دوو بابه‌ت:
١-
ئۆباما ئاوا دەستی
بە گۆڕان کرد.
عەلی مەحمود محەمەد
ئەمەریکا تاکە وڵاتی پێِشکەوتووە لە جیهان کە بیمەی تەندرووستی تێدا
نییە، زیاتر لە 50 ملیۆن هاوڵاتی ئامەریکا تاکو هەنووکە بیمەی
تەندروستیان نییە،ئۆباما لە بەردەم زیاتر لە 15000لە لایەنگرانی لە
ولایەتی مینۆساتا،ئەوانەی پشتیوانی پڕۆژەکەی دەکەن وتی:وڵاتە
یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تاکە وڵاتی پیشەسازییە کە بیمەی چاودێری پزیشکی
تێدا نییە،بەڵی زیاتر لە50ملیۆن هاووڵاتی لەم وڵاتە بیمەی تەندروستیان
نییە،ئەمە کارەساتە،ئەمەی سەرەوە وتەی ئۆباما بوو نەک ئەو چەپگەرایانەی
شەو ڕۆژ خەو بە هەرەسی ئەمەریکاوە دەبینن.
بەڕاستیش ئەوە یەکێک لە کارەساتەکانی ئامەریکا بوو،هاووڵاتیان لە
دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان لە سەرتاسەری مێژووی مرۆڤایەتی بە دەست
نەبوونی بیمەی تەندرووستی و ئەرکی گرانی چارەسەری پزیشکییەوە
دەتلێنەوە.ئۆباما لێرەوە دەستی بە گۆڕان کرد؟،گۆڕان لە گۆڕانکاری لە
ژیانی هەژارترین توێژەکانی کۆمەڵگەوە،نەک جەنگ لە پێناو گەڕانەوەی
ئیمتیازاتی زاڵمانەی حیزبایەتی،ئیمتیازاتێک بۆ گروپێکی بچووکی حیزبی لە
وڵاتێک‌دا نە بیمەی بێ‌کاری و نە بیمەی تەندرووستی تێدایە.
لە بەرامبەر هەنگاوەکانی ئۆباما بۆ چاکسازی لە سستەمی تەندروستی، دەیان
هەزار کەس لە سەرتاسەری وڵاتە یەکگرتووەکانەوە لە شاری واشنتۆن کۆ
بونەوە دژ بە بڕیاری ئۆباما بۆ چاکسازی سستەمی تەندرووستی وڵات
ناڕەزایەتیان دەربڕی،خۆپیشاندەران لە سەر لافیتەکانیان ئۆبامایان بە
بردنی وڵات بەرەو سۆسیالیزم تۆمەتبار کرد"لە سەروبەندی بانگەشەی
هەڵبژاردنیشا هەمان تۆمەتەان بۆی هەڵبەستا،لە وڵاتە یەکگرتووەکان
سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم گەورەترین تۆمەتی سیاسیە بۆ تۆمەتبار کردنی کەس و
لایەنەکان".
پەنابەرێک لە ئۆکرانیاوە هاتۆتە ئەمەریکا و بەشداری خۆپیشاندانی دژ بە
بڕیاری ئۆبامای کرد وتی:ژیام لە وڵاتێکی سۆسیالستی لە یەکێتی
سۆڤیەت،ئەو کارانەی ئێستا ڕودەدات سۆڤییەتم وە بیر دێنێتەوە،تکایە
نامانەوێت بچینەوە بۆ ئەو ڕۆژە ڕەشانە.
خۆپیشاندانەکە بزوتنەوەی فریدووم وورکس ڕێکان خستبوو داوای کەمکردنەوەی
دەستێوەردانی دەوڵەت لە کاروباری ئابووری و کەمکردنەوەی باج و ئازادی
ئابووریان دەکرد.لویس کالزونی کە لە میرلاندەوە هاتبوو وتی:ئۆباما یان
کۆمۆنیستەیان مارکسییە ئێمە وا نین.
