٢١\١٢\٢٠١٩
دوو هاوینی
گەرمی شانۆی کورد! هاوینی ١٩٤٣ و هاوینی ١٩٧٩.

برایم فەڕشی
هاوینی ئەمساڵ ٢٠١٩ ی زایینی، حەفتاوشەش ساڵ لە پێشکەشکردنی "نمایشی"
دایکی نیشتمان، بەرهەمی لاوانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد لە مەهاباد و چل
ساڵ لە شانۆنامەی "مانگرتن" بەرهەمی "تیپی شانۆی لاوی بۆکان" تێپەڕیوە.
زۆربەی دەورگێڕان و کاربەدەستانی ڕووداوی یەکەم و تەنانەت بینەرانی "دایکی
نیشتمان" و بەشێک لە شانۆگێڕانی شانۆی دووهەم نەماون و تۆزی مێژوویان
لە سەر نیشتووە و ڕەنگە لە بیرچووبێتنەوە، کە نابێ وابێ!
" دوای مانگی خه‌رمانان(شه‌هریوه‌ر)ی ١٣٢٠(١٩٤١ زایینی) و پاش نه‌مانی
ده‌سته‌ڵاتداریه‌تی ڕژێمی ڕه‌زاشا له ئێران، جوڵانه‌وه‌ی ڕووناكبیری
له مه‌ڵبه‌ندی موكریان به تایبه‌ت له مه‌هاباد په‌ره‌ده‌ستێنێ.
پێكهاتنی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك له ٢٥/٦/١٣٢١(١٦/٩/١٩٤٢)، پێكهاتنی ڕێكخراوی
لاوانی كورد، بوونی كۆڕ وكۆمه‌ڵی ئه‌ده‌بی، ده‌رچوونی گۆواری «نیشتمان››
له مانگی مای ١٩٤٣، به‌ستنی كۆنگره‌ی «كۆمه‌له‌ی ژ.ك›› به به‌شداری
١٠٠ كه‌س له شاری مه‌هاباد هه‌ر له ساڵی ١٩٤٣، هه‌مووی ئه‌وانه به
تێكڕا سه‌رده‌مێكی نوێی ڕووناكبیری ده‌نوێنن. په‌ره‌پێدانی كاری ته‌بلیغی
و ئاگاداركردنی هه‌رچی زۆرتری خه‌ڵك به‌شێك له ئامانجه‌كانی ئه‌م
كۆنگره‌یه بوو. بیری پێشكه‌شكردنی شانۆ له‌م چوارچێوه‌دا دێته گۆڕێ".
لە ڕۆژی پێشکەشکردنی شانۆنامەکە قازی محەممەد دەبێژێ: « ئه‌وه شتێكی
ته‌بلیغیه بۆمیلله‌تی كورد، وه‌ك ئه‌وه وایه ئه‌من بچمه سه‌ر سه‌حنه‌و
قسه بۆ خه‌ڵك بكه‌م. به‌ڵام نمایش ده‌توانێ ته‌ئسیری له قسه‌كردنی كه‌سێكی
وه‌ك من زیاتر بێ، جابۆیه ده‌بێ نمایشه‌كه زۆر جوان له به‌ر بكه‌ن و
ته‌مرینی له سه‌ر بكه‌ن››. (کورتەیەک لە مێژووی دایکی نیشتمان- گۆواری
گزینگ).
لە پاش ئەم ڕووداوە، نە لە شاری مەهاباد و نە هیچ شارێکی دیکەی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زمانی کوردی لە شانۆ و بۆ شانۆ بەکارنەهێندرا و
نووسین و خوێندن و چاپی کتێب و کاری هونەریی بە زمانی کوردی یاساخ بوو،
تەنیا شوێن کە زمانی کوردی بەکار دەهێندرا، ڕادیۆ بوو، کە ئەوە مێژووی
خۆی هەیە، بە تایبەت لە بواری شانۆنامەی ڕادیۆیی!
لە دوا مانگەکانی کۆتایی ڕژیمی شاهەنشاهی تیپی شانۆی لاوی بۆکان کە تا
ئەو کاتە بابەتی سیاسی- کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردستانی، لە تۆی
شانۆنامە بە زمانی فارسی پێشکەش دەکرد، پڕۆژەی شانۆنامەی کوردیی هێنایە
ئاراوە. یەکەم شانۆنامە "مانگرتن" بوو کە لە باشووری کوردستانەوە
گەیشتبووە دەست بەرپرسانی شانۆی لاو.
شانۆنامەی مانگرتن، بەرهەمێکی هونەریی، سیاسی، کۆمەلایەتی و فکریی بوو.
