٧\٥\٢٠٢٠
دوو بابەت سەبارەت
بە پەنابەران.
رێکخراوی نەتەوە
یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە تورکیا
لە کەمتەرخەمیکردنی داواکارییەکانی پەنابەران بەردەوامە.
هیوا خدر بە ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"یەکێک لە کێشەو
گرفتەکانی پەنابەرانی عێراقی لە تورکیادا کەمتەرخەمی ڕێکخراوی
نەتەوەیەکگرتووەکانە بۆکاروباری پەنابەران کە چاوپێکەوتن لەگەڵ
پەنابەران ناکرێت یان کەیسەکانیان پەسەند ناکرێت ئەو پەنابەرانە ماوەی
چەند ساڵێکە لە تورکیادا چاوەڕێن کە ناوەندیترین ماوە (٥) ساڵە هەر
زۆری ئەم چاوەڕوانیەش کارەساتی گەورەی لە نێو خێزانە پەنابەرەکاندا
لێکەوتۆتەوە بەسەدان خێزان لێک جیابونەتەوە و بە دەیان کەسیش لە بێ
ئومیدی تورکیایان جیهێنشتوە یان لە چاوەڕوانیەدا گیانیان
لەدەستداوە..".
هەروا گوتی "فیدراسیۆن بۆ بەدواداچونی کێشەکانی پەنابەران و هۆکاری
چاوپێکەوتن نەکردن لەگەڵ پەنابەرانی عێراقی یاخود پەسەندنەکردنی
کەیسەکانیان چەند جارێک پەیوەندی بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ
کاروباری پەنابەران کردوە لە شاری ئەنقەرە بەڵام ئەوان هیچ وەڵامێکیان
نەداوەتەوە ئەوەیان راگەیاندوە :هەر کەیسێک لە دوای ڕێکەوتی ١٠/٩/٢٠١٨
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا بەپەسەندکراوی بۆ ئێمە
هاتبێت و شایستەی ووڵاتی سێیەم بووبێت ئێمە کارمان بۆ کردووەو ڕەوانەی
ووڵاتی سێیەمان کردووە تائێستاش لەسەر هەمان بەرنامەمان بەردەوامین..".
شایەنی باسە داتای ژمارەی دوو ساڵی ڕابردووی پەنابەرانی عێراقی لەلایەن
ڕێکخراوی UNHCR بەپێی ئەو داتا فەرمیە لەماوەی دووساڵی ڕابردوودا
کەمترین کەیسی پەنابەرانی عێراقی پەسەندکراوە کە لە ماوەی دەساڵی
ڕابردوودا بەم شێوەیە نەبووە.
لە ساڵی ٢٠١٨ ( ٦٨،١١٧) شەست و هەشت هەزارو سەدوو حەڤدە پەنابەری
عێراقی خۆیان ڕادەستی ڕێکخراوی UNHCR کردووە لەتورکیا لەو ژمارەیەو لە
هەمان ساڵدا تەنها کەیسی ( ٣٠٠ ) سێ سەد پەنابەر پەسەندکراوە کە دەگاتە
لە ٠،٤٤٪ . کە لە هەمان ساڵدا ڕێکخراوی UNHCR کەیسی (٨٩٧٩ ) هەشت
هەزارو نۆسەدوو حەفتاو نۆ پەنابەری پەسەند کردووە کە لەئاست ئەو
ژمارەیەدا ژمارەی پەنابەرانی عێراقی لە( ٣٪ ) کەیسەکانیان پەسەند
کراوە، لە هەمان ساڵدا کەیسی ( ٨٠٩٦ ) پەنابەری سوری پەسەند کراوە کە
دەگاتە لە( ٩٠٪ ) زیاتر لە پەنابەرانی عێراقی.
هەروەها لە داتایەکی تردا لە ساڵی ٢٠١٩دالەو ساڵدا ( ١٥،٥٣٢ ) پانزە
هەزارو پێنچ سەدوو سی دوو پەنابەری عێراقی تر خۆیان ڕادەستی هەمان
ڕێکخراو کردووە لە تورکیادا لە هەمان ساڵیشدا ڕێکخراوی UNHCR تەنها
کەیسی ( ٧٣٢ ) حەوت سەدوو سی دوو پەنابەری عێراقی پەسەندکردووە کە
دەگاتە لە ( ٤٪) کۆی گشتی لەو پەنابەرانەی لەوساڵدا هاتوون کە لە هەمان
ساڵدا هەمان ڕێکخراو لەتورکیا کەیسی ( ١٠،٥٥٨ ) دە هەزارو پێنچ سەدو
پەنجاو هەشت پەنابەری پەسەند کردووە کە ڕێژەی پەسەندبوونی کەیسی
پەنابەرانی عێراقی لەو ژمارەیە دەکاتە لە ( ٩٪ ) وە لە هەمان ساڵدا
تەنها پەسەندبوونی کەیسی پەنابەرانی سوری ( ٨٢٧٤ ) هەشت هەزارو
دووسەدوو حەفتاو چوار پەنابەربووە کە لە ئاست پەسەندبوونی پەنابەرانی
عێراقی بە جیاوازی لە ٧٨٪ ئەمەش بۆتە بێ ئومێدی و نیگەرانی لەلایەن
پەنابەرانی عێراقیەوە، بۆ ئەم سالیش واتا ساڵی ٢٠٢٠ تا ئێستا کەیسی (
٢٧٠ ) دووسەدوو حەفتا پەنابەری عێراقی پەسەند بوو واتا گەیشتونەتە
ووڵاتی سێیەم.
