٢١\٩\٢٠١٨
چیڕۆک بۆ منداڵان:
دوو چۆلەکە.

رەزا ساڵح
لـە
دێـیەکی قەشـەنگی کـوردسـتانـدا، لـە و٥رزی بەهـاردا، لـە نـزیک کـانی
و چـەمێک، لەسەر لقێکی دارگـوێزێکی بـەرز، دوو چۆلەکەی جـوانی نێر و مێ
یەکتریـان نـاسی.. بـوون بـە دوو هــاوڕێ و بـە دوو خـۆشـەویستی دڵسـۆز..
دوایـیش هــاوسەرگـیرییان کـرد.بە ئامـادەبـوونیهــاوڕێکانی
هـەردووکـیان، زەمـاوەنـدێکی خـۆشی هـاوسەرگـیرییان گـێڕا.
دوو چۆلەکەکە، لەسەر لقێکی بەرزی هەمان دارگوێـزدا، کە بۆ یەکەمین جـار
یەکتریان لەسەری ناسی، بە پووش و بە چیلکە و بە پەڕی نەرم، هێلانەیەکی
جـوانیان دروستکرد. بە رۆژ پشوویـان تیادەدا، بەشەوانیش تێیدا دەنوستن.
چۆلەکە مێیەکە سێ هێلکەی کرد، لەسەر هێلکەکـانی هـەڵنیشت، دوای چەنـد
رۆژێـک، هـێلکەکـانی هەڵهێـنان، سێ زەڕنەقـووتەی سوور و جـوان، هـاتنە
دونیاوە. هەردوو چۆلەکەکە زۆر دڵخۆشبوون کە بوون بە دایک و بە باوک،
بەخـاوەنی سێ بەچـکەی جـوان.
هەردوو چۆلەکەکە، کەوتنە بەخێوکردنی بەچکەکانیان، بە نۆرە خواردنیان بۆ
دەهێـنان و چـاودێری و ئاگـادارییان دەکـردن.. بێچووەکـان رۆژ لە دوای
رۆژگەورە دەبوون، پەڕ و باڵیان دەرکرد، راهێنانی فڕینیان دەکرد.. چەند
جارێک دایک و باوکیان، لەگەڵ خۆیان بردیانیان و ترسیان دەرکردن، بە
گەلێ شوێن و شت ئاشنایان کردن.. زانیاری و رێنمایی و ئەزموونی خۆیانیان
پێبەخشین.
دایکە و باوکە چۆلەکە، دڵنیابوون کە بێچوەکانیان گەورەبوون و بوون بە
لاو، دەتوانن پشت بە خۆیان ببەستن و بڕوایان بە تواکانی خۆیان هەبێت و
خۆیان بـژێنن.. بەیانییەکـیان روویـان لە بەچکەکـانیان کـرد و پێـیان
وتـن:
بەچکە جوان و نازدارەکانمان، ئێوە بوون بە چۆلەکە و دەتوانن خۆتان
بژێنن. ئـەم هـێلانەیش هـەر جێی ئێـمەی لێـدەبێتەوە.. لـە ئەمـڕۆوە
ئـێوە ئـازادن کـە لەگەڵ کێدا هاوڕێتی بکەن. بەڵام پێویستە هـاوڕی و
هاوسەری باش و دڵسۆز هەڵبژێرن.. پێشمان خۆشە کە لە نزیکی خۆماندا
هێلانە دروستبکەن و بژین.
هەرسێ بەچکە چۆلەکەکە، زۆرسوپاسی دایک و باوکیان کردن و ماچیانیان
کـردن و پێیان وتـن: دایـک و بـاوکی خۆشـەویست و دڵسـۆزمان، دڵنـیابن
کە پەیـڕەویی رێنماییە جوانەکانتان دەکەین، هەرگیزیش چاکەتـان لەبـیر
ناکـەین، زوو زووش سەردانیـتان دەکـەین، ئەم هـێلانەیەش بە
هـێلانەبـاوانی خۆمانی دەزانـین.. ماڵـئاوا ئـەی دایـک و بـاوکی بەسـۆز
و دڵسـۆز و میهرەبـانمان.
٢٠١٨ - سوێد
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|