٧\٤\٢٠١٣
دوو
ھەواڵ لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانەوە.
فیدراسیۆن داوا لە بەرێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران کرد،
بریاری ٢٦٢
حکومەتی عێراقی لە پەیوەند بە قەرەبووکردنەوە پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان
بەرێوەبەرێ.
ھەولێر - ١\٤\٢٠١٣:
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی فیدراسیۆنی پەنابەران لقی کوردستان، ھەوڵدانی
بۆ چارەسەر کردنی کێشەی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان و قەرەبوکردنەوەیان و
گەڕانەوەیان بۆ ژیان و کاری ئاسای وەکو بەشێک لە کۆمەڵگا ، ڕۆژی
دووشەمە یەکی نیسان وەفدێکی فیدراسیۆن لقی کوردستان کە پێکھات بوو لە (ئامانج عەبدوڵا ، ئاری جەلال ، بەختیار عومەر ، ڕزگار ساڵح و مەریوان
مەحمود) سەردانی شاری ھەولێری کرد لەگەڵ بەرێز بەڕێوبەری نوسینگەی کۆچ
و کۆچبەران (شاکر یاسین )سەر بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ،
کۆبونەوەیەکی سەبارەت بە کێشەی پەنابەرە دیپۆرت کراوەکان و
قەرەبووکردنەوەیان و بەرگرتن بە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی وڵاتەکانی
ئەوروپا و داخستنی فڕۆکەخانەکانی کوردستان بە ڕووی دیپۆرتکردنەوەی بە
زۆرە ملێی پەنابەران، ئەنجامدا
ئامانج عەبدوڵا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆن باسێکی سەبارەت بە
کاروچالاکیەکانی فیدراسیۆن و چۆنێتی کار کردن و یارمەتی دانی
بەنابەرانی دیپۆرتکراوە خراپی باری ژیان و گوزاران و ئەو ھۆکارانەی کە
ڕێگرن لە بەردەم قەرەبوکردنەوەی پەنابەران و گێڕانەوەیان بۆ ژیانی
ئاسای ناو کۆمەڵگا پێشکەش کرد . لە درێژەی قسەو باسەکانیدا ئامانج"
تیشکی خستە سەر گرنگی بڕیاری ٢٦٢ حکومەتی عێراقی تایبەت بە
قەرەبوکردنەوەی پەنابەران و کار پێنەکردنی ئە یاسا گرینگە لە کوردستان
و ، وە داوایکرد کە "کاربەدەستانی ھەرێم چیتر فڕۆکەخانەکان نەخەنە
ئیختیاری وڵاتانی ئەوروپا بۆ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران "
ڕزگار ساڵح بەرپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ھۆڵەندا
باسێکی تێر و تەسەلی سەبارەت بە کێشەو گیروگرفتی پەنابەرانی زیندانی
کراو لە گرتوخانەکانی وڵاتانی بەریتانیا و یۆنان ھۆڵەندا و چۆنێتی
یارمەتی دانیان و ھاوپشتیکردنیان بۆ دەرچون لە زیندانەکان پێشکەش کرد .
ھەروەھا کێشەو گرفتی پەنابەرانی پەروەندە داخراو لێسەندنەوەی بیمە
کۆمەڵایەتیەکان و بی ماف کردن و ھەڵاواردنیان لە لایەن وەزارەتی کۆچ و
کۆچبەرانی ھۆڵەندا باسکرد ووتی" کە حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان
پشکیان لە بەرپرسیاریەتی دەرکردن و بێماف کردن و خراپی مامەڵەی وڵاتانی
ھۆڵەندا و ئەوروپا لەگەڵ پەنابەران ھەیە"
ھەروەھا ووتی" کە چیتر حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەچێتە ھیچ ھاوکاری و
مامەلەیەک لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا لەسەرژیان و چارەنوسی پەنابەران"
ئاری جەلال سەرپەرشتیاری لقی کوردستان لەسەر کارو چالاکیەکانی دەورانی
ڕابردوو کۆبونەوەی فیدراسیۆن لەگەڵ سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق و کوردستان
و لەگەڵ لیژنەکانی تایبەت بە پەنابەران قسەو باسی وردی پێشکەش کرد ووتی"
دۆزینەوەی میکانزمێکی گونجاو بۆ یارمەتی دان و قەرەبوکردنەوەی
پەنابەرانی دیپۆرتکراوە گرنگە کە لەو بارەیەوە فیدراسیۆن پرۆژە بریاری
خستۆتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان"
ھەروەھا لەو بارەیەوە یاداشتێک کە پێکھاتو بوو لە سێ خاڵی داواکاری بۆ
قەرەبوکردنەوەی پەنابەران درا بە بە رێز بەڕێوبەری نوسینگەی کۆچ و
کۆچبەران کە ئەم داواکاریانەی لە خۆ گرتبوو:
١. جێ بەجێکردنی ھەموو ئەو بریارانەی حکومەتی عێراقی کە لە رێگای
وەزارەتی کۆچوکۆچبەرا دەریکردوە، لە ھەرێمی کوردستاندا لە پەیوەند بە
قەرەبوکردنەوەی پەنابەران بەتایبەتی بریاری ٢٦٢ بەدانی ٤ ملیۆن دینار و
پارچەیەک زەوی..
