١٣\٩\٢٠٢١
دوو
دەنگوباسی پەنابەریی:
لە وان مینی پاسێکی پەنابەران وەرگەڕا.
لە لیتوانیا پەنابەران ناڕەزایەتییان دەربڕی.
مینی پاسێک لە شاری وان بە دەیان
پەنابەرەوە وەرگەڕا.
هیوا
خدر: بە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند دەرنگانی بەرەبەیانی
ئەمشەو ڕێکەوتی ٩/٩/٢٠٢١ مینئ پاسێک کە ٤٠ پەنابەری هەڵگرتبوو لە
ناوچەی جیڤاش لە شاری وان لەسەر ڕێگای خێرای شارەکە شوفێرەکە کۆنتڕۆڵی
ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست دەردەچێ و وەردەگەڕێ لە ئاکامی وەرگرڕانەکەدا ٩
پەنابەر برینداردەبن کە برینی ٣ پەنابەریان زۆر سەختە دوای رووداوەکە
تیمەکانی پۆلیس و جەندرمە و پزیشکی گەیشتونەتە سەر رووداوەکە سەرجەم
بریندارەکان گەیندرانە نەخۆشخانە بەڵام تا ئێستا ناسنامەی پەنابەرەکان
ئاشکرانەکراوە.
------------------------------------------------------------------------------------------------------
نارەزایەتیی پەنابەران لە لیتوانیا.
پەنابەران دروشمی ئازادی بەرزدەکەنەوە دژ بەسیاسەتی دەستبەسەرکردن و
گرتنیان لە کەمپدا.
هەواڵنێری فیدراسۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە لیتوانیاوە بە
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"رۆژی ٦/٩/٢٠٢١ پەنابەرانی کەمپی
سنووری ''مێدنینکایە''ی لیتوانیا کە کەوتۆتە سەر سنووری لیتوانیا و
بێلارۆس هەستان بە ئەنجامدانی نارەزایەتیەکی گەورە بە باروڕەوشێ
ژیانیان لەناو کەمپەکەدا.
ئەوەشی گوتی "دروشمی سەرەکی پەنابەران ''ئازادی'' ''ئازادی'' بوو و
نارەزایەتی توندیان بەرامبەر بە هێشتنەوەیان بوو لە کەمپی داخراوی ئەو
سەرسنوورە کە زۆرێك لە پێداویستیە سەرەکیەکانی ژمارەیەکی زۆریان ژن و
منداڵن لە ناو کەمپە داخراوەکاندا هێڵراونەتەوە بۆ چەند هەفتەیە بە
تایبەتی لە بار و رەوشی ئێستای پەتای کۆرۆنادا کە زۆر نزیك لە یەکتر
دەژین و هیچ ڕێنمایی تەندروستیی تیادا چاودێری ناکرێ.".
ناوەندی هەواڵگری
فیدراسۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
|