١٠\٨\٢٠١٠
دوو بابهت
دهربارهی پهنابهران.
ژماریەکی دیکە لە
پەنابەری زیندانی نامە ئاڕاستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن.
دوازده پەنابەری زیندانی لە نامەیەکی ئاڕاستەکراودا بۆ سەرۆکی هەرێمی
کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق رایاندگەیاند "زیاتر لە 50 پەنابەری
دیکە کە هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن ئامادەکراون دیپۆرتی بکرێنەوە،
بەرپرسیاریتی ئەمنیت و ژیانی ئەو خەڵکە لە ئەستۆ ئێوەدایە".
لە بەشێکی تری نامەکەدا داواکارن"ئەو ئیتیفاقیانەی لەگەڵ حکومەتی
بەریتانیا کراوە هەڵبوەشێنەوە و دەرگای فرۆکەخانەکان بە رووی
پەنابەرانی بەزۆر نێراوەدا دابخەن".
ووشیار لە گرتووخانەی کامسفیلد هاوسەوە بەرێگای تەلەفون بە سکرتێری
فیدراسۆنی ڕاگەیاند "لە دادگا پیان راگەیاندم 23 ئەم مانگە جارێکی تر
نۆێنەری حکومەتی عێراقی سەردانی گرتووخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا
دەکات بەمەبەستی دڵنیا بوون لە ناسنامەی ئێمە کە عێراقیین تا دیپۆرتی
بەغدامان بکەنەوە"
ووشیار ئەوەشی ووت "ژمارەیەکی زۆرمان بەرامبەر بە بریاری بەزۆر
ناردنەوەمان مانمانگرتووە".
دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن ووتی "ئەم هەوڵانەی حکومەتی بەریتانیا و
عیراق بۆ هێنانی وەفدی حکومەتی عێراقی لە ناوخۆی عێراق درێژەی هەمان
تەوافق و هاوکاری هەردوو لایە تا بتوانن لایەنێکی ئەو رێکەوتننامەیە کە
حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە پێش چاو وون بکەن و بەم رێگا
فریوکارانەیان مەبەستیانە فشارە دەرەکی و ناوخۆیەکان لەسەر خۆیان کەم
بکەنەوە تا بتوانن رێکەوتننامەی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران ببنە
پێشەوە ".
ووتیشی "ئێمە هەوڵەکانی خۆمان دەخەینە کار لەپێناو بە شکستکێشانی ئەو
ئیتیفاقیانەی نێوان وولاتە ئەورپیەکان و حکومەتی عێراقی و هەرێم،
هاوکات لە ئاستی ووڵاتە ئەورپیەکاندانیشدا خەریکی پتەوکردن و پێک
هێنانی تۆری هاوبەشی رێکخراوە پەنابەری و ئینسانیەکانیین لە پێناو
راگرتنی ئەم سیاسەتە دژی پەنابەرییەی حکومەتە ئەورپیەکان".
هاوپیچی ئەم هەواڵە نامەی 12 پەنابەرە لە زیندانەوە.
بەریتانیا: گرتووخانەکانی
کامسفیلد هاوس 7\8\2010
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------
فیدراسیۆن بەشداری
لە ڕێو ڕەسمی بە خاک سپاردنی عوسمان رەسول کرد لە کوردستان.
ئامانج عبدوڵا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆن ووتی"سەر لەبەیانی
ئەمرۆ لەگەڵ دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن لەشاری ڕەواندز
بەشداریمانکرد لە سێهەمین ڕۆژی بەخاک سپاردنی عوسمان ڕەسول ئەو
پەنابەرەی چەند هەفتەی ڕابردوو لە وڵاتی بەریتانیا بووە قوربانی
سیاسەتی دژی ئینسانی حکومەتی بەریتانیا".
ئامانج ئەوەشی ووت "من وسکرتێری فیدراسیۆن سەرباری ئاڕاستەکردنی پرسەو
سەرەخۆشی بە ناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە وهاوخەمی و
نیگەرانیو دڵتەنگیمان بەرامبەر بەو ڕووداوە نیشانداو ".
هەروەها دەشتی جەمال ووتی"بەداخێکی گەورەوە ئەم جارەش قوربانیەکی
ترماندا و دڵی دایکێکی تریان سووتاند ...، عوسمان ڕەسول ژیان دۆست بوو
نەک مەرگ دۆست بەڵام بەداخەوە ئەویش باجی سیاسەتی چەوتی حکومەتی هەرێمی
کوردستانو حکومەتی بەریتانیای دا، هەروەک چۆن ئەوەی مافو داواکاریەکانی
گەنجانی کوردستان وەڵام نادەنەوەو سەروتو سامانی ئەم کۆمەڵگایەیان بۆ
خۆیان قورخ کردوە ناچاریان دەکەن ژیانی پەنابەری هەڵبژیرن لە دەرەوەش
دەست لە یەخەیان ناکەنەوە داوای دیپۆرتکردنەوەیان قبوڵ دەکەن ...ئێمە
وەکو فیدراسیۆن بەرپرسیاریتی مەرگی عوسمان دەخەینە ملی حکومەتی
بەریتانیاو حکومەتی هەرێمی کوردستان و داواکارین بە خێرای قەرەبووی
خێزانی بکەنەوە دەستی یارمەتیان بۆ درێژ بکەن ".
دەشتی جەمال ئەوەشی بە کەسوکاری عوسمان ووت"فیدراسیۆن هەموو ڕێگایەکی
یاسای دەگرێتە بەر تا لێکولێنەوەی تەواو بکرێت لە خۆکوشتنی عوسمان، لە
کاتێکدا پۆلیسی بەریتانیا یەک کاتژمێر پێش خۆفریدانە خوارەوەی عوسمان
لە شۆینی رووداوەکە بوون ،پێویستە پۆلیس تەواوی ڕوونکردنەوەی خۆی بدات
لە کەمتەرخەمێکانی".
دەشتی جەمال داوای لەکەسوکارەکەی کرد "هاوکاری هەوڵەکانی فیدراسیۆن
بکەن بۆ بردنە پێشەوەی کەیسی عوسمان بەشێوەیەکی یاسای ..،عوسمان
دەتوانێ ببێتە سمبولی ڕاگرتنی ئەم سیاسەتە دژی ئینسانیانەی ولاتانی
ئەوروپا ولابردنی بەلای سیاسەتی دیپۆرت وریسوای بۆ دوژمنانی
پەنابەران".
8\8\2010 - رواندز
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|