په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١٢\٢٠١١

کۆنفرانسی ١٦ی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کۆتایی پێ ھات.

 


ئەمڕۆ ھەینی ٢ی دیسەمبەر کۆنفرانسی ١٦ی رێکخراوی قەدەغە کردنی چەکی کیمیایی جیھانی بە بەشداری نوێنەری ١٨٨ وڵاتی ئەندام و چەندین وڵاتی چاودێر و دەیان رێکخراوی تایبەتمەند لەوانە ٣ رێکخراوی کوردی ( ھەردوو رێکخراوی قوربانیانی ھەڵەبجەو سەردەشت و چاودێری کوردۆساید) پاش ٥ رۆژ بەردەوامی کۆتایی بە کارەکانی ھێنا، لە کۆنفرانسەکە گفتوگۆی چڕ کرا لەسەر عەمبارکردنی چەکی کیمیایی و چۆنییەتی لە ناودانی و کارو چالاکی رێکخراوەکە لە بواری قەدەغە کردنی چەکی کیمیایی ، ھاوکات داوا لە وڵاتانی دیکەش کرا پەیوەست بن بە رێکخراوەکەوە.
 

 

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------


سەردانی ھاوپەیمانی جیھانیی بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی.

 


ئەمڕۆ ھەینی ٢ی نۆڤەمبەر شاندێک پێک ھاتوو لە نوێنەری کۆمەڵەی قوربانیانی چەکی کیمیایی ھەڵەبجە (لوقمان عەبدالقادر - حیکمه‌ت فایەق) و چاودێری کوردۆساید (عەلی مەحوود محەمەد) سەردانی بارەگای سەرەکی ھاوپەیمانی جیھانی بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتیان لە شاری لاھای ھۆڵەندا کرد، شاندەکە بە گەرمی لە لایەن پاڵ سۆنێڵ موستەشاری یاسایێ رێکخراوەکە پێشوازی کران، لەسەر عێراق و دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی و پەیوەست بوونی عێراق بە دادگاکەوە گفتوگۆکرا.
 

چاودێری کوردۆساید - چاک

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک