شه‌کاوه بێ ئاڵای به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌یی له بیست‌ونۆیه‌مین ساڵی فه‌رمانی جیهاد دژی خه‌ڵکی کوردستان.
ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد! کوردستانییه نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان!
28 گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، 29 ساڵی ڕه‌به‌ق به‌سه‌ر ده‌رچوونی فه‌رمانی جیهاد به‌دژی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تێده‌په‌ڕێ. 29 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌پاش زنجیره‌یه‌ک په‌لامار و شه‌ڕفرۆشیی حاکمانی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی ئێران، سه‌ره‌نجام له 28 گه‌لاوێژدا، خومه‌ینی رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی، به‌ده‌رکردنی حوکمی جیهاد له سه‌ر کورد ، شه‌ڕ و په‌لاماری سه‌رانسه‌ریی به دژی نه‌ته‌وه‌که‌مان، راگه‌یاند. به‌دووای ده‌رچوونی ئه‌و حوکمه، ده‌یان هه‌زار که‌س له هێزه‌کانی ئه‌رته‌ش و پاسداری کۆماری ئیسلامی له عه‌رد و ئاسمانه‌وه به پاڵپشتی تۆپ و تانک و ته‌یاره، هێرشێکی به‌ربڵاویان به ئامانجی داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستانی ئازاد و تێکشکاندنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و به‌چۆکداهێنانی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م خاکه و سه‌پاندنی حوکمی داگیرکه‌ری، وه‌ڕێخست. هێزه داگیرکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌پێی حوکمێ که ده‌رچووبوو، له هیچ تاوان و جینایه‌تێکی دژی مرۆڤی ده‌رهه‌ق به ڕۆڵه‌کانی کورد، نه‌پرینگانه‌وه و له ئاکامی ئه‌و هێرشه سه‌رانسه‌رییه‌دا، هه‌زاران مرۆڤی کوردیان به زه‌بری بوردومان و په‌لامار و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ یان هه‌ڵخستنی سێداره و رێکخستنی ئێعدامی به‌تاک و کۆ، له ناو برد. هه‌روه‌ها به‌شێک له ئاوه‌دانی و کێڵگه و دار و ده‌وه‌نی وڵاته‌که‌مانیان کرده سووتماک. له به‌رانبه‌ر حوکمی جیهادی خومه‌ینی و هێرشی هێزه‌کانی به‌رفه‌رمانیدا، ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد داماو و ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستان و به یه‌کگرتوویی و وه‌رێخستنی به‌رگری و به‌رخۆدانێکی مێژوویی،لاپه‌ڕێکی دیکه‌ی پڕ سه‌روه‌رییان خسته‌سه‌ر مێژووی به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌رانبه‌ر په‌لامارده‌ران و له ماوه‌ی 3 مانگدا، ده‌رسێکی وایان به داگیرکه‌ران دا که سیسته‌می سه‌رکوت و داگیرکه‌ریی رێژیم په‌کی که‌وت و هه‌ر خومه‌ینی خۆی ناچار بوو فه‌رمانی راوه‌ستانی شه‌ڕ و بانگه‌وازی ئاشتی ده‌ربکا. ئه‌و فه‌رمانه‌ی خومه‌ینی له 28 گه‌لاوێژدا به دژی کورد ده‌ریکرد، درێژه‌ی ئه‌و رێچکه‌یه بوو که حکومه‌ته یه‌ک له‌دووای یه‌که‌کانی ئێران هه‌ر له شاکانی سه‌فه‌وییه‌وه تا قاجار و په‌هله‌وی بۆ تووناکردنی گه‌لی کورد و به‌تاڵان بردنی سامانی وڵاته‌که‌ی گرتبوویانه به‌ر. خۆڕاگری و کۆڵنه‌دانی کوردان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داگیرکه‌ر و حه‌ولدان بۆ به‌رقه‌راریی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ییش، نه‌ریتێ بوو که له شێخی شۆڕشگێران شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری و سه‌رداری گه‌وره‌ی گه‌ل سمکۆی شکاک و هه‌ڵۆی سووری مه‌ڵبه‌ندی لوڕستان