مێژووی ئەم شانۆنامەیە ئاوا باس کراوە: " ساڵی ٥٨(هاوینی١٩٧٩) یه‌كه‌م
شانۆی كوردی مانگرتن نووسینی عه‌بدولڕه‌حمان زه‌نگه‌نه، ئاماده‌ی
پێشكه‌شكردن كرا!. مانگرتن به‌سه‌رهاتی كرێكارانی نه‌وتی شاری كه‌ركوك
ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌م شانۆنامه‌یه بۆماوه‌ی چه‌ند شه‌و له شاره‌كانی
سنه، سه‌قز، بۆكان، مه‌هاباد، پیرانشار(خانێ) پێشكه‌شكرا. پێشكه‌شكردنی
مانگرتن له شاری سنه هاوكات بوو له گه‌ڵ هاتنی ئه‌رته‌ش له ڕۆژی
٢٧/٠٥/١٣٥٨ كه ڕۆژی دوایه جیهاد دژی خه‌ڵكی كورد له لایه‌ن خومه‌ینیه‌وه
ڕاگه‌ێندرا." (پەنجا ساڵ نمایش و شانۆی بۆکان).
" ده‌رهێنه‌ری شانۆی مانگرتن برایم فه‌رشی بوو، ده‌ورگێڕه‌كان بریتی
بوون له: محه‌مه‌د معمارزاده، مه‌نسور مه‌رزه‌نگی، عه‌لی مه‌حموودی،
قادر سه‌رشین، جه‌عفه‌ر مه‌ولودپوور، ڕه‌حیم به‌هرامزاده، سمایل یۆسفی،
سالح سالحی، ئه‌بو عه‌بدوڵاپوور، ئه‌سعه‌د حوسێنی، محه‌مه‌د فاروقی،
خالید حه‌یده‌ری، جه‌عفه‌ر بابامیری، سوله‌یمان فه‌ڕشی و كه‌سانێك له
شانۆگێڕانی شاره‌كانی تری كوردستان." (پەنجا ساڵ...).
" پێشوازی له‌م شانۆیه له هه‌موو شاره‌كان وێنه‌ێكی گشتی خواست و
ویستی خه‌ڵكی ده‌رده‌خست به رانبه‌ر به كولتورو زمانی خۆیان. له
شاری سه‌قز كاتێك داوای لێبوردنمان له بینه‌ران ده‌كرد له مه‌ڕ كه‌م
وكورتی شانۆكه، كابراێكی ته‌مه‌ن ساڵ هه‌ستایه سه‌رپێ و چاو پڕ له
فرمێسك وتی: “ نا ڕۆله‌كانم ئێوه نابێ داوای لێبووردن بكه‌ن، ئێمه به
دڵ سپاسی ئێوه ده‌كه‌ین، ئێوه هه‌ستێكتان له ئێمه‌دا زینددوكرده‌وه
كه زۆر ساڵه پێشێل كراوه. ئه‌من زیاتر له سی ساڵه ماموستای فێرگه‌كانم،
له خۆشم شه‌رم ده‌كه‌م كه ناتوانم به كوردی بنووسم و بخوێنمه‌وه!“
ئه‌م هه‌سته له هه‌موو شاره‌كان به‌رچاو بوو. له‌و شارانه زیاتر له
ده‌هه‌زار كه‌س بینه‌ری مانگرتن بوون." (پەنجا ساڵ...).
تیپی شانۆی لاو لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بۆکان پێک هات و هەتا ساڵی ١٩٨٠
یەک لە تیپەکانی شانۆ بوو، کە لە ژیانی هونەریی، کۆمەڵایەتی و سیاسی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەوری گێڕا و تایبەت بە شارێک نەبوو. جگە لە
شانۆنامەی مانگرتن" خودموختاری یانی چی؟" یەک لەو بەرهەمانە بوو، کە "
له زستانی ١٩٨٠ له شاره‌كانی سنه، سه‌قز،بۆكان، مه‌هاباد و پیرانشار
پێشكه‌ش كرا. خودموختاری یانی چی له سه‌ر ڕێ و شوێنی به‌یتی كوردی
نووسرابوو و فورم و دارشتن و شێوه‌ی ئاخافتن و پێشكه‌شكردن به له به‌رچاوگرتنی
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی "به‌یت" بوو، ڕاوی له گه‌ڵ بینه‌ران ده‌كه‌وێته
گفت و گۆ. ئه‌م شانۆنامه‌یه، كوردێك ده‌نوێنێ كه له‌و هه‌موو
خودموختاریه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌ی گرووپه‌كانی سیاسی سه‌ره‌گێژه‌ی گرتووه!
ئه‌م شانۆیه به گەرمی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه وه‌رگیرا و ده‌كرێ
خۆدموختاری یانی چی به یه‌كه‌م تێكستی شانۆیی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان به شێوه‌ی نوێ و له سه‌ر پایه‌ی دڕامای كۆنی كوردی چاولێكرێ.
هه‌موو به‌شه‌كانی شانۆ وه‌ك موسیقا،جلوبه‌رگ كوردی بوون و شێوه‌ی كایه
و جوله‌ی شانۆگێڕه‌كانیش به پێی له به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی
ژیانی كوردهواری بوو. خودموختاری یانی چی سه‌ره‌تای تاقیكردنه‌وه‌یكی
نوێی شانۆی كوردی بوو له رۆژهه‌ڵاتی وڵات، كه دامركایه‌وه." (پەنجا
ساڵ...).
ماڵپەڕی
برایم فەڕشی
|