په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٤\٢٠١١

دوو چالاکی لقی کەرکووکی چاودێری کوردۆساید.

 


لە کەرکوک کۆبونەوەیەکى فراوان لەگەڵ کەسوکارى ئەنفالکراوان سازدەکرێ.


رۆژى شەممە (31/5/2011) لە هۆڵى قوتابخانەى )هەردى) سەرەتایى لە شارى کەرکوک، کەمپینى رێکخراوەکانى کەرکوک و بەڕێوەبەرایەتى شەهیدان و ئەنفالکراوانى کەرکوک، کۆبونەوەیەکى فراوان لەگەڵ کەسوکارى ئەنفالکراوان سازدەکەن، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە داواکارییەکانیان و کێشە و گرفتى کەسوکارى ئەنفالکراوان لە ناوچە دابڕاوەکان و پاشان کۆکردنەوە ئەو پێشنیارو داواکارییانە لە راپۆرتێکدا و پێشکەشکردنى بە پەرلەمانى عێراق و وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێم و چەندین لایەنى دیکە.


شایانى باسە بۆ ئەنجامدانى ئەم کۆبونەوە فراوانە، چەندین کۆبونەوەى کەمپینى رێکخراوەکانى کەرکوک و بەڕێوەبەرایەتى شەهیدان و ئەنفالکراوانى کەرکوک ئەنجادراوە، بە مەبەستى ئامادەکارى تەواو بۆ کۆبونەوەکە.


جێى ئاماژەیە لقى کەرکوکى چاودێرى کوردۆساید یەکێک لە بەشداربووانى کەمپینى رێکخراوەکانى کەرکوک.

 


بە مەبەستى گەیاندنى کارەساتى ئەنفال بە شەقامى عەرەبى
لقى کەرکوکى چاودێرى کوردۆساید کۆنفراسێک سازدەکا.

 


بە مەبەستى گەیاندنى کارەساتى ئەنفال بە شەقامى عەرەبى لقى کەرکوکى چاودێرى کوردۆساید لە چەند مانگى داهاتوو کۆنفراسێک سازدەکا، لە ئێستاشدا سەرقاڵى ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانى کۆنفراسەکە، لەو بارەوە هێمن حەسیب بەرپرسى لقى کەرکوکى چاک ئەوەى راگەیاند: ''مەبەست لەم کۆنفراسە ئەوەیە شەقامى عەرەبى لە کارەساتى ئەنفال بگا، چونکە تا ئێستا ئێمە تەنها توانیومانە کارەساتى ئەنفال بگەیەنینە شەقامى ئەوروپى''، هاوکات ئەوەشى گوت''دەبێ هەوڵەکان چڕبکەینەوە لەو بارەوە، چونکە وڵاتانى عەرەبى پشتگیرى رژێمى بەعسیان کردووە لە ئەنفالکردنى کورد''.

 


چاودێری کوردۆساید - چاک
www.kurdocide.com
chak_org@yahoo.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک