١\٨\٢٠١٣
دووفاقیی.

هاوار تەیب
هەنگاوەکانی تۆ
دەژمێرم
تا بزانم
چەند لێم دوور دەکەویتەوە
بە دووریت لێم
ژیانم بۆ دەگەڕێتەوە
تۆ لەگەل هەڵڕشتنی مەرەکەبی
پێنووسەکەتا
نەفرەتت بە سەرما باراند
ئەی هاوڕێم
ئەوەی دوێنێ
دەتنووسی و
ئەوەی ئهمڕۆ ناخت درکاندی
کوا لە یەک دەچن؟
لە پێنووستا
میهر دەتکێ و
لە ناخیشتا
نەفرەت دەبارێنی...
ئای هاوڕێــم!
٩\٩\٢٠١٢
-
رانیە
hawarteyb@gmail.com
|