په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\۴\٢٠١٠

دووبارەبوونەوەى یادەوەرییەکى خەمناک.


شاخەوان برایم عەبدوڵا


بەهۆى چڕى و تێکئاڵانى درەختەکانى نێو گوندەکە، چەند خانووێکى کەم دەکەوێتە بەرچاو. جگە لە دەنگى سەگ و شۆڕبوونەوەى ئاوى جۆگەڵەکان، هیچ شتێکى دیکە نابیسترێت.


جارجارە لە نێو بۆشایی پەنجەى درەختەکاندا، یەکێک بەخۆى و فانۆسێکەوە دەردەکەوێت و دواى چەند چرکەیەک ئیدى بزر دەبێت.
بەفر، نەرم نەرم دەبارێت، گەڵاى درەخت و هەورەبان و خانووى هەندێ لە ماڵەکان دادەپۆشێت.


خورشید بەنێو بەفرەکاندا هەنگاو دەهاوێت، جارجارەش ئاوڕێکى دواوەى خۆى دەداتەوەو دەستى لە گیرفانەکانى دەردەهێنێت، کلۆ بەفرەکانى سەرقژى و رووخسارى دەتەکێنێت و رێگاکە دەگرێتەوەبەر. کەسێک لە دوور ئەوەوە، بە فانۆسێکەوە بەرەو رووى دێت. هەست بە ترس و نیگەرانى دەکات..دواتر خۆى لە ژێر درەختێک حەشار دەدات. فانۆسەکە هێدى هێدى نزیکى دەبێتەوە.. بەدوورى یەک هەنگاو لە بەردەمى خورشیددا فانۆسەکەى لێ دەکوژێتەوە، خورشیدیش زیاتر دەچێتە نێو ترسەوە.


هەندێ تەماشاى دەکات.. ئینجا دەزانێت کە قادرى پاسەوانى قوتابخانەى گوندەکەیە.
قادرى پاسەوان دووبارە فانۆسەکە دادەگیرسێنێتەوەو دەڕوات..
خورشید بەنهێنى تەماشاى دەکات، تا لە نێو بۆشایی درەختەکان بزر دەبێت، دواتر ئەویش دەڕوات. بەهۆى بارینى بەفرەوە، نێو کۆڵانە دارینەکە سپى دەچێتەوە. چەند کەسێک بە ئاراستەى ئەو رووبەڕووى دێن و نزیکى دەبنەوە.
ئەویش بەهەمان شێوەى جارى پێشوو، خۆى لەژێر درەختەکان حەشار دەدات.


دواتر لەبەردەم خورشید دەوەستن.. سێ کەس بوون لە خەڵکى گوندەکەو گوێدرێژێکیان پێ بوو.
هەندێ بەچرپەوە لەگەڵ یەکتریدا قسەدەکەن، دواتر گوێدرێژەکە بەرەو ژێر درەختەکان پاڵپێوەدەنێن و بۆماوەیەک خەریکى دەبن.
خورشید هەر چەند دەکات ناتوانێت ئەوێ جێبهێڵێت، چونکە سێ کەسەکە زۆر نزیکى ئەوبوون و هەر جووڵەیەک بکات دەبێتە هۆى ئاشکرابوونى، بۆیە بە ناچارى خۆى حەشار دەدات تا دەڕۆن و دواتر ئەویش بە ئاراستەى ماڵى قادرى پاسەوان دەڕواتەوە.
بەترسەوە.. دەرگا دارینەکە دەکاتەوە، پاشان بەرەو پەنجەرەکە دەچێت.. سەیرى ئەملاو ئەولاى خۆى دەکات، کەس دیار نییە.
پەردەى پەنجەرەکە دانەدراوەتەوە، چەند ژنێک لە نێو ژوورەکەدا بە دیار فانۆسێکەوە خەریکى درووینى جلن. زۆر بە هێواشى.. بەسەرى پەنجەى کونێک لە نایلۆنى پەنجەرەکە دەکات و ئەوکات دەزانێت فاتیمەو خەجیجەن لەگەڵ زولەیخاى ژنى قادرى پاسەوانن.
دەشڵەژێت.. دڵى تەنگ دەبێت.. دواتر لەبەر خۆیەوە دەڵێت: وامدەزانى ئەمشەو زولەیخا بە تەنیا لە ماڵەوە دەبێت و ئیدى بەهەر شێوەیەک بێت دەچمە لاى، پاشان رازى دەکەم و تا بەیانى لەگەڵى دەخەوم و بە ئارەزووى خۆم رادەبوێرم.کەچى خۆ ئەوەتان خەجیجەو فاتیمەشى لەلایە، خۆ ئەوەش لە چانسى منە، ئەگینا ئەم بەڵایانە چیدەکەن لێرە؟
ئاوڕێکى ترى نێو حەوشەکە دەداتەوە.
سەیرى نێو ژوورەکە دەکاتەوە..
زولەیخا لەشوێنەکەى خۆى هەڵدەستێت و جلەکانى لەبەر دەکاتەوە.. جەستەى بەتەواوى رووت دەبێتەوە.. فاتیمە تەماشایەکى زولەیخا دەکات و هەندێ دارى تر دەخاتەوە نێو زۆپاکەوە.


