١١\٢\٢٠١٠
دۆزه‌خم سارد و هه‌ناسه‌م پێچه‌وانه‌ی ئاو .

حه‌مه‌شوان
شه‌ریف
له‌ژێر چڵێکی خه‌یاڵاوی
شکاودا
ئاونگه‌کانی به‌یانیانم ڕه‌ش و
گوڵه‌کانی هه‌ناسه‌شم
وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی بێــئومێد و
دره‌ختێکی سه‌ربڕاو
گیــانـیان ده‌دا .!
ئاخم ئه‌رخه‌وانی ده‌وه‌راند و
پێـکه‌نینم لقی سه‌رسوڕمانی ده‌شکاند .!.
تێــناگه‌م !
بۆئه‌وه‌نده ،
بیرت لێده‌که‌مه‌وه و ده‌مه‌وێ
ده‌ست بۆ دوو هه‌وری سنگی موسیبه‌تت به‌رم ،
که‌ده‌زانم ،
له‌چۆگه‌له‌کانی برینێکدا ده‌مـنێژیت و
له‌ناو قه‌فه‌زی هه‌تاوێکدا
به‌زیندویی ده‌مسوتێـنی .،.
ئای ،،،،،
هه‌ر فێرنه‌بووم ، بڕیارێک بده‌م و
نه‌گه‌ڕێمه وه
ناو چـنارۆکه‌کانی ئه‌وینت و
له بزربوون و هه‌راسانی
هۆڕس نه‌بووم ،.
زۆرجار ،.،
وه‌ک فانۆسێکی ژه‌نگرتووی گوندێک
تـا مه‌غریب دانه‌ده‌گیرسام .!
هه‌رکاتێ
ڕۆحم له‌لاملی بیرکردنه‌وه‌ی
پێکه‌نینێکت هه‌ڵبسووییایه
نیگایه‌کم پڕ ده‌بوو له خوێن !
سێبه‌رێکم ده‌شکا !
قسه‌یه‌کم
له گیرفانی یادێکدا کاڵده‌بویه‌وه و
گومان ته‌واو تێمده‌ئاڵا ،
یان
که برینی ژوانێکم
ده‌کولایه‌وه و
ڕاسپارده‌یه‌کم نه‌ده‌گه‌یشته زرێبارو
له گۆلاوه‌کانی سیرواندا ده‌مردن
وه‌ک و به‌فر له هه‌تاو خۆمده‌شارده‌وه و
له‌ژیر باڵی سنه‌وبه‌رێکدا ده‌گریام ،
...............
مه‌ترسه بــیــڵـێره‌وه
گه‌ر ئه‌مجاره‌ش منت خۆشــئه‌وێ !؟.
وه‌ره و
ئه‌و سنوره شوشه‌یـیه بشکێنه
له‌یه‌کتریمان دورده‌خاته‌وه و
له‌مردنمان نزیک ده‌کاته‌وه
که نایه‌ڵێ به‌ریه‌ک که‌وین ،
بـــا/ ئه‌م جاره‌ش هه‌ر له‌تۆوه‌بێ درکاندن :؟!:.)
ئه‌م گره‌وه مــه‌که له‌گه‌ل من
بــا مه‌مله‌که‌تت( بــــا) نه‌یـبـا
من پێچه‌وانه‌ی ئــاوم ئاو ،
تـفه‌که‌ت ڕۆمـه‌که سه‌رڕومه‌تی زه‌وی
تفه‌که‌ت
وشکده‌بێته‌وه و من هه‌ر نه‌گه‌یشتووم
که چه‌ڵده‌بم و نه‌موتووه :!.
ئه‌مجاره‌یان ئه‌بێ تۆ بێت و سۆزی له‌تکرام چاکه‌یته‌وه
ده‌ست بخه‌یته‌سه‌ر برینی نه‌زیفم و
سێبه‌ره‌کانی گریانم کۆکه‌یته‌وه
بـێـیتـوو پاشماوه‌ی لاپه‌ڕه‌کانم درێژه پێـبه‌یت
سڵاوێکم بۆبخه‌یته خه‌ڵوه‌ته‌وه
دڵم بخه‌یته ناو ئینجانه‌یه‌کی لێبوردن و
به‌ماچ ئاوی به‌یت .،!.
یان :بێ قسه کردن ئه‌م ئه‌وینه هه‌ڵده‌گرین
وه‌ک به‌یانێکی سیاسی قه‌ده‌غه‌کراوی جاران
له‌چاڵی ده‌نێین تا ده‌پروێت )،
ئه‌وسا،
شتـێکـت نامێنێ وه‌ک خۆی مابێته‌وه لایمن ؛!.
تــۆ بــبـینه ،
له‌دوای دابڕان چۆن دڵداریم ده‌بینێ !.،!
ڕه‌نگ -
ترس
دڵ -
تارک
هیوا -
شه‌ل
ماچ -
بۆنی سێوێکی گه‌نیوو
سۆراخ -
مردنێکی له‌سه‌رخۆ
ئه‌وین -
سه‌رسوڕمــان و گومانێکی ساری .
به‌هار -
ده‌ست وخه‌تێکی ناشیرین که‌بۆم ناخوێنرێته‌وه
هاوین -
دڵی هه‌ژار
پایز -
•
شه‌بــاب ه شێت
زستان : دڵی ساویلکــه .)
____________________________________
•
شه‌باب:
ئه‌و مرۆڤه به‌ڕێزه
بوو به هۆی بینینێکی نایاساییه‌وه باری ده‌رونی تێکده‌چێ و زۆربه‌ی
خه‌ڵکی سلێمانی به شێت ناوزه‌ندیان ده‌کرد، ئه‌م مرۆڤه به‌ڕێزه
تامه‌زرۆی سڵاوکردن بوو له مرۆڤ.، تا به‌و ئازار و نهێنیه‌وه مرد .
سوێد
21 03
2004
hamashwan1@hotmail.com
|