٢. ئاسانکاری و چارەسەرکردنی وەزارەتی کۆچ کۆچبەران بۆ ئەو پەنابەرانەی
پیشتر وەزیفەیان ھەبووە بۆ گەرانەوەیان بۆ سەرکارەکانیان وەیان
مومتەلەکاتیان لیجیماوە وەیان کیشەی ژن و منالیان وپاسپۆرتیان ھەیە.
٣. بەدوادا چوونی کێشەو گیروگرفت وداوکاریەکانی ئەو خێزانانەی مناڵیان
لە رێگای ژیانی پەنابەریدا بێ سەرو شۆین بووە وەیان تیا چووە .
ھاوپیچ بە پڕۆژەی بڕیاری تایبەت بە پەنابەران کە پێشتر پێشکەش کراوە بە
پەڕلەمانی عێراق و کوردستان و کاروچالاکیەکانی فیدراسیۆنی پەنابەران،
لەلایەن ئاری جەلال پێشکەش بە بەڕێوبەری نوسینگە کراو داوای کرا وەڵام
بە خواست و داواکاریەکانی پەنابەران بدرێتەوە.
پاشان مەریوان مەحمود نوێنەری پەنابەرانی دیپۆرتکراوەکانی گەرمیان لە و
کۆبوونەوەیەدا ووتی "دیپۆرتکراوەکان کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکرێ تا
بتوانن بگەڕینەوە ژیانی ئاسای ناو کۆمەڵگا"
بەختیار عومەر لە دەستەی کادگێڕی لقی کوردستانی فیدراسیۆن ووتی " ئێمە
ڕەخنەمان ھەیە لە ئەدای حکومەتی ھەرێم لە ئاست بێ دەنگ بوونیان سەبارەت
بە لێدان و سوکایەتی پێکردنی پەنابەران لە کاتی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ
فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی بەغداد"
لەوەڵام بە قسەوباسەکانی وەفدی فیدراسیۆن بەرێز بەڕێوبەری نوسینگەی
کۆچ و کۆچبەران شاکر یاسین وەک لایەنی بەرپرس و پەیوەندیدار لە حکومەتی
ھەرێم قسەوباسی لەسەر دەورو نەخشی خۆیان و بەرپرسیارێتی حکومەتی ھەرێم
لە ئاست کێشەی پەنابەرانی دیپۆرتکراوەو پەنابەرانی ئەوروپا باس کرد .
ووتی " گرنگە کە چۆن بتوانیین میکانزمێک بدۆزینەوە بۆ یارمەتی دان و
قەرەبو کردنەوەی پەنابەرانی دیپۆرتکراوە ،"
ھەروەھا ووتی " کە ھەموو کێشەی پەنابەران بەتایەت ئەوانەی کە لە
ئەوروپان و پەروەندەکانیان داخراوە و لە بیمە کۆمەڵایەتیاکان بێ بەش
کراون مامەڵی خراپیان دەکرێت لە لایەن وڵاتەکانی ئەوروپاوە پەیوەندی
بەئێمەوە نیەو ئێمە لێی بەر پرس نین چونکە ئێمە ناتوانن دەستبخەنە
کاروباری وڵاتەکانی ئەوروپاوە و پێویستە لەسەریان ڕێز لە یاساو
پرانسیپەکانی تایبەت بە پەنابەرانی حکومەتانی ئەوروپا بگرن "
ھەروەھا ووتیشی " کە حکومەتی ھەرێم فڕکەخانەکانی نەخستۆتە ئختیاری
بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران بۆ کوردستان بەڵکو ئەوە حکومەتی عێراقە کە
ڕازیە بۆ وەرگرتنەوەی پەنابەرانی دیپۆرتکراوە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی
بەغداد"
لەسەر ئاستی داواکاریەکانی فیدراسیۆن ووتی" ئەو پەنابەر دیپۆرتکراوانەی
پیشتر کاریان بوو ھەول ئەدەین کێشەکانی بۆ چارەسەر بکەین و بیانخەینەوە
سەر کارەکانیان، ئەوانەی کیشەی پاسپۆرتیان ھەیە بەشێکمان چارەسەر کردوە
بەتایبەت ئەوانەی کێشەی ناوگۆرینیان ھەبووە"
لەکۆتای قسەوباسەکانیدا ووتی " گرنگە پێکەوە کارکردن لەگەڵ لقی
کوردستان، قەرەبوکردنەوەی پەنابەران و سەرجەم داواکاری و پێشنیارو
یاداشتەکەتان بەرز دەکەینەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار "
پەنابەرە بێدەرەتانەکانی گڵاسکۆ، ئەوانەی لە کۆمەڵگادا بوونیان نیە!
