١٨\١١\٢٠٢٣
دوو دەوڵەت وەک چارەسەر یاخود داگیرکاریی؟
-
(٥) سینایۆر بۆ
غەزا -

وەرگێڕانی:
ھەڵۆ محەمەد
مانگێ زیاترە واتە لە ٧.١٠.٢٠٢٣ ەوە شەڕێکی گەرم لەنێوان حماس و
ئیسرائیلدا بەرپابووە.. ژمارەی کوژراو لە هەردوو لا هەزارانی
تێپەڕاندووە.
ئیسرائیل بڕیاری تێکشکاندن و لەناوبردنی حماسی داوە و دەیەوێ
بارمتەکانی رزگار بکات!
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێ: نایەنەوێ داگیرکار بکەن و حوکمی غەزا
بکەن بەڵکوو دەیانەوێ کارێک بکەن ئەوەی ئەمجارە ڕووی دا دووبارە
نەبێتەوە!
سیناریۆکان:
١- چارەسەری دوو دەوڵەت.. واتە فەلەستینییەکانیش ببنە خاوەنی دەوڵەتی
خۆیان لەتەک ئیسرائیل دا.
زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی ئەمە بە چارەسەر دادەنێن ئەگەر بێت و
پەیوەندییەکی ساردی ئاشتیش لەنێوان ئەم دوو دەوڵەتەدا هەبێت.. ئەمەش
بیروڕای پرۆفیسۆر Johannes Becker پسپۆڕ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوین و
ئیسرائیل لە زانکۆی Heidelberg پێی وایە دەبێ بۆ هەموو لایەنەکانی شەڕ
روون بێت هیچ ئەلتەرناتیفێک بۆ چارەسەری سەرەوە نییە!
٢- دابەشکردن یاخود داگیرکاریی.
ئیسرائیل غەزای کردەوە دووبەشی باکوور و باشوور.. کە باکوورەکەی بە
مەکۆی حماس دادەنرێ؟! بەم سیاسەتە دانیشتوانی باکوور ناچار بکرێن بچنە
باشوور..
ئەم داگیرکارییە بۆ ئیسرائیل مەحاڵە: چوونکە چرای سەوزی ئەمەریکای بۆ
هەڵنەکراوە و زۆرینەیەکی ئیسرائیلیش ئەمە رەت دەکەنەوە.. ئەمە بیروڕای
هەمان پرۆفیسۆر بێکەرە.. هەروەها ناوبراو دەڵێ: چونکە ئەم کارە دەبێتە
کۆسپ لەبەردەم هەر لێک نزیکبوونەوەیەکی دوور و نزیکی ئیسرائیل و عەرەب.
٣- گەڕانەوە بۆ دۆخی پێشوو.
ئیسرائیل بەسەر حماسدا سەردەکەوێ و دەگەڕێتەوە شوێنی خۆی.. وەک جاری
جاران و تەنیا سنوورەکانی تۆکمەتر دەکات.
ئەمەش سیناریۆیەکی ریالیستییە و ئەگەرێکی بەهێزە وەک Peter Lintl لە
پەیمانگای زانست و سیاسەت وای بۆ دەچێت و بەردەوامە و دەڵێ: بەڵام ئەمە
نیشانەی شکستی ئامابجی شەڕەکەی ئیسرائیلە. ئەمەش گەڕانەوەیە بۆ هەمان
بارودۆخی پێشوو و ئەگەری دووبارەبوونەی شەڕ هەیە و شکستی سیاسەتی
ئیسرائیل بەدەر دەخات.
هاوکات Gideon Rahat زانستکاری سیاسەت لە زانکۆی ئورشەلیم: ئەمە بە
مومکن دەبێ بەڵام بە ئەگەرێکی خراپی دادەنێ و بە خزمەتی نازانێ بۆ هیچ
لایەک.. پێی وایە ئەگەر وابێ دەبێ: ئیسرائیل هەر لەگەڵ حماس گفتوگۆ
بکات و فەلەستینییەکانی غەزا کەسەر بە حماس نین باجی قورس بدەن.. هەر
لەژێر دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆریستدا بژین.
٤- داواکاری ڕاگوێزانی فەلەستینییەکان.
راگوێزانی هەموو فەلەستینییەکان هەرای نایەوە.
لە نووسراوێکی وەزارەتی هەواڵگیریی ئیسرائیلدا ئەمە داواکراوە،
فەلەستینییەکان ببنە سینا لە وڵاتی میسر..
ئەردەن بە توندی رەخنەی لەم پلانە گرت و دەرپەڕاندنی فەلەستینییەکان لە
غەزا گرت.
یوهانس بێکەر دەڵێ: هەر ڕاگوێزانێکی لەم جۆرە زیانی گورجگبڕ بە
پەیقەندگ ئیسرائیل و فەلەستینییەکان دەگەیەنێ.
٥- بەڕێوەبەرایەتی نێونەتەوەیی.
ئەگەرێکی تر بریتییە لەوەی غەزا بخرێتە ژێر دەسەڵاتی
بەڕێوەبەرایەتییەکی نێودەوڵەتی یان دەسەڵاتی فەلەستینی خۆیەوە.
گیدیۆن راهات لەم پلانە بە گومانەوە ڕادەمێنێ.. کۆنترۆڵێکردنێکی
نێونەتەوەیی ئەگەرێکی کراوەیەوە و ئیسرائیل نابەدڵانە ڕێگە بەمە
دەدات.. کە بەرپرسیارێتی بۆ ئاسایشی ئیسرائیل مسۆگەر بکات.
هەروەها بەڕێوەبەراتی دانە دەست دەسەڵاتی فەلەستینی جێی باسوخواستە..
هەفتەی پێشوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا Antony Blinken مەحمود عەباسی
بینی و ئەمەش ئەگەرێکە.. وەک بێکەر دەڵێ:
وڵاتانی کەنداو کە بەوردی و گومانەوە سەیری ئیخوان مسلمین و حماس
دەکەن، دەتوانن هاوکاریی دارایی گەڕانەوەی دەسەڵاتی فەلەستین بکەن..
رەنگە بەتایبەت دوای ئەوەی ئیسرائیل لە رووی دیبلۆماسییەوە دانپێدان بۆ
دەسەڵاتی فەلەستینی ڕاگەیەنێ.
________________________________________
سەرچاوە: رۆژنامەی
دێر تاگەسشپیگل ٩\١١\٢٠٢٣.
ماڵپهڕی ههڵۆ
محهمهد
|