په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\١٢\٢٠١٣

دوو چالاکی گرووپی چەتری ئازادیی سەبارەت بە تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی و رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ.

 

 

دەبێ یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بکوژانی کاوە گەرمیانی ئاشکرا بکەن.


خۆپیشاندانی جەماوەری لەبەردەم ئۆفیسی حکومەتی هەریمی کوردستان لە لەندەن.


دۆینێ دووشەمە ٩-١٢گرووپی چەتری ئازادیی دژ بە تیرۆری رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی بە بەشداری نۆینەرانی چەند ریکخراو و حزبی سیاسی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان بردە بەردەم نۆینەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن .

ئەم خۆپیشاندانه‌ لەلایەن ئاسۆ گۆران و دەشتی جەماله‌وه‌ بەرێوەبرا. سەرەتای خۆپیشاندانەکە بەداگیرسانی ٣١مۆم بۆ کاوەگەرمیانی و گیانبەختکردوانی رێگای ئازادیی ریز لێ گیرا .

پاشان دەشتی جەمال لەووتەیەکدا سەرباری ئیدانەکردنی کردنی تیرۆری کاوەگەرمیانی ، بەناوی چەتری ئازادییەوە سەرەخۆشی لەهاوسەرو دایکو کەسوکارو هاوریانو دۆستانو هاوکارانی کاوەگەرمیانی کرد و لەسەر ئامانجی ئەو خۆپیشاندانە ووتی "ئیمە ئەمرۆ لیرەین تا ناڕەزایەتی خۆمان دەربرین بەرامبەر بەتیرۆری ڕۆژنامە نووس کاوە گەرمیانی وداوادەکەین دەست بەجی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان تاوانباران ئاشکرا بکات و هەروەها هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی کە پێشتر هەڕەشەیان له‌کاوه‌ کردووه‌ و شکاتیان لێکراوه‌ و ناویان لە دۆسیەکانی گەندەڵی و زانیاریەکانی ڕۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی و گۆڤار و سایتی ڕایەڵدا هاتوە تەسلیم بەدادگا بکرێ و لێپرسینەوەی یاساییان له‌گه‌ڵدابکرێ، هەروەها لیژنەیەکی سەربەخۆ لە ئیدارەی گەرمیان بەبەشداری ڕۆژنامەنوسان و بنەماڵەی کاوە گەرمیانی و ڕێکخراوە مەدەنیەکان و نیودەوڵەتیەکان پێک بهێنرێ تاکو تاوانبارانی ئەم کەیسە بدۆزرێتەوە و دادگایی عادلانە بکرێن .. کەیسی کاوە کەیسی دژی گەندەڵیە وکاوە پیش تیرۆری بکوژانی خۆی بۆ خەڵکی کوردستان و رای گشتی ئاشکرا کردوە"

پاشان خۆپیشاندەران بە دروشمی"بکوژانی کاوەگەرمیانی ئاشکرا بکەن، ئازادیی نامرێ، تیرۆری رۆژنامەنوسان تیرۆری ئازادییە، تاوانباران سزابدەن، تاوانباران دادگای بکەن ،بژی ئازادیی،یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بەرپرسە لە کوشتنی کاوە گەرمیانی،،،دەنگی خۆپیشاندەران شەقامەی داپۆشی.



بەدوا ئەودا ماوەدرا نۆێنەرانی حزبو لایەنە سیاسیەکان بەشدار بوو لەوانە (ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆران لە بەریتانیا، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، رێکخراوی چاک، حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی ئیران-حیکمەتیست.. پەیان بدەن هەریەک لە(ئاسۆ کەمال بەنۆێنەرایەتی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان، سەعید ئارمان پەیامی پشتیوانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران -حیکمه‌تیستی پێشکه‌ش کرد. پاشان سەنگەرعومەر حاجی لەریکخراوی لاوانی گۆران پارچە شێعرێکی پیشکەشکرد.

دوای یەک کاتژمیر خۆپیشاندەران لەنیو هاودڵی وبریاری بەردەوامی چالاکی تا ئاشکراکردنی بکوژانی کاوەگەرمیانی وبەرگری لە مافە ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان کۆتای هات.

 


کۆبوونەوە لە پەرلەمانی بەریتانیا بە بۆنەی رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ.



هەمان رۆژ لەپەرلەمانی بەریتانیا بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ئەندام پەرلەمان جیرمی کۆبن لە حزبی لیبەر کۆبوونەوەیەکی بۆ چەتری ئازادیی سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕۆژنامەگەری لەکوردستان رێکخست.

وتاربیژانی ئەم کۆبوونەوەیە"شۆرش حاجی ئەندام پەرلەمانی عێراق،ئاریان تاوگۆزی سەرۆکی ڕێکخراوی خێرخوازی خۆری سور، خەسرەو سایە سەرنوسەری رۆژنامەی ئۆکتۆبەرو هەڵسوراوی سیاسی چەپ، موفید عبدوڵا سەرنوسەر مالپەری کوردستان تیربۆنو نوسەر، دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی) رێکخرا بە بەشدار ئەندام پەرلەمان جیرمی کۆبن.

سەرەتای کۆبوونەوەکە بەدەقیقەیەک ماتەمینی بۆ رێز لێنان لە کاوەگەرمیانی رۆژنامەنووس و قوربانیانی رێگای ئازادیی ڕێز لێگیرا. پاشان هەریەک لە بەشدار بوان لە گۆشەنیگای جیاوازەوە لەسەر پیشلکاری مافی مرۆڤ وسەربەخۆی دادگاو بۆشایی دەولەت لەکوردستانو کێشەکانی ژنان و پەنابەران قسەواباسیانکرد...

لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا لەلایەن فواد جەمال سەلام وە تەرخانکرا بۆ لیدانی کورتە فلیمیک لەسەر رووداوەکانی١٧ شوبات و وینەی قوربانیەکانو وێنەی سەردەشت عوسمان وسۆرانی مامەحمە ولێدانی رۆژنامەنووسان..

پاشان جیرمی کۆبن لە ووتەیەکدا ووتی"من پشتیوانی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەم وئەم راپۆرت و قسانە ئیوە سەرسامی کردم و پشتیوانی لەسەربەخۆی کوردستان و سەرجەم مافەسەرەتایەکانی خەلکی کوردستان دەکەم ... خەلک کوردستان بەدەست رژیمی بەعس قوربانیدا ومن وەک ئەندام پەرلەمانێک مافم نیە کەس بگرم وەتاوانبار ئازاد بکەم ..من لەداواکاریەکانی ئیوە پشتیوانی دەکەم"

لە بەشێکی قسەوەباسەکانیدا سەبارەت بە کەیسی کاوە گەرمیانی ووتی"من لەیەکیتی رۆژنامەنوسانی نیشتمانی بەریتانیا ئەندامم ولەگەل ئەوان ئەم کەیسە باس دەکەم و ئەوپەری پشتیوانی خۆمان لە هەولەکانی ئیوە دەکەین وە هەروەها لە لیجنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی بەریتانیا ئەندامم کار جدی خۆمانی لەسەر دەکەین و ئاگادارتان دەکەینەوە"

هەروەها ماوەکرایەوە بۆ بەشداربوان بۆ پرسیارو وەڵام لەلایەن بەشداربوانی پانێڵەکەوە جیرمی کۆبنەوە وەڵام درایەوە.لەبەشێکی تردا سەنگەرعومەر وتارێکی لەسەر رەوشی لاوان ومناڵان لەکوردستان وبیمافیەکانیان پیشکەشکرد.

لەکۆتای کۆبوونەوەکەدا دەشتی جەمال بەناوی چەتری ئازادییەوە سپاسی جیرمی کۆبن و بەشداربوانی پانیلەکەوە و تەواوی بەشدار بوانی کرد و بەلینیاندا هەولەکان بەردەوام دەبێت لە پیناو بەرگری لە ئازادیی ومافەڕەواکانی خەڵکی کوردستان.
 


چەتری ئازادیی
١٠\١٢\٢٠١٣

 

________________________________________________

بۆ دیتنی سەرجەمی بابەتەکانی دۆسیەی شەهیدی پێنووس (کاوە گەرمیانی) لێرە کرتە بکە:

http://www.emrro.com/dosyeykawe.htm

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک