١٢\٤\٢٠١١
لە یادەوەریی
تاوانی ئەنفالدا، بەڵێ بۆ سەرنەبڕین.
بەخۆشحاڵیەوە
گۆڤاری ئەنفالستان ئەمسال، بۆیادکردنەوەی تاوانی کۆمەڵکوژی پێشنیارێکی
بەجێی‌و پرمانای خستەبەردەممان، کە پێویستی بە پشتیوانی‌و لەسەر وەستان‌و
تێرامانە، بێگومان کاتێک لەوخاڵانە رابمێنین دەتوانین بەئاسانی
رەگەزەکانی ژیاندۆستی‌و رەتکردنەوەی ستەمکاری بدۆزینەوە.. لەیادی
کۆمەڵکوژی ئەنفال‌و کیمیابارانی هەلەبجەدا رۆژێک بۆسەرنەبرین .. رۆژێک
بۆرێزگرتن لە ژیان و ناتوندوتیژی، بەهیواین
جەماوەری کوردستان پێوەی پابەندبن‌و بەکردەوە لەو رۆژەدا دەستبەرداری
هەموو ئەونا ئومێدیانەبن کەساڵانێکە یەخەی گرتوون، هەموومان دەزانین
ئەوەی ساتێک چێژی لەژیاندۆستی بینیبێت، هەرگیز دەستبەرداری نابێت..
ئەگەر گەلی کوردستان تەنیا رۆژێک بۆیادکردنەوەی راستەقینە دابنێ هەموو
رۆژەکانی دەکاتە یادکردنەوەی شەهیدان‌و ئەنفالکراوان.. ئەگەرچی ئێمە
ئەفالستان بەبەشێک لەخۆمان دەزانین بەڵام پێمانوایە بۆیادی ئەنفال
پێشنیارێکی پرلەواتاوسومبلی خستووەته به‌رده‌م هه‌موومان، بۆئه‌وه‌ی
به شێوازێکی جیاوازترله‌ساڵانی رابوردوو ئه‌م یادانه بکه‌ینه‌وه،
ئەوەش بەتەنها حەرامکردنی ژەمێک خواردن نیە، بەڵکو پەیامێکی گەورەی
ئاشتیە بۆجیهان‌و وەها هەنگاوێی گرنگیشە بۆ پشتیوانی نیودەولەتی
لەلایەک‌ومتمانەی ناوخۆیش لەلایەکی ترەوە بەرهەم دەهێنێ . رۆژێک
وەستان لە سەرنەبری‌و گۆشت نەخواردن..!! بۆ ئه‌وه‌یە هه‌موو جیهان
بزانێت که ئه‌م تاوانه چەندە بەقوڵی رۆچووەتە رۆح‌و جه‌سته‌ی میلله‌ته‌که‌ماەوە
چەندە لە ویژدانی کوردا کاریگەرە. لەوەش گرنگتر ئەوپەرچەکردارەیە، کە
ئەنفالستان پێشنیاری کردووە.
ئێمە لەو سۆنگەیەوە پشتیوانی لەوەها پێشنیارێک دەکەین‌ودەلێین بەڵی
بۆسەر نەبرین‌و توندوتیژی بەوهیوایەی لەوێوە هەنگاوبنێین
بەرەوکۆمەڵگەیەکی ناتوندوتیژ، چونکە ئەوە باشترین پەرچەکرداری
توندوتیژی‌و کۆمەڵکوژییە دەرهەق بەگەلی کوردستان. رۆژێک بۆسەرنەبرین ،
رۆژێک بۆ خوێن نەرشتن، واتا رێزلێنانێکی سایکۆلۆژی له‌ومرۆڤه‌بێ
تاوانانه‌ی که‌له‌پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا به‌بێ هیچ تاوانێک کۆمەلکوژکران‌و
لە زیندانەکانی خواروی عێراق برسی‌و تینووکران ،بێگومان ئەو پێشنیارە
هه‌ر رێزی بۆ مرۆڤه‌کان دانەناوە بەڵکو بۆ هەموو رۆح لەبەرەکانە چونکە
لە کاتی پەلاماری ئەنفال‌و کیمیاباراندا هەزاران هەزار ئاژەڵ‌و
پەلەوەرو باڵندەی کێوی تەنانەت ماسیەکانی سەر زێی گۆپتەپەش بە بۆمبی
کیمیاوی کوژران‌و تاوانیشان هەرئەوەندە بوو کە لەکوردستان دەژیان
ئەوانیش وەکو هاوڵاتیە گوندنشینەکان بەرپەلاماری دلرەقانەی بەعسیەکان
کەوتن..
ئێمه له ناوه‌ندی چاک، به‌وپه‌ڕی تواناوه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ئه‌م پرۆژه‌یه
سه‌ربخه‌ین و پشتیوانی ته‌واوی لێده‌که‌ین، تێدەکۆشین پێشنیاره‌کە
بکه‌ین به پرۆژه‌یه‌کی دیاروپێشکه‌شی بکه‌ین به‌زۆرێک له‌ناوه‌نده
سیاسی و یاسایه‌کانی ئه‌وروپا، له‌وانه کۆمۆسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ له‌جنیف‌و
رێکخراوەکانی مافی گیانداران‌و ژینگە. هەرئێستا هونه‌رمه‌ندێکی
ناسراوی شێوەکار لەهەوڵی ئەوەدایە لەمیانەی تابلۆیه‌کی تایبەتدا ئەو
هەنگاوە بخاتە بۆتەیەکی هونەری‌و بەرجەستەی بکات.