خەجیجەش بە کەمێک پێکەنینەوە دەڵێت:
ئۆى.. زولەیخا جەستەیەکى جوانت هەیە! چەندى بیردەکەمەوە ناتوانم بڕوات پێ بکەم کە دەڵێى قادرى مێردت ئارەزووى جووتبوونى لاوازەو زۆر حەز بە رابواردن ناکات لەگەڵتدا.
من بڕوا بەوە ناکەم ، کاتێک قادر چاوى بەو لەش و لارە سپى و جوانەى تۆ دەکەوێت و ئارەزووى نەجووڵێت.
دواى کەمێک بێدەنگى.. زولەیخا گوتى:
خوشکێ، جاران وانەبوو، هەرکە هەڵێکى بۆ بڕەخسابووایە، کارى خۆى دەکرد. بگرە دەیان جاریش شەوان قوتابخانەى جێدەهێشت و بە خێرایی دەهاتەوەو هەر لەسەر پێیانەوە ئارەزووى خۆى تێدا خاڵى دەکردمەوەو ئیدى دەڕۆیشتەوە.
خۆشکێ،، پیاوان هەروان.. لەسەرەتا، تاماوەیەک دڵیان بەلاى ژنەکانیانەوەیەو دواتر چاو لە ژنانى تر دەبڕن و لەژنەکانى خۆیان بێزار دەبن، خۆ ئەگەر زۆر ناچاریش نەبن مانگى جارێک بەلاى ژنەکانیانەوە ناچن.


فاتیمە تا ئەم لەحزەیە هیچ قسەیەکى لەبارەى گفتوگۆکەیانەوە نەکردبوو. دواتر ئەویش دێتە نێو گفتوگۆکەیان و دەڵێت:
هەندێ جار ژنانیش خەتایان هەیە کە وادەکەن پیاوەکانیان ئارەزووى سەرجێیی لەگەڵ ساردوسڕبێت لەکاتى جووتبووندا.


فاتیمە دەیەوێت قسەیەک بکات، بەڵام زولەیخا ماوەى ناداو ئەمجارەیان دەڵێت:
من بەهەموو شێوەیەک دڵى قادرم رازى کردووە، لە کاتى جووتبووندا هەرچییەکى بوێت، بۆى دەکەم و بەتەواوى تەسلیمى ئارەزووەکانى دەبم.
ئەمجارەیان خەجیجە ئاراستەى قسەکان دەگۆڕێت و دەڵێت:
کراسێکى زۆر جوانە! منیش حەزدەکەم تاقیبکەمەوەو بزانم لەبەر منیش هەروا جوانە؟! یان تەنیا لە زولەیخا دێت. هەر ئەو دەم جلەکانى بەر خۆى دادەکەنێت، جەستەى رووت دەبێتەوە.