هەر بۆ ئەم مەبەستە فیدراسیۆن لە بەدواداچونێکی مەیدانی لە ناو
پەنابەرانی عێراقیدا وە گفتوگۆکردن لەگەڵ بەشێک لەپەنابەراندابەشێکی
زۆری پەنابەران پێیان وایە هۆکاری پشتگوێخستنی کەیسەکانیان لەلایەن
بەڕێوەبەرایەتی کۆچ وکۆچبەرانی تورکیاو ڕێکخراوی UNHCR کەیسی ( داعش )ە
کە ئەوان پێیان وایە مەترسی لەسەر ژیانمان نەماوەو داعشیش کۆتایی
هاتووە.
بەڵام ئەو پەنابەرانە دەڵێن داعش هێشتا بوونی ماوەو دەسەڵاتداران و
حکومەتی عێراقیش بە هیچ جۆرێک جێگای متمانە نیەو ناتوانین بگەڕێینەوە
بۆ عێراق و جارێکی تر ژیانی خۆمان و خێزانەکانمان بخەینەوە مەترسی
لەگەڵ ئەوەشدا لێرە ژیانمان زۆر سەختەو خراوینتە ژێر یاسایەکی قورسەوە
کە نە کارکردنمان ئاسانە نە هاتووچۆمان سەڕەڕای ئەوەش تا ئێستا
پاپەندین بەگشت یاساو ئەو ڕێنمایە توندەی بۆمان دیاریکراوە بەڵام داوا
لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا دەکەین چاوپێکەوتنمان
لەگەڵ ئەبجامبدەن و کەیسەکانمان پەسەند بکەن و ڕێکخراوی
نەتەوەیەکگرتووەکانیش بە هەمان شێوە ئاسانکاریمان بۆ بکەن و لەم
چاوەڕوانیە و ژیانە سەخت و پڕ مەینەتیە ڕزگارمان بکەن.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
٣\٥\٢٠٢٠
- تورکیا - ئەنکەرە
------------------------------------------------------------------------------------------
فیدارسیون ئاماری ١٠ ساڵی
داوای پەنابەرە عێراقییەکان بڵاودەکاتەوە.
ئامادەکردنی: ھیوا خدر
ئاماری ١٠ ساڵی ئەو پەنابەرە عێراقیانەی
خۆیان ناونوسکردوە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری
پەنابەران .
بەھۆی جەنگ و نا ئارامی و ململانێی سیاسی و ئابوری و ئاینی و
مەزھەبیەوە لە تەنھا ( دوو چرکەدا ) مرۆڤێک لە جیھاندا ئاوارەو
دەربەدەرو پەناھندە دەبێت ووڵاتی عێراقیش یەکێکە لەو وولاتە دیاریانەی
زۆرترن جەنگ ونائارامی و ململانێی سیاسی و مەزھەبی تێدا ڕوویداوە ھەتا
ئێستاش بەردەوامە.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بۆ کارو باری
پەنابەران(٧٠،٨٠٠،٠٠٠)UNHCRحەفتا ملیۆن و ھەشت سەد ھەزار کەس لە
جیھاندا لە ماڵ و حاڵی خۆیان ھەڵکەنراون وئاوارەبوون وە ( ٢٥،٩٠٠،٠٠٠ )
بیست و پێنچ ملیۆن و نۆسەد ھەزار کەسیش بە فەرمی وەک پەنابەر
ناسێندراون کە زیاتر لە نیوەیان کەسانی خوار تەمەنی ( ١٨ )ساڵن وە بە
ملیۆنەھا کەسیش بێ بەڵگە ناومەو ڕەگەزنامەن.
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR لە ( ١٣٤ )
ووڵات بنکەو بارەگای ھەیە ڕۆژانە پێشوازی لەو کەسانە دەکات کە بەھۆی (
جەنگ ، ململانێی سیاسی ، ململانێی ئاینی ، نەبوونی ئازادی ، کێشە
کۆمەڵایەتیەکان ) چەندین کێشەی تر کە ژیانیان دەکەوێتە مەترسیەوە و
داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن.
