکان و مەجلیسی ئەعل، کارە دزێوەکانی
تاڵان و دزی و فەرھودی فەرمانگەکان لە لایەن دەسەڵاتدارانی نوێوە
دەستیپێکرد کەوتنە رفاندنی سەیارەو مومتەلەکاتی دائیرەکان، پاشان بووە
کێشە و کێبڕکێ بۆ داگیر کردنی بیناکان بۆ کردنیان بە بارەگای حیزبی
(لڤین- ئەو ھەڵە ستراتیژییەی کیمیابارای لێکەوتەوە- یاسین رەسول عوسمان
- ژمارە ٨٧ بەرواری ١٥ی مارتی ٢٠٠٩ ل١٢).
ئەوەندەی لە شەڕی ھەڵەبجە گرنگی بە پاراستنی بانکی شار و پارەی ناو
قاسەکەی درا لە لایەن فەرماندە سەربازیەکانی پێشمەرگەو ئێرانەوە، بە
ئەندازەی زەڕەیەکی ئەوەندە گرنگی بە سەلامەتی خەڵکی شار بدرای، ئەوە
ژمارەیەکی زۆر کەمتر لەوەی ئێستا ھەیە قوربانی دەدر، کە دواتر وەک
خۆیان چەندین جار دوبارەیان کردۆتەوە، ژمارە زۆرەکەش ٥٠٠٠ بۆیان بوو بە
نیعمەت و دەستکەوتی ھەڵەبجە لە پارەی ناو بانکەکەی کردە ملیارھا دۆلار،
ئەوانەی ئێستا من دەیاننووسمەوە، وتەی من نین ، بەڵکە شایەدی و وتەی
خودی فەرماندەکانی ھێرشەکانن بۆ سەر شاری ھەڵەبجە، وەک دەبینیین لە
ناخۆشترین ھەل و مەرجی سەربازید، لەسەردەمی مەرگی بە کۆمەڵی گەلد،
فەرماندەکان ھەموو بیر و ھۆشیان لای دەسکەوتە و ژیانی چەندین ھاوڕێی
خۆیان دەخەنە مەترسییەوە لە پێناو پاراستنی پارووی چەوری ناو قاسەکە:
ئێوارەی یەکەمی گرتنی ھەڵەبجە، یەکێک لەو شوێنانەی بایەخی زۆرمان پێ دا
(( بانقی )) ھەڵەبجە بوو- کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە بەھاری ١٩٨٨-
شەوکەت حاجی مشیر ل ٥٢.
دوای گرتنی شاری ھەڵەبجە ینک ئەرکی پاراستنی بانکەکەی گرتۆتە ئەستۆ،
بۆیە ھەموو تۆمەتەکان بەرەو رووی کەسانی ئەو دەکرێتەوە لە بڕینی
بانکەکە ((چەند پێشمەرگەیەکی ینک کە ژمارەیان ١٥ کەس دەبوو بە
سەرپەرشتی م،ح،ع ماوەتی بە فەرمانی بەرپرسەکەیان بانکیان گرتە ئەستۆ،
لەو ماوەیەدا دووجار بە کۆستەرەو لەحیم ھەوڵیان دا قاسەی بانکەکە
بشکێنن، بەڵام بە ھۆی تۆکمەیی قاسەکەوە کە لە ناو دیواردا بوو ،بۆیان
نەشکێنرا (لڤین - ژمارە ٨٧-ل١٥).
قادری سەعید سۆفی بەڕێوەبەری بانکی ھەڵەبجە بڕی پارەی ناو بانکەکە
دیاریدەکات (( بانکی ھەڵەبجە ئەوکات بڕی ٧٨٠٠٠٠ دیناری خەڵکی تێدا بوو
ھەموی دزرا )) (کێ بانکەکەی ھەڵەبجەی بڕی - لڤین ژمارە ٨٧ - ل ١٦ -
ھونەر حەمە ڕەشید - عیرفان ئەحمەد-بژار ناشاد).
قادر سۆفی سەعید: بانک دوو کلیلی ھەبوو، یەکێکیان لای من بو،
یەکێکیشیان لای بەرپرسی سندووق بوو، ئەوانەی بانکەکەیان بڕی کلیلیان
نەبوو، بەڵکە بە تی ئێن تی دەرگاکەیان تەقاندبوەوەو شکاندبویان، دواتر
ھەموویان دزیبوو، کە ئێمە دوایی گەڕاینەوە بۆ ھەڵەبجە، بۆمان دەرکەوت
بەم شێوەیە دزراوە ( لڤین ژ ٨٧ -ل١٧)، وەلێ حەمەی حەمە سەعید دەڵێت"
قادری سەعید سۆفی وتویەتی ٥ سەعات بەر لە گرتنی ھەڵەبجە بەرپرسی
ئیستخبارات کلیلەکانی لێوەرگرتبێ گومانی ئەوە ھەیە ئەوان واتا عێراق چی
تیابوبێت بردبێتیان قفڵیان کردبێتەوە-گازبارانی ھەڵەبجەو راستی
روداوەکە-حەمەی حەمە سەعید چاپی یەکەم ٢٠١٤ لاپەڕە ١٠١".
بەڵام پێشمەرگەیەکی ئەوکاتی ینک رای جیاوازی لەمبارەیەوە ھەیە: فایەق
گوڵپی (بانقی ھەڵەبجە پێش تەقاندنەوەی کلیلەکەی وەرگیرابوو لە
بەڕێوەبەری بانقەکە، پێش تەقاندنەوەی پارەکە دزرابوو، من وامبیستووە
بەڕێوەبەری بانقەکە کلیلەکانی داوەتە شەوکەتی حاج مشیر و ئەو پارەکەی
دزیووە، یەکێتی و پارتیش دواتر ھەندێک لە کادیرەکانی خۆیان سزا دا
لەسەر ئەو بابەتە، ھەندێک لەو کەسانەیان گرت وەک کەماڵ شاکیر لە سنە،
بەڵام دوایی حکوومەتی ئێران دەستیخستە ناو کارەکەو سوڵحیانکرد لە نێوان
خۆیاند، بەڵام ئەوە دەڵێم کە مامۆستا شاھۆو حەمەی حەمە سەعید یەک شتیان
نەدزیووە، کە ئەوان زۆر دژایەتی منیش دەکەن لە ناوچەکە، ناکۆکی نێوان
نەوزاد نۆرۆڵی و شەوکەتی حاجی مشیر لەسەر مەسەلەی ھەڵەبجە بوو، کە
شەوکەت ھەندێک شتی ھێنابوو، بەڵام نەوزاد شکاندبووی ( لڤین -٨٧ -ل١٧).
دەبینین بە ٨٧٠٠٠٠ دیناری ئەوکاتە بانکەکەو ئاڵتونەکان ناوی دڵیان ئاوی
نەخواردۆتەوە بەڵکە پەلاماری شتی بچوکیشیان داوە، ھەرچەندە حەمەی حەمە
سەعید لە ھەمان لاپەڕەی پەرتوکەکەیدا دەڵێت" لەم کاتانە یەکێتی ھەڤاڵ
جەبار فەرمانی ناردە ناوچەکە لە گەڵ لیژنەیەک بۆ دوو ئەرک، یەکەم
سەرپەرشتی کردنی ھێزەکانی یەکێتی لە ناوچەکەو دووەم بۆ لێکۆڵینەوە لەو
کەسانەی کە وتراوە دەستیان بۆ ماڵی خەڵک درێژ کردووە . ..... چەند
کەسێکیان بانگ کرد و چەند رۆژیش گلیان دانەوە لە گوندی جەلیلە، پارتیش
بەھەمان شێوە لیژنەیەکی لێپرسینەوەیان دانا لێکۆڵینەوەیان لە گەڵ چەند
کەس کرد ، بەڵام کەس سزا نەدرا.... .
