٣\٢\٢٠١٠
دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه؛ دوای عه‌لی کیمیاویی ئینجا کێ!؟

موحسین که‌ریم
رۆژی 17-01-2010 عه‌لی کیمیاویی بۆجاری چواره‌م له‌لایه‌ن "دادگای
باڵای تاوانه‌کان"ه‌وه سزای له‌سێداره‌دانی درا. ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر
ده‌وری راسته‌وخۆی ناوبراوبوو له کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا. رۆژی
25/01/2010 ش له‌شاری به‌غدا بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌که‌ی جێبه‌جێکرا.
هاوکات سێ گه‌وره به‌رپرسی دیکه‌ی به‌عسیش له‌سه‌ر ده‌وریان له کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه‌دا حوکمی زیندانیکردنیان له‌نێوان 10-15 ساڵدا بۆده‌رچوو! فه‌رحان
موتڵه‌گ- به‌رێوه‌به‌ری به‌شی باکوری ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری به 10
ساڵ، سوڵتان هاشم- وه‌زیری به‌رگریی پێشووی به‌عس به 15 ساڵ و سابیر
دورییش- به‌رێوه‌به‌ری ئیستخباراتی عه‌سکه‌ری به 15 ساڵ زیندانی
حوکمدران. به‌پێی راگه‌یاندنی تاریق حه‌رب- یه‌کێک له به‌رپرسانی
دادگای تاوانه‌کان- چه‌ندین که‌سی دیکه له فڕۆکه‌وان و به‌رپرسان
ماون که له‌پرۆسه‌ی دادگاییکردنه‌که‌دا ناویان هاتووه و هێشتا روبه‌روی
دادگا نه‌کراونه‌ته‌وه. به‌وجۆره پێده‌چێت که لیستی تاوانباران درێژ‌و
پرۆسه‌ی دادگاییکردنه‌ش درێژتربێته‌وه!
به‌ڵام بێجگه له‌وانه‌ی تاریق حه‌رب باسیان ده‌کات زۆر تۆمه‌تباری
دیکه‌ش ماون که‌هێشتا روبه‌روی دادگا نه‌کراونه‌ته‌وه و دیاریش نیه که
که‌ی روبه‌روی دادگا ده‌کرێنه‌وه! هه‌روه‌ک که‌سانێکیش هه‌ن که له‌و
کاره‌ساته‌دا ده‌وریان هه‌بوه‌و هه‌رگیز به‌پێی پێوانه‌کانی دادگای
باڵای تاوانه‌کان هۆڵی دادگا نابینن!
ئه‌مه ته‌نها مه‌شهه‌دێکی شانۆکه‌یه. به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌وه‌یه که
که‌س ناتوانێ زه‌مانه‌تی بێلایه‌نبوون و عادیلانه‌بوونی ئه‌و
دادگاییکردنانه بکات که تائێستا کراون و له‌مه‌ودواش ده‌کرێن! ئه‌وه‌ش
له‌به‌رئه‌وه‌ی که سیسته‌می دادوه‌ری له‌عێراقدا وبه‌م پێیه‌ش دادگای
باڵای تاوانه‌کان سه‌ربه‌خۆ نیه! دادگایه‌ک نیه که لێکۆڵینه‌وه‌کان
و تاوانبارکردنه‌کان و بڕیاره‌کانی سه‌ربه‌خۆبن و کاریگه‌ری سیاسی به‌سه‌ریاندازاڵ
نه‌بێ! دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێستاوه که له
رێکه‌وتنی چه‌ند میلیشیایه‌کی چه‌کدار له‌سه‌ر دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و
داهات پێکهاتوه، دامه‌زراوه. له‌راستیدا دادگاییه‌که دادگایی‌کردنی
دۆڕاوه‌کانه له‌لایه‌ن براوه‌کانه‌وه! ئه‌وانه‌ی له کۆتاییدا بڕیار
ده‌ده‌ن که کام بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌کان و چۆن جێبه‌جێ بکرێ،
سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانن! ببینن ئه‌و دابه‌شکردنه‌ش
چۆنه؛ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار: جلال تاڵه‌بانی سه‌رۆک-کاندندی یه‌کێتی
وپارتی، جێگری سونه‌ی سه‌رۆک- تاریق هاشمی سه‌رۆکی حیزبی ئیسلامی،
جێگری شێعه‌ی سه‌رۆک- عادل عبدلمهدی جێگری سه‌رۆکی مه‌جلیسی ئه‌علا،
نوری مالیکی- سه‌رۆکی حیزبی ده‌عوه. ئیمزای هه‌رکام له‌وانه ده‌توانێ
بڕیاری دادگا په‌کبخات. ئه‌مانه سه‌رکرده‌کانی لایه‌نه سه‌رکه‌وتوو
براوه‌کانن(به‌کۆمه‌کی سه‌خاوه‌تمه‌ندانه‌ی ئه‌مریکا!) که‌زۆربه‌یان
یان راسته‌وخۆ سه‌ر به‌ئێرانن یان له‌و هێرشه‌دا بۆسه‌ر هه‌ڵه‌بجه که
ئاکامه‌که‌ی به کیمیایی بارانی خه‌ڵکه‌که‌ی ته‌واوبوو، له‌گه‌ڵ سوپا‌و
پاسداران‌دا به‌شداربوون!