دووبار به‌ناوی ناوه‌ندی چاکه‌وه پشتیوانی خۆمان بۆ ئه‌وپێشنیارەو هەر
پێشنیارێکی هاوشێوە‌و باشتر ده‌رده‌بڕین و هیوادارین هه‌موو ڕێکخراوه
مه‌ده‌نیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی پشتیویانی لێبکه‌ن.
ئێمه پێمان وایه، ئه‌م پێشنیاره سه‌رخستن و سه‌رکه‌وتنی به پرۆژه‌یه‌کی
گه‌وه‌ره و پراکتیزه‌کردنی دەبێتە کلیلێکیش بۆ بەفەرمی ناساندنی
جینۆسایدی گه‌لی کورد‌و به‌شێوەیەکی گشتی دۆسێی کوردیش ده‌باته پێشه‌و
وسودی بۆ هه‌موو گه‌لی کورد و ته‌نانه‌ت بۆ پرسه سیاسیه‌که‌شی دەبێت.
بۆیه داوادەکه‌ین له‌هه‌مووان بەگشتی‌و که‌سوکاری ئەنفالکراوان
بەتایبەتی پشتیوانی خۆیانی بۆ ده‌رببرن‌و لەو رۆژەدا هیچ سەرنەبرن‌و
خوێن نەرێژن، ئاشکراو قسه‌کردن و لێکۆڵینه‌وه و پرۆژه پێشکه‌شکردن له‌سه‌ری،
نه‌ک ته‌نیا له‌ناو خێزانی خۆماندا و به بێده‌نگی.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه
دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد -
چاک
www.chak.inof
chak.org@gmail.com
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پیرۆبایی له نامه‌ی ماجستێری هاوڕێ
دلێر محه‌مه‌د ئه‌رکی سه‌رشانمانه.
له به‌رواری، 10.4.2011دا هاوڕێی ئازیز و خۆشه‌ویستمان کاک دلێر محه‌مه‌د
کۆڵنه‌ده‌ر به پله‌ی زۆر زۆر باشه(جید جدا) له زانکۆی ئبن ڕوشد به
سه‌رپه‌شتیاری دکتۆر(دکتۆر عقیل الناصری) و ده‌سته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن
به‌ڕێزان (دکتۆر میمون الطاهری ،دکتۆر عبدلحسین شعبان ، دکتۆر لطیف
الوکیل و دکتۆر تیسیر اڵالوسی سه‌رپه‌شتیار).
توانی بڕوانامه‌ی ماجستێر له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر نایاب به
ناونیشانی (تاوانی کۆمەڵکوژی - خوێندنەوەیەکی بەراوردکارانە لەنێوان
تاوانەکانی هۆلۆکۆست و تاوانەکانی ئەنفالدا)دا وه‌ربگرێت.
ئێمه له ناوه‌ندی چاک، له قوڵایی دڵمانه‌وه پیرۆزباییه‌کی گه‌رم له
هاوڕێی خۆشه‌ویستمان کاکه دلێر ده‌که‌ین، هیوادارین بتوانێت زیاتر سه‌رکه‌تن
به‌ده‌ستبهێنێت و بروانامه‌ی دکتۆراشی به دوادا بێت.
خوێندن و لێکۆڵینه‌وه‌کانی بواری جینۆساید گه‌لی کورد، بۆ هه‌موو ئه‌و
به‌ڕێزانه‌ی که توانایان هه‌یه نیشانه‌ی خه‌مخۆریه بۆ ترسناکترین
تاوانی مرۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و حه‌رامکراو له جیهاندا، ئه‌م تاوانه
که به تاوانی پاکتاوکردنی گه‌لی کورد هه‌ژمارکراوه به پێی هه‌موو
پێوه‌ره‌کانی، هه‌رچ به‌ڕێزک له‌م بواره‌دا لێکۆڵینه‌وه‌ی قوڵ و به‌رفراوانی
هه‌بێت و بتوانێت به شێوازێکی ئه‌کادیمیانه پێشکه‌شی بکات به
زانکۆکانی جیهانی و بڕوانامه‌ی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت، باشترین و دڵسۆزترین
خه‌مخۆریه به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌مان. بۆیه جارێکی تر پیرۆزبایی له
هاورێی به‌ڕێز کاک دلێر ده‌که‌ین و هیوادارین خوێنه‌ر و لێکۆلینه‌وه‌ی
ئه‌م بواره زۆر هه‌ستیاره‌ی گه‌له‌که‌مان ڕۆژ به رۆژ له زیادبووندا
بێت.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه
دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد -
چاک
www.chak.inof
chak.org@gmail.com
|