په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\١\٢٠٢١

دوو بابەت سەبارەت بە

''ناردنەوەی پەنابەران بۆ تورکیا'' و ''یاسای نوێی پەنابەریی لە بەریتانیا''.

 

 

یۆنان داوای ناردنەوەی سەدان پەنابەر دەکاتەوە بۆ تورکیا.

هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "یۆنان داوایەکی پێشکەش بە کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا کردووە سەبارەت بە ناردنەوەی ( ١٤٥٠ ) هەزارو چوارسەدوو پەنجا پەنابەر بۆ تورکیا کە مافی پەنابەری یان بەیەکجاری ڕەتکراوەتەوە، ئەمەش لە سەر بنەمای ڕێکەوتنی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپاو تورکیا کە لە ساڵی ٢٠١٦دا ئیمزاکراوە".

ئەوەشی ووت"زۆربەی ئەو پەنابەرانەی کە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان دراوە لە دوورگەکانی یۆنانن لەوانە ( لیسفوس ، خیوس ، سامۆس ، کوس ...)".

کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپاش لە وەڵامی یۆناندا دەڵێت" ئێمە ڕەچاوی ئەوە دەکەین و دەرکیش بە گرفت و ئاستەنگی و نارەحەتیەکانی یۆنان دەکەین کە بەهۆی لێشاوی پەنابەران وە ڕووبەرووی بۆتەوە"

هەروەها ( نوتیس میتراکیس ) وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان ڕایگەیاند" ووڵاتەکەمان بەردەوام یاسایی پەنابەرێتی بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەری جێ بەجێ دەکات هەرکەسێك مافی پەنابەرێتی بیگرێتەوە پێی دەدەین وە لەهەمان کاتیش دا کار بە یاسای نێودەوڵەتیش دەکەین..".


ئاماژەی بەوەشدا" کە بەپێی یاساو ڕێنمایەکان جیاکاری لە پەنابەرو کۆچبەری ئابووریدا دەکەین بۆ ئەو مەبەستەش بەشی نوێمان کردۆتەوە چونکە ئەم دیاردەیە لەساڵی ٢٠٢٠ زۆر زیادی کردووە"

شایەنی باسە پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران تا دوو مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٠ بەردەوام بوو کە لەو دوو مانگەدا ( ١٣٩ ) سەدوو سی نۆ پەنابەر دیپۆرتی تورکیا کرانەوە بە پێی ڕێکەوتنامەی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپاو تورکیا بەڵام لە ڕێکەوتی ١٥/٣/٢٠٢٠ تورکیا پرۆسەی وەرگرتنەوەی پەنابەرانی لە یۆنان ڕاگرت بەبیانوی تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

هەر لەسەر هەمان بابەت وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان لەدرێژەی لێدوانەکانیدا ووتی" بە پێی ڕێکەوتنی هاوبەشی نێوان یەکێتی ئەوروپاو تورکیا لەدوای ڕێکەوتی ٢٠/٣/٢٠١٦ هەر پەنابەرێك لە تورکیاوە بگاتە یۆنان مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی نایگرێتەوەو ڕادەستی تورکیا دەکرێنەوە".


بۆیە ئێمە وەک یۆنان چاوەڕێی ئەوە لە تورکیا دەکەین پاپەندی ڕێکەوتنەکە بێت و ڕێگری لە پەڕینەوەی پەنابەر بگرێت لەڕێگەی بەلەمەوە لە کەنارئاوە دەریاییەکانیدا هەروەها پەسەندکردن و دەستپێکردنەوەی وەرگرتنەوەی پەنابەران.

 

 

 

----------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


بەریتانیا بە یاسای نوێی پەنابەریی بەرخورد لەگەڵ پەنابەراندا دەکا.

هیوا خدر بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی راگەیاند " حکومەتی بەڕیتانیا ڕایگەیاند وە ردبینی و هەڵسەنگاندن لە کەیسی یەك بەیەکی پەنابەرانی تازە هاتوو دەکەین ئەگەر مافی مانەوە نەیانگریتەوە رەوانەیان دەکەینەوە..".


هەروەها ( کریس فیلپ )ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاند" گۆڕانکاری لە یاسایی پەنابەرێتی دەکەین دەرکەوت هەر پەنابەرێك لە ڕیگای وڵاتێکی ئارامەوە گەیشتبێتە بەریتانیا دەگەڕیندرێتەوە..".

لە ڕێکەوتی ٩/١٠/١/٢٠٢٠ زیاتر لە ( ١٥٠ ) سەد و پەنجا پەنابەر لە فەڕەنساوە پەریونەتەوە بۆ بەڕیتانیا لە ڕێگای دەریاوە.


بەرپرسانی دەریایی بەریتانیاش ڕایگەیاند لەو ژمارەیە زیاتر لە ( ٣٠ ) سی پەنابەر ڕووبەڕووی رووداو بونەتەوەو ڕزگارمانکردوون، لەهەمان ڕیکەوتیش بەرپرسانی ئەمنی فەڕەنساش ڕایگەیاند ( ٣٣ ) پەنابەریان لەکاتی پەڕینەوەیان بۆ بەڕیتانیا دەستگیر کردوەو وە ( ٩ ) نۆ پەنابەریشیان لەدەریادا رزگارکردوەو دوای ئەوەی توشی رووداو ببوون.


شایەنی باسە لە ساڵی ٢٠٢٠دا نزیکی ( ١٠،٠٠٠ ) دە هەزار پەنابەر لە فەڕەنساوە هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ بەڕیتانیا داوە لەو ڕیژەیەش ( ٩٥٠٠ ) نۆ هەزار و پێنچ سەد پەنابەر گەیشتونەتە بەڕیتانیا کە ئەمەش چوار جار زیاترە لە ئاست ساڵی ٢٠١٩دا.


بەرپرسانی دەریایی فەرەنساش ڕایانگەیاند لە کاتی پەڕینەوەی ئەو پەنابەرانەدا ( ٨٦٨ ) هەشت سەدوو شەست و هەشت ڕووداو روویداوە لە ئاکامی ئەو رووداوانەش دا ( ٦ ) شەش پەنابەر ژیانیان لەدەستداوەو ( ٣ ) سێ پەنابەریش تا ئێستا بێ سەرو شوێنن.

 

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک