١٣\١٢\٢٠١٤
دوو گردبوونەوە دژ بە پێشێلکردنی
مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی پەنابەران
لە رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ.
•
لە رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤدا، دژ بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە
کوردستان، کۆبوونهوهیهکی ناڕەزایی رێکخرا.
ژمارەیەکی
زۆر لە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، جەماوەری، پیشەییەکان و
چالاکوانانی مهدهنی لە رۆژی ١٠ی کانوونی یەکەم، رۆژی جیهانیی
مافەکانی مرۆڤ لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە شاری سلێمانی
کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەییان رێکخست.
لەم کۆبوونەوە ناڕەزایەییەدا لەسەر پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەکوردستان
ئهم دورشمانه بهرزکرانهوه: مافەکانی مرۆڤ مافێکی جیهانییە، ٣٦٥
ڕۆژ لە ساڵێکدا رۆژی داکۆیکردن وجێگرکردنی مافەکانی مرۆڤە ، پەنابەری
مافێکی سهرهتایی مرۆڤی لێقهوماوه، ڕاسیزم وفاشیزم شەرمەزاریە
بۆمرۆڤایەتی، یەکسانی هەمەلایەنە بۆ ژنان وپیاوان، ئاسودەیی وبەختەوەری
منداڵان ئەرکێکە لە ئەستۆی کۆمەڵگا، پێشێلکردنی مافەکانی کەمئەندامان
پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە، کوا مافی هەلی کار بۆ بیکاران؟ کوا مافی
زیاتر لە ٥٠کرێکار کە گیانیان لەدەستداوە؟ کوا مافەکانی کرێکاران؟ کوا
بیمەی بێکاری؟ پێویستە دادگا سەربەخۆ بێت، پێویستە ههموو کهس
لەبەرامبەر یاسادا یەکسان بێت، ناعەدالەتی لەدابەشکردنی سەروەت وسامان
نمونەیەکی بەرچاوی پێشلکاریە لەهەرێمی کوردستان، بازرگانی لەگەل
تیرۆریستانی داعش پێشیلکردنی سەرەتاترین مافەکانی مرۆڤە، کوشتنی
ڕۆژنامەنوسان وهەڵسوراوانی سیاسی دژایەتیکردنی مافەکانی مرۆڤە، دینداری
یان بێ دینی مافی هەر تاکێکی کۆمەڵگایە، پێویسته سزای له سێدارهدان
ههڵبوهشێنرێتهوه، کوشتنی ژنان گاڵتەجاریە بە مافەکانی مرۆڤ،
دەسگیرنەکردنی بکوژانی ژنان لە ژێرپێنانی مافەکانی مرۆڤە، هاوکاریکردنی
تیرۆریستان و بازرگانیکردن لهگهڵیان بازرگانیه بە گیان و سهلامهتی
مرۆڤەکانە خهڵکی کوردستان.
سەرەتای بەرنامەکان بە خولهکێك بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە هەموو
ئەوکەسانەی لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ گیانیان لەدەستداوە
دەستپێکرا، پاشان دەشتی جەمال لە ووتەیەکدا باسێکی پێشکهشکرد
سهبارهت به میژووی جارنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ، ئەو
پیشلکاریانەی لەدنیادا بەرامبەر بە مرۆڤایەتی دەکریت، وەهەروەها
ئاماژهیکرد به پیشلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەکوردستان لەسایەی ٢٣سال
دەسەلاتدارێتی خیزبهکانی دهسهڵات که ئهویش بریتییه؛ لە بێمافی و
سەرکوت و پاوانکاری و تاڵانی و هەژاری کەبەسەر خەڵکی کوردستاندا
داسەپێنراو. هەروەها جهختی له گرنگی چهسپاندنی مافەکانی مرۆڤکرد، کە
دەبێ بۆ بەدیهاتنی بەندەکانی ئەو مافانە حکومەت وپەرلەمان بهجدی
کاربکهن. پاشان له لایهن شۆرش ئهمینهوه لائیحەیەک پێشکهش به
پهرلهمانی کوردستانکرا، کە بەناوی بەشداربووانهوە بۆ رۆژی جیهانیی
مافەکانی مرۆڤ لەژێر ناوی" لەڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤدا داوای
دامەزراندی سیستەمێک دەکەین کەئازادی ویەکسانی لەفراوانترین ئاستدا بۆ
خەڵکی کوردستان دابین بکات" ئامادەکرابوو. کە کۆمەڵیک لەمافەکانی تیا
خرابوە ڕوو. بەدوا ئەوەدا نۆینەرانی رێکخراوەکانی بەشدار وتەیان
پیشکەشکرد لەوانە(عومەر کەریم) لە یەکیتی کەمئەندامانی کوردستان، ئاری
جەلال سەرپەرشتیاری لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی، زەینەب بایەزیدی لە کۆمەڵی مافی مرۆڤ، حسین سالح لە رێکخراوی
کرێکارانی بیناسازی، سەردار حەمەئەمین لە رێکخراوی ئۆتیزمی کوردستان،
سەعید وەکیلی یەکێک لە مانگرتوانی پشتیوانی لە مانگرەکانی زیندانی
ورمێ، هۆزان عفرینی سەرۆکی رێکخراوی هاواری پەنابەرانی سوریا، هەڤال
رەسول جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان، کامەران
لەتیف بەریوەبەری سەنتەر بەرگریی لە مافەکانی منداڵان.
