ئیڤۆ
مۆرالیس(سەرۆکحکومەتی پۆلیڤیا):
من کۆمونیستم،
مارکسی لینینی و سۆسیالیستم.
ئا:
سهلام عهبدوڵا
دوێنێ لە شاری(کومانا)ی فەنزەویلا
کۆبوونەوەی لوتکەی وەڵاتانی ئەمریکای لاتین(نیکاراگوا، دۆمینیمان،
هۆندارۆس، کوبا و فەنزەویلا، پاراگوای و ئیکوادۆر)
کەبەناوی(ALBA)نێوبانگی دەرکردووە، دەستیپێکرد.
بانگەوازی سەرەکی ئەو تروپکە بریتی بوو لە خەبات دژ بە سیستێمی
سەرمایەداری و قەیرانەکەی.
لە نووسراوەکەیاندا هاتووە: سەرمایەداری مرۆڤایەتی و پلانێت لەناودەبات.
لەم کۆبوونەیەوە ئیڤۆ مۆرالیس(سەرۆکحکومەتی پۆلیڤیا)، وتی: من مارکسی
لینینیم، شیوعی و سۆسیالیستم)و داوای لە رێکخراوی دەوڵەتانی
ئەمریکا(OAS)ی کرد(فەرموون ئێمەش وەک کوبا رێ لە بەشداربوونمان بکەن لە
کۆبوونەوەکان).
ئەم هەڵویستە بەبۆنەی دەربڕینی سۆلیدارێت لەگەل کوبا دەرخست، چونکە
ئەیالاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە1962بڕیاری ئابلۆقەدانی کوبای دا.
هۆی ئەو ئابلۆقەیە ئەمە بوو: کوبا وەڵاتێکی مارکسی لینینی و کۆمونیستە.
شافیزی لە دوا وتاری کۆتاییپێهاتنی کۆنگرەکەیان، وتی: دەڵێن کوبا
وەڵاتێکی دیموکراتی نییە. من هیچ گومانێکم نییە لەوەی کە دیموکراسی لە
کوبا باڵادەسترە لە ئەمریکا.
لەم کۆنگرەیە، هەردوو دوورگەی(ڤینسێنت و گرینادیەن) بوون بە ئەندام لە
دەوڵەتانی(ئەڵتەرناتیڤی قۆلیڤاری بۆ گەلانی ئەمریکاکەمان--ALBA)،
هەروایش بڕیاریاندا دراوی تایبەت بەخۆیان بەناوی(Sucre) بەکاریهێنن و
هەنگاوی عەمەلی لەم بوارە لەلایەن پسپۆڕەکانەوە نراوە.
هەینی،
18/4/2009
|