په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٩\٢٠١٠

    دوو ئاماژە بۆ شێتى.

ناڵە عەبدولڕەحمان

(1)

تۆ لە باوەشى هەموو سۆزانیانى دونیا بخەویت
من تۆم دەوێت ...
تۆش یەقینە دەگەڕێیتەوە باوەشم و
بۆنى مێریکەلى خەوتنم لەبیرناکەیت...
من کە هێندە لە قوڕاوى بارانى عاتیفەت خەڵەتاو و چەقیوم
لە مەحشەرى دوا دێڕى دۆڕانیشما
هوتافێکى خەڵەفاوم بەبەر چاوى خەڵک و خواوە دەبێت
بێ دوودڵى ئاماژەیەک دەکەم و دەڵێم:
ئەو پیاوە پڕ نوورە شەهوانیە کودەتایەکى ڕۆمانسى هەیە
بە هەڵزنانى عەورەتى تەنکى ژنانەوە لە بۆنى باخەڵم دەگەڕێت
بۆنى خەو... بۆنى مردن لەباوەشى زیندەگیدا
کە ئەو هێندە مەستە بە چیرۆکى ئەزەلەوە
دەزانى من لە نەسەبى ڕۆژهەڵاتم
ڕەگێکم دەچێتەوە سەر ئەو...

(2)
خۆشەویستیت جوانترە لە ئاو
جوانترە لە ترێى خەمبارى دوور مەجلیسى هاوڕێیانى مەستى هێشوو
جوانترە لە ڕەعشەى چیمەنى زەرد و سوورى
هاوینى برینگى (تەنیایى)
بسووتێ بەدەم زیکرى هەتاوەوە.

ماڵپه‌ڕی ناڵه‌ عه‌بدولڕه‌حمان