په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\١٢\٢٠١٠

بۆ بەڕێز نیمەت چوبوکچو (وەزیری پەروەردەی تورکیا).


بەڕێز..


هەموو منداڵێک لە هەر کوێ لەدایک ببێت، مافی سرووشتی خۆیەتی بە زمانی دایکی فێری خوێندن و نووسین ببێت. بەدرێژایی مێژوو منداڵی کورد لە تورکیا لەم مافە بێبەشە. ئەمە لەگەل هیچ ئاین و یاسایەکی مرۆیی بە جاڕنامەی جیخانی مافی مرۆڤیشەوە، ناگونجێ و جۆرێکە لە ئەپارتەهاید دژ بە گەلەکەمان، بۆیە ئێمە وەک کەمپینی(ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن)کە لەلایەن زۆربەی هەرە زۆری حزب و رێکخراوە مەدەنییەکان و رۆشنبیرو رۆژنامەنووس و هونەرمەندانی هەموو کوردستان پشتیوانی دەکرێ، بەوپەڕی زمانی ئەقڵ و حیکمەت و گوڵ و ئاشتی و برایەتی، بەشێوەیەکی مەدەنی و هێمن بەرێگای بەڕێزتانەوە، داوا لە حکومەتەکەتان دەکەین بەزووترین کات کۆتایی بە سیاسەتی سەدان ساڵەی رەگەزپەرەستی دژ بە منداڵی کورد بهێنن و مافی رەوای هەر ئینسانێک لە خوێندن بە زمانی دایک بۆمان بگەڕێننەوە.


کەمپینی(ئێستا قوتابخانەی کوردی بێتە دامەزراندن)
11\12\2010

 

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------------------


 

کۆنفرانسی کلتوور و هونەر و وێژەی کوردی پشتیوانیی لە کەمپین کرد.

 

 

ئامەد - ستۆکهۆڵم - خانەقین.

ئێستا لە پەیوەندییەکی کەناڵی نەورۆزتیڤی لەگەل نووسەر لێوژە جەلال، وتی: هەموو بەشداربووانی کۆنفرانسەکە پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپینی(ئێستا خوێندن بە زمانی کوردی بێتە دامەزراند)راگەیاند.


سوارە مەحەمەد(خوێندکاری زانکۆ و چالاکوانی کەمپین لە شاری خانەقین)، گوتی: ئێمە چاوەڕوانی هەڵویستێکیتر لە رۆشنبیران ناکەین و هەڵویستەکەیان سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ هەمووان و دووبارە کەمپینەکە سەلماندی کە دەنگی ئەقڵ و ویژدانی کوردستانیانە و پەیامەکەی، پەیامی مرۆڤایەتی هاوچەرخە لەبەرامبەر زلهێزە ملیتاریست و راسیست و مەزهەبییەکانەو میللەتێک بە زمانی کەمپینەکەوە پییان دەڵێ: ئیتر زوڵمکاری دژ بە کوردستانیان ببڕێتەوەو هەر (ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن). ئێمە بە داخوازییەکەمان، ئەو رژێمانە لە تاوانی راسیزم و پێشێلکردنی سەرەتاییترین مافی مرۆڤ رزگار دەکەین!


لەدواییدا سەرپەرشتیاری کەمپین بەم بۆنەیەوە، رێز و حورمەتی ئاراستەی یەک بە یەکی بەشداربووانی کۆنفرانسەکە کردو تی. ئێمە ئیتر لەم رۆژەوە دەتوانین بڵێین ئێستا گەیشتووین بە پلەیەک، حکومەتە داگیرکەرەکانی کوردستان لە پێستی دڕندایەتی بێنینە دەرو وەک ئینسان لەگەل گەلانیتر رەفتار بکەن. ئەمە بەهێزترین دەرس و عیبرەتە بۆ ئەو رژێمانە. رێ نەدان بە خوێندن بە زمانی کوردی نامۆکردنی مرۆڤی کوردستانییە لە کەسایەتی خۆی، جۆرێکە لە جینۆسایدی مێژوو و کلتووری گەلێک.


ئێمە سوپاسی بێپایانی ئاسۆ عەبدوللەتیف (نووسەر وچالاکوانی کەمپین بۆ کۆنفرانسەکە) دەکەین کە دەنگی کەمپینی گەیاندە کۆنفرانسەکە. ئاسۆ پێشوەخت خۆیی ئامادەکردبوو بۆ ئەوەی پەیامی کەمپینەکە بە ناوی چوارەم مەفرەزەی قەڵەم بە کۆنفرانسەکە رابگەیەنێت.
 


فەرمان خێڵانی
چالاکوانی کەمپین لە خانەقین