ھەروەک خۆیان ئاماژەیان پێکردوە بەپێی ئاماری ( ١٠ )ساڵی کارکردنی ئەم
ڕێکخراوە پێشوازی لە دەیان ملیۆن پەنابەر کردووە ھاوکاری زۆری
پەنابەرانیشی کردووە ھەرچەندە زۆر کات بەپێی پێویست نەبوە.بەڵام
لەماوەی ئەم ( ١٠ ) ساڵە لەکۆی زیاتر لە ( ٢٥،٠٠٠،٠٠٠ ) بیست و پێنچ
ملیۆن پەنابەر تەنھا چاوپێکەوتنی لەگەڵ ( ١،٢١٢،٦٨ ) یەک ملیۆن و
دووسەدو دوانزە ھەزارو شەست و ھەشت پەنابەر کردووە لە کۆی ( ١٣٤ )
ووڵات کە پەنابەرانی تێدا نیشتە جێن.
لەو ژمارەیەش ( ٢٧٠،٠٠٨ ) دووسەدوو حەفتا ھەزارو ھەشت پەنابەر
چاوپێکەوتنەکانیان یان کەیسەکانیان لەلایەن ئەم ڕێکخراوەوە پەسەند
نەکراوە واتا ( رفچ )کراون.وە ( ٧٥١،٢٦٠ ) حەوت سەدوو پەنجاو یەک
ھەزارو دووسەدوو شەست پەنابەریش چاوپێکەوتنەکانیان پەسەند کراوە واتا
کەیسەکانیان ( قبول ) بووە گەیشتونەتە ووڵاتی سێیەم.
خەڵکی عێراقیش بە ھەموو پیکھاتەکانیەوە مێژوویەکی دوورو درێژی بەھۆ
جەنگونائارامی وململانی سیاسیەوە لەگەڵ دەربەدەری و ئاوارەی بەرەو
ڕووبوون وەریژەی پەنابەریان ھەیە کە بەپێی ڕاپۆرتێکی نێو دەوڵەتی (
٥،٠٠٠،٠٠٠ ) پێنچ ملیۆن عێراقی پەناھندە بووە وە نزیکی(٣،٠٠٠،٠٠٠)سێ
ملیۆنیش لەناوخۆی عێراق ئاوارەبووە بەھۆی ئەو ھۆکارانەی لەسەرەتاوە
ئاماژەمان پێدان.
سەبارەت بە داتاو ئاماری پەنابەرانی عێراقیش لە ڕێکخراوی
نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لەماوەی تەنھا( ١٠ )ساڵدا
چاوپێکەوتن تەنھا لەگەڵ ( ١١٥،٤٧٥ ) سەدوو پانزە ھەزارو چوارسەدوو
حەفتاوپێنچ پەنابەری عێراقی کراوە لە کۆی ( ١٣٤ )سەدوو سی و چوار ووڵات
کە پەنابەرانی عێراقی لە بەشێک لەوو ووڵاتانەدا نیشتەجێن و چاوەڕوانی
ئەم ڕێکخراوەن بیانگەیەنێتە ووڵاتی سێیەم وە ( ٢٩،٩١٧ ) بیست و نۆ
ھەزارو نۆسەدوو حەڤدە پەنابەریش چاوپێکەتنەکانیان شکستی ھێناوە واتا
کەیسەکانیان(رفچ ) کراوە وە ( ٨٥،٥٥٨ ) ھەشتاو پێنچ ھەزارو پێنچ سەدوو
پەنجاو ھەشت پەنابەریش چاوپێکەوتنەکانیان پەسەند کراوەو واتا
کەیسەکانیان ( قبوڵ)کراوەو ڕەوانەی ووڵاتی سێیەم کراون.
شایەنی باسە زۆرترین ڕێژەی پەنابەرانی عێراقی سەر بەم ڕێکخراوە لە
ووڵاتی تورکیان کە بەپێی ئاماری بەردەستی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا تەنھا لە ماوەی ( ٤ ) ساڵدا واتا لە ساڵانی (
٢٠١٥ ، ٢٠١٦ ، ٢٠١٨ ، ٢٠١٩ ) ( ١٥٧،٣٣٤)سەدوو پەنجاو حەوت ھەزارو سێ
سەدوو سی و چوار پەنابەر تەنھا لە تورکیا داوای مافی پەنابەرێتی
نێودەوڵەتیان کردووە بەپێی ئامارە فەرمیەکانی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیاش
لەماوەی دەساڵدا جگە لە ساڵی ٢٠١٩ پەنابەرانی عێراقی لە پلەی
یەکەمدابوون بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی لەتورکیادا .
بەڵام لەماوەی ( ١٠ )ساڵدا تەنھا چاوپێکەوتن لەگەڵ ( ٤٦،٣٨٦ )چل و شەش
ھەزارو سێ سەدوو ھەشتاو شەش پەنابەر کراوە کە ( ١٤،٩٧٣ ) چاوپێکەوتنیان
پەسەند نەکراوە واتا کەیسەکانیان ( رفچ ) بوە وە ( ٣١،٤١٣ ) سی و یەک
ھەزارو چوار سەدوو سیانزە چاوپێکەوتنیش پەسەندکراوە واتا
کەیسەکانیان(قبوڵ )بوەو ڕەوانەی ووڵاتی سێیەم کراون.
فیدراسیۆنی سەراسەرای
پەنابەرانی عێراقی


|