لە کاتێکدا ھەڵەبجە بۆنی سێۆو سیرە بۆگەنی خەردەل دای گرتبوو،
قوربانیان بە لۆری تەرمەکانیان بار دەکرا و بە کۆمەڵ دەنێژران بە سەر
یەکترەوەو بە بەرچاوی کامیراکانی جیھانەوە، عومەر خاوەر خەوی ئەبەدی بە
ڕزگارکردنی کوڕە تاقانەکەیەوە دەبینی، مردن تەنھا بە موو لە ھەمووانەوە
دوور بوو، کەس باوەڕی بە چاوی خۆی ناکرد، لەو شەوە چارەنووس سازەدا
فەرماندەی گشتی ڕزگارکردنی ھەڵەبجە خەوی پەمبەیی بە ڕزگارکردنی
قاسەکەوە دەبینی، ئەوەی دەیڵێم وتەی من نییە، بەڵکە دانپێنانی خودی
فەرماندەی ھێرشەکەیە بۆ سەر ھەڵەبجە، وڵات بە وڵات خەڵک دەنێرێت لە بری
ھێنانی داو دەرمان بۆ بریندارەکان کەچی بۆ پەیدا کردنی کۆسرەو مەکینەی
لەحیم و موجازەفە بە روحی ھاوڕێکانیەوە دەکات بۆ شکاندنی قاسەی
بانکەکەی ھەڵەبجەو گەیشتن بەوانەی ناوی: بۆ شەوی ١٦-١٧-٣-١٩٨٨ چەند بە
ئامێری ھۆکی تۆکی ھەوڵم دا تاوەکو (( کاک مەجیدی حاجی علی )) م پەیدا
کرد و لێم پرسی کێ لای بانقەکەیە ئایا ئێوە ئێستا لە کوێن، وەڵامی
دامەوە ئێمە وە ھەموو پێشمەرگەکان لە شار نەماوین و کەس خۆی لەناو
شاردا ناگرێت لە ترسی کیمیاباران، کەس خۆی نادا بە کوشت بۆ پاسەوانی
کردنی بانق. ووتی خەمت نەبێ نەک ھەر ئێمە ھیچ کەس لەو گەڕەکەدا نەماوە
لە ترسی کیمیاوی، بۆ ڕۆژی ١٨-٣-١٩٨٨ تۆزێک بارودۆخەکە ھێور بوویەوەو
بۆردومانی ناو شار کزبوو، دوبارە داوام لە(( کاک مەجید حاجی علی )) کرد
کە بە خۆی پێشمەرگەکانی بڕۆنەوە ناو شار بۆ پاراستنی بانقەکە کە تا
بزانین چی لێ بکەین ھەر بەو شێوەیە بە ھەزار حاڵ توانیمان پێشمەرگەکانی
ڕازی بکەین بڕۆنەوە ناو شار ئاگایان لە بانقەکە بێت ھەرچەندە ھەموو
ئەیان ووت (( کاک شەوکەت )) پێشمەرگە ناتوانێ لەناو شاردا بمێنێ،
ھەندێکیان بریندار بووبوون ڕۆیشتبونەوە بەرەو ووڵاتی خۆیان لە دیوی
ئێرانەوە، ئەوەشی کە ماوە خۆیان ناخەنە بەر مەترسی مردن لەبەر قاێەیەک
کە نازانرێ چی تێدایە- کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە بەھاری ١٩٨٨-
شەوکەت حاجی مشیر ل٥٣.
لەو ڕۆژانەدا نەک تەنھا مرۆڤ، بگرە بەرد و شاخ زەویش خۆی لەبەردەم
شوێنەواری ژەھر بارانەکە ناگرت، کەچی نیگابانی و پاراستنی بانکەکە
بەردەوام بوو بە چرکەش لێی جیانابنەوە، مێش نابوو بە میوانیان چونکە
ماسکی دژە گاز و دەرزی دژە کیمیاویان پێبوو، بەڵام بۆ شکاندنی قاسەکەو
پاراستنی دەستکەوتەکان ناوی لە ھەوڵی بێوچاندا بوون بۆی تا پەیدای
بکەن، وڵاتان دەگەڕان بۆ پەیداکردنی ئامێر تا دەرگاکەیان بۆ بکاتەوە.
ھێشتا تارمایی کیمیاوییەکە بە تەواوەتی لەسەر شار نەنیشتبوەوە، تەرمی
قوربانیان لە گۆڕە بە کۆمەڵەکان نەنرابوون، لە ژیچر زەین و ئەمبەرو
ئەوبەری جادەو رێگاو بان و کۆڵانەکان کەتبوون، بەرپرسانی پێشمەرگە بۆ
شاری پاوە لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەچن بۆ ھێنانی کۆسرە و لەحیم تا
قاسەکەی پێ بشکێنن، تا غەنیمەکەی حەڵاڵ بکەن: بۆ ئەم مەبەستە (( کاک
حامید و مامۆستا ێاڵح )) ڕۆیشتن بۆ پاوە لەوێ (( دینەمۆو کۆسرەکەیان
ھێنا )) چونکە لە ھەڵەبجە کارەبا نەمابوو بەھۆی بوردومانەکەوە" بەڵام
حامیدی حاجی غالی لە کەناڵی ئێن ئارتی دەڵێت "من لە ھەڵەبجە نامەبووم
لەوکاتە مەشغولی حیزبی دیموکرات بووم-وتەکانیان پیچەوانەی یەکترە" "
مامۆستا ساڵەحیش ساڵەح ژاژەڵەیی رەخنەگرە لەسەر ھەموو شت قسەی ھەیە
ئەمە نەبێت". ڕۆیشتبوون زۆر ھەوڵیان دابوو بۆ بڕینەوەی قاێەکە بەڵام بێ
سوود بوو ھیچی لێ نەبڕی بوییەوە چونکە پۆڵایەکی زۆر قایم بوو. بۆ ڕۆژی
١٩-٣ ھاتنەوە لام ووتیان ھیچ سوودی نییە و ناکرێتەوە - کارەساتی
کیمیابارانی ھەڵەبجە بەھاری ١٩٨٨- شەوکەت حاجی مشیرل ٥٤.
لە ناکاودا زرمەی ناخۆشتر لە کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە دەبیستن،
خەونەکانیان دەبێت بە سەراب، ھەرچەندە جەماوەر ئەوەندە درۆی بۆ کراوە
باوەڕی بەم سیناریۆیەی خوارەوەش نییە(( بۆ ئاگاداری ئەم نووسینەی کاک
شەوکەت لە وەڵامە بە تۆمەتبارکردنەکان بۆیە وەک داکۆکینامەیەک نووسراوە
تا تۆمەتەکان بڕەوێنێتەوە، بۆیە پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد بکرێت لەسەر
تەاوی وتەی ھەمووان )): شەوی ٢١-٢٢-٣-١٩٨٨ لە کاتێکدا من و مامۆستا
ێاڵح قادر و کاک حامیدی حاج خالید و کاک قادر کۆکۆیی لەگەڵ کۆمەڵێکی تر
لە لێپرسراوەکانی ((ی ن ک )) لە عەبابەیلێ بووین سەعات ((١٠)) شەو
گوێمان لە تەقینەوەیەکی گەورە بوو لە ناو شاری ھەڵەبجەدا - کارەساتی
کیمیابارانی ھەڵەبجە بەھاری ١٩٨٨- شەوکەت حاجی مشیرل٥ ٥.
کاک حەمەی حەمە سەعیدیش لە ھەمان پەرتوک کە پێشتر ئاماژەمان پێی دا
ئاوا باسی سیناریۆی بڕینی بانکی ھەڵەبجە دەکات"ئێرانییەکان داوایان کرد
دەستەیەک پێشمەرگە ببنە پاسەوانی بانقی ھەڵەبجە. شەوێک عێراق زۆر
تۆپبارانی ناوشاری کرد ،من لە عەبابەیلێ بووم پێشمەرگەکان ھاتنەوە و
ووتیان ناتوانین لەناو شاردا بمێنینەوە، چەند رۆژ پێش ئەمە یەکێتی
ویستی ئەو بانقە بکاتەوە نەیان توانی ئەویش لە رێی لیژنەیەکەوە کە
ئەوانی لە بیرم مابێ مامۆستا ێاڵەح ماواتی و حامیدب حاجی خالید بوون،
بەرپرسی پاراستنی بانقەکە مەجیدی حاجی عەلی لە تیپی ٣٧ی شار باژێر بوو.
ھەر لەو ھەفتەیەدا بوو، رۆژێک ئێمە لە خانووەکانی شێخ کەماڵی عەبابەیلێ
دابووین ئۆتۆمۆبیلێکی پیکاپ لاندکرۆزەر ھات کە ھی پاسدارەکانی قەرارگای
رەمەزان بوو، ووتیان ئەمشەو بانقەکەیان بڕیوە.
کاک شەوکەت و چەند کەس لە گەڵیان رۆشتن و دوای ھاتنەوە، ئێمە پرسیمان
چی لێھاتووە؟ کاک شەوکەت وتی: بانقەکە تەقیوەتەوە بەڵام دیارە پێشتر بە
کلیل کراوەتەوە ئەو پارەو زێڕەی تیای بووە بڕاوە،
دواتر تەقێنراوەتەوە، چونکە تەنھا پارەی وردەی ئاسن
بڵاوبووەتەوە ئاسەواری زێڕو پارەی کاغەز ھیچ نەکەوتووە ل١٠٠-١٠١.
دوای ھەواڵە جەرگبڕەکە بە پەلە خۆیان دەگەیەننە بانقەکە، بە بان
تەرمەکانا دەڕۆن و ئاوڕ لە نوزەی بریندارەکان نادەنەوە، لێ بە وتەی
خۆیان بەبێ ئومێدی دەگەڕێنەوە، ھەرچەندە زۆربەی خەڵکی ھەڵەبجە گومانیان
لە ڕاستی ئەم وتەیە ھەیە: ھەر شەو سەعات ((١٢)) کاک حامیدی حاجی خالید
و مامۆستا ێاڵح کە ئەو ھەواڵەیان بیست یەکسەر ڕۆیشتین بۆ ھەڵەبجە،
سەردانی بانقەکەیان کردبوو کە دیبوویان بە تەواوی دیوارەکانی ڕووخاون و
(( قاێەکەی )) تەقی بوویەوە ... کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە بەھاری
١٩٨٨- شەوکەت حاجی مشیر ل ٥٦.
((سەر لە بەیانی من و مامۆستا ێاڵح ڕۆیشتین یۆ ھەڵەبجە و سەردانی لای
بانقەکەمان کرد ھیچ پاسەوانێکی لێ نی یەو قاێە و بیناکە ھەموی
تەقێنراوەتەوە لە ناو بەرد و ئاسن و دیوارە ڕوخاوەکانیدا تەنھا دوو
نیوە تورەکەی بچووک پارەی ئاسنمان دۆزییوەوە لە (( ١٠ فلس +٢٥ فلس +٥٠
فلس+١٠٠ فلس+٢٥٠ فلس)) کە ھەمووی نەی ئەکردە شەش ھەزار دینار . سەیر
لەوەدابوو کە ھەموو ماندووبووین تەنھا یەک لەت دیناری کاغەز یان ١٠
دیناری یان ٢٥ دیناریمان نەدۆزییەوە کە بیسەلمێنێ کە قاێەکە بە پارەوە
تەقێنراوەتەوە ، ئەگەر چەند نموونەیەکمان دەست کەوتایە دەرئەکەوت
قاێەکە بە پارەوە تەقێنراوەتەوە- کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە بەھاری
١٩٨٨- شەوکەت حاجی مشیر ل ٥٧.
حامیدی حاجی غالی ھەرچەندە وتەکانی ناکۆکن لە گەڵ وتەکانی کاک شەوکەت
کە ئێستا لە ژیاندا نەماوە، بەرپرسی پێشمەرگەکانی ینک لە پەلاماری
ھەڵەبجە، کە ئێستا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتییەو بەھۆی پەیوەندییان
لە گەڵ ئێرانییەکان و پۆستەکەی ناتوانێت تۆمەت ھەڵبەستێت بۆ
ئێرانییەکان دەڵێت : بانکەکەی ھەڵەبجە ئێران خاڵی کردەوە، قەناعەتم
وایە...... شەو تەقیبەوەوە بانقەکە، رۆژ خەڵک پەنجا فلسی
کۆدەکردەوە......کاک شەوکەت کلیلی بانکی دەست نەکەوتووە، نە ئەسڵی
ھەیەو نە ئەساسی ھەیە.
دوای تەقاندنەوەی قاسەکە لە پارەکەی ناوی خۆش نابن و لێپرسینەوەی لەسەر
دەکەن، کەچی خوێنی ٥٠٠٠ ھاووڵاتی کەس نییە لێی بپرسێتەوە و تەرمەکانی
بژمێرێت و خاوەندارییەتیان لێ بکات: پێش نیوەڕۆی ٢٣-٣-١٩٨٨ لەوێ
کۆبوینەوە کە لێپرسراوی یەکەمی حیزبەکان ھاتبوون لە ناوچەکەد، چونکە
کۆبونەوەکە لەسەر داوای من بوو، لە پێشدا من قسەم کرد پێم ووتن
تەقینەوەی ئەم بانقە نابێت ھەروا بە ئاسانی بڕوات بە تایبەت ئێمە وەک
(( ی ن ک)) لێپرسراوی یەکەم بووین لە سەرەتای شەڕدا کە شاری ھەڵەبجە
گیراوە-شەوکەت ل٥٨.
گرنگ نییە بانکەکە و پارەکەی ناوی کەوتبێتە دەست کێ، کە زۆر ڕیوایەت و
چیرۆکی جۆراوجۆری لەسەر دەگێڕنەوە، گرنگ ئەوەیە ئەوەی دزیویەتی بەشێک
بووە لە ھێزی بەناو ڕزگارکەری ھەڵەبجە" سەری ھەڵەبجەییەکان بۆ بەعس
ماڵەکەشیان بۆ ھێرشبەران".
ئەوەی جێگای سەرنجە بۆ ئێمە، ئەوەندەی گرنگی بە بانکەکەی ھەڵەبجە دراوە
لەو رۆژە ڕەشە، ھەزاریەکی ئەوەندە گرنگی بە چارەنووسی خاوەند پارەی ناو
بانقەکە نەدراوە!
لە کاتێکدا خەڵکی ھەڵەبجە بەھۆی دەبەنگی بڕیاردەرانی شەڕی ھەڵەبجەوە
سەرو ماڵیان چوو، ئەو پارەیەی دایان نابوو بۆ رۆژی رەش بووە پاروی
چەوری دزەکان، لە رەشترین رۆژی ژیانیان فریایان نەکەوت، ، سەیر بکەن
کەسێک ئاوا چیرۆکی ھاووڵاتییەکی داماو دەگێڕێتەوە کە ھەولی وەرگرتنەوەی
پارەکەی بووە لە بانکی ھەڵەبجە لەو کات و ساتەدا: بانکی ھەڵەبجە
دەکەوێتە ناوەندی شار و بانکێکی کۆن و تۆکمە بوو، لەو کاتەدا پیاوێکی
دراوسێمان بەڕێوەبەری بوو ، زۆر باش لە یادمە لە حەوشەکەماندا باوکم و
بەڕێوەبەری بانک و چەند پیاوێکی دراوسێمان گفتوگۆیان دەکرد دەربارەی
ھێرشەکە و ئایندەی ھەڵەبجە و کاردانەوەی، پیاوێی ھەورامی ھات و داوای
١٦٠٠٠ دیناری سویسری دەکرد، بەڕێوەبەری بانک سوێندی خوارد کلیلەکانی
لێسەندراون و ئاگای لە بانک نەماوە، لە راستیدا نازانم ئایا پیاوانی
رژێم کلیلەکانیان لێسەندبوو یان پێشمەرگە و ھێزە کوردییەکان (لڤین -ژ٨٧
-ل١٥).
ماڵپهڕی عهلی مهحمود محهمهد
|