هەر لەم کۆبوونەوە نارەزایەتیەدا کە چوار ئەندام پەرلەمانی کوردستان
بەمەبەستی پشتیوانی لەداواکاریەکانی خۆپیشاندەران بەشدار بوون، بەریز
بەرپرسی نوسینگەی سلیمانی پەرلەمانی کوردستان (دکتۆر شیرکۆ) ووتەیەکی
پیشکەشکرد بۆ دهربڕینی پشتیوانی خۆیان لەخواست و نارەزایەتییهکان.
شایەنی باسه لهم گردبوونهوهیهدا له لایهن لهیلا جمالهوه
پەیامێکی پشتیوانی رێکخراوەکان و بهشداربووانی گردبوونهوهکه بۆ
پشتیوانی لە یاسای کانتۆنی جەزیرە لەژیر ناوی"لەڕۆژی جیهانیی مافەکانی
مرۆڤدا پشتیوانی بێ دریغی خۆمان لەیاسای یەکسانی کانتۆنی جەزیرە
ڕادەگەیەنیین" خوێنرایهوه.
هەروەها ژمارەیەک لە خۆپیشاندەر کە ماوەیەکە لەبەردەم نوسینگەی
پەرلەمان مانیان لەخواردن گرتبوو بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانیە
مانگرەکانی شاری ورمێ لە ووتەیەکدا کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.
دوایی ٢کاتژمیر لە نارەزایەتی سەرباری سوپاس گوزاری بەشداربووان و
دەزگاکانی راگەیاندن وپەرلەمانتارەکانی بەشدار، به جهختکردن لەسەر
گرنگی کاری پێکهوهیی رێکخراوەکان و خهڵکانی مرۆڤدۆست لە پێناو
جیگرکردنی مافەکانی مرۆڤ لەکوردستان، وەگرنگی فشارهێنان بۆسەر
دەسەلاتداران بۆ بەدیهێنانی بەندەکانی ئەو لائیحەیە، بۆ ئازادی و
خۆشگوزەرانی کە مافی شایستەی خەڵکی کوردستانە کۆتای بە کۆبوونەوە
نارەزایەتیەکە هێنرا.
--------------------------------------------------------------------------------------
•
داواکاریی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان و مافەکانیان لە شۆینی خۆی ماوە.
وتاری ئاری جەلال سەرپەرشتیاری لقی کوردستانی فیدراسیۆنی پەنابەران بە
بۆنەی رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤەوە.
یەکێک لە بەندەکانی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ داکۆکیکردنە لە مافەکانی
پەنابەران بەڵام بەداخەوە لە جیهانی ئەمڕۆدا دەبینیین بەشێکی زۆر لەو
وڵاتانەی ئیمزاکەرانی ئەو جاڕنامە جیهانییەن وە بەتایبەتی بڕیارنامەی
جنیف کە تایبەتە بە مافەکانی پەنابەران نەک پاشەکشیان کردوە بەڵکو
دەیان بڕیاری دژی پەنابەرییان هێناوەتە پیشەوە و پەنابەرانیان لە
سەخترینو دژوارترین ژیاندا ڕووبەڕووکردۆتەوە.
