٣٠\۴\٢٠١٠
حکومه‌تی هه‌رێم
له گۆشت ناخوا و له گۆشتاو ده‌خواته‌وه.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕیکخه‌ری کاروباری حکومه‌تی هه‌رێم له دانمارک به‌ڕیز
.دلاوه‌ر ئاژگه‌یی له 28.4.2010....بۆ ڕادیۆی نه‌وا، مسته‌فای حه‌سه‌نه
گه‌وره ئه‌ندامی ڕاوێژکاری سکرتاریه‌تی سه‌راسه‌ری فیدراسیۆن بۆ سایتی
فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند:
حکومه‌تی هه‌ریم له گۆشت ناخوا و له گۆشتاو ده‌خواته‌وه. هه‌واڵی
بێئاگایی حکومه‌تی هه‌ریم له مه‌ڕ دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
عیراقی که‌زۆربه‌یان کوردن شتیکی سه‌رسوڕهێنه‌ر نیه. حکومه‌تی هه‌رێم
وه‌ک حکومه‌تیکی ڕه‌سمی له‌لایه‌ن ده‌وله‌تی دانمارکه‌وه نه‌ناسراوه.
تاوه‌کو ڕیکه‌وتنامه‌ی له‌گه‌ڵدا ئیمزا بکات، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم
هیچ کات هه‌لوێستی نه‌رێنیی نیشان نه‌داوه له مه‌ڕ دیپۆرتکردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران. حکومه‌تی هه‌ریم که نوێنه‌ریان له حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا
هه‌یه وه خودی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق کورده‌و بۆ یه‌که‌مجار له
چاوپێکه‌وتنی هۆشیار زیباری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له نیورکی ئه‌مه‌ریکا
ڕێوشوێنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که داواکانیان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه تاوتوێ
کرد پاشان له‌ڕیکه‌وتنی نیوان حکومه‌تی دانمارک وعیراق ئه‌و سیاسه‌ته
پیاده‌کراو وسه‌دان په‌نابه‌ر دیپۆرتی عیراق کرانه‌وه.
ڕاسته ڕه‌نگه زۆربه‌ی په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان له‌ڕێگای فرۆکه‌خانه‌ی
به‌غداوه ڕاده‌ست کرابنه‌وه به‌ڵام پاشان گه‌ڕاونه‌ته‌وه کوردستان.
ته‌نانه‌ت هاوینی ڕابردوو له کاتیکدا 36 په‌نابه‌ری عیراقی که 33 یان
کوردبوون ، دیپۆرتکرانه‌وه. چه‌ند که‌سێکیان گیراو ولێپێچینه‌وه‌یان
له‌گه‌ڵ کرا، دوای هه‌وڵ وکۆششی فیدراسیۆن و که‌س وکاره‌کانیان ،وه
دوای هه‌فته‌یه‌ک ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر کران له هه‌ولیریش دوای ئه‌وه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کرا به‌که‌فاله‌ت ئازاد کران. بێ ئاگایی حکومه‌تی
هه‌رێم له‌م سه‌روسه‌ودایه درۆیه‌کی شاخداره‌و هه‌موو په‌نابه‌ره
دیپۆرتکراوه‌کان ئه‌م ڕاستیه تاڵه ده‌زانن .
ده‌توانن به‌م لنکه ته‌واوی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی
به‌ڕیز دلاوه‌ر ئاژگه‌یی ببینن:
http://www.radionawa.com/Detail.aspx?id=11130&LinkID=66
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی
په‌نابه‌رانی عێراقی
____________________________________________
IFIR:PO.BOX1575،
ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
00447856032991 , 00447895636633
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چینی کریکار پێشڕه‌وی واقعی یه بۆ له‌نیوبردنی
سته‌م.
په‌نابه‌ران...کۆمیونیتی عیراقی و کوردستانی
عیراق له سویسرا..
چینی کریکاری سویسرا، حزب وڕێکخراوه کریکارییه‌کان، سۆشیالیست
وکۆمۆنیسته‌کانی سویسرا له جه‌نگیکی واقعیدان بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی
هیرشی ده‌وله‌تی سویسرا بۆ سه‌رمافه‌کانی په‌نابه‌ران، بیانیه‌کان، په‌ککه‌وته
و ئه‌سۆسیاله‌کان. ئه‌م کێشمه‌کیشه گرنگترین ئه‌ڵقه‌ی ژیانی سیاسی له
سویسرا له‌ماوه‌ی ئه‌مسالدا پێکهێناوه.
له‌م یه‌کی ئایاره‌دا، به‌شێک له چالاکی و داواکارییه‌کان ، بۆ به‌رگری
له‌په‌نابه‌ران جی به‌جی ده‌کرێت. گرنگترینیان که‌مپینی دژی دیپۆرت و
دژی ده‌ستپیشکه‌ریییه ناسراوه‌که‌ی حزبی ڕاستی سویسرا ((حزبی گه‌لی
سویسرا))یه به‌ناوی ((موبادره‌ی دیپۆرت))، وه له‌لایه‌کی دییه‌وه
پشتیوانی ته‌واوی لایه‌نه‌کانی یه‌کی ئایار له خۆپیشاندانی 26.6.2010
له دژی ڕاسیزم وجیاکاریه. بۆ مافی مانه‌وه‌و مافی هاوڵاتی بوون و
مافی کار کردن و هه‌قده‌ستی شایسته به ڕه‌نجکێشانی په‌نابه‌ران
وبیانیه‌کانه.
چینی کریکاری سویسری، تاکه پشتیوانی بیدرێخی په‌نابه‌ران وته‌واوی
بیانیه‌کانه. هه‌روه‌ک ئاشکرایه به‌شێکی گه‌وره‌ی له بیانیه‌کان وپه‌نابه‌رانن
پێکهاتووه . ڕۆژی یه‌کی ئایار ، چه‌ژنی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی کریکار،
رۆژی هاوپشتی به‌شه جیاوازه‌کانی چینی کریکاره له‌هیزیکی چینایه‌تی
دا بۆ به‌رگری کردن له‌سه‌رجه‌م جیگای کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی وئابوری خۆی.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا، بانگه‌وازی ته‌واوی
په‌نابه‌ران ده‌کات که به‌شداری ئاهه‌نگ ومارشی یه‌کی ئایار له‌سه‌رانسه‌ری
شاره‌کانی سویسرادا بکه‌ن.
هه‌روه‌ها فیدراسیۆن ئه‌ندامی کۆمیته‌ی یه‌کی ئایاره له شاری زوریخ ،که
پێکهاتووه له 70 لایه‌ن، له‌وێدا بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ ، چالاکی جۆراوجۆر
ئه‌نجامده‌ده‌ین. له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه، له کۆبوونه‌وه‌ی
گشتی، وه به‌شداری له ڕێپیوان و وه‌هه‌روه‌ها شتاندی خواردن فرۆشی.
بانگه‌وازی په‌نابه‌ران ده‌که‌ین که بین به‌شداری بکه‌ن له‌گه‌ڵمان.
سه‌رکه‌وتوو بیت خه‌باتی کریکاران
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقی له‌سویسرا
28.04.2010
____________________________________________
جه‌مال کۆشش
0787557786 0788532004
ئه‌حمه‌دعه‌لی
www.csdiraq.com ،
www.federationifir.com
IFIR، Postfach 7643، 3001 Bern
ahmadali525@hotmail.com
|