هەموو کارێک بەرژەوەندی هەژاران و خەڵکی تێدا بێت،لە 160ساڵی ڕابردوودا
مۆرکی مارکسی و سۆسیالستی و کۆمۆنستی پێوە نراوە،ئایا تارمایی
سۆسیالستەکەی مارکس ئەم جارە لەبان ئاسمانی کۆشکی سپییە؟.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
٢-
ئه‌ی هاوار مناڵی
به‌رپرسان چاویان ده‌رکردین!
- هاوڵاتی "وه‌زاره‌ت ده‌درێته ده‌ربازی کۆسره‌ت ره‌سوڵ". ئافه‌رین ئه‌مه
حکومه‌تی ته‌کنۆکراتی بنکه فراوانه، یان حکومه‌تی ویراسه فراوانه،
ئه‌و ببێته وه‌زیر ئیتر چۆن (بابۆ) به‌نماینده‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌مه‌ریکا
رازی ده‌بێت، مه‌گه‌ر بیکه‌ینه نوێنه‌ری زه‌وی له‌مه‌ریخ‌و مشته‌ری.
-عارف روشدی "کۆنگره‌و پلۆنۆم جیاوازی نییه". راسته بیبسیو کۆلایه،
قوڕ به‌سه‌رت سیاسه‌ت، چۆن له‌کوردستان ئابڕوی خۆت برد‌و ماڵی ئێمه‌شت
به‌قوڕ گرت.
- کوردستانی نوێ "پاره‌کانی سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه بۆکوێ چوون؟" له‌گیرفانی
ئه‌وانه‌دان خۆتان داتان نان، مه‌سه‌له‌یه‌کی کوردی هه‌یه ده‌ڵێت (دووگا
له‌دۆڵێک بن نه‌چنه پێست یه‌کتره‌وه ده‌چنه خوی یه‌کتره‌وه).
- کوردستانی نوێ "ده‌یگۆڕین ئه‌و پارێزگاره، ئه‌و ئه‌نجومه‌نی ماوه
به‌سه‌ر چووه‌ی پارێزگای"(مه‌به‌ست سلێمانیه)، ئه‌وانیش پێشتر وتیان "ده‌یگۆڕین
ئه‌و سه‌رۆکه، ئه‌و پارله‌مانه ماوه به‌سه‌ر چووه". ئێمه‌ش ده‌ڵێین
جارێ سه‌ره‌تا هه‌ردوولا خۆتان بگۆڕن، ئه‌وسا خه‌ڵکی دی.
-حیزبی شیوعی "ئه‌نجامه‌که ئاسۆیه‌کی نوێ بۆ تێکۆشان ده‌کاته‌وه". به‌مه‌رجێک
له‌جیاتی بۆینباغ به‌ستن‌و خه‌وی ناو باره‌گاکان بێنه سه‌ر جاده‌و بۆ
هه‌ژاران بسوتێن، نه‌ک له‌ژوره داخراوه‌کان بپیشێن، شوعیه‌ت‌و خه‌باتی
سه‌ر قه‌نه‌فه‌و پشت مێزیان نه‌گوتوه.
- پارتی دائیره‌ی گه‌شتوگوزاری ئاکرێی کرده سه‌ر ناوی خۆی، ئێستا به‌کرێ
داویه‌تیه دادگا، هاوکات فه‌رمانگه‌ی نفوس له‌خانوی کرێدایه، به‌ده‌ستی
حکومه‌ت ده‌یده‌ن به‌گیرفانی خۆیان وه‌ری ده‌گرنه‌وه، نه‌ک حکومه‌تی
ته‌کنۆکرات، ته‌کنۆ ئه‌لکترۆناتیش له‌هه‌قی ئه‌مانه نایات.
- مه‌حمود سه‌نگاوی "ئاره‌زووی خۆمه، ئه‌فسه‌ری خۆمه، ده‌یگوازمه‌وه
چی لێ ده‌که‌م‌و چی لێناکه‌م که‌س ناتوانێت ڕێی ئه‌وه‌م لێبگرێت". ئه‌رێ
گه‌لۆ ئه‌مه سوپای مرۆڤه یان رۆبۆت یان گه‌مه‌ی شه‌تره‌نج.
