په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٢\٢٠٢١

دوو بابەت سەربارەت بە لێشاوی پەنابەران بۆ ئەوروپا و چارەنووسیان لە نێو دەریایەکان.
 


لە ماوەی رۆژێکدا بە سەدان پەنابەر لە رێگەی دەریاوە هەوڵی گەیشتن بە ئەوروپا دەدەن.

هیوا خدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "بەهۆی جەنگ و نائارامی ئەمنیەوە لە ووڵاتی (لیبیا)دا لە ماوەی تەنها (٢٤) کاتژمیردا (١٠٠٠) هەزار پەنابەر لەڕیگای کەناراوەکانی لیبیاوە هەوڵی گەیشتن بە وولاتانی ئەوروپا دەدەن بەڵام لەلایەن دەسەلاتدارانی لیبیاوە (٨٠٠) هەشت سەد لەو پەنابەرانە دەستگیر دەکرێن و دەگەڕیندرینەوە بۆ لیبیا".

هەروەها ئەوەشی گوت "لە هەمان کاتیشدا (٤٠ ) چوار سەد پەنابەری تر لە سنووری دەریایی لیبیادا رزگارکران دوای ئەوەی تووشی کێشە و گرفت بوونەوە ل ەدەریادا".
 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------

 


گرتن و رزگارکردنی پەنابەران لە تورکیا.

چانکاڵێ:
ڕێکەوتی ٤/٢/٢٠٢١ لە ناوچەی گوێیك چادا سەر بەشاری چانکاڵی (٦٥) پەنابەر لەبەلەمێکدا ڕووبەڕووی ژێر ئاوکەوتن دەبنەوە دوای ئەوەی بزوینەری کارپێکەری بەلەمەکەیان لەکاردەکەوێت راستەوخۆ پەیوەندی بە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە دەکەن و سەرجەمیان رزگاردەکرێن. هەر لەشاری چانکاڵێ وە لەناوچەی ئایڤاچەک لە رێکەوتی ٢٩/١/٢٠٢١ (٩) نۆ پەنابەر لە بەلەمێکی چوپدا رزگار کران کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانەوە ناچار کرابوون بگەرینەوە بۆ سنوری دەریایی تورکیا.
ئەزمیر:
ڕیکەوتی ٤/٢/٢٠٢١ لەناوچەی دیکلیلی سەر بەشاری ئەزمیر (١٩) پەنابەر لە بەلەمێکی چوپدا رزگارکران کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانەوە ناچار کرابوون بگەرینەوە بۆ سنوری دەریایی تورکیا. هەر لەشاری ئەزمیر لە دوورگەیەکی ناوچەی چەشمێ لەڕێکەوتی ٣١/١/٢٠٢١ (٣) سێ پەنابەر لە ریگایی هەلی کۆپتەرێکەوە ڕزگارکران.
بالیکسیر:
ڕێکەوتی ٤/٢/٢٠٢١ لەناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالیکسیر (٣٨) سی و هەشت پەنابەر رزگارکران کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانەوە ناچار کرابوون بگەرینەوە بۆ سنوری دەریایی تورکیا.

 

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک