٣٠\١\٢٠٢٤
دوو
هۆنراوە.

ئاردیتا
جاترو |

وهرگێڕانی
لە
یۆنانییەوه:
ئومێد
قەرهنی
|
بزربوونی
منداڵێک.
منداڵێک بزربووە
١٩٧٢ لەدایکبووە
تەمەن چل و پێنج
رۆژی پێنجشەمە
کات: دیار نییە
بە قژێکی ئاڵ و واڵاوە تا شانەکانی
بەژن مەتر و هەفتایە
دەمی ونبوونی
پاڵتۆیەکی سووری دوگمە دارینی
لەبەردابوو
پاپوچێکی سپی
رەنگی جانتایەکەی بێجییە.
تکایە
هەر کەسێک دۆزییەوە
بیبا بۆ گۆڕەپانی یاری
لە لای شەقامی ئێلباسان
تەنیشت کۆنە کارگەکەی پەڕۆ
لەوێ دایۆی چاوەڕێی دەکا.
واژۆ: ئەمە تکایەکە
بۆ دۆزینەوەی منداڵێک
کە تاهەتایێ ونبووە.
کەوشی پاژنەبەرز
.
ئیدی کەوشی پاژنەبەرز لەپێناکەم
بە کیژەکەم گوت بۆ خۆتیان ببە
هەست بە ئازاری جوانیی بکە
کاتێک دەڕۆی هەندێک ژاوەژاو چێبکە
چونکێ رۆژێ دێ
چیدی ئەتۆش ئەوانەت ناوێ
ئەو رۆژەی تێدەگەی لە نێو زگی زەوی
بە پێ خواسیی هاتوچۆ دەکەین.
ماڵپەڕی
ئومێد قەرەنی
|