کەش و هەواى دەرەوە ساردە. جار جارە "با"یەکى توند ئاراستەى کلۆ بەفرەکان دەگۆڕێت. دەنگى سەگ نێو گوندەکە پڕ دەکات.
خورشید بەردەوام سەیریان دەکات، جەستەى رووتى خەجیجە لەبەر رووناکى فانۆسەکە دەدرەوشێتەوە.. خۆى خەریک دەکات بەلەبەر کردنى کراسەکەو خورشیدیش بیر لەوە دەکاتەوە کە لێیان بچێتە ژوورەوەو هەرچییەکى لە دەست بێت بیکات.


دەیەوێت بچێتە ژوورەوە.. بەڵام ئەمجارەیان لەبەر خۆیەوە بیردەکاتەوەو دەڵێت:
خۆ ئەگەر بچمە ژوورەوەش، هیچم بۆ ناکرێت، چونکە بێ ئیجازەى ئەوان خۆم دەکەم بەژووردا، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان سێ کەسن، ئەگەر بیانەوێت باى خۆیان دەستم لێ دەوەشێنن.. نا، نا، ناچمە ژوورەوە تا فاتیمەو خەجیجە دەڕۆن، ئەوکات زولەیخا بەتەنیا دەمێنێتەوەو ئەوسا دەچمە لاى.
لە پڕێکدا دەنگى عەلى شوان و بایزى باخەوان دێتە گوێى خورشیدەوە. بایزى باخەوان بانگى فاتیمە دەکات و عەلى شوانیش بانگى خەجیجە دەکات.
خورشید هەرکە دەنگیان دەبیستێت، ئیدى دەشڵەژێت و زۆر بە خێرایی پەنجەرەکە جێدەهێڵێت، ئینجا بەرەو کۆڵان هەڵدێت.
لە دوورەوە سەیرى ماڵى قادرى پاسەوان دەکاتەوە، کەس دیار نییە و گوێى لە هیچ دەنگێکى تر نابێت. ماوەیەک دەوەستێت.. دواتر دەگەڕێتەوە.
کاتێ دەگاتەوە لاى پەنجەرەکە، کەس لە ژوورەکەدا نەماوە. پاشان بەنائومێدییەوە بەشوێنەکەى خۆیدا بەرەو ماڵەوە رێگا دەگرێتەبەر.


بەیانییەکەى خورشید و ئەسمەرى خوشکى بەتەنیا لە ماڵ دەبن، ئەویش بەهۆى ئەوەى هەریەکە لە ئەندامانى خێزانەکەیان، وەکو رۆژانى ئاسایی، بەرەو ئیشوکارى تایبەتى خۆیان رۆیشتبوون، خورشیدیش تا ئەم کات ئارەزووەکەى شەوى رابردووى کپ نەببۆوەو بەتەواوى هۆشى لەدەست دابوو.
دەبینێت ئەسمەرى خوشکى لە حەمامەکەدا خەریکى خۆشۆرین دەبێت و بەتەواوى جەستەى رووتە، دواى هەندێ سەیرکردن لە کونێکى بچووکى دەرگا دارینەکەوە، دواتر ئەمە بەهەڵ دەزانێت و ئیدى لێى دەچێتە نێو حەمام و بەزۆر دەستدرێژى دەکاتە سەرى.
دواى ئەوەى کە باوکى ئەسمەر هەست دەکات کە ئەسمەر بارى دەروونى ئاسایی نییەو بەشێوەیەکى دیاریش سکى بەرز دەبێتەوە، دواتر دەزانێت کە کچێنى لە دەست داوەو سکى پڕکراوە.


ئەشکەنجەیەکى زۆرى دەدەن، تا ناوى ئەو کەسەیان پێ بڵێ کە سکى پڕ کردووە. بەڵام ئەسمەر بەهیچ شێوەیەک ئەو نهێنییە نادرکێنێت و پێیان ناڵێت کە ئەو سکەى هەیەتى لە خورشیدى برایەتى.
پاشان بەم هۆیەوە لە نیوەشەوێکى باراناویدا، لە دوورى گوندەکە خورشید و باوکى دیکوژن و هەر پارچەیەکیش لە تەرمەکەى لە چەندین شوێنى دوور لە یەکترى دەخەنە ژێر گڵەوە.