بێگومان به‌شێکی خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
گومانیان له‌وه‌نه‌بوو که پێشله‌شکریی لایه‌نه ئیسلامی و
ناسیۆنالیستیه کورده‌کان و مه‌جلسی ئه‌علا له‌گه‌ڵ پاسدار‌و سوپای
رژێمی ئینسانکوژی ئیسلامیی ئێران‌دا بۆسه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه بوو که‌بوه‌هۆی
ئه‌وه‌ی رژێمی تاوانباری به‌عس وه‌کو دڕنده‌ی بریندار تۆڵه‌ی ئه‌و خزمه‌تچێتیه‌ی
ئه‌وان له خه‌ڵکی سیڤیلی هه‌ڵه‌بجه بکاته‌وه. مه‌گه‌ر که‌سانێک که
به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دابوو بڕوانه‌که‌ن ئه‌و راستیه‌یان نه‌ده‌بینی.
یان که‌سانێک که‌نه‌یانده‌توانی باوه‌ڕبکه‌ن ئه‌و سه‌رکردانه‌ی هه‌موورۆژێک
ته‌شتێ فرمێسکی درۆزنانه‌یان بۆخه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال هه‌ڵده‌ڕشت،
ئه‌وه‌نده نامه‌سئول و بێ‌ویژدان بن ئه‌و کاره‌ساته به‌سه‌ر خه‌ڵکدا
بهێنن! به‌ڵام ئیعترافاته‌کانی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان په‌رده‌ی له‌سه‌ر
لایه‌نێکی گرنگی نهێنیه‌کان هه‌ڵماڵی!
نهێنیه‌کی گرنگ له‌زمانی که‌سانێکی دیکه‌وه که‌راسته‌وخۆ له‌وکاره‌ساته‌دا
به‌شداربوون، له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی بڵاوکراوه‌کانی خۆیانه‌وه ئاشکراکراوه.
نهێنی ئه‌وه‌ی که ئه‌وه هه‌ر سه‌دام و داروده‌سته‌که‌ی نه‌بوون کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه‌یان خوڵقاند، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ش بوون که گوایه ویستیان له‌گه‌ڵ
له‌شکرو سوپای پاسداران‌دا هه‌ڵه‌بجه له‌ده‌ستی رژێمی به‌عس رزگاربکه‌ن!
نهێنی ئه‌وه‌ی که له‌به‌رخاتری دورخستنه‌وه‌ی خه‌ته‌ری هێرشی رژێمی به‌عس
له‌خۆیان هه‌ڵه‌بجه‌یان کرده قه‌ڵغانی به‌شه‌ری! نهێنی ئه‌وه‌ی سه‌دام
پێشتیرش پێی وتبون ئه‌گه‌ر سوپای ئێران بهێننه‌سه‌رمان کیمیایی
بارانتان ده‌که‌ین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سلێمانیش بێت، که‌چی هه‌رکردیان!
ئه‌و نهێنیه‌ی ئاشکراکرد که ئه‌و"سه‌رکردانه"ش به‌شداربوون که دڵیان
به‌یه‌ک هه‌ڵه‌بجه ئاوی نه‌ده‌خوارده‌وه‌و بۆ"ناساندنی مه‌سه‌له‌ی
کورد به جهیان"و ئاخیان بۆدوو سێ هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالی دیکه ده‌خواست!