قه‌ده‌م خێر و پێشه‌وای شه‌هیدی گه‌ل قازی محه‌مه‌ده‌وه به‌میرات بۆ رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد مابووه‌وه. به‌مجۆره ئه‌گه‌ر 28 گه‌لاوێژی 1358 (1979) سیمبولی عه‌قڵیه‌ت و سیاسه‌تی شۆڤێنیستی و داگیرکه‌رانه‌ی رێژیمی تازه دامه‌زراوی کۆماری ئیسلامیی بوو، بڕیاری به‌ربه‌ره‌کانی و به‌رخۆدانی جه‌ماوه‌ریی گه‌لی کورد،هێمای بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئازادیبه‌خشی نه‌ته‌وه‌یی و تێکۆشان له پێناو سه‌روه‌ریی و ده‌سه‌ڵاتی خۆیی ئه‌و گه‌له بوو. شه‌ڕ و تاوانی کۆماری ئیسلامی له دژی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ماوه‌ی 29 ساڵی ڕابردوودا نه‌بڕاوه‌ته‌وه و درێژه‌ی هه‌یه. تێرۆری رێبه‌رانی گه‌له‌که‌مان، ئێعدامی رۆڵه‌کانی کورد له زیندانه‌کاندا، به‌تاڵان بردنی سامانی نه‌ته‌وه‌یی کوردان، تێکدانی باری دیمۆگرافی هه‌رێمه ره‌سه‌نه‌کانی کوردستان، حه‌ولدان بۆ شێواندنی ناسنامه و کلتور و که‌سایه‌تی کورد، بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده بێهۆشکه‌ره‌کان، په‌ستاندنی هه‌زاران کورد له ئه‌شکه‌نجه‌گاکان و کوشتاری به‌رده‌وامی ڕۆڵه‌کانی کورد له‌سه‌ر سنووره‌کان، درێژه‌ی ئه‌و حوکم و شه‌ڕه‌یه که 29 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌ر کورد دا سه‌پا. به‌ڵام نه داگیرکردن و میلیتاریزه‌کردنی کوردستان و نه قوربانییه زۆر و زه‌وه‌نده‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، بزوتنه‌وه‌ی ئازادییبه‌خشی کوردستانی په‌ک نه‌خستووه و به هه‌موو هه‌وراز و نشێوه‌کانه‌وه، گه‌لی کورد و حیزب و رێکخراوه خه‌باتگێڕه‌کانی ،ئاڵای ئازادی و ملنه‌دان به زۆردارییان شه‌کاوه راگرتووه.
ئه‌مڕۆ له ده‌سپێکی 30 ساڵه‌ی ده‌رچوونی حوکمی جیهاد و فه‌رمانی قه‌ڵاچۆی نه‌ته‌وه‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پارتی ئازادیی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌م پرێنسیپانه پێداده‌گرێ:
1- هیچ ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسیی که هه‌ڵقوڵاوی ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان نه‌بێ، له‌سه‌ر خاکی کوردستان شه‌رعیه‌تی نییه و ڕادان و هه‌ڵته‌کاندنی مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌یه.
2- رێژیمی کۆماری ئیسلامی و سه‌رانی بڕیار به‌ده‌ستی، به‌رپرسی هه‌ڵایسانی شه‌ڕ و هه‌موو ئه‌و تاوان و جینایه‌تانه‌ن که له 28 گه‌لاوێژی 1358 ه‌وه تا ئێستا دژ به خه‌ڵکی کوردستان، خوڵقاوه. گه‌لی کورد خوازیاری دادگایی کردنی بڕیارده‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و شه‌ڕ و تاوانانه و قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی زیانه‌کانیه‌تی.
3- بڕیاری به‌ره‌نگاری له حاست له‌شکرکێشی و ده‌سدرێژی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی، له لایان خه‌ڵک و هێزه سیاسییه‌کانی کوردستانه‌وه، بڕیارێکی دروست و مێژوویی بوو و زۆر به‌جێیه‌که 28 گه‌لاوێژ به رۆژی به‌رگریی نه‌ته‌وه‌یی به‌رانبه‌ر جیهادی خومه‌ینی (له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان) دابنرێ.
4- کێشه‌ی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی داگیرکه‌ر و تۆتالیتێری حاکم و عه‌قڵیه‌ت و سیاسه‌تی شۆڤێنیستییه و په‌یامی کورد بۆ گه‌لانی ئێران، برایه‌تی و پێکه‌وه ژیان به ئاشتی له هه‌رێمه‌که‌دایه.
