٢٤\٨\٢٠١٢
دوو هەواڵ لە
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە.

•
ئهو ژنهی لهپێناوی بهدهستهێنانی ژیانێکی
باشتردا ژیانی لهدهستدا.
بەریتانیا - رۆژنامەی دەیلی مەیڵ:
بەپێی ھەواڵێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، تەرمی ژنێکی پەنابەر لە
کەناری دەریایی فەرەنسەدا دۆزرایەوە. ڕۆژنامەکە دەڵێت: (لە یەکێک لە
کەنارە ئاویەکانی فەرەنسەدا لاشەی ژنێک بە مردوویی دۆزرایەوە.) ھەروەھا
دەڵێت: (ئەو ژنە خەڵکی ئاسیایەو ھەوڵیداوە ٢١ میل بە مەلە بەرەو کەناڵی
ئینگلیزی بپەڕێتەوە.) لە لایەکی ترەوە ڕۆژنامەکە باس لەوە دەکات:( کە
١٠٠٠ پەنابەری نایاسایی لە کەناری فەرنسەدا
کۆبونەتەوە و بە تەمای پەڕینەوەن بۆ
بەریتانیا.) پاشان لە زمانی وەزیری دەرەوەی
ئەوکاتی فرەنسا فرانسوا ھۆلاند کە ئێستا
سەرۆک کۆمارە، وتی :(دە ساڵ لەمەبەوبەر
کەمپی سەنگاتمان داخست، کە خاچی سوور سەرپەرشتی دەکرد، بەڵام ئێستا
پەنابەرە نایاساییەکان لەژێر داروپەردوو
و تەختەدا کوخیان بۆ خۆیان دروستکردووە و
ناویان لێناوە"سەنگاتی بچوک"، ئەمەش شەپۆلێکی تری مەترسیداری
پەنابەرانی سەر کەنارەکانە و چاوەڕێی لۆری و کەشتیەکان دەکەن بۆ ئەوەی
بگەنە بەریتانیا.) ڕۆژنامەکە نووسیویەتی
داواکاری گشتی ژان فیلیب ژوبیر دەڵێ: (لەگەڵ تەرمی ژنە خنکاوەکە، کە
لەشی بە فازلین چەورکردبوو تا شەپۆلی ئاوەکە بێزاری نەکات، لە
لایەن کەسێک کە بەوێدا ڕۆشتووە بینراوە. کیسێکی نایلۆن لە
قەراغی ئاوی شارۆچکەی ومیرۆکس دۆزراوەتەوە، کە
خواردن و جلو بەرگی تێدابووە، واتە ئەو ژنە خۆی بۆ ماوەیەکی زۆر
ئامادە کردووە تا بە مەلەکردن بیبڕێت.) لە
ڕاسیدا جێگای داخە کە ناھەمواری باری ژیان وا لە مرۆڤێک بکات بۆ
گەیشتن بە ترووسکەیەک ئارامیی
و ئۆقرەیی گیانی خۆی بەخت بکات.
www.dailymail.co.uk/news/article-2188130/Migrant-woman-dies-trying-swim-English-Channel-Britain.html
•
فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی:
"ئیدانەی سیاسەتی حکومەتی ئوسترالی لە دوورخستنەوەی پەنابەران
بۆ دەرەوەی ئەو ووڵاتە دەکات" .
ئۆسترالیا - راگەیاندنی فیدراسیۆنی پەنابەران:
لە بەیاننامەیەکدا کە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەری عێراقی دەریکردووە،
ئیدانەی سیاسەتی حکومەتی ئوسترالیا دەکات لە بەزۆر نیشتەجێکردنی
پەنابەرانی نایاسایی لە دوورگەکانی پاپوای غینیای نوێ و ناورۆ. لە
بەیاننامەکدا ھاتووە) ئەندامانی پەرلەمانی ئوسترالیا پرۆسە یاسای
جێگیکردنی پەناخوازیان تێپەڕاند، کە بڕیاری دانانی کەمپی پەنابەریە لە
پاپوای غینیا و ناورۆ. پەرلەمانی ئوسترالی ڕایدەگەێنێ، ئەوە تەنیا
ڕێگەیە کە دەتوانێت ڕێ لە ھەوڵدانی پەنابەران بەرەو ئوسترالیا بگرێت،
کاتێک پەنابەران لەو گەشتەدا خۆیان دەخەنە ناو مەترسی دەریاوە. )
ھەروەھا بەیاننامەکە دەڵێ:) لەساڵی ٢٠٠١ وە نزیکەی ١٠٠٠ کەس بەھۆی
ھەوڵی پەڕینەوەیان بەرەو ووڵاتی ئوسرالیا لە دەریادا گیانیان
لەدەستداوە.) لەلایەکی ترەوە بەیاننامەکە لە زاری سەرۆک وەزیران جولیا
جیرادی ھەڵبژێراوی حیزبی کاری ئوسترالیا باس لە مانەوەی پەنابەران
دەکات لە کەمپەکانی کەنار دەریا کە لەساڵی ٢٠٠٧ دا لە داخستنیاندا
شکستی ھێنابوو، کە دەیووت:( پەنابەران بۆ ماوەیەکی زۆر لێرەدا
دەمێننەوە.) لەلایەکی تر بەیاننامەکەی فیدراسیۆن دەڵێ:( حیزبی کاری
ئوسترالی بەھیوایە مانەوەی پەنابەران بۆ ماوەیەکی درێژ لە دوورگەکانی
ئۆقیانووسی ئارامدا، ڕێگربێت لەوەی پەنابەران لە گەشتی ترسناکی ناو
بەلەمەکانی دەریا بپارێزێت، بەڵام بەداخەوە ئەم جۆرە سیاسەتە
شکستخواردووە و چارەسەری مرۆڤانەی گرفتی پەنابەران ناکات، ھەر بۆیە
ڕێکخراوی ئەمنستی داوای لە حکومەتی ئوسترالی کردووە ئەلتەرناتیڤێکی
مرۆیانەتر بدۆزێتەوە.) لەم رووەوە بەیاننامەکە نووسیویە:(فیدرسیۆنی
پەنابەران، داوا لە ھەموو ڕێکخراوە مرۆیی و پەنابەری و کەسایەتی و
حیزبە سیاسی و پەرلەمانتارەکان دەکات فشار بخەنە سەر حکومەتی ئوسترالیا
بۆ وەستاندنی سیاسەتی نیشتەجێکردنی پەناخوازان لە کەمپەکانی کەنار
دەریا.) لەکۆتاییدا بەیاننامەکە داوا دەکات و دەڵێ:) ئەگەر تۆ
ھاوڵاتیەکی ئوسترالیت، تکایە نامەی ناەڕازایەتی بۆ پەرلەمان بنوسە
سەبارەت بەڕەتکردنەوەی ئەو بریارە ترسناکەی پەرلەمان، یان بۆ جولیا
جیراد لە پەرلەمانت ھاوس، کەپیتەڵ ھیل، کانبیرا.).
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991
www.federationifir.com
|