- خه‌ڵکی هاوینه هه‌واری ئه‌حمه‌دئاوا داوای ئاوی پاک ده‌که‌ن، هه‌ر
باشه گه‌رمیان له‌تێنا ناخنکێن، قائیمقام‌و پارێزگاران بوونه راوچی
بودجه‌ی وشکه‌ساڵی، ئیترچۆن هه‌موو دانیشتوانی کوردستان له‌تێنا
ناخنکێن، گه‌نده‌ڵکاران نانمان ده‌خۆن، گۆڕانکارانیش ئاومان ده‌به‌ن.
- ئه‌م ره‌مه‌زانه زۆر به‌ڕێزان مه‌سعود بارزانی‌و تاڵه‌بانی‌و نه‌وشیروان
مسته‌فا‌و قادر عه‌زیز به‌ڕۆژون چاک ده‌زانین هه‌موو بۆ به‌ده‌ستهێنانی
کورسیه‌کانی ئه‌م دنیا به‌ڕۆژون نه‌ک به‌هه‌شتی ئه‌و دنیا، وابڕوات
نۆره ده‌گاته وتنی گۆرانی هیندیش، چونکه که‌رکوکیه‌کان ته‌نها ئاشقی
فیلمی هیندین!.
- سه‌نگاوی "پێشمه‌رگه به‌شێک بووه له‌هێزی رزگاری عێراق" وه‌ڵا وا
بوو ئه‌رز ئه‌رزو بی 52 وه‌کانی ئه‌وان بوو سه‌دامی له‌به‌غدا ڕاو نا،
گوڵم هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه به‌قه‌د نه‌عله‌که‌ی ئه‌بوته‌حسینی پێنه‌کرا،
ئه‌م گۆرانیه له‌مۆزه‌مبیق بڵێ، نه‌ک سلێمانی.
-سه‌رۆکی هه‌رێم‌و سه‌رۆکی لیستی گۆڕان یه‌کتر ده‌بینن: ئه‌مه‌یان مه‌گه‌ر
له‌خه‌ودا، پێویستی به‌نووسینی رۆمانێک هه‌یه به‌ناوی له‌خه‌وما.
- قائیمقامی که‌لار سواڵکردن قه‌ده‌غه ده‌کات: دیاره سۆسیالی مسۆگه‌ر
کردووه بۆ هه‌ژاران.
- نه‌وشیروان مسته‌فا له‌که‌ناڵی KNN "ده‌زگای وشه ئازاده" به‌مایکرۆسکۆبیش
به‌ناو ئه‌و ده‌زگا ئازاده‌یا بگه‌ڕێیت، گه‌ردیله‌یه‌کی ئازاد شک نابه‌یت،
دوێنی سه‌رتاپای له‌خمی مۆر هه‌ڵکێشراو لیستی ره‌شی نووسه‌رانی به‌مه‌تره،
تازه به وته‌یه‌ک سپی ناکرێته‌وه، توخوا رێزێک بۆ وشه‌ی ئازاد
دابنێن، ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئه‌و وته‌یه‌ی تێدا وترا له31-8هه‌موو
پرسیاره‌کان کۆنترۆڵ کرابوون‌و رۆژنامه‌نووسانی ئه‌کته‌ری لاحوله‌ولا
قوه‌بوون، هیوادارم ئیتر کۆنفرانسی رۆژنامه‌نووسی ئازاد ببه‌ستن، نه‌ک
کۆنفرانسی رۆژنامه‌نووسی کۆنترۆڵکراو.
- فلادمیر فۆرنین 8ساڵه سه‌رۆکی وڵاتی مۆڵدافیایه‌و سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین
پارتی سیاسی وڵاته، که پارتی کۆمۆنیستی مۆڵدافیایه، له‌کۆی 101کورسی
پارله‌مان 48ی سه‌ر به پارته‌که‌ی ئه‌ون، پاش ئه‌وه‌ی دوو خول سه‌رۆکی
وڵات بوو، وتی "ده‌چمه‌وه پارله‌مان"، ئاخۆ که‌ی بێت سه‌رانی کوردیش
پێیان عه‌یب نه‌بێت له‌سه‌ر کورسی پارله‌مان دابنیشن!.
|