١٢\٨\٢٠١٣ دوو جەستەى پڕ لە گرێوگۆڵ.
هێرۆ عەلی لە تەنیایی شەوانمدا دە نێوانی دوو رەگەزدا قووڵبوومەوە؛ هووردە هووردە دەگەل هەڵدانی شەراب و مەستیی دوو جەستەی پڕ خەیاڵ دەخولاینەوە.. هووردە هووردە خەیاڵ بەرەو نێو قووڵایی دەریایەکی ئەفسووناویی هەڵیگرتم.. هەر لەوێدا دەریای سەرشێت.. پڕ تەمومژ داوای دەستی منی کرد و داوای دەنکەکەشمی دەکرد! بەڵام تێکڕای هەسارەکان کەوتنە گریە و نزکەنزک و رێیان نەدا... ئای لە جوانیی و لە ئارامیی دوو جەستەی مەستی رۆخ دەریا.. ئای چەند خۆش بوو لە پاڵ تێکڕای هەسارەکان پڕ بە گەرووم دەمقیژاند و دەمگوت دەی دەی دەی ئەی دەنکە سەرشێتەکەم بمخولێنەوە بمخولێنەوە تا سەر ئێسقان.
|