١٦\١\٢٠١١
دووباره هاوار له ده‌ستی جه‌هاله‌ت و
نه‌فامی هه‌ندێک له به‌ناو پیاوه ئاینیه‌کانمان!!!

عه‌باس رۆسته‌م
ماوه‌یه‌که هه‌ندێک
له مه‌لاو وتار خوێنه‌کانی مزگه‌وته‌کانی کوردستان و هه‌ندێک له
زانایانی ئیسلامی و له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی که له ته‌ڕ ئه‌خۆن و له
وشک ئه‌نون به وانه‌وه که عیلمانی و نیمچه عیلمانی و
ئه‌وانه‌شه‌وه که له ژێر په‌رده‌ی ئیسلامدا بوونه‌ته
سووری
به‌ر له‌شکری ئیمامی ئاخر زه‌مان، ده‌ستیانداوه‌ته هه‌ڕه‌شه‌و
تۆقاندنی رۆشنبیران ، له‌نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندو مێژوونوس و
رۆژنامه‌وانه‌کان به نیازی ئه‌وه‌ی بیانخزێننه کونجی قه‌ناعه‌ته‌وه
و ئه‌وه‌یان لێقه‌ده‌غه بکه‌ن تاو بده‌نه تاوێری ڕه‌خنه و بیگرنه
قه‌ڵای گه‌نده‌ڵیی
و ئه‌و شه‌وه‌زه‌نگه‌ی نیازیانه باڵی ناقۆڵای به‌سه‌ر ته‌واوی
وڵاته‌که‌ماندا بکێشێت ، به بیانووی
ئه‌وه‌ی ناکرێ و نابێ هێڵه سووره‌کان
ببه‌زێنرێن و پیرۆزییه‌کان
بژاکێنرێن و سووکایه‌تیان
پێبکرێت .
ئه‌مانه وه‌ک بڵێیت وه‌کاله‌تیان له خودا‌و پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه
بۆ هاتوه که ببنه به‌رگریکه‌ر له‌خوداوه‌ندو نێردراوه‌که‌ی دژی
ئه‌وانه‌ی گوایه سوکایه‌تی به خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ئه‌که‌ن ،وه‌ک
بڵیی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌مان له‌ده‌سته‌ڵاتی خودای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره
نازداره‌که‌ی کاریگه‌رتره له سزادانی ئه‌و که‌سانه که به بۆچونی
ئه‌مانه کافرن و له دین هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه .
هه‌رچه‌نده ئه‌م به‌ندوبالۆره‌یه‌ی به‌زاندنی هێڵه سوورانهو
سووکایه‌تیکردنه
به خوداوه‌ندو پێغه‌مبه‌رو که‌سایه‌تیه پیرۆزه‌کان که له‌م
رۆژانه‌دا به گه‌رمی ته‌پڵیان بۆ لێئه‌درێت ، چه‌کێکی دێرین و
مێژینه‌یه که به‌ده‌ستی کۆنه‌خوازانه‌وه بووه
دژی نوێخوازان و گۆڕانخوازان زۆریش به دڕه‌نده‌ییانه‌و بێبه‌زه‌یی
به‌کارهاتون دژی نه‌یارانی شه‌وه‌زه‌نگی تاریکی فکروکۆنه‌په‌رستی و
گه‌نده‌ڵی ده‌سته‌ڵات ، به کوشتن و هه‌ڵواسین و سوتاندن و قڕکردنی
هه‌ڵگرانی بیری نوێ له‌و رۆژه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌ستیداوه‌ته ئه‌وه‌ی
ئازادانه مێشکی بخاته‌گه‌ڕو له‌کۆتی ڕه‌شی ده‌قه کۆنه
ژه‌نگکردوه‌کان ڕزگاری ببێت ، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌و‌تی ژیانی و
نه‌فره‌تکردنی له کۆن و کۆنه‌خوازان ، به‌ڵام کۆنه خوازان له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا نه‌یانتوانیوه رێگه له‌وه بگرن که‌خوداپه‌رستی جێگه‌ی
بتپه‌رستی بگرێته‌وه و موسا‌و هه‌وادارانی له‌ده‌ست زۆرداری فیرعه‌ون
ده‌ربازببن و عیساش سه‌ره‌ڕای سزادانی به‌و شێوه دڕندانه‌یه‌و
هه‌ڵواسینی جه‌سته‌ی ببێته سومبلی ملیۆنه‌ها که‌س له هه‌وادارانی
له‌م سه‌رو ئه‌و سه‌ری دونیادا ،
محه‌مه‌دی
پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش به‌سه‌ر بتپه‌رستان و بازرگانه سووخۆره‌کانی
قوره‌یشدا سه‌ربکه‌وێت و نوێخوازیش له ئاینی مه‌سیحیدا ، دیارده‌ی
ته‌لارفرۆشی له به‌هه‌شت و دادگاکانی لێکۆڵینه‌وه‌ی قه‌شه
ده‌سته‌ڵاتداره‌کان ڕه‌وانه‌ی مۆزه‌خانه‌کان بکات و ناچار بکرێن ده‌ست
له کاروباری ده‌وڵه‌ت هه‌ڵگرن و بێده‌نگ وه‌ک قازی کوێر له
که‌نیسه‌کانیاندا کڕ که‌ون و سه‌رده‌می کۆیلایه‌تیش ببێته مایه‌ی
شه‌رمه‌زاری بۆ نه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی و پاپای فاتیکان و سه‌رۆک
وشاکانی ئه‌و وڵاتانه‌ی له داهاتی ئه‌و دیارده‌یه سامانیان
که‌ڵه‌که‌کرد داوای لێبوردن له نه‌وه‌ی قوربانیه‌کان بکه‌ن ،که
له‌مه‌یاندا برا عه‌ره‌به ئیسلامه‌کانمان به‌شی شێریان به‌رکه‌وتوه‌و
قافڵه‌ی ئه‌و به‌ندکراوانه‌ی وه‌ک کۆیله له وڵاته داگیرکراوه‌کاندا
به‌ره‌و حجازو رۆژئاوا به‌رێ کراون هیچ له‌وانی دیکه که‌متر نه‌بون
،به‌ڵام نه له‌رابوردو نه ئێستاش هیچ زاناێیه‌کی ئیسلام و هیچ
خه‌لیفه‌و ده‌سته‌ڵاتدارێکی موسڵمان نه‌هاتوه داوای لێبوردن بکات له
نه‌وه‌ی ئه‌و دیلانه‌ی که به ناوی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاینی
ئیسلامه‌وه‌وله شه‌رێکی داگیرکه‌رانه‌دا به دیل گیران و به‌ره‌و
حجازو وڵاتانی رۆژئاوا ره‌وانه‌کران و له بازاری کۆیلایه‌تیدا
هه‌رزانفرۆشکران !!!! .
هه‌ر ئه‌و به‌زاندنه‌ی هێڵه سوورانه‌یه
وایانکردوه که دیارده‌ی تاڵان و ئه‌نفال و به‌کۆیله‌کردنی دیله‌کان
له نێر‌و مێ و گه‌وره‌و بچوکی دانیشتوانی ئه‌و وڵاتانه‌ی له جه‌نگی
ئیسلامه عه‌ره‌به‌کاندا داگیر ئه‌کران و ئه‌فرۆشران له بازاری
کۆیلایه‌تیدا ( باوک به جیا له‌ژن و منداڵی و
،
دایک جیا له فه‌رزه‌نده جگه‌رگۆشه‌کانی و خوشک جیا له برای) و
نێره‌کان ئه‌کرانه کۆیله‌و مێیه‌کان ئه‌کرانه جاریه‌و به‌پێی ئایه‌تی
( وما ملکت إیمانکم ) که له قورئاندا هاتووه
له گه‌ڵیاندا جووت
ئه‌بوون،
ئه‌مرۆش ئه‌و دیارده باوه‌ی که کاتی خۆی به شانازیه‌وه په‌یره‌و
ئه‌کرا له‌لایه‌ن عه‌وامه‌کانی ئیسلام و خه‌لیفه‌و
ئیمامه‌کانیشیانه‌وه په‌سه‌ند کراوبو ، ئێستا بوونه‌ته
مایه‌ی شه‌رمه‌زاریی
بۆ رۆشنبیره ئیسلامی و عه‌ره‌به‌کان .
له مێژووی ئاینی ئیسلامیشداو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ، دیارده‌ی هێلی سور
به‌زاندن و سوکایه‌تیکردن به خودای ئیسلام و به پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان و
پیرۆزیه‌کان و ناوزڕاندنی خودی پێغه‌مبه‌ر سه‌ری هه‌ڵداوه‌و ،گه‌لێکیش
له‌و هێڵی سور به‌زاندن و سوکایه‌تی پێکردنه‌ی به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام
کراون له خودی قورئاندا ئیشاره‌تیان پێدراوه و کاریش گه‌یشتۆته
ئه‌وه‌ی خوداوه‌ندی گه‌وره بۆ پشتگیری پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی دژی نه‌یارانی
بکه‌وێته جنێودان و سووکایه‌تیکردن
به ئه‌بو له‌هه‌ب و ژنه‌که‌ی له ئایه‌تی ( تبت ی‌دا
أبی
لهب وتب ما
أغنی
عنه ماله و ما کسب ، و
أمراته
حمالة
الحطب)
. جگه له‌مه‌ش له چه‌ند ئایه‌تێکی دیکه‌ی قورئاندا و له خودی
وته‌کانی پێغه‌مبه‌ردا باسی ئه‌وه‌کراوه که به جادوگه‌ر و کاهن و
قوتابی وه‌ره‌قەی کوری نه‌وفه‌ل ناوبراوه‌و گه‌لێک نازناوی سوکیان
داوه‌ته پاڵی ، ئه‌مانه‌ش ده‌ریده‌خه‌ن که نه هێڵی سورو نه ترس
له‌خوداوه‌ندی گه‌وره که نازناوی ( القهارو الجباروالمهیمن و المتکبر
المنتقم ال......... ) و نه پیرۆزیه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و
پیرۆزیه‌کانی دیکه‌و و نه کوشتن و تۆقاندن و ترساندن له (عه‌زابی
قه‌بر ) نه‌یانتوانیوه به‌ربه‌ستبن له رێگه‌ی ره‌خنه‌و
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و تاوتوێکردنی ئاینی ئیسلام نه له رۆژانی
به‌رپابونیداو نه به درێژایی مێژوی ئه‌م ئاینه و ئه‌مرۆشی له‌گه‌ڵدا
بێت .
دیارده‌ی خودانه‌په‌رستی و بروا نه‌بون به پێغه‌مبه‌ره‌کانی
دیارده‌ێیه‌کی کۆنن ، ئبن الراوه‌ندی ئه‌ڵێت ( به‌راهمه‌کان ئه‌ڵین ،
شتێکی رون و ئاشکرایه لای ئێمه‌و لای دوژمنه‌کانمان که ــ عه‌قڵ ــ
گرنگترین به‌خشیده‌ی خودایه وبه هۆیه‌وه خوداوه‌ند ده‌ناسرێ و هه‌ر
له پێناوی ئه‌ویشدایه که فه‌رمان و ترساندن و پاداش پێدان ڕاستن .
باشه ئه‌گه‌ر نێردراوه‌که‌ی خودا هه‌ر هه‌مان ئه‌و چاکی‌و خراپی‌و
پێویستی‌و ترسناکیانه‌مان بۆ دووباره بکاته‌وه ، که‌واته پێویستمان
پێینیه‌و خۆمان به به‌کارهێنانی ئه‌قڵمان چاکه له‌خراپه جودا
ده‌که‌ینه‌وه و ناردنی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره پێویست ناکات و کارێکی
هه‌ڵه‌یه ، خۆ ئه‌گه‌ر هاتیش ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌قڵه‌وه باسی چاکه‌و خراپه‌و ترسناکیه‌کان بکات ئه‌وا بروا به
پێغه‌مبه‌ریه‌که‌ی ناهێنین ) ، ئه‌مه بۆچونی به‌راهمه‌کان بوه .
به بۆچوونی
(ابن
الراو‌ندی)،
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام گه‌لێک شتی هێناوه‌ته ئاراوه که به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌قڵه‌وه‌ن، له‌وانه:
نوێژکردن، خۆشتن دوای جووتبون، به‌ردبارانکردن له حه‌جدا و سوڕانه‌وه
به ده‌وری خانویه‌کدا که نه ئه‌بیستی و نه ئه‌بینێت و راکردن له
نێوان دوو تاوێردا له سه‌فاوه بۆ مه‌روا که نه سوودیان
هه‌یه‌و نه زه‌ره‌ر ، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که خودی پێغه‌مبه‌ر بڕوای
به ئه‌قڵ و به‌رزی و شکۆمه‌ندیی
ئه‌قڵ هێناوه، باشه ئه‌ی بۆچی ئه‌م جۆره شتانه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه
که له‌گه‌ڵ ئه‌قڵدا ناگونجێن ئه‌گه‌ر ڕاستگۆیه
-
وه‌ک
(ابن
الراو‌ندی)
ئه‌ڵێت
-......
..ئه‌م
مه‌لاو وتارخوێنانه‌ی مزگه‌وته‌کان و ئه‌م زانا ئاینیانه‌ی که‌وا به
گه‌رمی و به هاشه‌و هوشه بونه‌ته سوری به‌ر له‌شکری خودا – وه‌ک
خودا په‌کی له‌سه‌رئه‌وان که‌وتبێت به‌رگری لێبکه‌ن - ده‌بێ باش ئه‌وه
بزانن که ئه‌وه‌ی له کۆنه‌وه ئه‌نجامدراون و بوونه‌ته
به‌زاندنی هێڵه سووره‌کان
و به‌سووکایه‌تیکردن
به خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و پیرۆزییه‌کانی
ئاینی ئیسلام ، گه‌لێک له‌م هێڵی سووربه‌زاندنه‌ی
ئه‌م دواییانه (قه‌به‌تر و قه‌باحه‌ترن)، نموونه‌ش
زۆرن که هه‌ندێکیان ئه‌مانه‌ن:
*
کاتێک پێغه‌مبه‌ر به‌ده‌م ئازاری نه‌خۆشی پرۆستاته‌وه گیانی ئه‌سپارد
و عائشه‌ی ژنی و فاتیمه‌ی
کچی و عه‌لی ئامۆزای و زوبه‌یری کوری
ئه‌لعه‌وام
و هه‌ندێک له سه‌حابیه نزیکه‌کانی دیکه به دیاریه‌وه‌بوون،
ئا له‌و کاته‌دا ئه‌نساره‌کان
به سه‌رۆکایه‌تی سه‌عدی کوری عباده له لایه‌ک و عومه‌ری کوری خه‌تاب
و ئه‌با عوبه‌یده‌ی کوری جه‌ڕاح و ئه‌بو به‌کری سه‌دیق
و موهاجره‌کان له لایه‌کی دیکه، له‌ژێر ساباته‌که‌ی به‌نی ساعیده
خه‌ریکی ده‌سه‌لات دابه‌شکردن بوون
،که ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا گه‌وره‌ترین لادانه له‌هه‌مو پرنسیپێکی
مرۆڤایه‌تی و پێشێلکردنی پرنسیپه‌کانی ئاینه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی
دونیایی .
*
هه‌ر به هۆی ئه‌و فرتوفێڵه‌وه له به‌ده‌ستگرتنی ده‌سته‌ڵاتداو دواتر
به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی داهاتی موسڵمانان له‌لایه‌ن
خه‌لیفه عوسمان کوری عه‌فانه‌وه و نزیک کردنه‌وه‌ی خزمانی له
ده‌سته‌ڵات ، دووهه‌م خه‌لیفه‌ی موسڵمانان له کاتی نویژدا و له‌سه‌ر
به‌رماڵه‌که‌ی به‌ده‌ستی خودی ئه‌سحابه‌کانی پێغه‌مبه‌ر کوژراو
خه‌ڵتانی خوێنکراو سه‌ریان لێکرده‌وه.
*
له شه‌ڕی (الصفین)دا
له نێوان له‌شکری ئیمامی عه‌لی و له‌شکری معاویه، به‌فرتوفێڵ و به
نیازی به‌کارهێنانی پیرۆزیی
قورئان بۆ مه‌به‌ستێکی خراپ ، له‌شکره‌که‌ی معاویه قورئانیان کرد به
نووکی ڕمه‌کانیانه‌وه و سوپاکه‌ی ئیمامی عه‌لیان له خشته‌برد و
به‌وه‌ش شه‌ڕه‌که‌یان
به زیانی عه‌لی و به قازانجی معاویه کۆتایی پێهێنا .
*
له ژێر ئاڵای (لا اله الا الله) و به‌ده‌ستی خودی ئه‌سحابه‌کانی
پێغه‌مبه‌ر و له شه‌رێکی نابه‌رابه‌ردا ئیمامی حسین کوری عه‌لی و
کچه‌زای پێغه‌مبه‌ر و خاوخێزانی که‌له‌پاچه‌کران و سه‌ری حسین له
جه‌سته‌ی کرایه‌وه‌و له ناو ته‌شتیکدا به دیاری برا بۆ
عوبێدڵای
کوری زیاد و ئه‌وپه‌ری سوکایه‌تیش به نه‌وه‌کانی پێغه‌مبه‌ر کرا.