5- هه‌موو ساڵێ به گشتی و 30یه‌مین ساڵی فه‌رمانی ئه‌و جیهاده و به‌ره‌نگاریی کوردان به تایبه‌تی، ببێته رۆژی یه‌کێتی و یه‌کڕیزیی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هاوده‌نگی و پلانی هاوبه‌شی هێزه سیاسییه‌کان بۆ له‌قاودانی تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی کورد و راکێشانی سه‌رنج و پشتیوانیی نێونه‌ته‌وه‌یی له پرسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
6- نه‌ته‌وه‌ی کورد مافی خۆیه‌تی بۆ پاراستنی خۆی له کوشتار و قه‌لاچۆ، وێڕای پشت به‌خۆ به‌ستن، هانا بۆ رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌رێ و داوای هاوکاری له هێزه دێموکراتییه‌کانی جیهان بکا.
شه‌کاوه بێ ئاڵای به‌رگری و به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌یی 28ی گه‌لاوێژ بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و یه‌کێتی و یه‌کڕیزی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و هێزه سیاسییه‌کانی
مه‌جلیسی گشتی پارتی ئازادیی کوردستان 28 گه‌لاوێژی 2708 18 ئاگۆستی 2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------
راگه‌ێندراوی سپای رزگاریی کوردستان سه‌باره‌ت به 28ی گه‌لاوێژ.
هاونیشتمانیانی به‌ڕێز!
ئه‌مڕۆ 28 گه‌لاوێژی 1387، 29 ساڵ له فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی دژ به گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تێئه‌په‌ڕێ. 29 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له کاتێکا تازه حکوومه‌تی شا رووخابوو و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی ئاخوندی له ئێران هاتبووه سه‌رکار، له بڕیارێکی دژی مرۆڤایه‌تیدا، خومه‌ینی ڕێبه‌ری حکومه‌تی تازه، بڕیاری جیهادی دژ به گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌رکرد. بڕیاری جیهادی خومه‌ینی دژ به گه‌له‌که‌مان، هێنده‌ی تر هێزه‌کانی رێژیمی بۆ وێران کردنی وڵات و کوشتنی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان دڕتر کرد. هێزه‌کانی رێژیم به‌بێ ده‌سپاراستن له هیچ جینایه‌تێک، هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر کوردستان و به هه‌زران که‌س له خه‌ڵکی کوردستانیان شه‌هید و به هه‌زارانیان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌کان کرد و ئێعدامی ده‌سته‌جه‌معیان وه‌ڕێخست. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی شانازیی گه‌له‌که‌مان بوو له‌و کاته‌دا، ئه‌وه‌بوو که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو هێزه خۆیان ته‌یار کردبوو و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هێرشیان ده‌هێنایه سه‌ر خاکه‌که‌مان و ده‌ستیان له هیچ جینایه‌تێک نه‌ئه‌پاراست، ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به یه‌ک ده‌نگ و له هه‌ڵوێستێکی مێژوویی‌دا، به‌گژ داگیرکه‌راندا چوونه‌وه و شکستیان پێهێنان و بۆ ماوه‌ی 3 مانگ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌ژێر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌دا بوو. ئه‌و به‌رگری و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه بۆ هه‌میشه له لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی خه‌باتی گه‌لی کورددا ئه‌مێنێته‌وه. سپای رزگاریی کوردستان که له‌و کاته‌دا هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی بۆ پاراستنی کورد و کوردستان رێکخستبوو، له‌م هه‌ڵوێسته مێژووییه‌ی گه‌له‌که‌مان دا، هاوکات و هاوشان له‌گه‌ڵ پیشمه‌رگه‌ی حیزبه‌کانی تری کوردستان، به‌شداری چالاکانه‌ی له گورزوه‌شاندن له هێزه داگیرکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئاخوندی کرد و له‌م رێگایه‌شدا سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید بوون. ئه‌مڕۆ له 29 هه‌مین ساڵی ئه‌و ڕووداوه مێژووییه‌دا سپای رزگاریی کوردستان، پا له‌سه‌ر یه‌کڕیزی و هاوخه‌باتیی نێوان هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دائه‌گرێ و خۆشی بۆ تێهه‌لچوونه‌وه‌ی خه‌باتی توندوتۆڵ و ژیانه‌وه‌ی شانازییه‌کانی ڕابردووی ئاماده ئه‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها به‌مجۆره پشتیوانی خۆی له بانگه‌وازی چالاکانی مه‌ده‌نی له ناوخۆی وڵات بۆ کۆده‌نگی له‌سه‌ر رۆژی 28 گه‌لاوێژ، رائه‌گه‌ێنێ.
کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای زرگاریی کوردستان 28 گه‌لاوێژی 1387 18 ئاگۆستی 2008 www.spayrzgari.blogfa.com sr.kurdistan@gmail.com 07507825750 009647507825750
|