ساڵانێکى زۆر تێپەڕ بوون بەسەر کوژرانى ئەسمەردا، لە نیوەشەوێکى باراناویداو لەپڕێکدا خورشید ئەو رۆژەى دێتەوە یاد کە لەنێو حەمامەکەدا بەزۆر ئەسمەرى خوشکى دەکاتە ژن و سکى پڕ دەکات.
هەندێ بەنێو حەوشەکەداو لە ژێر رێژنەى باران خەریکى پیاسەو بیرکردنەوە لە رابردووى خۆى دەبێت. دواتر دەچێتە ژوورەوە.. دڵى تەنگ دەبێت. هەرچەندى دەیەوێت خۆى بەشتێکەوە سەرقاڵ بکات تا خۆى لەو بیرکردنەوە رزگار بکات، بەڵام ناتوانێت. بە نێو ژوورەکەدا پیاسەدەکات و جارجارە پەردەکە لادەدات و بەشڵەژانەوە سەیرى نێو حەوشەکە دەکات.


دەنگى باران و سەگ دەبیستێت.. زیاتر دەچێتە نێو خەیاڵەوە. ئەو شەوەى دەکەوێتەوە بیر کە لەنێو کونى پەنجەرە تەماشاى جەستەى رووتى زولەیخاى ژنى قادرى پاسەوان و خەجیجە دەکات و هەر بەم هۆیەوە بۆ بەیانییەکەى ئارەزووى شەوى بەئەسمەر دادەمرکێنێتەوە.


بێدەنگ.. هێواش هێواش.. بەپەیژەکەدا سەردەکەوێتە نهۆمەکەى سەرەوە. بەرەو لاى ژوورى سۆرانى کوڕى هەنگاو دەهاوێت. لە نێو درزى پەردەى پەنجەرەکەوە تەماشاى نێو ژوورەکە دەکات.
سۆران نابینێت.. دەشڵەژێت، دواتر دەچێتە ژوورەوە. هەندێ وێنەى ژنى رووت لەسەر جێگاکەى سۆران پەرت و بڵاوبوونەتەوە.
یەکێک لە وێنەکان هەڵدەگرێت، بەوردى تەماشایەکى دەکات. ژنێکى رووتەو لە نێو حەمامدا سەرقاڵى خۆشۆرینە. وێنەکە لە شوێنمى خۆی دادەنێتەوەو دواتر وێنەیەکى دیکە هەڵدەگرێتەوە. هەندێ سەیرى دەکات. وێنەى ئەڤینى کچییەتى و لەگەڵ سۆرانى کوڕیدا دەستییان لە ملى یەکترى کردووەو زەردەخەنەیەکیش لەسەر لێویاندایە.


پاشان وێنەکان یەک یەک دەدڕێنێت و دەست دەخاتە ژێر پێخەفەکەى سۆران. هێشتا گەرم بوو، بەوەدا هەست دەکات کە تازە لەژێرییەوە دەرچووە. هەندێ چاوەڕێ دەکات تا سۆران بێتەوە. بەڵام نەگەڕایەوە. بۆیە دواتر هەر بەو بێدەنگى و هێواشیەى جارانى ئەمجارەیان بەرەو لاى ژوورەکەى ئەڤینى کچى هەنگاو دەهاوێت. بەهەمان شێوە لە درزى پەردەکەوە تەماشاى نێو ژوورەکەى دەکات. کاتێ دەبینێت سۆران جلى لەبەردا نییەو ئەڤینیش خەریکى داکەندنى جلەکانییەتى، دەشڵەژێت و ئاو بەچاوەکانیدا دێتە خوارەوە، دواتر دەمیان دەخەنە نێو دەمى یەکتر و دەچنە نێو پێخەفەکەوە.

 


Shaxewan_braim@yahoo.com