ده‌رکه‌وت ئه‌وانه‌ش به‌شداربوون که نزیکه‌ی 20 ساڵه قه‌ره‌بووی
خوێنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال وه‌رده‌گرن و له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات و
سامان دانیشتون و ژیانی شاهانه‌یان بۆخۆیان و داروده‌سته‌کانیان و نه‌وه‌کانیان
مسۆگه‌رکردوه! که‌چی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ش، ئه‌وانه‌ی کیمیایی زه‌فه‌ری
پێنه‌بردن، خۆیان و نه‌وه‌کانیشیان، ئه‌گه‌ر داوای ئاووکاره‌باو
قیرتاوکردنی جاده‌وبانه‌کانیان بکه‌ن، ده‌بێ له‌جیاتی که‌مامه‌ی
پاراستن له کیمیایی گوله‌به‌ند له‌به‌رکه‌ن تا له گوله‌ی ئاسایشی
خۆماڵی بیانپارێزێ!!
به‌ڵام که‌سانێک په‌یدابوون له‌ناو سیاسیه‌کان و رۆشنبیراندا به‌ناوی
نیشاندانی دڵسۆزیه‌وه بۆخه‌ڵک ده‌یانه‌وێ پاشقول له خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و
کوردستان بگرن! له‌کاتێکدا شایی بۆ له‌سێداره‌دانی تاوانبارانی غه‌یره
ده‌گێڕن، پاکانه بۆ تاوانبارانی خۆماڵی ده‌که‌ن. ده‌یانه‌وێ ریسواییه‌ک
که‌دوای ئاشکرابوونی ده‌وری ئه‌و لایه‌نانه له خوڵقاندنی کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئه‌ویش له زمانی خۆیانه‌وه، رووبه‌رووی ناسیۆنالیزمی
خۆماڵی بۆته‌وه، بکه‌ن به هه‌ڵه‌یه‌کی به‌خشراوی پیرۆزیه‌کانی جه‌نگی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه! ده‌یانه‌وێ بیکه‌ن به‌به‌شێک له‌قوربانیدانه
ناچاریه‌کانی جه‌نگی"رزگاری نه‌ته‌وه‌یی"! ته‌نانه‌ت ناشیانه‌وێ وه‌کو
تاکتیکێکی سیاسی- سه‌ربازی هه‌ڵه‌ی هێزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی
بیناسێنن که ئاکامه‌که‌ی کاره‌سات وماڵوێرانی و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ
بووه بۆ خه‌ڵکی کوردستان!
هه‌ڵبه‌ته هه‌رئه‌وه‌ش که وه‌کو تاکتیکێکی سیاسی-سه‌ربازی هه‌ڵه
مامه‌ڵه‌بکرێ به‌ته‌نها به‌سه بۆسه‌لماندنی بێکه‌فائه‌تی سیاسی ئه‌و
هێزانه‌و به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێزیش ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان
سه‌ڵاحیه‌تی ئیداره‌ی کوردستانیان لێ بستێننه‌وه. چ جای ئه‌وه‌ی که
به‌پێی ئیعترافه‌که‌ی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان خۆیان، ئه‌و کاره‌ی ئه‌وان
نه‌ک تاکتیکێکی هه‌ڵه، به‌ڵکو ده‌ست ئه‌نقسه‌ت بوه، چونکه رژێم
پێشتر ئاگاداری کردونه‌ته‌وه له‌ئاکامی ئه‌و کاره‌یان. وه‌کو نه‌وشیروانیش
ده‌ڵێ ته‌نها یه‌ک چالاکی نه‌بوه، به‌ڵکو زنجیره‌یه‌ک چالاکی سه‌ربازی
بوه که یه‌کێک له‌وانه هه‌ڵه‌بجه بووه. ئه‌مه بێجگه‌له‌وه‌ی که‌ئه‌و
روداوانه ئاکامی ململانێی ته‌قلیدی سیاسی-سه‌ربازی بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی و رژێمی به‌عس نه‌بون که هه‌میشه خه‌ڵکی کوردستان
قوربانیه‌که‌ی بوون، به‌ڵکو به‌شێک بووه له نه‌خشه‌ی سه‌ربازی شه‌ڕی
کۆنه‌په‌رستانه‌ی نێوان عێراق و ئێران که له‌نزیک و دوره‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی
به خواستی ره‌وای خه‌ڵکی کورستانه‌وه بۆرزگاری له‌سته‌می نه‌ته‌وه‌یی
و خه‌باتی ئه‌و خه‌ڵکه‌وه نه‌بوه له‌دژی رژێم.