گلاسگۆ:
بەپێی ڕاپۆرتە ھەواڵێک لەنووسینی کاترین نای لە ماڵپەڕی (بی بی سی)دا
بڵاوبۆتەوە، چیرۆکی گوزەرانی ئەو پەنابەرانە دەگێڕێتەوە کە بەشێوەیەکی
فەرمی بوونیان نیە و کەس گوێ بەمردن و گوزەرانیان نادات.
کاترین دەڵێ: "ئەوانەی داوای پەنابەرییان کردووە، کەسانێکی نەبینراون"
چونکە کاتێک داخوازی پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە، ئیتر بێ ماڵ و
سەرگەردان کەوتوون"
دەربارەی ئەم دۆخەی پەنابەران وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەڵێ"
دەمانەوێ وانەیەکی ناخۆش و بێژینگەیی بدەینە ئەو پەنابەرانە تا ناچار
بەجێھێشتنی ئەم ووڵاتەیان بکەین. لەڕاپۆرتەکەدا عەلی ئارشیان تەمەن ٣٥
ساڵ کە خەڵکی دارفۆری سودانە دەڵێ: " ھەست بەسوکایەتی دەکەم، چونکە منی
مرۆڤ دەبێ ڕێم پێبدرێ کاربکەم، مافم ھەیە پارەی خۆراکی خۆم بدەم، بەس
بۆ ڕێم نادەن کاربکەم، من نامەوێت سواڵ بکەم، نامەوێ خواردن بدزم.
بەھۆی کێشە و ناکۆکیەوە دوو ملیۆن کەس ئاوارە بوون، ئارامی و ئاسایش
لە ووڵاتەکەماندا نەماوە تابگەڕێمەوە".
کاترین وتی "کاتێ عەلی ئەم قسانەی دەکرد لەکەناری ڕووباری کلایدی شاری
گڵاسکۆ کۆڵێک بەکۆڵیەوە و لەسەر کورسیەک دانیشبوو، سەرەڕای ساردی
کەشوھەواو بارینی بارانێکی بەخۆڕ. وە ووتی: ئەو پێشتر لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی
دارفۆرد کاریکردووە و ماوەی شەش ساڵە ھاتۆتە بەریتانیا، پاشان گیراوە
و ئازادکراوە. ئێستا دوو ھەفتە جارێک دەبێ لەپۆلیس واژوبکات، ھەر شەوەی
لەشوێنێک دەمێنێتەوە. عەلی دەڵێ: "ھەژاری سەختە، بم خەنە شوێنێکی
ئارامی ئەم جیھانە و تەنیا شاد بم و مافی ئینسانیم ھەبێت، جارێکی تر
بژیمەوە وەک مناڵ، ھەرچەندە ئێستە گەورەبووم".
کاترین ووتی: نزیکەی ١٠ ھەزار پەنابەر و پەناخواز لە شاری گڵاسکۆدا
ھەیە، لەژوورێکی پشتی کەنیسەی ناوەندی شاری گڵاسکۆ چاوم کەوت بە
گەنجێکی ٢٨ ساڵ بەناوی ئاراس عەلی کە لەگەڵ ٢٠ کەسی تردا لەوێ دەژیان،
ھەموویان کەیسەکانیان ڕەتکرابوەوە و شەو لەوشوێنە دەمانەوە، گەر ئەوێ
نەبوایە دەبوا لەسەر شەقامەکان بنووستنایە.
ئاراس ووتی : "ڕۆژەکانم زۆر بە ناخۆشی دژواری بەڕێدەکەم، ، ھەر
دانیشتن و کتێبخانەو سەرجادەیە و ھەست بە ئارامی ناکەین". کاترین دەڵێ:
ئاراس کوردە و خەڵکی شاری کەرکوکی عێراقە. ماوەی پێنج ساڵە لە
بەریتانیا داوای مافی پەنابەری کردووە، بەڵام لەو ماوەیەدا سێ جار
داواکەی ڕەتکراوەتەوە، ئەمەش مانای وایە، مافی کارکردن و وەرگرتنی
یارمەتی لەلایەن دەوڵەتەوە پێنادرێت. ئاراس دەڵێ: " لەم ووڵاتەدا ھەست
ئەکەم مرۆڤ نیم، چونکە ھەموو شتێکم لێ قەدەغەکراوە، حەزدەکەم بەیەکەم
فڕۆکە بگەڕێمەوە، بەڵام عێراق ووڵاتێکە ئارامی و ئاسایشی تیانیە و گەر
بگەڕێمەوە دەکوژرێم".
کاترین ئەڵێ: حکومەتی بەریتانیا کەسانی وەک ئاراسی لەھەموو ماف و
دەرفەتێکی ژیان بێبەش کردووە، وانەیەکی پڕ لەناخۆشی و بێداڵدەییان
پێدەدات، تا بە ناچاری ئەو ووڵاتە جێ بھێڵین ساڵانە ھەزاران کەس داوای
مافی پەنابەرییان ڕەتدەکرێتەوە، ھەرچەندە ژمارەی ووردی پەنابەران
نازانرێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت ١٠٠ ھەزار بۆ ٥٠٠ ھەزار کەس بەم شێوەیە
لەچاوەروانیدا ژیان بەسەر بەرن.
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی
عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
|