پەنابەران نەک مافەکانیان ناسەلمێنن بەڵکو ساڵانێکی زۆر پەنابەران
بەدیار داواکاری مافی پەنابەریوە ڕادەگرن ئەمە سەرهڕای گرتن و
زیندانیکردنو بڕینی خزمەگوزاریەکان و مامەڵەی نەژاد پەرستانەی پۆلیس،
تائەوەی لەگەڵ ئەودەسەڵاتهی حکومەتانەی پەنابەرانیان ناچار بە
هەلبژاردنی ژیانی پەنابەریکردوە پەیمان ئیمزا بکەن پەنابەران بە ناچاری
بەدور لە خواست خۆیان دیپۆرت بکەنەوە.
ئەم هەنگاوانەی حکومەتەکانی ئەوروپا لە دژی پەنابەران و داواکارانی
مافی پەنابەری بێ وێنە توندوتیژ بووە. ئەمە سەرباری ئەوەی کە لەچەند
ساڵی ڕابردوودا دەیان و هەزاران پەنابەر لە ڕێگای گەیشتن بە ئەوروپا
خنکاون وگیانیان لەدەستداوە زۆر جار کەسوکاریان نەیانتوانیوە لاشەی
رۆڵەکانیان بۆ بگەڕێتەوە.
پەنابەرانی کورد لە دەرەوە بەدوور نەبوون لەم هەڵمەتانەی وڵاتانی
ئەوروپا بۆ سەر مافەکانیان ، لە چەند ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٦٠٠٠
هەزار پەنابەر دیپۆرتی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە لەگەڵ ئەوپەڕی بێ
مافیدا بەرەو ڕوون.
بەڕێزان!
ئەوەی من دەمەوێت لێرە سەرنجی ئێوەی بۆ ڕابکێشم لەم رۆژەدا ئەوەیە
ئەگەر لایەکی ئەم سیاسەتە بۆ سەر مافەکانی پەنابەران حکومەتەکانی
ئەوروپا بووە لایەکی تری حکومهتی عێراق بووە لەهاوکاریکردنی سیاسەتی
بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران بەبێ ئەوەی بچوکترین بەرپرسیاریتی نیشان
بدەن بەرامبەر ئەم لەشکرە گەورەیەی پەنابەرە بەزۆر نێردراوەکان، ئەگەر
چی فیدراسیۆنەکەمان لە ساڵی ٢٠١١ پرۆژە بڕیارێکمان خستۆتە بەردەم
حکومەتی هەرێمی کوردستانو پەڕلەمانی کوردستان و بە پەڕلەمانی
عیراقیشەوە بەڵام بەداخەوە تائێستا ئامادەنیین وەڵامان بدەنەوە
لەکاتێکدا ماوەی سێ ساڵە ئێمە پەنابەرە دیپۆرتکراوەکانمان ڕاگرتوە
بەدیار وەڵامی ئەم پرۆژە بڕیارەوە، کەچی پەڕلەمان و حکومەت زۆر
خەمساردنو بەڵینی بریقەدارمان پێ دەدەن و ههتا ئێستا هیچ هەنگاوێکی
عەمەلیشمان نەبینیوە.
ئێمە ئەمڕۆ لە ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ دەمانەوێت بیریان بخینەوە کە
داواکاری پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان ومافەکانیان لە شۆینی خۆی ماوە
پێویستە لەسەر پەرلەمانی کوردستان وحکومەتی هەرێم وەڵام
بەداخوازیەکانمان بداتەوە.پێویستە حکومەتی هەرێم بەرپرسیاریتی نیشان
بدات لە ئاستی ئاوارەو لێقەوماوان.
خواستەکانی ئێمە بەشێکە لە خواستەکانی ژنان،مناڵان و کرێکاران و
کەمئەندام و چینو تۆیژەکانی تری کۆمەڵگای کوردستان کەلەم ڕۆژەدا هەموو
پێکەوە کۆبووینەتەوە و سەرکەوتنمان لەگرەوی هاوکاری و یەکگرتووی ئێمەیە
بۆ داسەپاندنی داواکاریەکانمان بەسەر پەڕلەمان و حکومەتدا.
|