بۆیه ئێستا دوای ئاشکرابوونی هه‌موو ئه‌و نهێنیانه له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی
و نه‌وشیروان خۆیانه‌وه که به‌زمانی خۆیان و له‌ده‌زگای راگه‌یاندنی
خۆیانه‌وه دان به به‌شداربوونی خۆیاندا ده‌نێن له خوڵقاندنی ئه‌و
کاره‌ساتانه‌دا، جێی خۆیه‌تی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی و خه‌ڵکی
کوردستان و رێکخراوو لایه‌ن مرۆڤدۆست و به‌گریکاره‌کان له خه‌ڵک و هه‌موو
ئه‌وانه‌ی به‌راستی و دور له موزایه‌ده‌ی سیاسی وبه‌رژه‌وه‌ندخوازی
دژی تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ن، داوای ئاماده‌بوونی تاله‌بانی ونه‌وشیروان
بکه‌ن له‌به‌رده‌م دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌ندا، بۆئه‌وه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێ له‌سه‌ر ده‌وری خۆیان و ئه‌و که‌سو لایه‌نانه‌ی
دیکه له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌شداربوون له‌و کاره‌ساته‌دا!؟ چاوپۆشیکردن له‌م
داوایه هیچ پاساوێکی سیاسی هه‌ڵناگرێ. هه‌رجۆره بیانوداتاشینێک بۆده‌ستهه‌ڵگرتن
له‌و خواسته به‌رهه‌قه‌ی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و کوردستان پاکانه‌کردن و
خزمه‌تکردنه به سیاسه‌تی قومارکردن به‌ژیان و‌چاره‌نوسی خه‌ڵکه‌وه!
نزیک به دووده‌یه له‌مه‌وبه‌ر، له‌ئاکامی قومارێکی سیاسیی چه‌ند لایه‌نێکه‌وه
که ئێستاش چاره‌نوسی سیاسی خه‌ڵکیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، کاره‌ساتێک به‌سه‌ر
خه‌ڵکدا هاتوه که گیانی ده‌یان هه‌زارکه‌سی دروێنه‌کردوه. نه‌ک ته‌نها
بۆ دابینکردنی عه‌داله‌ت بۆ قوربانیه‌کان، به‌ڵکو بۆ پاراستنی که‌سوکاریشیان
و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ریسکێکی سیاسی که به
ژیان و چاره‌نوسی خه‌ڵکه‌وه ده‌یکه‌ن له‌ئێستاو داهاتودا ده‌بێ سه‌رانی
ئه‌و لایه‌نانه روبه‌روی دادگابکرێنه‌وه. دادگای به‌ریتانیا بۆ
لێکۆڵینه‌وه له‌راده‌ی ره‌وابوون یان نه‌بوونی بڕیاری به‌شداریکردنی
وڵاته‌که‌یان له‌شه‌ڕی عێراقدا که‌بووه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌دان
سه‌ربازی ئه‌و وڵاته، به‌رپرسانی پله‌یه‌کی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تی ئه‌و
وڵاته‌ی راپێچی لێکۆڵینه‌وه کردوه، له‌ناویاندا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و
به‌رگری و سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو تۆنی بلێره. هه‌ر له‌سه‌ر بڕیاری
به‌شداریکردن له‌و شه‌ڕه‌شدابوو وه له‌ژێرفشاری خه‌ڵکدا، نزیکه‌ی
دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر تۆنی بلێر له‌لایه‌ن حیزبه‌که‌ی خۆیه‌وه له‌پۆسته‌که‌ی
لادرا. بۆچی ناکرێ سه‌رانی ئه‌ولایه‌نه سیاسیانه‌ی به‌شدارییان کردوه
له کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالدا بچنه‌دادگاو لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا
بکرێ له‌سه‌ر ده‌ورونه‌خشیان له‌و روداوه‌دا؟ جائه‌وه‌ی له‌سه‌ری ساغ
بوه‌وه که تاوانباره ئه‌وکات سزای ره‌وای تاوانه‌که‌ی وه‌ربگرێ.
muhsin_km@yahoo.com
|