*
گرتنی ده‌سته‌ڵات له لایه‌ن هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مه‌ویه‌کان و
عه‌باسیه‌کان و ده‌ستاوده‌ستکردنی خلافه‌ت به میراتگری به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی که له قورئاندا هاتوه‌و ئه‌ڵێت (و
أمرهم
شوری بینهم).
*
له‌عنه‌تکردن له ئیمامی عه‌لی ئامۆزای پێغه‌مبه‌ر له مینبه‌ری
مزگه‌وته‌کانه‌وه بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی
سه‌د ساڵ له حوکمڕانی خه‌لیفه‌کانی ئه‌مه‌ویه‌کان .
*
دوو له خه‌لیفه‌کانی ئه‌مه‌ویه‌کان و بیست و دوو له خه‌لیفه‌کانی
عه‌باسیه‌کان نه‌وه‌ی (أم
ولد)ن ، ئوم وه‌لدیش
به‌مانا ئه‌و جاریانه‌ن که ده‌ستکه‌وتی شه‌ڕن و به‌دیلی
ده‌ستگیرکراون، یاخود له بازاری کۆیله‌دا کرراون و بۆ خاوه‌نه‌کانیان
هه‌بووه
لاقه‌یان بکه‌ن و ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی نێریان بوو جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی
خاوه‌نه‌کانیان بوون
ده‌بنه ئوم ولد، به پێی ئه‌وه‌ی که له ئایه‌تی ( و إن خفتم
أن
تقسطوا
فی الیتامی فأنکحوا
ما
طاب
لکم من النساء
مثنی
و
ثلاث
و رباع فإن خفتم
أن
لا تعدلوا فواحدة
أو
ما ملکت إیمانکم) دا هاتووه.
.
*
گه‌مارۆدانی شاری مه‌ککه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک له لایه‌ن سوپای
ئه‌مه‌ویه‌کانه‌وه به سه‌رکردایه‌تی حه‌جاجی کوری
ئه‌لسه‌قه‌فی
و بۆردومانکردنی شاره‌که (به که‌عبه‌شه‌وه) به مه‌نجه‌نیق و دواتر
داگیر کردنی مه‌ککه‌و و کوشتنی
عه‌بدوڵای
کوری زوبه‌یر و هه‌ڵواسینی لاشه‌که‌ی. له‌کاتێکدا که ئه‌م
عه‌بدوڵای
کوری زوبه‌یره یه‌کێکه له سه‌حابه نزیکه‌کانی پێغه‌مبه‌ر و
یه‌کێکه له‌و ده سه‌حابه‌یه‌ی مژده‌ی به‌هه‌شتی بوونیان
دراوه‌تێ له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه، دایکیشی ئه‌سمای کچی ئه‌بو
به‌کری
سه‌دیقه
و نه‌نکیشی له باوکیه‌وه ئامۆزای پێغه‌مبه‌ره .
*
گه‌لێکی دیکه‌ش رووداو
هه‌ن که به‌درێژای مێژوی خلافه‌تی ئه‌مه‌ویه‌کان و عه‌باسیه‌کان و
عوسمانیه‌کان ئه‌نجامدراون ، گێڕانه‌وه‌یان مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه
بۆ ئه‌وانه‌ی شانازیی
به‌و مێژووه‌وه
ئه‌که‌ن و نه‌ک هه‌ر به‌زاندنی هێڵه سووره‌کانن
و سوکایه‌تیکردن بون به خودا‌و ئاینه‌که‌ی و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، به‌ڵکو
ده‌گه‌نه ڕاده‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی که ده‌بێ وه‌ک سه‌رگورشته و په‌ند
بۆ مێژوو دیاری و ده‌ستاده‌ست بکرێن .
ئیتر چۆن ئه‌بێ ئه‌م برا ئیسلامیانه له مه‌لاو وتارخوێن و زانا‌و
خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاتانه‌ی که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌ڵاتیان پشی پشییان
بۆ ئه‌که‌ن ، دوای ئه‌م هه‌موو تاوانانه‌ی که به ناوی ئیسلامه‌وه
کراون، له ئاستی ره‌خنه‌یه‌ک و دووباره چاپکردنه‌وه‌ی کتێبێک و
خه‌ونو هه‌ڵبه‌ستێ شاعیرێک و بیرێکی ئازادا ، ئاوه‌ها بێنه ده‌نگ و
هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌کردن و داوای لغاوکردنی رۆشنبیران و نوسه‌رو
هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نوسان بکه‌ن !!
١٥\١\٢٠١١
ماڵپەڕی عەباس رۆستەم
|